العُقاب | al_eqab

Description
وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ
.
.
سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ ئه‌و ڪه‌سانه‌یه‌ ڪه‌ ته‌قوای اللە تعالی ده‌ڪه‌ن ..
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

1 month ago
1 month ago
***🔻***ئەمە زیندانی صەیدنایە نیە، بەڵکو زیندانی …

🔻ئەمە زیندانی صەیدنایە نیە، بەڵکو زیندانی حائرە لە سعودیە، بەڕاستی کوفر یەك میللەتن.

1 month ago
1 month ago
4 months, 1 week ago

وریابن ..!!

ئازادکردنی مامۆستایەکی ئاینی بانگخوازی موەحید ، بێ شک گڕ و تینێکی بەهێز دەخاتەوە بەر موەحیدانی ناوچەکە و دەوروپشتی ، لەم قولابە پێوە نەبن وریابن ..!!
ناڵێین بوەستن و شادی دەرمەبڕن و هەڵمەت مەبەن ، نا ، بەڵکو دەڵێین : چاو کراوەبن و بە وریاییەوە هەنگاوبنێن ..

4 months, 1 week ago
4 months, 2 weeks ago
4 months, 2 weeks ago

دەنگدان فیتنە گەورەکەی سەردەم ..

پێغەمبەر ﷺ ڕەتیکردەوە بچێتە (دار الندوە)ی قوڕەیش و هیجرەتی کرد و جیهادی کرد و فەتحی مەککەی کرد، بۆیە ئەم دینە گەیشتە ئێمە ، ئەگەر موسڵمانێک لەم سەردەمەدا بیەوێت دەسەڵات بگرێتە دەست، دەبێت پێغەمبەر ﷺ بکاتە قدوە و پێشەوای خۆی، نەک فڵانە کەس کە علمی کۆکردبێتەوە و بەعالم بناسرێت، بەڵام پێغەمبەر ﷺ-ی نەکردبێتە قدوەی خۆی.

ئێستا وا وەرزی نوێکردنەوەی شیرکە لەلای خەڵکانێک، وەرزی ڕۆیشتنە بەرەو دار الندوەی هاوشێوەی قوڕەیشیەکانە لەکوردستان کە ناویان لێ ناوە پەرلەمان، بە مولحید و شـەیـتـان پەرست و خاچ پەرست و یەهوود و شیعە و بەناو حزبی ئیسلامەوە، هەر هەموویان بێ شەرمانە دەستیان کردووە بە بانگەشە بۆ فیتنەی شیرکی دەنگدان، هەر هەموویان قسەیەکی نوێ دەکەن ئەویش ئەمەیە کە دەڵێن نەچوونت بۆ دەنگدان واتا دەنگدان بە گەندەڵی، یان هەیانە بەناو ئیسلامەوە فتوا دەدەن بۆ هاندانی خەڵک بۆ دەنگدان، کە دەڵێن لەو ئەنجومەنە تۆ لەوێ بیت یان نا ئەوا دەنگ دەدرێ بە یاسای ڕیبا، بەڵام مادام حزبی بەناو ئیسلام لەوێ بوون ئەوا دەنگ نەدراوە بە یاسای ڕیبا! کە ئەمە گەورەترین درۆیە کە ئەمڕۆ لە بانگخوازێکی بەردەرگای دۆزەخ گوێم لێ بوو، چونکە یاسای ڕیبا دەنگی پێدرا و جێبەجێ کرا، ئەویش قەرزکردنی 500 ملیۆن دۆلار بوو لە بانکی ماسۆنی نێودەوڵەتی و دواتر دەبێت 750 ملیۆن دۆلار بگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکە، بەڵام بەناو بانگخواز دەڵێت گوایە ئەوان لەوێ بوون و یاساکە دەنگی بۆ نەدراوە!

سیستەمی دیموکراتی واتا سیستەمی دەنگدان، دیموکراتی هیچ پەیوەندییەکی بە ئازادییەوە نییە.

بەهۆی سیستەمی دیموکراتی، هەمیشە زۆرینەی خەڵکی حزبێک هەڵدەبژێرن بۆ بوون بە دەسەڵاتدار.

لە قورئانی پیرۆزدا، الله تعالی زۆرینەی خەڵکی وەسف کردووە بە نەزان و ڕقهەڵگر لەحەق و خراپەکار ، هەربۆیە سیستەمی دیموکراتی بە تەواوەتی دژە و پێچەوانەیە لەگەڵ ئاینی ئیسلام، قورئان و فەرموودە.
بەرهەمی سیستەمی دیموکراتی ئەوەیە کە 27 وڵاتی ئەوروپی لە ڕێگەی پەرلەمانی کوفرییانەوە بە یاسا ڕێگەیان داوە بە نێربازی
سیستەمی دیموکراتی و پەرلەمانی، تەنها لە داڕشتنی یاسای هاتووچۆ و یاسای پێدانی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان بۆ خەڵک، ڕاناوەستێت، بەڵکو بێ شەرمانە ڕێگە بە خۆیان دەدەن یاسا بۆ هەموو شتێک دابڕێژن، کە ئەوە ئەرکی بنەڕەتی پەرلەمانتارەکانیانە (یاسادانان و چاودێری کردن).

یاسادانان، یاسا شەرعییەکان بۆ ڕێکخستنی ژیانی موسڵمانان، تەنها کاری الله تعالى یە و یاساکانمان پێگەیشتووە لەڕێگەی دینی ئیسلامەوە، ئەوەی ماوەتەوە لەسەر تۆ وەکو موسڵمان شەریعەتی ئیسلام جێبەجێ بکەیت، نەک شەریعەتی نوێمان بۆ دابڕێژیت، بۆیە هەر عەبدێک خۆی بە یاسادانەر بزانێت و یاسایەک دەربکات بۆ ڕێکخستنی ژیانی موسڵمانان، ئەوا شیرکی ئەنجام داوە و بووە بە موشریک، یاخود هەر عەبدێک ببێتە ئەندام لە ئەنجومەنێک هاوشێوەی دار الندوەکەی قوڕەیش، بەڵام لەهەمان کاتدا قەبوڵ نەکات یاسای پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام داڕشتنی بۆ بکرێت، هەر بووە بە موشریک، چونکە ئەنجومەنەکە ئەنجومەنێکی شیرکییە و قەت نابێت بە ئەنجومەنی شورای موسڵمانان، و هەروەها بوون بە ئەندام لەو پەرلەمان و ئەنجومەنانە پێچەوانەی ڕەتکردنەوەکەی پێغەمبەرە ﷺ کە نەڕۆیشت بۆ دار الندوەی قوڕەیش.

سیستەمی دیموکراتی، بەرهەمی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکایە، هەر ئەوانیش پارێزگاری لێ دەکەن و پاڵپشتی دەکەن، ئەگەر تۆی موسڵمان بەهۆی ئەو سیستەمەوە دەسەڵات بگریتە دەست، قەت ناهێڵن شەریعەتی ئیسلام جێبەجێ بکەیت، یان ئینقلابت بەسەر دەکەن، یان دەتکوژن، یان دەبێ فەساد و کوفر لە وڵاتەکەت بمێنێتەوە و قەبووڵی بکەیت، و دەبێت قەبووڵی بکەیت بانکەکانی وڵاتەکەت ڕیبای تێدا بێت و سیستەمی پەروەردە و خوێندنی وڵاتەکەت وەکو هی ئەوان بێت.

ئەگەر موسڵمانێک لەم سەردەمەدا بیەوێت دەسەڵات بگرێتە دەست، دەبێت پێغەمبەر ﷺ بکاتە قدوە و پێشەوای خۆی، هیجرەتی کرد و جیهادی کرد و فەتحی مەککەی کرد، ئەگەر ئەمەت پێدەکرێت، ئەنجامی بدە، ئەگەر پێت ناکرێت، ئەوا وەکو پێغەمبەر ﷺ بکە، مەڕۆ بۆ ئەنجومەن و پەرلەمانی موشریکان.

خەڵکێکی زۆر شوێنی شیرک دەکەوێت و بە هۆشی خۆی نایەتەوە تا ئەو کاتەی دەکەوێتە قەبرەوە، شیرکیش جۆرەکانی زۆرن.

خەڵکانی دیکە هەن، دەڵێن دەچین دەنگەکەمان دەسوتێنین، تا دەنگەکەمان نەچێت بۆ هیچ حزبێک، بەڵام کاتێک دەچنە ناوەندەکانی دەنگدان، لەوێ ئیمزایەک دەکەن، ئەو ئیمزایە واتا ئەو کەسە لەو پرۆسەی دەنگدانە بەشداری کردووە، بەڵام ئەو حزبانەی ئێستای پێ قەبووڵ نییە، تەنانەت ئەم کارەش کارێکی شیرکییە، چونکە ئەو ڕۆشتنە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەسە سیستەمی دیموکراتی قەبووڵە بەڵام ئەو حزبانەی قەبووڵ نییە.

نە موسڵمان بە ئامرازە کوفرییەکان دەخەڵەتێ، نە کافر دەتوانێت بەناوی ئیسلامەوە، موسڵمان بخەڵەتێنێت.

ئەگەر بەرپا کردنی حەق لەسەرت قورسە، شوێنی باتڵیش مەکەوە.

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago