ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago
ئیمامی قتادە دەفەرموێت: ئەوەندە شیرین مەبە بخورێیت ، ئەوەندەش تاڵ مەبە بتتفێننەوە ، خەڵکیش تێر دەبن لە قسە وەک چۆن تێر دەبن لە خواردن .
لەم ڕۆژگارە ئەوەندە قسەی بێسەمەر دەبیستین ، وەختە دڵمان بێتە دەرەوە...
بەڕاستی تێرمان خوارد!
**سەهلی کوڕی عبدالله تستری دەفەرموێت :
هەموو سزایەک پاک کەرەوەیە جگە لە سزای دڵ؛ چونکە سزاکەی ڕەق بونی دڵە .
📚** #حلية_الاولياء
ئیمامی سوفیان دەفەرموێت :
هەرکەس بە دونیا دڵ خۆش بێت، ترسی دواڕۆژی لەدڵ دا نامێنێ .
📚 سير أعلام النبلاء ( ٢٦٨/٧)
گەورەترین غەریبی لەم سەردەمه :
ئەوەیە ئافرەتێکی بەحایاو حورمەت و دین دار لەناو خێزان و کۆمەڵگەیەکی دور لەدین ئەخلاق نزم بێت .
محمدی المنکدر دەڵێت: عمری کوری عبد العزیز پێی وتم : قەرزاریت ؟
وتم : بەڵێ .
فەرمووی : دەرگای دوعا و پاڕانەوەت لێ کراوەتەوە؟
وتم : بەڵێ .
فەرمووی: خوای گەورە بەرەکەت بخاتە ئەو قەرزەتەوە .
التمهيد لابن عبد البر (٥/ ٣٦٤).
ئیمامی قتادە ڕۆژێک فەرمووی: هەرگیز شتم لەبیر نەچووە، پاشان بە بەندەکەی فەرموو: نەعلەکان بدە دەستم . وتی : نەعلەکانت لەپێت دایە .🙂
لەكاتی نەخۆشی حەسوودی زۆر بە چینی دكتۆر دەبەم
پێشتر بەس خەیاڵم لای زانستی شەریعە بوو گەر كات بگەڕایەتەوە هەم زانستی دكتۆری با دەرمانخانەش بێت لەگەڵ زانستی شەرعیم كۆدەكردەوە
بە ئیزنی خودا لە ناڕەحەترین ساتدا كە توانای عیبادەتیشت نیە دەبنە هۆكارێك بۆ چاك بوونەوەت
بۆیە پێشەوا شافیعی زۆر خەفەتی دەخوارد و دەیوت موسوڵمانان زنستی پزیشكیان پشت گوێ خستوە سێیەكی زانستیان پشت گوێ خستوە
وە دەیفەرموو لە شارێك دامەنیشە كەسێك نەبێت فەتوای كاروباری دێنت پێبڵێ وە دكتۆرێ هەواڵی لاشەت پێبڵێ واتە دكتۆر یا پزیشك
لە سیر دا هاتوە كە شافعی فەرمویەتی:
لا أعلم علما بعد الحلال والحرام، أنبل من الطب، إلا أن أهل الكتاب قد غلبونا عليه.
واتە: نازانم دوای زانستی حەڵاڵ و حەرام واتە فیقه زانستێك هەبێت باڵاتر بێت لە دكتۆری بەڵام داخەكەم ئەهلی كتاب پێشمان كەوتوون تێیدا
قال حرملة: كان الشافعي يتلهف على ما ضيع المسلمون من الطب، ويقول: ضيعوا ثلث العلم، ووكلوه إلى اليهود والنصارى
واتە پێشەوا شافیعی: خەفەتی دەخوارد لەوەی موسوڵمانان زانستی پزیشكیان پشت گوێ خستوە وە دەیفەرموو: سێیەكی زانستیان پشت گوێ خستوە وە بەجێیان هشتوەبە جولەكەو گاور ..
وە شافیعی خۆی گرنگی بە تەندروستی دەدا..
وە دەیوت:
حەز ناكەم ئاو لە پەرداخی قوڕین بخۆمەوە ئەترسم پیسیان فڕێ دابێتە ناو قوڕەكەو منیش بڕوام وایە پیسی بە ئاگر پاك نابێتەوە وە لە پەرداخی مسیش ناخۆمەوە چونكە دەترسم بۆنەكەی تێكەڵ بە ئاوەكە بێت وە لە پەرداخی قوڕقوشمیش ناخۆمەوە بۆ ناوەوەی مرۆڤ خراپە وە زیویشم لا حەرامە بۆیە باشترین شت خواردنەوەیە لە شووشە
بۆیە ئەوانە لە دكتۆری ئیش دەكەن ما شاء الله یان لێبێ زۆۆر زیرەكن و زووش پێش دەكەون كە خەریكی عیلمی شەرعین و هیچ سارد مەبن و هەردوكی كۆكەنەوە پێكەوە
م. محمد نجیم
ئیمامی شافیعی کەسێکی زۆر شارەزا بووە لە طب وە هەندێ لە تەبیبەکان دەهاتن باسی دەواو دەرمانیان لەگەڵ دەکرد دەیان وت: وامان دەزانی شافیعی هیچی نەدەزانی جگە لە تەبابەت نەبێ ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش حەسرەتی دەخوارد بۆ ئەوەی زۆر شارەزا نەبوو بەپێی پێویست لە طب ... جا موتەئە خیرینی شافعییە ئەو ئاواتەی ئیمامیان بەجێ هێنا زۆر بەیان لە بواری تەبابەت زۆر شارەزا بوون .
یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی لاڕێ بوونی کەسانی تازە پێ گەشتوو:
پەلەکردن لەخۆ بردنە پێشەوە .....
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago