وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥٓ🪴

Description
تفنى العِبادُ ولا تفنى صنائِعُهُم
فاختَر لِنَفسِكَ مايحلو به الأثَرُ

تایبەتە بەخوشکان بۆیە تەنیا خوشکان داخیل بن💚
@Bardawame_bot👈بۆ پەیوەندیکردن یان هەر پەیامێک
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

3 weeks, 1 day ago

خوشکە شەکرەکانم شتێک هەیە زۆر تێبینم کردووە و بەپێویستم زانی پێتانی بڵێم و خۆتانی لێبپارێزن بەشێک لە لەچکەکان وە بەتایبەتیش لەچکی لاکێشە کە هەندێک پێی دەڵێن(فۆتە) هەندێکیان هەیە زۆر زۆر تەنکە یانی کەسەکە گوێ و ملی و هەتا لەپشتەوە ڕەنگی کڵاوەکەشی دیارە!! …

3 weeks, 1 day ago

خوشکە شەکرەکانم شتێک هەیە زۆر تێبینم کردووە و بەپێویستم زانی پێتانی بڵێم و خۆتانی لێبپارێزن

بەشێک لە لەچکەکان وە بەتایبەتیش لەچکی لاکێشە کە هەندێک پێی دەڵێن(فۆتە) هەندێکیان هەیە زۆر زۆر تەنکە
یانی کەسەکە گوێ و ملی و هەتا لەپشتەوە ڕەنگی کڵاوەکەشی دیارە!!

بۆیە خوشکانی من تا دەتوانن زۆر وریابن کاتێک لەچکێک لەسەر دەکەن دڵنیاببنەوە کە لەچکەکە بای ئەوە ئەستوورە کە هیچ شوێنێکت دیارنەبێت دەنا کە هەموو ئەو شوێنانەت دیاربوو چیت بەچیکرد؟!!

یان دەتوانن لە بازەڕەکان یان لەهەر شوێنێکی تایبەت بە لەچک کڵاوی بەمل بکڕن واتا(کڵاوەکە ملیشی پێوەیە و دایدەپۆشێت و ئەستوورە) ئەوکات لەچکەکەت لەسەریش بکەی هیچ شوێنێکت دیار نابێت ٳن شاء اللە

ئەوەشتان لەیادبێت دەبێت لەچکەکەتان بەتەواوی سینگتان دابپۆشێت بۆیە خۆتان بەدووربگرن لەهەندێک ستایل و بەتایبەت ستایلی تورکی کە بەتەواوی لەچکەکەتان ببەنە پشتەوەو سینگتان دەربکەوێت

زۆر زۆر ئەم حاڵەتەم تووش هاتبوو و نەمدەتوانی لەهەموو شوێنێک بچمە لای ئەوکەسە و تێی بگەیەنم لەچکەکەی زۆرتەنکە(بەتایبەت فۆتەی سپی هەر زۆر زۆر تەنکە) و هەموو شوێنێکی دیارە بۆیە حەزم کرد لێرە پێتانی بڵێم تا ٳن شاء اللە هەمووتانی لێبپارێزم ئەوانەی دەتانناسم و ناتانناسم ئێوەش بەهەر کەسێکی بڵێن کە خۆشتان دەوێت ڕەنگە بێئاگابێت لێی

ئومێد دەکەم پەیامەکە گەیشتبێت و بیگەیەنن بە زۆرترین کەس💚

3 weeks, 1 day ago

پێی گوتین گەر مرۆڤ بیزانیبا یەک کەس تەنها یەک کەس بەهۆی ئەوەوە هیدایەت وەربگرێت پاداشتەکەی گەورەترە لەهەر شتێک کە بە خەیاڵیدا دێت ئەوا زور هەوڵی بۆئەوە دەدا!

گەر پەیجتان هەیە یان چەناڵ یەک کەس خوێنەرتان بوو ئێوە وابزانن سەت کەسە و چی دەزانن بیخەنە بەردەستی

ئەوە بزانن خوێنەر و بینەری زیاتر تەنها زیادبوونی ژمارە نییە ئەوانە هەمووی مرۆڤن و تۆ بەرپرسیار دەبی لە بچووکترین شت کە بەهۆی نوسینەکانی تۆوە بیکەن...

4 weeks ago
4 weeks ago
4 weeks, 1 day ago
1 month ago

کێ خەیاڵی ئەوەی دەکرد ئەو فیرعەونەی دەیوت:
﴿ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلۡأَعۡلَىٰ ﴾
لە بەرچاوی ئەو مناڵەدا غەرق ببـێ، کە ڕۆژێـک لە ڕۆژان لە کۆشکەکەیدا دەگـریـا بـۆ ئەوەی کەسـێـک شیری پێ بـدات!

ئەو نەمردووەی دەیوت: ﴿ أَنَا۠ أُحۡيِۦ وَأُمِيتُۖ ﴾
واتە: منیش زیندوودەکەمەوە و دەمرێنم.
لە دوای ئەم هەموو خۆ بە گەورەدانانە
مێشویەلەک لە ناوی ببات!

کێ خەیاڵی ئەوەی دەکرد یوسف(علیه السلام) کە فڕێ درایە ساراوە، پاشـان زیندانی کرا، لە کۆتاییدا بچێتە سەر کورسی پاشایەتی!

کێ خەیاڵی ئەوەی دەکرد پێغەمبەری خودا کە بە پەنهانی و لە تاریکیدا بە هاوڕێیەتی ئەبوبەکر لە مەککە دەرچوو، فەتحی مەککە بکات و بە ڕۆژی ڕووناک بگەڕێتەوە بـۆی و لە هەر چوار دەرگاکەیەوە بچێتـە ناویەوە!

کێ خەیاڵی ئەوەی دەکرد کە بیلالی کوڕی ڕەبـاح، گەورە کۆنەکەی بکوژێت (ئومەیەی کوڕی خەڵەف)، کە بە چەند دیرهەمێـک کڕی و بە چەند دیرهەمێک فرۆشـتی و لە نێوانیاندا جۆرەها سزای پێ چەشت!

کێ خەیاڵی ئەوەی دەکرد عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود، ئەو لاوازه هەژاره، بچێتە سەر سینگی ئەبـو جەهل و پەردەی ژیانێک داداتەوە کە پڕبوو لە کوفر و ملهوڕی!

ئەم نووسینە پێشکەشە بە ئەوانەی باوەڕیان وایه ڕۆژەکان سەربازێـکـن لە سەربازەکانی خودا، گەلێـکی پێ بەرزدەکاتەوە و گەلێکیتر دەباتە خوارەوە!

ئەوانەی باوەڕیان وایه ژیان بەردەوام نوێ دەبـێتەوە و لە کۆتاییدا هەر حەق سەردەکەوێـت، مێژووش وانەیەکی چیرۆکی نییه تەنها بگێڕدرێتەوە، بەڵکوو کۆمەڵێک وانەیە و پڕە لە پەند و ئامۆژگاری.

- ئەدهەم شەرقاوی
و: ئەیاد فەهمی

1 month ago

دەنگی اللە اکبر ی سەرکەوتن و بۆنی نمە بارانی ڕەحمەت ماڵەکانمانی ڕووناک کردۆتەوە

یا اللە دڵخۆشی مسوڵمانانی فەلەسطینیش بگات بەدڵمان🤲

1 month ago

ئای خوایەگیان چەندە جوانە دڵخۆشی مسوڵمانان دەبینین و هەستی پێدەکەین

خوایەگیان شوکر کە بە مسوڵمانی دروستت کردوین، مەگەر هەیە لەو نیعمەتە گەورەتر؟

1 month, 1 week ago

هەر کەسێک خێرێک لەمندا دەبینێت،
وەسفم نەکات بەڵکوو لەپەنهانیدا دوعام بۆ بکات،
دوعام بۆ بکات خودا لەوەم خۆشبێـت کە لەئێوە شاراوەیـە،
دوعای بەردەوامیم بۆ بکەن،
ئەمە زۆر دڵخۆشـم دەکات و سوودی هەیە بـۆم...

خوشکە شەکرەکانم💚

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago