?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 1 week ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago
قوتابیانی ئازیز
سەرنجێک لەسەر شانشینی یەکگرتو
کە لەزۆربەی بابەتەکانی پۆلی دوازدە دووبارە دەبێتەوە، زۆر لە قوتابیانیش تائیستا نازانن جیاوازی نێوان ئەم دەستەواژانە چیە و کێشەیان بۆ دروست دەبێت .
شانشینی یەکگرتو : پێکدێت لەچوار هەرێم ، یان چوار ولاتی سەرەکی کەلەژێر سایەی شانشینی یەکگرتوی بەریتانیا دان لەڕویی ڕامیاریەوە ..
ئەوانیش
١-ئینگلتەرا
٢-سکۆتلەندا
٣-وێلز
٤-ئیرلەندای باکور
هەریەک لەم چوار هەرێمە کەوتە بەرچاوت لە وزاری بیرت بێتەوە سەربە (uk)ین
ئینگلتەراش : بەشی گەورەی شانشینی یەکگرتو پێکدەهێنێت
بەریتانیای گەورە : ئەمەش لەڕویی ڕامیارەیەوە گوزارشتە لە سێ ولات ئەوانیش(سکۆتلەند،ئینگلتەرا،وێلز) کەلێرەدا ئیرلەندای باکوریش لێی بەدەرە
تێبینی : ئیرلەندای باشور ولاتێکی سەربەخۆیە لەڕویی ڕامیاریەوە هیچ پەیوەندی بە شانشینی یەکگرتوەوە نیە
بەهیوام سودی لێببینن
ئامادەکردنی .م.زیدان
سلاو قوتابیانی ئازیز
بۆ ئەمسالی خوێندن لە قوتابخانەکانی :
ئامادەیی یادی ناحکومی
دواناوەندی بێلنگری سەروو
بەردەوام دەبم.
ان شاءاللە بە پێی کات لەم کەنالە لە خزمەتتان دەبم و هەول دەدەم ئاشناتان بکەم بە فکرەی وزاری و بەرچاو ڕوونی تەواو لەسەر ئەو بابەتانەی کە لای قوتابیان ڕوون نین.
هیوادارم هەر وەک سالانی پێشتر زۆرترین قوتابی سوودمەند ببن.
هاوڕێکانتان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش بێ بەش نەبن.
بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان و لەڕێگەى زانکۆ لاینەوە سەرجەم دەرچوانی ساڵانی کۆن ئاگاداردەکەینەوە دەتوانن یوزەر و پاسۆرد لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن وەربگرنەوە بەم ڕێکارانەی خوارەوە
یەکەم: بۆکارئاسانی پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆیانەی دورن دەتوانن سەردانی پەروەردە گشتیەکانی خۆیان بکەن بۆئەوەی زانیاری و بۆردی نمرەکانمان پێ بگات و ئێمە لە ب.گ.تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن یوزەر و پاسۆردیان بۆ دروست بکەین بەڕەچاوکردنی ئەوەی پێویستە قوتابی بۆردی نمرەکانی بە ڕاستاندن (تصدیق)کراوی بەمۆر و واژووی بەرێوەبەر و پەروەردەی قەزا یان پەروەردەی گشتی لەسەر بێت ئینجا سەردانی پەروەردە گشتیەکان بکات بۆ وەرگرتنەوەی ووشی تێپەرو بەکارهێنەر بۆ ئەوەی بتوانی لەڕێگەی زانکۆلاینەوە داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگیرانیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان
دووەم :پێویستە پەروەدەی گشتی دوای دڵنیابوونە لە راستی دروستی بۆردی نمرەکان ئیجا بەفیلێکی pdf رۆژانە دوای کۆتایی دەوام بۆمان ڕەوانە بکات.
بابەت: جوگرافیا -بەشی یەکەم
هەندێ شتی گرینگ:
1_جوگرافیای مرۆیی بایەخ بەو لێکۆڵینەوانە دەدات کە بە مرۆڤ و چالاکییەکانەوە بەندە، لەو دیاردانەش وەک و دانیشتوان و کشتوکاڵ و نیشتەجێبوون.
جوگرافیای ئابووری: یەکێکە لە لقەکانی جوگرافیای مرۆیی کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی ئەو دیاردانەی بە چالاکی ئابووری مرۆڤەوە بەندن، وەک قۆناغی شمەک بەرهەمهێنان تا دەگاتە ئاڵوگۆڕی شمەکەکە و تەنانەت بەکاربردنیشی.
2_بیردۆزی (ڤۆن تونن) سەر بە جوگرافیای کشتوکاڵیە.
بیردۆزی (ئەلفرێد ویبەر و ئوگۆست لۆش) سەر بە جوگرافیای پیشەسازیە.
3_پیشە لە پیشەگەریەوە هاتووە.
4_کۆکردنەوەی سەرەتایی: سروشت لێرە کەم تواناو بێهێزە ناتوانێ بەرهەمهێنانی زۆر تیا بکرێت و مرۆڤی زۆر، سوودی لێ ببینێت لە زۆر شوێندا دەبێتە یەک تاکەکەس لە (٣٢٠)کم² لەو شوێنانەدا بەدی دەکرێت کە دارەکان (٧٠) م بەرزبوونەتەوە.
وەک و جەنگەڵە یەکسانیەکانی حەوزی ئەمەزۆن لە بەڕازیل و ئیکوادۆر و ڤەنزوێلا کە کۆمەڵەی (هیندییە سوورەکان) ی لێ دەژین،
هەروەها لە لە جەنگەڵە یەکسانیەکانی حەوزی کۆنگۆ (کورتە باڵاکانی لێ دەژین).
جەنگەڵە یەکسانیەکان لە مالیزیا و باشووری تایلاند کە یەکەمیان مالیزیەکان و (سیمانک) تیایدا دەژین.
کۆمەڵەی ( ئەسکیمۆ) لە بازنەکانی ژوورودا و لە باکووری کەنەدا و باکووری ئۆراسیا دەردەکەوێت.
5_شوانکاری سەرەتایی: ئەو ناوچانەی زۆر ڕووتن ڕووەکی خۆڕسکیان کەمە ( وشتر)ی تیایدا بەخێودەکەن.
بەڵام ئەو ناوچانەی کە گژوگیایان زۆرە کە پێیان دەڵێت گیای( ئەستێپس) مەڕوماڵاتیان لێ دەلەوەڕێت.
لە باکووری ئۆڕاسیادا ئاسکی (ڕەنە) تیایدا بەخێودەکرێت.
لە چیاکانی (ئەندێز) لە ئەمریکای باشوور هیندیە سوورەکان ئاژەڵی (لاما) بەخوێدەکەن.
بەڵام لە بەرزاییەکانی ئاسیای ناوەراست (ئەلیاک)بەخێودەکرێت.
6_ بە کشتووکاڵی سەرەتایی دەڵێن (کشتووکاڵی جێگۆڕکێ).
7_پیشەی ڕاوی وشکانی و ڕاوەماسی بەمەبەستی بازرگانی: بەرهەمی زەریاکان ٥/٦ لە ٦ بەش ٥ بەشی بەرهەمی ماسی پێکدێنێت یانی پێنجیەکی پێک دێنێت، لە جیهاندا،
بەڵام لەبەشی ڕووبار و دەریا ناوخۆییەکان شەش یەکی(١/٦) ئەم بەرهەمە جیهانیە کەمترە.
قوتابیانی ئازیز
سەبارەت بە نمرە (٤٠) بەرەو سەرەوە بۆ ئەو قوتابیانەی پرسیاریان کردبوو.
ھیچ بڕیارێک نیە وەک پێدانی نمرەی پەڕینەوە و نمرەی دەرچوون لە پۆلی12
جگە لە بوونی نمرەی کێرڤ بە پێ ی ڕێنمایی ئەزموونەکان
کە نمرەی 46و48 دەگرێتەوە
بەم شێوازە
*ھەر چەند وانەت 46 یان 48 بێت ھەمووی دەبێتە 50 لە خولی یەکەم یان دووەم
*ھەر قوتابیەک سوود مەند ببوو لە وەرگرتنی نمرەی کێرڤ دەتوانێت لە ڕێگای قوتابخانە بە فۆڕمی پەڵپ داوای ھەڵوەشانەوەی بکات لە خولی دووەم تاقیکردنەوە ئەنجام بداتەوە بەڵام ئەگەر لە خولی دووەم دەرنەچوو مافی نمرەی 50 یەکەی نامێنێت کە لە خولی یەکەم وەری گرتووە واتا ناتوانێت داوای نمرەی خولی یەکەم بکاتەوە
*ھیچ نمرەیەکی 46/48 لە نێو نمرەی قوتابیان بوونی نیە
بۆ ھەموو وانەکانە بۆ وانەیەکی دیاریکراو نیە کێڕڤ
ئەگەر قوتابیەک ھیچ وانەیەکی شطب یان نەخستبێتە خولی دووەم لە خولی یەکەم لە شەش وانە ناجیح بوبێت وانەی حەوتەمی
ئەگەر نمرەی 40/42/44/ بێت ئەگەری کردنە 50 ی ئەم وانەیە 99% دەبێت بۆ ئەوەی بە خولی یەکەم دەربچێت
.
بەهیوای سەرکەوتن
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 1 week ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago