القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 9 months ago
Last updated 3 months, 2 weeks ago
پێویستە موسڵمان ئەوە بزانێ کاتێ فەرمودەمان هەیە لەسەر شوێن کەوتنی کافران و لاسایی کردنەوەیان، بەتەنها لەسەر شتێک سور نەبێ و هەندێکی تر بەهیچ نەزانێ،بۆنمونە بابەتی سەری ساڵ و جەژنی نەصرانیەکان ،بێگومان ئەشێ لەڕوی گەورەو بچوکی تاوانەکە و سنور بەزاندنی دین جیاواز بن بەڵام ئێمە ڪەسانێکمان هەیە وا دەری دەخەن کە بست بە بست شوێت سونەت و مەنهەجی سەلەف کەوتون کەچی باوەڕیان بە
(عید الزواج و عید المیلاد )و هەنێ شتی تر هەیە کە ئەنجامی ئەدەن و یادی ئەکەنەوە لەکاتێکا زۆرینەی ئەم شتانە لاسایی کردنەوەی غیر دینی خۆمانە، بۆیە ورد بینی لەکارو کردوەمان بەوەی بزانین لەچ شتێکا لاسایی دینەکانی تر و خاوەن هەواو ئارەزوەکان دەکەینەوە و پاشان ئەمر پێکردنی کەسانێک کە زاهیری وا دەریان خستوە شوێن سونەت ئەکەون ئاگادار کردنەوەی واجبە ئیتر ماباقی لەسەر خۆی ، وە وانازانم لە هەنێ شوێن کەوتن و لاسایی کردنەوەدا کەسمان بەری بوبێتین لێی ئیلا کەمینەی نەبێت بەڵام وەک وتم طەبەقەیەو ئەشی یەکیان لەوی تر گەورە تر بێت لەڕوی تاوان وزیادە ڕەویەوە ، جا بۆیە تەنها شتە زەقەکان و گەورەکان گرنگی پێ نەدەین و هەنێ شتی تر ئیهمال بکەین چاو لەئاستی خۆمان خەڵکیش دابخەین لەسەری.
ئەوانەی وادەری دەخەن شوێن سونەت و ئەهلی سونەت کەوتون لە زانایان و ئیمامەکان ، إبن تەیمیة لە وەسفی ئەئیمەی سونەت دەڵێت :
زانایانی ئەهلی سونە خاوەن و ئەهلی زانست و ئیمان و داد پەروەری و بەزەیین ، حەق دەزانن بەوحەقە ئاشنان سونەت بپێکن و نەکەونە بیدعەوە ، وە دادپەروەرن لەئاستی ڪەسێکی دەرچو لەبەرنامە ئەگەر ستەمیشیان لێ بکات، وە خاوەنی بەزەین لەئاستی خەڵکیدا ، ویستی خێرو هیدایەت و زانستیان دەوێت بۆیان ، مەبەستیان سەرەتا شەڕ نیە بۆیان ،هەر بۆیە زانایانی اهلی سونە دژەکانیان تەکفیر ناکەن گەر ئەوان ئەمانیش تەکفیر بکەن ، وە تەکفیر بە حەقی اللە تعالی ئەزانن کەسێک اللە و رسول ️ ﷺ کافریان نەکەن ئەمان نایان کەن.
(الرد علی البکري )
هەر یەک تۆز زۆر نا لە ئەو ئیمام و زانا سونیانە بچن کە شوێنیان کەوتون و نازناوی ئەوانتان هەڵگرتوە و خۆتان شۆر کردۆتەوە پێیاندا.
عبد الرحمن بن مهدي : سمعت سفيان يقول : ما بلغني عن رسول الله - صلى الله عليه وسلم - حديث قط إلا عملت به ، ولو مرة .
گوێم لە سوفیانی ثەوری بوو دەی فەرموو :
هیچ فەرموودەیەڪی پێغەمبەرمﷺ پێنەگەیشتوە ئیلا ڪارم پێڪردوە ئەگەر یەڪ جاریش بوو بێت.
(سیر أعلام النبلاء)
لە مەکائیدی شەیطان بەرە دۆزەخ بردنی خەڵکیە بە سەرکردەکانیان نا ، بەڵکو بە زاناکانیان
ئێستە بەداخەوە وای لێ هاتووە پێویست ناکا مرۆڤ زانا بێت تاوەکو شەیطان بیکات بە گومڕاکار تەنها ئەوەندە کە طلب العلم بکات یان وا خۆی نیشان بدات کە ئەیکات ، بەڵکو تەنها خەڵکی گوێی بۆ بگرن
چونکە پێوەرەکە ئێستە توندی و ڕەقیە بۆ لەسەر حەق بوون نەک عیلمی شەرعی
سفيان بن عيينة رحمه الله دەڵێ : پێشتر دەیانووت : هەرکەسێک خراپ بوو لە زاناکانمان ئەوە لێکچوونێکی لەگەڵ جووەکان هەیە وە هەرکەسێک خراپ بوو لە خواپەرستەکانمان ئەوە لێکچوونێکی لەگەڵ گاورەکان هەیە.
جا قوڕ بەسەر ئەوانەی کە بە کەسانێک دەخەڵەتێن کە تەنها بۆنی زانستیشیان نەکردووە و بانگەشەی دەکەن
پرسیارێک گەلێک دروست مەکەن کە تەنها حەز بکەن بزانن کە چ وەڵامێکی هەیە، بەڵکو پرسیارێک بکەن کە سودی بۆتان هەبێ و زانستی لێ بەدەست بهێنن هەروا فەرمودەی لەسەر هاتبێ ، زۆر کات بەهۆی پرسیاری ئەقڵیەوە وا لەخەڵکی ئەم سەردەمەش کراوە کە فەتوا بدات بە بێ بەڵگە چونکە…
#النصيحة .......
ڕەنگە زۆربەمان توشی ئەم حاڵەتە بوو بین کاتێک ئەمانەوێ پۆستێک بکەین بەڵام هیچمان لە خەیاڵدا نیە پۆستی بکەین بە زۆر ئەمانەوێ شتێک پۆست بکەین،
جا لەم حاڵەتەدا هەرگیز پۆست مەکەن چونکە نەفس داوای دەکات زۆر ئەستەمە نیەتەکە خالص ـەن بۆ الله بێ | عز وجل |، کەی نیەتەکە ئامادە بوو ئینجا پۆست بکەن .
وەرگیراوە.
هەندێک ئەثەری ترسناک و سەیر دەربارەی ڕیا
قتادة بن دعامة دەڵێ : کاتێک بەندە ڕیا ئەنجام دەدات الله عز وجل بڕوانن بۆ بەندەکەم چۆن گاڵتەم پێ ئەکات.
ذم الرياء للضراب
محمد بن أبي منصور دەڵێ : عابیدێک لە بني إسرائيل الله ـی چل ساڵ پەرست لە ژێر زەمینێکدا ، جا فریشتەکان کردەوەکەیان بەرز کردەوە بۆ ئاسمان وەرنەگیرا ، جا فریشتەکان ووتیان : سوێند بە شکۆی تۆ ئەی پەروەردگار ئێمە بە پەنهانی نەبێت بەرزمان نەکردەوە ، الله جل جلاله فەرمووی : ڕاستتان ووت ئەی فریشتەکانم ، بەڵام ئەو پێی خۆشە شوێنی بزانرێت.
الاخلاص لابن أبي الدنيا ١٩
يحيی بن أبي كثير دەڵێ : فریشتەکە کردەوەی بەندەکە بەرز دەکاتەوە بە دڵخۆشیەوە جا کاتێک دەگاتە دەگاتە لای پەروەردگاری ، دەفەرمێ : بیخەنە ناو سجين ـەوە من مەبەست نەبووم بەم کردەوەیە.
“ سجين زەوی حەوتەمە چینی خوارەوەی خوارەوە ، کردەوەی تاوانباران و کافران و نامەی کردەوەکانیانی تێدایە “
الزهد لعبد الله ابن المبارك ٢ / ١٧
بەڕاستی ڕۆژگارو کاتانێک دێ بەسەر ماندا هیچ شتێک دڵ ئارام ناکاتەوە تەنها پەیوەست بون بەتەنهایو دورکەوتنەوە نەبێ بەڕاستی مرۆڤ وایە بەتەنهای نەبێ ناگاته ئەو پلەیەی کە هەوڵ و غەمی بۆ ئاخیرەت بێ هەروەکو وتراوە کە هیچ مەجلیسێک نیە توڵ بکێشێ ئیلا شیطان بەشێکی بۆخۆی لێ بەدەست دەهێنێ.
القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 9 months ago
Last updated 3 months, 2 weeks ago