Infinite Entertainment, Zero Cost: Get Your Free Books, Music, and Videos Today!

QANDIL PRESS

Description
کەناڵی هه واڵ - شرۆڤەی قەندیل پرێس رووداوەکانی کوردستان و ناوچەکە وەک خۆی
بۆ ئێوە دەگوازێتەوە
ڕاستگۆیی لەگەڵ خەڵک بژاردەی یەکەمی قەندیل پرێس دەبێت
ارتباط با ادمین : @qandilpress
Advertising
We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago

3 weeks, 2 days ago

🔻 ئەمنستی: ئێران مافەکانی کورد، بەلووچ، عەرەب و تورک پێشێل دەکات

🔹 رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رایگەیاند، دەسەڵاتی ئێران هەڵاواردنێکی بەرفراوان دژی کورد، بەلوچ، عەرەب، تورک و تورکمانەکانی نێو ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات و دەستڕاگەیشتنیان بە پەروەردە، کارکردن، شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو و بەرپرسیارێتیی سیاسی و ئیداری "سنووردار دەکات".

🔹 لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەیدا لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەڵێت، سەرەڕای خواستی زۆر لەسەر فرەزمانی لە سیستمی پەروەردەدا، هێشتاش فارسی تەنیا زمانی پەروەردەییە لە ئێراندا.

🔹 ئەمنستی ئاماژەی بە کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانی کورد داوە و نووسیویەتی: "هێزە ئەمنییەکان بە نایاسایی تەقە لە کۆڵبەران دەکەن و پارێزبەندی یاساییان هەیە و لەسەر ئەو کارە سزا نادرێن."

🔹 ئەمنستی باسی پێشێلکردنی مافی ئایینی پێڕەوانی ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان لە ئێراندا دەکات و دەڵێت: "موسڵمانی سوننە، یارسانەکان، بەهایی، جوو، مەسیحی و دەروێشانی گونابادی بەهۆی ئایینەکەیان لە خوێندن، کارکردن، بەرپرسیارێتی و شوێنی کاروباری ئایینییان بەرەوڕووی هەڵاواردن دەبنەوە."

🔹 لێبووردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران" دوای بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی "زیاتر بووە" و بە هەزاران کەس، لەنێویاندا منداڵان، تەنیا بەهۆی بەکارهێنانی ئاشتییانەی مافی مرۆڤانەی خۆیان: "تووشی لێپرسینەوە، بێڕێزی، دەستبەسەرکردنی نایاسایی، هەڵپەساردن و دەرکردن لەسەر کارەکەیان بوونەتەوە".

🔹 ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە دەڵێت، دەستبەسەرکراوان "ئەشکەنجە و ئازار دەدرێن" و هەندێکیان دەبردرێنە ژێر پەتی سێدارەدان بۆ ئەوەی بترسێن و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ بکرێن. 

تێلێگرام:@QENDILPRESS     
ئیکس (تویتێر):QANDILPRESS@     
فەیسبووک:https://www.facebook.com/Qandilpress1    
ئینستاگرام:qandilpress

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

3 weeks, 3 days ago

🔻 تورکیا گونده‌واری مونبج و حەلەب بۆردوومان ده‌كات

🔹 توركیا له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جوارشه‌ممه‌ی، به‌ تۆپخانەکانی گونده‌واری مونبج و باكووری حه‌له‌بی كرۆته‌ ئامانج، ئه‌و ناوچانه‌ش ئاواره‌كانی شه‌ری عه‌فرینی لێ نیشته‌جێن، كه‌ له‌ساڵی 2018وه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان ئاواره‌بوون.

🔹 سەرچاوە خۆجێییەکان لە گونده‌واری باکووری شاری حەلەب بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، ڕێگەیەی نێوان شارۆچکەی ته‌ل ره‌فعه‌ت و گوندی شێخ عیسا، له‌لایه‌ن توركیا بۆردوومانكرا، پێش ئه‌و بۆردومانه‌ توركیا  گوندەکانی شه‌عله‌ و راداری كردبوه‌ ئامانج.

🔹 ئێوارەی دوێنێش گونده‌كانی شێخ هیلال و کفر ناسح، کە سەر بە شارۆچکەی تەل ریفعەتن، و پێنج كه‌مپی ئاواره‌كانی شاری عه‌فرین له‌خۆ ده‌گرێت له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆردوومان كران.

🔹 لە کاتێکدا ئەنجوومەنی سەربازی مونبج ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، گوندەکانی سه‌یاده‌، ده‌نده‌نییه‌ و ئه‌لجاتی گونده‌واری باکووری ڕۆژئاوای شاری مونبج، بە چەکی قورس و تۆپخانەی تورکیا بۆردوومانكران.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئه‌و بۆردوومانه‌ی تورکیا نیه.

تێلێگرام:@QENDILPRESS    
ئیکس (تویتێر):QANDILPRESS@    
فەیسبووک:https://www.facebook.com/Qandilpress1   
ئینستاگرام:qandilpress

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

3 weeks, 3 days ago

ئەگەر ئێمە دەڵێن کە شۆڕشمان بە واتای ئاڵوگۆڕی بنچێنی لە پێکهاتەکانی ژیان و دەسەڵات، لە پێکهاتەکانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی دەوێت، و ئەگر ئێمە دەمان هەوێت کە سەردەستی (زاڵبوون)، چەوسانەوە، ئیستغلال کردن و کۆلۆنیالیزم بە هەموو واتایەکی لە ناو بەرین و کۆمەڵگایەک لە سەر بنەمای یەکسانی و ئازادی پێک بێنین، ئەوە دەبێت ئەم پرۆسەیە لە خوارەوە، واتا، لە کۆمەڵگاوە بەرەو سەرەوە بێت نەک لە دەرەوە و لە لایان هێزی دەرەکی.
تەنیا ئەرکی دەرەوە لاواز کردنەوەی رژێمی ئێرانە کە دەتوانرێت بە شێوازی خۆی بکردرێت.

تێلێگرام:@QENDILPRESS
ئیکس (تویتێر):QANDILPRESS@
فەیسبووک:https://www.facebook.com/Qandilpress1
ئینستاگرام:qandilpress

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

1 month ago

🔻 پەرلەمانی هۆڵەندا: تاوەکو دەمیرتاش و کاڤاڵا ئازاد نەکرێن، یەکێتیی گومرگی نوێ ناکرێتەوە

🔹 پەرلەمانی هۆڵەندا بریاریدا، هەتا تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤاڵا ئازادنەکات، یەکێتیی گومرگیی ئەورووپا لەگەڵ تورکیا نوێ ناکەنەوە.
🔹 ئەو بڕیارەی پەرلەمانی هۆڵەندا لەدوای دەستپێشخەریییەکی کەتی پیری، پەرلەمانتار و راپۆرتدەری پێشووی دۆسیەی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، هات. 

🔹 پەرلەمانی هۆڵەندا رایگەیاند، تورکیا بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپای جێبەجێ نەکردووە، کە داوای ئازادکردنی دەمیرتاش و کاڤاڵای کردبوو.

🔹 پەرلەمانتارە هۆڵەندییەکە لە ئێکس نووسی: "ئەگەر تورکیا بڕیارەکەی دادگەی ئەورووپا جێبەجێ نەکات، نوێکردنەوەی یەکێتیی گومرگەکان لەگەڵ تورکیا مەحاڵە."

🔹 یەکێتیی گومرگ لەنێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا

🔹 بابەتی یەکێتیی گومرگ لە نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا هیچ رێککەوتنیکی فەرمیی لەسەر نەکراوە. بەڵکو لە ساڵی 1963 وەکو قۆناخی تەواوکاریی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان هەردوولا، سازانی لەسەر کراوە. زۆر جار بە رێککەوتنی ئەنقەرە ناودەبرێت، بەڵام ناوە فەرمییەکەی 'کۆنسەی تورکیا-یەکێتیی ئەورووپا'یە. 

🔹 سەلاحەدین دەمیرتاش رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2016 بە تۆمەتی 'بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی' دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنە بەندکراوە. 

🔹 دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا تشرینی دووەمی 2018 داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەوکاتە گوتی: "ئەم بڕیارە ئێمە پابەند ناکات" و ئەنقەرە جێبەجێی نەکرد. 

🔹 ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا و بە پێویستی زانی دەمیرتاش ئازادبکرێت. کانوونی دووەمی 2020یش بڕیارەکەی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا بە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکە، پێشێلکاریی کردووە، بەڵام تورکیا پێداگر بوو لەسەر هێشتنەوەی دەمیرتاش لە گرتووخانە.

🔹 تورکیا 18ی ئایاری 1954 واژۆی لەسەر بەڵێننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە و خستوویەتییە بڕگەی 90ی دەستووری وڵاتەکەیەوە. بەپێی ئەو واژۆیە و دەستووری وڵاتەکەی، دەبێت ئەنقەرە بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا راستەوخۆ و وەکو خۆیان جێبەجێ بکات.

تێلێگرام:@QENDILPRESS   
ئیکس (تویتێر):QANDILPRESS@   
فەیسبووک:https://www.facebook.com/Qandilpress1  
ئینستاگرام:qandilpress

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

1 month ago

لقمان خلیل عضو فرماندهی کل نیروهای سوریه دمکراتیک/ه‌س‌د:

🔻 داعش طبق دستور کشورهای بزرگ عمل می‌کند

🔹 برخی قدرت‌های منطقه‌ای و بین‌المللی از داعش به عنوان ابزاری برای دستیابی به منافع خود و کنترل بر منطقه استفاده می‌کنند.

🔹 درست است که داعش کنترل خاک را از دست داده است، اما پروژه‌هایی دارد. داعش یک ایدئولوژی رادیکال مبتنی بر خشونت دارد که نمایندهٔ دین نیست و حقوق بشر را در نظر نمی‌گیرد.

🔹 داعش از نظر جغرافیایی نابود شد، اما تمام نشده است. دنیا باید این را بداند و ببیند.

🔹 داعش در حال سازماندهی مجدد، مخفی شدن و فعالیت گروهی است و در پشت این اقدامات خطرناک اهداف مختلفی دارد.

🔹 مناطقی که تروریست‌های داعش به راحتی در آن فعالیت می‌کنند، مناطق تحت کنترل دولت دمشق هستند.

🔹 داعش می‌داند که حتی نمی‌تواند از مراکز اصلی حکومت دمشق دفاع کند.

🔹 دولت سوریه همچنین در موقعیتی است که نمی‌تواند درباره گروه‌هایی که مناطق دور از مراکز اصلی خود را کنترل می‌کنند، چیزی بگوید.

🔹 تروریست‌های داعش در مناطق تحت کنترل دولت دمشق خیلی راحت تردد می‌کنند.

تلگرام: QENDILPRESS@
توییتر: QANDILPRESS@
فیسبوک:https://www.facebook.com/Qandilpress1
اینستاگرام: qandilpress

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

1 month ago

*🔻 کۆڵبەرێک خەڵکی مەریوان بە ناوی سەیوان دەستئەفکەن لە ملەی «تەتە»ی هەورامان کەوتە بەر دەستڕێژی گولـلەئ هێزەکانی  ڕژیمی ئێران و گیانی لەدەست دا.*

🔹 بە گوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاپریل) لە ملەی «تەتە»ی هەورامان هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سەیوان دەستئەفکەن گیانی لە دەست داوە.

🔹 سەیوان دەستئەفکەن، ٣١ ساڵان، باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی «دەرەپەمان»ی شاری مەریوان بوو.

🔹 ئەو ڤیدیۆی سەرەوە ساتەکانی گواستەنوەی تەرمی سەیوان لە ملەی تەتەی هەورامانەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێشەوە بۆ زێدەکەی نیشان دەدات.

🔹 لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی ڕابردوودا تا ئێستا ٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارەکانی نەوسوود، بانە و سەوڵاوا بە دەسڕێژی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژراون. هەر لەوماوەیەدا ٥ کۆڵبەری دیکەش بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا، جەڵدەی دڵ و کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانیان لە دەست داوە.

تێلێگرام:@QENDILPRESS   
ئیکس (تویتێر):QANDILPRESS@   
فەیسبووک:https://www.facebook.com/Qandilpress1  
ئینستاگرام:qandilpress

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

1 month, 1 week ago

*🔻 انجمن بین‌المللی قلم (پِن اینترنشنال)، روز چهارشنبه ۲۲ فروردین، به مناسبت ۵۱ اُمین سالروز تولد صلاح‌الدین دمیرتاش، نویسنده، سیاستمدار کورد و رئیس‌مشترک سابق هـ.د.پ، خواستار آزادی فوری وی شد.*

🔹 پِن اینترنشنال در حساب رسمی خود در پلتفرم ایکس (توییتر سابق) نوشت: «صلاح‌الدین دمیرتاش، نویسنده، ۵۱ ساله شد. این هشتمین تولدی است که وی پشت میله‌های زندان می‌گذراند. ترکیه باید به احکام دادگاه حقوق بشر اروپا پایبند باشد و وی را فوراً آزاد کند.»

🔹 دادگاه حقوق بشر اروپا تاکنون دوبار و در سال‌های ۲۰۱۸ و ۲۰۲۰ طی احکامی از دولت ترکیه خواسته است فورا  دمیرتاش را آزاد کند. دادگاه حقوق بشر اروپا در احکام خود گفته بود که "حبس دمیرتاش پوششی برای محدود کردن تکثرگرایی و گفتمان سیاسی در ترکیه است". این دادگاه همچنین تاکید کرده بود که "بازداشت و حبس دمیرتاش مغایر با قوانین دموکراتیک است و دولت اردوغان برای پیشبرد مقاصد سیاسی خود، دمیرتاش را زندانی کرده است".

🔹 صلاح‌الدین دمیرتاش در ۲۰ مه ۲۰۱۶ بازداشت شد و از آن زمان تاکنون در حبس است. دمیرتاش اکنون در زندان فوق امنیتی تیپ اف در شهر ادرنه محبوس است.

تلگرام: QENDILPRESS@
توییتر: QANDILPRESS@
فیسبوک:https://www.facebook.com/Qandilpress1
اینستاگرام: qandilpress

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

1 month, 1 week ago

🔻 هە,پە,گە: هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ٢٤ جار بۆردوومان کراوە

🔹 هە,پە,گە سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەرى تورک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک ٢٤ جار بۆردوومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدییانی کردووە.

🔹 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هە,پە,گە، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

🔹 هە,پە,گە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێش هەموو شتێک بە هەستی شۆڕشگێڕیمانەوە، جەژن لە دایکی شەهیدانمان، بنەماڵەی شەهیدانمان، گەلی وڵاتپارێزمان و هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین.

🔹 لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ڕۆژانی ٨، ٩ و ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی گارە لە گۆرەپانەکانی گوزێ، دەشتی کافیا ٨ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی لە شێلازێ، دەرگەل، بێشیلی، بازێ، باناکا ١١ جار، لە هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم یەکجار، لە هەرێمی خواکورک لە گۆڕەپانەکانی خنێرێی ژوروو، کۆلیت و کەندەکۆلا ٤ جار؛ فرۆکە جەنگیەکان بە گشتی ٢٤ جار بۆردوومان سەنگەرەکانى بەرخودانیان کردووە.

تێلێگرام:@QENDILPRESS   
ئیکس (تویتێر):QANDILPRESS@   
فەیسبووک:https://www.facebook.com/Qandilpress1  
ئینستاگرام:qandilpress

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

1 month, 1 week ago

🔻 ئەمریکا: ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان تێکشکاند

🔹 فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو لە دەریایی سوور ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى حوسییەکانمان، تێکشکاند، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانەوە ئاڕاستەی کەشتییەکانمان کرابوو.

🔹 ئەمرۆ فەرماندەی ناوەندی ئەمریکی (سێنتکۆم)  و حوسییەکانی یەمەن دوو ڕاگەیاندراوی جیایان لە بارەی پێکدادانەکانی نێوانیان لە شەوی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

🔹 فەرماندەی ناوەندی ئەمریکی (سێنتکۆم) بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو لە دەریایی سوور ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى حوسییەکانمان تێکشکاند، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانەوە ئاڕاستەی کەشتییەکانمان کرابوو.

🔹 لای خۆشیانەوە حوسییەکان باسیان لەوەکردووە، شەوى ڕابردوو هێرشمان کردە سەر دوو کەشتی ئەمریکا و هاوپەیمانان، کە یەکێکیان کەشتییەکی سەربازی بوو.

🔹 جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە، لە پاش سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حوسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

تێلێگرام:@QENDILPRESS   
ئیکس (تویتێر):QANDILPRESS@   
فەیسبووک:https://www.facebook.com/Qandilpress1  
ئینستاگرام:qandilpress

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

3 months, 1 week ago
*****🔻*** پخشان عزیزی، فعال زن کُرد …

*🔻 پخشان عزیزی، فعال زن کُرد و زندانی سیاسی سابق اهل مهاباد، توسط شعبه ۵ بازپرسی دادسرای امنیت اوین، به "عضویت در جمعیت‌های معارض کشور" متهم شد.*

🔹 پرونده خانم عزیزی، پس از تفهیم اتهام با صدور کیفرخواست به شعبه ۲۶ دادگاه انقلاب تهران به ریاست ایمان افشاری ارسال شده است.

🔹 پخشان عزیزی، فارغ‌التحصیل مددکاری اجتماعی که شش ماه و ده روز اخیر را در بازداشت و تحت فشار شدید سپری کرده، از حقوق ابتدایی خود، شامل دسترسی به وکیل محروم بوده است.

🔹 این زندانی سیاسی، روز ۲۰ آذر ماه سال جاری، پس از پایان دوران بازجویی از بند ۲۰۹ زندان اوین، موسوم به بازداشتگاه اطلاعات به بند زنان این زندان منتقل شده بود.

🔹 پخشان عزیزی، روز ۱۳ مرداد ماه ۱۴۰۲، در تهران بازداشت شد.

تلگرام: QENDILPRESS@
توییتر: QANDILPRESS@
فیسبوک:https://www.facebook.com/Qandilpress1
اینستاگرام: qandilpress

We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago