ئوسامە الأثرۍ

Description
لـە الله تـرســـان و زانـســـتـۍ شـــەرعـۍ
زامـنـۍ بـەردەوامـۍ و پـێـڪانـۍ مـەبـەســـتـن
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago

8 months, 2 weeks ago

الله سـبحـانه وتعالۍ فەرمانۍ پێمان ڪردووە ڪە تەدەبور لە ڪتێبەڪەۍ بڪەین و لە ئایەتەڪانۍ ووردبینەوە و پاشـان ڪارو ڪردەوەۍ پێ بڪەین , لەبەرئەوەۍ یەڪێ لە صیفەتۍ یەهودیەڪان ڪە بەهۆیەوە الله تعالۍ سـەرزەنشـتۍ ڪردوون ئەوە بوو ڪە تەنها ئەیانخـوێندەوە و فەهم و تێگـەیشـتن و خـۆشـارەزاڪردنیان نەبوو بۆ ڪتێبۍ الله تعالۍ :-

• هەروەڪو چـۆن الله سـبحـانه وتعالۍ دەفەرموێت : ﴿ وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لَا يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إِلَّا أَمَانِيَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ ﴾
واتە : ﴿ هه‌ندێڪ له‌و یەهودیانە نه‌شـاره‌زا و نه‌خـوێنده‌وارن , واده‌زانن ڪتێبۍ ( ته‌وڕات ) بێجـگـه له چـه‌ند ئاوات و هیوایه‌ڪ هیچـۍ تر نییه‌ , وە تەنها شـوێنۍ گـومانیش ڪەوتوون ﴾ .

• ئیمامۍ عبدالله ـۍ ڪوڕۍ عەباس ــ الله لێۍ ڕازۍ بێت ــ لەبارەۍ ئەم ووتەیەۍ الله تعالۍ : ﴿ ومنهم ٲميون لا يعلمون الڪتاب ﴾ فەرموویەتۍ : « عیلم و شـارەزاییان بە تەوڕات نەبوو , وە نەیانئەزانۍ چـۍ تیایدا هاتووە » .
[ ٲخـرجـه ابن جـرير : ٢ / ١٥٥ ,, ١٦٢ ]

• لە عبدالرحـمن ـۍ ڪوڕۍ زەیدۍ ڪوڕۍ ئەسـلەم ـەوە ڕیوایەت ڪراوە ڪەوا لەبارەۍ ئەم ووتەیەۍ الله تعالۍ : ﴿ ٳلا ٲماني ﴾ فەرموویەتۍ : « ئاواتیان ئەخـواسـت و ئەیانوت : ئێمە لە ئەهلۍ ڪتابین , ڪەچـۍ لەوانیش نەبوون » .
[ ٲخـرجـه ابن جـرير : ٢/١٥٧ ]

ــ زۆربەۍ ئەو حـاڵەۍ ڪە ئێمە لەمڕۆڪەدا تیایداین هەمان ئەو حـاڵەیە ڪە یەهودیەڪان تێۍ ڪەوتبوون لەوەۍ ڪە تەنها بە خـوێندنەوە ٳڪتفایان ڪردبوو , وە حـەقیقەتۍ خـوێندنەوەڪەشـیان لەناویاندا نەبوو .
والله المسـتعان

8 months, 3 weeks ago
8 months, 3 weeks ago

هەتا ڕێبوارۍ ڕێگـەۍ الله زیاتر بەو چـیایەدا بەرزبێتەوە هاوار و هۆشـدارۍ و ترسـاندنۍ ڕێگـر زۆرتر و زیاتر دەبێت , ڪە چـیاڪەۍ بڕۍ و گـەیشـتە لوتڪەڪەۍ: هەموو ئەو ترسـانانە ئەبن بە ئاسـایش و ئارامۍ , ئەوڪاتە ڕۆیشـتن ئاسـان دەبێت و بەرهەڵسـتییەڪان و گـرانۍ و سـەخـتۍ سـەر ڕێگـە ڪەم دەبنەوە , ڕێگـەڪەۍ لێ دەبێت بە ڕێگـەیەڪۍ بەرینۍ پڕ لە ئاسـایش , ڕێگـەڪە سـەرۍ لە مەنزیلەڪانۍ بەندایەتۍ و سـەرچـاوەڪانییەوە دەردەڪات , مەشـخەڵ و ئاماژەۍ لەسـەر دیارۍ ڪراوە , شـوێنۍ مانەوە لەسـەر ڕێگـە هەیە و هەموو ئەمانە بۆ ڪاروانۍ ڕەحمان ئامادەڪراون , لەنێوان بەندە و بەخـتەوەرۍ و سـەرفرازیدا : هێزێڪۍ مەزن بوونۍ هەیە , هەروەها سـاتێڪ ئارامۍ و ئازایەتۍ دەروون و ڕاوەسـتانێڪۍ دڵ , فەزڵیش هەر بە دەسـتۍ الله ـیە بە هەرڪەسـێڪۍ دەبەخـشێت ڪە بیەوێت , الله خـاوەنۍ مەزنترین فەزڵ و چـاڪەیە » .
[ مدارج السـالڪین : ۲/۱۰ ]

لەم نموونەیەشـدا حـاڵۍ نەفسـۍ ئێمەۍ ڕوونڪردەوە ڪە خـاوەنەڪەۍ چـەندە پێویسـتۍ ئەبێت بە پەیمان بەسـتن و چـارەسـەر و تیمارڪردنۍ , جـا ئەگـەر بە ڕێگـەیەڪۍ شـەرعیانە جـیهادۍ نەفسـۍ خـۆۍ نەڪات و سـەبریشـۍ نەگـرت لەسـەر بەربەسـتەڪان ئەوا لە ڕێگـاڪە دوور ئەڪەوێتەوە و دائەبڕێت .

[ ڪتاب : عشـر قواعد في تزكية نفس ]

8 months, 3 weeks ago

ئەگـەر ڕاهێنانۍ پێ نەڪرێت ئەوا هیچ سـوودێڪ لەو جـوانۍ و قەشـەنگـیەۍ وەرناگـیرێت , وە ئەو ڪەسـەشـۍ ڪە سـوارۍ ئەبێت لەڪاتۍ پێویسـتیدا سـتایش و پیاهەڵدانۍ ناڪات چـونڪە ئەسـپێڪۍ باشـۍ لێ دەرنەچـووە , جـا ئەگـەر لەلایەن ڪەسـانۍ ئامۆژگـاریڪار و شـارەزا قسـەیەڪ بە خـاوەنۍ ئەسـپەڪە بوترێت , ئەوە دەزانێت ڪە ئەو قسـەۍ ڪردوویانە زۆر ڕاسـتە و ئەبێتە پاڵنەرۍ تاڪو وەڪو سـوارچـاڪێڪ مەشـقۍ پێ بڪات , بەڵام تەنها ئەو سـوارچـاڪەش ئەتوانێت مەشق بە ئەسـپەڪەۍ بڪات ڪە خـۆۍ زانا بێت بە مەشق پێ ڪردن پاشـان صەبر و خـۆڕاگـریشـۍ هەبێت لەسـەر ئەو عیلمەۍ ڪە هەیەتۍ دەربارەۍ مەشـق پێ ڪردن , جـا ئەگـەر ئاشـنا بێت بە مەشـق پێ ڪردن و ئامۆژگـاریەڪانۍ ئەوە بەڕاسـتۍ خـاوەنەڪەۍ ئەتوانێت سـوود لەو ئەسـپەۍ ببینێت , بەڵام ئەگـەر تەنها سـوارچـاڪێڪ بێت و هیچ زانسـتێڪۍ پێ نەبێت لەسـەر مەشـق پێ ڪردنۍ و نەزانێت چـۆن ئەسـپەڪەۍ فێرئەڪات , ئەوە ئەسـپێڪۍ خـراپۍ لێ دەرئەچـێت و خـاوەنەڪەشـۍ تەنها ماندوو بوونۍ بۆ ئەمێنێتەوە و ئەو ڪەسـەشـۍ سـوارۍ ئەبێت سـتایش و پیاهەڵدانۍ ئەو ئەنجـامە خـراپەۍ ئەسـپەڪە ناڪات , جـا ئەگـەر سـوارچـاڪەڪە زانیارۍ هەبێت لەسـەر مەشـق پێ ڪردن و پەروەردەڪردنۍ ئەسـپ بەڵام لەگـەڵ ئەو زانیاریەۍ ڪە هەیەتۍ ئارام و خـۆڕاگـر نەبێت لەسـەر ناڕەحـەتۍ مەشـق پێ ڪردن و خـۆۍ لەگـەڵۍ ماندوو نەڪرد , وە تەمبەڵۍ ڪرد لەوەۍ ڪە پێویسـت بوو لەسـەرۍ بیڪات , لە ئامۆژگـارۍ ڪردن لە مەشـق ـدا , ئەوە ئەسـپێڪۍ خـراپۍ لێ دەرئەچـێت و باش مامەڵە نابێت لەگـەڵ سـواریەكان , وە بۆ داواڪردن و ڕاڪردنیش گـونجـاو نابێت , تەنها مەنزەڕێڪۍ ئەبێت ئەویش بەبێ هەبوونۍ زانیارۍ لەسـەر پێشـبڕڪێ , خـۆ ئەگـەر خـاوەنەڪەۍ بیەوێت سـوارچـاڪۍ پێ بڪات , ئەوە پەشـیمان ئەبێتەوە لەسـەر تەمبەڵیەڪەۍ و لەو ڕۆژەشـدا پەشـیمانۍ دادۍ نادات , ڪاتێڪ سـەیرۍ ئەسـپەڪانۍ تر ئەڪات لەڪاتۍ ڕاڪردندا , چەند هەوڵ ئەدات ناتوانێت بگـات بەوانۍ تر , وە لەڪاتۍ ڕاڪردن سـەلامەت ئەبێت , بەڵام گـەر بیەوێ پێش ئەوانۍ تر بڪەوێت ناتوانێت و هەوڵۍ ڕاڪردنۍ زیاتریش بدات سـەلامەت نابێت , هەموو ئەمانە بەهۆۍ تەمبەڵۍ خـاوەنەڪەۍ و ئارام نەگرتنۍ لەسـەر مەشـق پێ ڪردن , ئینجـا بە نەفسـۍ خـۆیدا ئەچـێتەوە و لۆمەۍ خـۆۍ ئەڪات و لەبەرخـۆیەوە قسـەئەڪات و ئەڵێت: بۆچۍ تەمبەڵیت ڪرد و ڪەمتەرخـەمیت ڪرد؟ , بەهۆۍ ئارام نەگـرتنمەوە هەموو ئەو شـتانەۍ ڪە پێم خـۆش نەبوون بەسـەرم هات , والله المسـتعان , جـا عەقڵتان بەڪاربهێنن ــ رحـمڪم الله ــ لەم نموونەیە فێرببن و تێبگـەن , تاوەڪو سـەرفراز و ڕزگـار بن » .
[ ٲدب النفوس : ۲٦۱ ]

ئەم نموونەیەۍ یەڪەم ڪە ئیمامۍ ئاجـورۍ ــ رحـمه الله تعالۍ ــ ڕوونۍ ڪردەوە بریتۍ بوو لە حـاڵۍ نەفسـۍ ئینسـانەڪان , ڪە وەڪو ئەو ئەسـپە بچـووڪە وایە ڪە پێویسـتۍ بە ڕاهێنان و مەشـق پێ ڪردن هەیە , وە پێویسـتۍ بە ئارام گـرتن و خـۆڕاگـرۍ هەیە لەڪاتۍ ڕاهێنان پێ ڪردنیدا , وە سـەرەڕاۍ ئەوەش دەبێت عیلمۍ هەبێت بەو شـتانەۍ ڪە ئەبێتە هۆۍ چـاڪ ڪردن و پاڪ ڪردنەوەۍ نەفسـۍ , بەڵام ئەگـەر ئینسـان ڪەمتەرخـەم بوو لەوەۍ ڪە خـۆۍ فێرۍ ئەو زانیارۍ و مەشـقانە بڪات ڪە دەبێتە هۆۍ پاڪ بوونەوەۍ نەفسـۍ , ئەوە پەشـیمان ئەبێتەوە لە ڪۆتایۍ ڕێگـاڪەیدا بەڵام چ پەشـیمان بوونەوەیەڪ!!

نموونەۍ دووەم :
• ئیمامۍ ابن القیم ــ رحـمه الله تعالۍ ــ هێناویەتیەوە و دەفەرموێت : « نەفس چـیایەڪۍ گـەورە و گـرانە لەبەردەم ڕێبوارانۍ ڕێگـەۍ بەرەو الله چـووندا , دەبێت بگـات بەو چـیایە و بەسـەریدا سـەرڪەوێت , بەڵام لاۍ هەندێ ڪەس سـەخـت و گـرانە و لاۍ هەندێڪیش ئاسـانە , هەرڪەسـێڪیش الله لاۍ ئاسـان بڪات بۆۍ ئاسـان دەبێت , چـونڪە لەو چـیایەدا شـیو و دۆڵ هەیە , ڪۆسـپ و لەمپەر و دڕڪ و داڵ , هەروەها دز و چـەتە ڪە ڕێگـەۍ ڪاروانۍ بەرەو الله چـوون ئەگـرن , بە تایبەت ئەوانەۍ بە شـەو سـەفەر دەڪەن , گـەر زەخـیرەۍ باوەڕیان لەگـەڵ نەبێت و چـراۍ یەقین ڪە بە زەیتۍ " تەخـتبوون " ڪاردەڪات بەدەسـتەوە نەگـرن , ئەوا لەو شـیو و دۆڵانەدا دادەخـرێن و چـەتە و ڕێگـرەڪان لە یەڪیان دادەبڕن و ناتوانن ڕۆیشـتنەڪەیان بەردەوام بێت , زۆربەۍ ئەوانەۍ بەرەو الله دەچـن لەگـەڵ گـەیشـتن بەو چـیاو هەورازە گـەڕاونەتەوە , چـونڪە دەسـتەوسـان بوون لە سـەرڪەوتن بەسـەریدا و بڕینۍ ڪۆسـپ و لەمپەرەڪانۍ , شـەیتانیش لەسـەر لووتڪەۍ چـیاڪە وەسـتاوە و هۆشـدارۍ بە خـەڵڪۍ ئەدات لە سـەرڪەوتن بەسـەر ئەو چـیایەدا و دەیانترسـێنێت , بۆیە ئەرڪ و ماندووبوون و سـەخـتۍ سـەرڪەوتن و دانیشـتنۍ ئەو ترسـێنەرە لەسـەر لوتڪەۍ چـیاڪە و لاوازۍ لێبڕان و نیەتۍ ڕێبوارۍ ڕێگـەۍ الله یەڪدەگـرن و ئەمەۍ لێوە پەیدا دەبێت: دابڕان و گـەڕانەوە , وە پارێزراو ڪەسـێڪە الله بیپارێزێت ,

8 months, 3 weeks ago

قاعیدە و بنەماۍ دەیەم و ڪۆتایۍ له تەزڪیەۍ نەفسـدا :-

« ناسـینۍ نەفس »

یەڪێڪ لە هەرە بابەتە گـرنگـەڪانۍ تەزڪیەۍ نەفس ڪە زانینۍ زۆر پێویسـتە لەسـەر بەندە ‌, ئەویش بریتییە لە: ناسـینۍ حـەقیقەتۍ نەفسـۍ خـۆۍ , وە صیفەتەڪانۍ بزانێت , بۆ ئەوەۍ بەندە بە ئاسـانۍ بتوانێت ئاگـادارۍ بێت و چـاودێریەڪۍ چـاڪۍ نەفسـۍ خـۆۍ بڪات , وە بۆ ئەوەۍ بتوانێت تیمارۍ هەموو ئەو دەرد و ئافاتانە بڪات ڪە بەسـەریدا دێت .

الله تعالۍ لە ڪتێبەڪەیدا بە سـێ صیفەتۍ ناسـراو و دیار وەصفۍ نەفسـۍ ڪردووە , ڪە هەر یەڪێ لەو صیفەتانەش باس لە حـاڵۍ نەفسـەڪان ئەڪات , ئەوانیش بریتین لە:

1ــ « النفس المطمئنة ــ نەفسـێڪۍ هێمن و ئارام »
ئەو جـۆرە نەفسـە صیفەتۍ ئەوەیە ڪە بەردەوام سـوڪنایۍ دێت و ئارام ئەبێت بە ئیمان و باوەڕ , وە بە زیڪر و عیبادەتۍ الله تعالۍ , وە نەفسـێڪە ڪەوا بەردەوام بە جـوانترینۍ شـێواز ئەچـێت بەدەم پەرسـتش و عیبادەتەڪانۍ الله تعالۍ , هەروەڪو چـۆن الله تعالۍ فەرموویەتۍ : ﴿ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ﴾ واتە : ﴿ ئەو ڪەسـانەۍ ڪە ئیمانیان هێناوە و هەمیشـە بە یادۍ الله دڵەڪانیان ئارام دەگـرێت , ڪەواتە ئاگـاداربن ڪە هەر بە یادۍ الله دڵەڪان ئارام ئەبن ﴾ , وە الله تعالۍ فەرموویەتۍ : ﴿ يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ * ارْجِعِي إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّةً * فَادْخُلِي فِي عِبَادِي * وَادْخُلِي جَنَّتِي ﴾ واتە : ﴿ له‌و ڕۆژه‌دا به‌ ئیماندار ده‌وترێت: ئه‌ۍ نه‌فسـۍ هێمن و ئارام ٭ بگـه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لاۍ په‌روه‌ردگـاری خـۆت به‌ ڕه‌زامه‌ندۍ و لێ ڕازۍ بوو ٭ سـا بچـۆره‌ ناو به‌نده‌ چـاڪه‌ڪانۍ من ٭ وە بچـۆره‌ ناو به‌هه‌شـتەڪەۍ منه‌وه‌ ﴾ .

2ــ « النفس اللوامة ــ نەفسـۍ سـەرزەنشـتڪەر »
ئەو جـۆرە نەفسـەش صیفەتۍ ئەوەیە ڪە بەردەوام لۆمە و سـەرزەنشـتۍ خـاوەنەڪەۍ ئەڪات ڪاتێڪ هەڵە و تاوانێڪ ئەنجـام ئەدات , یاخـود سـەرزەنشـتۍ ئەڪات ڪاتێڪ ڪەمتەرخـەمیەڪ ڕووۍ تێ ئەڪات لەسـەر ئەنجـامدانۍ واجـباتەڪان , یان ڪاتێڪ ڪەوا طاعەت و عیبادەتەڪانۍ ڪەم ئەبێتەوە , هەروەڪو چـۆن الله تعالۍ فەرموویەتۍ : ﴿ وَلَآ أُقْسِمُ بِٱلنَّفْسِ ٱللَّوَّامَةِ ﴾ واتە : ﴿ وه‌ سـوێند ده‌خـۆم به‌ نه‌فسـۍ لۆمه‌ڪه‌ر له‌سـه‌ر خـراپه‌ ﴾ .

3ــ « النفس الٲمارة بالسـوء ــ نەفسـۍ فەرماندەر بە خـراپە »
ئەم جـۆرە نەفسـەشـیان هەمیشـە هانۍ خـاوەنەڪەۍ ئەدات بۆ ڪردەوە حـەڕامڪراوەڪان و ئەنجـامدانۍ گـوناح و تاوان , وە ئەیبات بەرەو ئەو شـوێنانەۍ ڪە مونڪەر و تاوان و ڪردەوەۍ خـراپەۍ تیا ئەنجـام ئەدرێت , وە بەردەوام ئەبێتە پاڵنەرۍ تاوەڪو بچێت گـوناح و تاوان و خـراپە ئەنجـام بدات , هەروەڪو چـۆن لە سـورەتۍ یوسـف ــ علیه السـلام ــ هاتووە : ﴿ وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي ۚ إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي ﴾ واتە : ﴿ وه‌ ( یوسـف وتۍ ) من هه‌رگـیز پاڪانه‌ بۆ خـۆم ناڪه‌م , ( چـونڪه‌ ) به‌ڕاسـتۍ نه‌فس زۆر فه‌رمانده‌ره‌ به‌ خـراپه‌ , مەگـەر ئه‌و نه‌فسـه‌ۍ په‌روه‌ردگـارم ڕه‌حـمۍ پێ ڪردبێت ﴾ .

ئەمانەۍ ڪە باسـڪران سـێ دانە صیفەتۍ نەفس بوون ڪە لە ڕاسـتیدا ئەمانە ئەو حـاڵەتانەن ڪە پەیوەندیان بە نەفسـەوە هەیە , جـا بۆۍ هەیە ڪە ئەم حـاڵاتانە بەسـەر نەفسـدا هەڵبگـەڕێنەوە و بگـۆڕدرێن , بە گـوێرەۍ ئەوەۍ ڪە بەسـەر نەفسـۍ ئینسـاندا دێت , وە لەوەشـە ڪە هەر سـێ صیفاتەڪە لە یەڪ ڕۆژدا لە ڪەسـێڪدا ڪۆببێتەوە بە گـوێرەۍ حاڵ و بارو دۆخـۍ نەفسـەڪە .

وە ئەهلۍ عیلم چـەند نموونەیەڪیان بۆ ئا ئەم نەفسـە هێناوەتەوە ڪە حاڵۍ نەفس لەگـەڵ ئینسـان ڕوون ئەڪەنەوە , بۆ ئەوەۍ هەسـت پێ ڪردنۍ ئاسـان بێت لەسـەر ئینسـانۍ موسـڵمان و پاشـان هەوڵ بدات و خـۆۍ لـەگـەڵۍ ماندوو بڪات تاوەڪو چـاڪ و پاڪ بێتەوە .

بەڵام لێرەدا تاڪو زیاتر درێژ نەبێتەوە تەنها نموونەۍ دوو زاناۍ بەڕێز ئەهێنینەوە :-

نموونەۍ یەڪەم:
• ئیمامۍ ئاجـورۍ ــ رحـمه الله تعالۍ ــ هێناویەتیەوە لە ڪتێبۍ [ ٲدب النفوس ] ڪە فەرموویەتۍ : « من نموونەیەڪت بۆ ئەهێنمەوە لەم بارەیەوە ڪە بەلاتەوە شـتێڪۍ شـاراوە نییه ٳن شـاء الله: بزانە ڪەوا نموونەۍ نەفس وەڪو نموونەۍ ئەسـپێڪۍ جـوانۍ تازە لە دایڪ بوو وایه , ڪە هەرڪاتێ یەڪێڪ سـەیرۍ بڪات جـوانۍ و قەشـەنگـیەڪەۍ سـەرسـامۍ ئەڪات , جـا ئەوانەۍ ڪە شـارەزاییان بە ئەسـپ سـوارۍ هەیە ئەڵێن : جـوانۍ ئەم ئەسـپە تازە لە دایڪ بووە هیچ سـوودێڪۍ لێ وەرناگـیرێت هەتا ئەوڪاتەۍ ڪە بە چـاڪۍ وەرزش و مەشـقۍ پێ ئەڪرێت و بە باشـۍ فێرۍ ڕاڪردن و پێشـبڕڪێ ئەڪرێت , دواۍ ئەوە ئینجـا نەفع و سـوودۍ ئەبێت بۆ خـاوەنەڪەۍ ڪە ئەبێتە ئەسـپێڪ داواڪارۍ و خـواسـتۍ لەسـەر ئەبێت و ڕاڪردنێڪۍ گـونجـاویشـۍ ئەبێت , وە ئەو ڪەسـەۍ ڪە سـوارۍ ئەبێت پیاۍ هەڵئەدات لەسـەر ئەو چـاڪ فێرڪردن و مەشـق پێ ڪردنەۍ , خـۆ

8 months, 4 weeks ago

قاعیدە و بنەماۍ نۆیەم له تەزڪیەۍ نەفسـدا :-

« خـۆپاراسـتن لە عوجـبۍ نەفس و غرور بوونۍ نەفس »

• الله تعالۍ دەفەرموێت : ﴿ فَلَا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَىٰ ﴾
واتە : ﴿ خـۆتان به‌ چـاڪ و پاڪ مەزانن و خـۆتان بە پاڵفتە دامەنێن , چـونڪە الله خـۆۍ ئەزانێت ڪە ڪێ تەقواۍ هەیە و خـۆۍ ئەپارێزێت لە تاوانەڪان ﴾ .

هەروەڪ لە ئایەتەڪەدا بینیمان ڪە الله عز وجـل نەهۍ ڪردووە لەوەۍ ڪە بەندە مەدح و پیاهەڵدانۍ خـۆۍ بڪات بەوەۍ ڪە ڪەسـێڪۍ چـاڪ و پاڪ و باشـە , چـونڪە له الله ترسـان و تەقوا شـوێنەڪەۍ له دڵ دایە , وە الله تعالۍـش تەنها خـۆۍ ئەزانێت ڪە ڪێ تەقواۍ هەیە و ڪێش نیەتۍ , لەبەرئەوەۍ ئا ئەو مەدح و خـۆهەڵڪێشانە هۆڪارە تاڪو ( عوجـب و سـەرسـام بوون بە خـۆت ) بچـێتە ناو دڵتەوە , وە هۆڪارە تاڪو بەندە تووشـۍ ڕیاء بێت و بەهۆیەوە ڪردەوەڪانۍ بەتاڵ بێتەوە .

مرۆڤۍ ئیماندار هەرچـەندە هەوڵ بدات و خـۆۍ ماندووبڪات لەسـەر ئەنجـامدانۍ ڪردەوە چـاڪەڪان و دوورڪەوتنەوە لە حـەڕامڪراوەڪان ئەوە هەر بەردەوام خـۆۍ پێ موقەصیر و ڪەمتەرخـەمە و خـۆۍ لەپاش هەموو ڪەسـێڪ ئەبینێت و بەردەوام پێۍ وایە ڪە یەڪێڪە لەوانەۍ زوڵمۍ لە نەفسـۍ خـۆۍ ڪردووە .

جـا سـەیربڪە ئەگـەر ئیمامۍ ٲبوبڪر ــ رضي الله عنه ــ ڪە صدیقۍ ئەو ئوممەتەیە و باشـترینۍ خـەڵڪیە لەدواۍ پێغەمبەر ( صلۍ الله علیه وسـلم ) ڪاتێڪ داواۍ لە پێغەمبەر ( صلۍ الله علیه وسـلم ) ڪرد ڪە دوعایەڪۍ فێربڪات تاڪو لە نوێژەڪانیدا داواۍ پێ لە الله بڪات , پێغەمبەریش ( صلۍ الله علیه وسـلم ) فێرۍ ڪرد ڪەوا بڵێت : « اللَّهمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كثِيرًا ، وَلا يَغْفِر الذُّنوبَ إِلاَّ أَنْتَ ، فَاغْفِر لي مغْفِرَةً مِن عِنْدِكَ ، وَارحَمْني ، إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفور الرَّحِيم » ,
واتە : « ئەۍ پەروەردگـارا بەڕاسـتۍ سـتەمێڪۍ زۆر و گـەورەم لە خـۆم ڪردووە و ھیچ ڪەسـێڪیش لە تاوانەڪان خـۆش نابێت جـگـە لە تۆ نەبێت , سـا لێم خـۆش ببە لێخـۆش بوونێڪ لە لایەن خـۆتەوە , وە ڕەحـمم پێ بڪە , چـونڪە بەڕاسـتۍ تۆ لێخـۆشـبوو و میھرەبانیت » .
جـا ئەگـەر ئەو ئەم دوعایەۍ فێرڪرابێت ئەۍ ئێمە چـۍ و چـجـاۍ بگـات بە ڪەسـانۍ خـوار ئەو !!..

• هەروەها دایڪمان عائیشـە ــ رضي الله عنها ــ ڪاتێڪ پرسـیارۍ لەبارەۍ ئەم ووتەیەۍ الله تعالۍ ڪرد : ﴿ وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ ﴾ , واتە : ﴿ ئه‌وانه‌ش ڪه ده‌به‌خـشـن له زه‌ڪات و خـێر دڵیان ده‌ترسـێت ( نه‌وه‌ڪو لێیان وه‌رنه‌گـیرێت ) , چـونڪه ئه‌وانه بێگـومانن ڪه بۆ لاۍ په‌روه‌ردگـاریان ده‌گـه‌ڕێنه‌وه‌ ﴾ , فەرمووۍ : « ئایا ئەمانە ئەو ڪەسـانەن ڪە مەشـڕوب دەخـۆنەوە و دزۍ ئەڪەن ؟ , پێغەمبەریش ( صلۍ الله علیه وسـلم ) فەرمووۍ : نا ئەۍ ڪچـۍ صدیق , بەڵڪو ئەوانە ڪەسـانێڪن ڪە بەڕۆژوو ئەبن و نوێژ ئەڪەن و ئەبەخـشـن , بەڵام هەمیشـە ئەترسـن لەوەۍ ڪە لێیان قبوڵ نەڪرێت » .
[ ٲخـرجـه الترمذي في الجـامع : ۳۱۷٥ ]

• وە عبدالله ـۍ ڪوڕۍ ٲبي مُلڪیة ــ رحـمه الله تعالۍ ــ دەفەرموێت : « گـەیشـتووم بە دیدارۍ زیاتر لە سـۍ هاوەڵ , هەر هەموویان ئەترسـان لەوەۍ ڪە نیفاق و دوو ڕوویۍ هەبێت تیایاندا » .

• وە ئیمامۍ حـەسـەنۍ بەصرۍ ــ رحـمه الله تعالۍ ــ دەفەرموێت : مرۆڤۍ ئیماندار هەمیشـە چـاڪەڪردن و ترسانۍ تێدا ڪۆبووەتەوە , ئینسـانۍ مونافیقیش نێوانۍ خـراپەڪارۍ و نەترسـانۍ تێدا ڪۆبووەتەوە , پاشـان ئەم ئایەتەۍ خـوێندەوە : ﴿ إِنَّ الَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ ﴾ , واتە : ﴿ بەڕاسـتۍ ئه‌وانه‌ۍ ڪه ترسـۍ په‌روه‌ردگـاریان له دڵدایه‌و ده‌ترسـن لێیان بڕه‌نجێت... ﴾ .
[ تفسـیر الطبري : ۱۷/٦۸ ]

9 months ago

قاعیدە و بنەماۍ هەشـتەم له تەزڪیەۍ نەفسـدا :-

« هەڵبژاردنۍ مەجـلیس و دانیشـتنەڪان و دیارۍ ڪردنۍ هاوڕێیەڪان »

• الله تعالۍ دەفەرموێت : ﴿ وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴾
واتە : ﴿ ئارام بگـره‌و خـۆت ڕابگـره له‌گـه‌ڵ ئه‌و ڪه‌سـانه‌دا ڪه الله پەرسـتۍ ده‌ڪه‌ن و یادۍ په‌روه‌ردگـاریان ویردۍ سـه‌ر زاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا , مه‌به‌سـتیانه‌و ده‌یانه‌وێت ڪه ئه‌و زاته له خـۆیان ڕازۍ بڪه‌ن , ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گـێڕه‌و ( ڕوو مه‌ڪه دونیاپه‌رسـتان و ده‌وڵه‌مه‌ندان ) له‌ڪاتێڪدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یۍ ژیانی دونیات بوێت , وە به‌گـوێۍ ئه‌و جـۆره ڪه‌سـه مه‌ڪه ڪه دڵیمان غافڵ ڪردووه له یادۍ خـۆمان ( به‌هۆۍ دونیا په‌رسـتیه‌وه‌ ) وە شـوێنۍ ئاره‌زووۍ خـۆۍ ڪه‌وتووه‌ و هه‌رچـۍ ڪاروبارۍ هه‌یه بێ سـه‌رو بنه‌و له سـنوور ده‌رچـووه‌ ﴾ .

• عبدالرحـمن السـعدۍ لە تەفسـیرۍ ئەو ئایەتەدا فەرموویەتۍ : « ئەم ئایەتە فەرمان ڪردنۍ تێدایە لەسـەر هەڵبژاردنۍ هاوڕێۍ چـاڪ , وە جـیهاد ڪردنۍ نەفس لەسـەر هاوڕێیەتۍ ڪردنیان و تێڪەڵاوبوون لەگـەڵیان , هەرچـەندە ڪەسـانۍ هەژار و نەدار بن , چـونڪە ئەو سـوودانەۍ ڪە لە هاوڕێیەتۍ ئەو جـۆرە ڪەسـانەدا هەیە نایەتە ژماردن » .
[ تیسـیر الڪریم الرحـمن : ٥٤۷ ]

• وە پێغەمبەر ( صلۍ الله علیه وسـلم ) دەفەرموێت : « الرجلُ على دينِ خليلِه ، فلينظرْ أحدُكم من يُخالِلُ »
[ السـنن ـۍ ٲبو داود : ٤۸۳۳ ]
واتە : « مرۆڤ لەسـەر دینۍ هاوڕێیەڪەیەتۍ , ڪەواتە با سـەرنج بدات و بڕوانێت تا بزانێت هاوڕێیەتۍ ڪێ ئەڪات » .

• ٲبو سـلیمانۍ الخـطابي ــ رحـمه الله تعالۍ ــ لەبارەۍ ئەم حـەدیثە : « مرۆڤ لەسـەر دینۍ هاوڕێیەڪەیەتۍ... » , فەرموویەتۍ : « ماناۍ ئەم حـەدیثە ئەوەیە ڪە : هاوڕێیەتۍ ئەو ڪەسـە نەڪەیت ڪە لە دین و ئەمانەتۍ ڕازۍ نیت , چـونڪە ئەگـەر هاوڕێیەتۍ ڪەسـێڪۍ ئاوات ڪرد ئەوە ئەتبات بۆ سـەر دین و ڕێگـاڪەۍ خـۆۍ , بۆیە ووریابە دینەڪەۍ هەڵت نەخـەڵەتێنێ و سـەرەڕۆیۍ نەڪەیت بە نەفسـۍ خـۆت و بچـیت هاوڕێیەتۍ ڪەسـێڪ بڪەیت ڪە دین و ڕێبازەڪەۍ جـێـگـاۍ ڕەزامەندۍ نییە » .
[ العزلة : ٥٦ ]

• بۆیە ئیمامۍ ابن مسـعود ــ رضي الله عنه ــ دەیفەرموو : « خـەڵڪۍ هەڵبسـەنگـێنن بە هاوڕێڪانیان , چـونڪە مرۆڤ تەنها هاوڕێیەتۍ ئەو ڪەسـانە ئەڪات ڪە بەدڵۍ خـۆیەتۍ و پێۍ سـەرسـامە » .
[ الٳبانة الڪبرۍ : ۳۷٦ ]

• هەروەها پێغەمبەر ( صلۍ الله علیه وسـلم ) دەفەرموێت : « نموونەۍ هاوڕێ و مەجـلیسـۍ چـاڪ و هاوڕێ و مەجـلیسـۍ خراپ وەڪو هەڵگـرۍ بۆنۍ میسـڪ و فووڪار بە ڪوورەدا وایە , جـا هەڵگـرۍ بۆنۍ میسـڪ یان لەو بۆنەت پێ‌ ئەبەخـشـێت یان لێۍ دەڪڕیت یانیش بۆنۍ خـۆشـۍ لێ هەڵدەمژیت , بەڵام فووڪار بە ڪوورەدا یان جـلەڪانت دەسـوتێنێت یانیش بۆنۍ پیسـۍ لێ هەڵدەمژیت » .
[ متفق علیه ]

• قاضۍ عەیاض لە شـەرحـۍ ئەم حـەدیثەدا فەرموویەتۍ : « حـەدیثەڪە بەڵگـەیە لەسـەر دوورڪەوتنەوە لە تێڪەڵاویەتۍ ڪەسـانۍ خـراپ و مەجـلیسـۍ تاوان و ئەهلۍ بیدەع و ئەوانەشـۍ ڪە غەیبەت و بوهتان بە خـەڵڪ ئەڪەن , چـونڪە هەموو ئەمانە شـوێنەواریان جـێ ئەمێنێت لە دانیشـتن لەگـەڵیان و هاوڕێیەتۍ ڪردنیان , وە حـەدیثەڪە هاندانۍ تێدایە دەربارەۍ دانیشـتن و هاوڕێیەتۍ ڪردنۍ ڪەسـانۍ چـاڪ , وە وەرگـرتنۍ عیلم و ئەدەب و ڕێنمایۍ باش و ڕەوشـتۍ جـوان و بەرز لێیانەوە » .
[ ٳڪمال المعلم بفوائد المسـلم : ۸/۱۰۸ ]

ڪەواتە لەسـەر بەندە پێویسـتە ڪە ئەو هاوڕێیانە هەڵبژێرێت و دەسـتیان پێوە بگـرێت ڪە یارمەتیدەرینە لەسـەر ڪردەوەۍ چـاڪە , چـونڪە ئەمە لە گـەورەترینۍ ئەو هۆڪارانەیە ڪە ئەبێتە هۆۍ تەزڪیەۍ نەفس و پاڪ بوونەوە و چـاڪ بوونۍ دڵ و دەروونەڪان , وە حـەزەر بڪات و خـۆۍ بپارێزێت لە تێڪەڵاویەتۍ تاوانباران و مەجـلیسـۍ فەسـاد و خـراپ , چـونڪە ئەمە زۆر ترسـناڪتر و خـراپترە بۆۍ لە گـەڕ و گـول بوون .

9 months ago

قاعیدە و بنەماۍ حـەوتەم له تەزڪیەۍ نەفسـدا :

« یادڪردنەوەۍ مردن و گـەیشـتن بە لیقاء و دیدارۍ الله عز وجـل »

• الله تعالۍ دەفەرموێت : ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ﴾
واتە : ﴿ ئه‌ۍ ئه‌وانه‌ۍ ڪه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ له‌ الله بترسن , وه‌ هه‌موو ڪه‌سـێڪ با سـه‌رنج بدات ( بزانێ ) چـۍ پێش خـۆۍ ناردووه‌ بۆ پاشـه‌ڕۆژۍ ﴾

• وە رسـول الله ( صلۍ الله علیه وسـلم ) دەفەرموێت : « أكثِرُوا ذكرَ هادِمِ اللذَّاتِ »
[ ٲخـرجـه ابن ماجـه : ٤۲۸٥ ]
واتە : « زۆر یادۍ لەناوبەرۍ خـۆشـیەڪان بڪەنەوە » , ڪە مەبەسـت پێۍ مردنە .

مردن جـیابوونەوەۍ بەندەیە لە ماڵۍ دونیا بۆ ماڵۍ ئاخـیرەت , وە جـیاڪەرەوەیە لەنێوان ڪاتۍ ڪردەوە ئەنجـامدان و پاداشـت وەرگـرتنەوە لەسـەرۍ , وە سنوورۍ جـیابوونەوەیە لەنێوان پێشـخسـتنۍ توێشـوو و گـەیشـتنەوە بە پاداشـتەڪەۍ , وە هیچ دەرفەت و مەجـالێڪ بوونۍ نامێنێت لەدواۍ ئەودا بۆ تەوبە و ٳسـتغفارڪردن لە تاوانەڪان , وە هیج دەرفەت و مەجـالێڪۍ تریش نامێنێت لەدواۍ ئەودا بۆ زۆرڪردنۍ چـاڪەڪان ,

• هەروەڪو چـۆن الله تعالۍ فەرموویەتۍ : ﴿ وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّىٰ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ ﴾
واتە : ﴿ ته‌وبه‌ و په‌شـیمانۍ بۆ ئه‌و ڪه‌سـانه نییه ڪه به‌رده‌وامن له‌سـه‌ر گوناھ و تاوان , تا ئه‌وڪاته‌ۍ مردن یه‌خـه‌ی به‌ یه‌ڪێڪیان گـرت ئه‌وسـا بڵێت: ئه‌وه ئیتر من له ئێسـته‌وه ته‌وبه‌م ڪرد ﴾ .

ئینجـا ئەو مردنە مەحـاڵە هیچ ڪەسـێڪ هەبێت ڪە پێۍ نەگـات , بەڵڪو بەبێ هیچ شـڪ و گـومانێڪ هەموو نەفسـێڪ بەو مردنە ئەگـات ,

• هەروەڪو چـۆن الله تعالۍ فەرموویەتۍ : ﴿ قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ ﴾
واته : ﴿ پێیان بڵێ ئه‌ۍ پێغه‌مبه‌ر (صلۍ الله علیه وسـلم) : به‌ڕاسـتۍ ئه‌و مردنه‌ۍ كه ڕاده‌ڪه‌ن له ده‌سـتۍ هه‌ر یه‌خـه‌تان پێ ده‌گـرێت و پێۍ ئەگەن ﴾ .

• وە هەروەها فەرموویەتۍ : ﴿ أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِككُّمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِي بُرُوجٍ مُّشَيَّدَةٍ ﴾
واتە : ﴿ (دڵنیا بن) له هه‌ر ڪوێ بن مردن هەر یه‌خـه‌تان پێ ده‌گـرێت و پێۍ ئەگـەن , با له‌ناو چـه‌نده‌ها قه‌ڵاو شـوێنۍ سـه‌خـت و قایمیشـدا بن ﴾ .

لەگـەڵ هەموو ئەمانەشـدا ئەو مردنە ڪت و پڕ و لەناڪاو بۆ خـەڵڪان دێت ,
• ﴿ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ ﴾
واتە : ﴿ جـا ڪاتێڪ ڪۆتایۍ ته‌مه‌نیان هات , ئه‌وه نه تاوێڪ دوا ده‌ڪه‌ون نه تاوێڪیش پێش ده‌ڪه‌ون ﴾ .

جـا چـەندین ڪەس هەبوون ڪاتێڪ ڪەوا لە ماڵەوە هاتووەتە دەرەوە و بە سـەیارەڪەۍ ڕۆیشـتووە بەڵام لەسـەر شـانۍ ڪەسـانۍ تر بە ڪفنەوە هاتووەتەوە ماڵەوە , ئەۍ چـەندین ڪەسـۍ تر هەبوونە ڪە بە خـێزانەڪەۍ وتووە ئەو خـواردنەم بۆ ئامادە بڪە بەڵام مردن یەخـەۍ پێ گـرتووە و نەیخـواردووە , وە ئەۍ چـەندین ڪەس هەبوون ڪە ڪاتێ جـلێڪیان لەبەر ڪردووە و بە دەسـتۍ خـۆیان قۆپچـەڪانیان داخـسـتووە بەڵام مردوو شـۆر قوپچـەڪانۍ بۆیان ڪردۆتەوە .

بەڕاسـتۍ لە یادڪردنەوەۍ مردندا سـوودێڪۍ یەڪجـار گـەورە هەیە بۆ بەندە , ڪە بەهۆیەوە دڵە بێ ئاگـاڪان بە ئاگـادێنەوە و دڵە مردووەڪان زیندوو ئەبنەوە , وە وا لە بەندە ئەڪات ڪە زۆر بە چـاڪۍ ڕوو لە الله تعالۍ بڪات و بێ ئاگـابوون و پشـت هەڵڪردنۍ لە طاعەتۍ الله تعالۍ لێ دووربخـاتەوە و نەیهێڵێت .

• سـەعیدۍ ڪوڕۍ جـوبەیر ــ رحـمه الله تعالۍ ــ فەرموویەتۍ : « ئەگـەر یادۍ مردن لە دڵم جـیابێتەوە , ئەوە ئەترسـم ڪە دڵم تێڪ بچـێت » .
[ الزهد ـۍ ئیمام ٲحـمد : ۲۲۱۰ ]

جـا بەڕاسـتۍ بەندە بەردەوام لە خـێر دایە مادام هەمیشـە سەیرئەڪات و بیر لە وەسـتانۍ ڕۆژۍ قیامەتۍ ئەڪاتەوە له بەرامبەر الله تعالۍ ـدا , وە تا بیر لە سـەرەنجـامۍ خـۆۍ ئەڪاتەوە لەدواۍ مردنیدا .

• ٳبراهیمۍ التیمي ــ رحـمه الله تعالۍ ــ دەفەرموێت : « هێنامە پێش چـاوۍ خـۆم ڪە لەنێو بەهەشـتم , وا لە جـۆرەها میوە و بەروو بوومۍ بەهەشـت ئەخـۆم , وە لەو ڕووبارانەۍ بەهەشـت بە ئارەزووۍ خـۆم ئەخـۆمەوە , وە حـۆریەڪانۍ لە ئامێز ئەگـرم , ئینجـا هێنامە پێش چـاوۍ خـۆم وا لەنێو ئاگـردام , وا لە دارۍ زەقوم ( ژەقنەبوت ) ئەخـۆم , وە ڪێم و زوخـاوەڪەۍ ئەخـۆمەوە و وا ڪۆت و زنجـیر ڪراوم لەناو ئەو ئاگـرەدا , ئینجـا بە نەفسـۍ خـۆم وت : ئێێی نەفسـم , ڪامەیانت ئەوێت ؟ , وتۍ : ئەمەوێت بگـەڕێمەوە بۆ دونیا تا ڪارو ڪردەوەۍ چـاڪە بڪەم , ئەڵێت وتم : دەۍ ئێسـتا وا لەنێو ئەو ئاوات و ئومێدەت دایت ڪەوایە هەسـتە ڪاربڪە بۆ ئەو ڕۆژەت » .
[ محـاسـبة النفس لابن ٲبي الدنيا : ۲٦ ]

هەروەها پێۍ بڵێ : ئەۍ نەفس! ئەگـەر مردم ڪێ هەیە لەدواۍ مردنم لە شـوێنۍ مندا نوێژبڪات و بەڕۆژوو بێت و تەوبەبڪات لە تاوانەڪانم و ڪەمتەرخـەمیەڪانم .

9 months ago
9 months, 1 week ago

قاعیدە و بنەماۍ پێنجـەم له تەزڪیەۍ نەفسـدا :-

« تەزڪیەۍ خۆ خاڵۍ ڪردنەوە و خـۆ ڕازاندنەوە ــ التخـلیة و التحـلية »

حـەقیقەتۍ تەزڪیەۍ نەفس بریتییە له : خـاڵۍ ڪردنەوە و پاڪ ڪردنەوەۍ نەفس لە سـەرەتادا لەهەرچـۍ ڪردەوەۍ خـراپە و مەعصیەت و تاوان هەیە , پاشـان لەدواۍ هەموو ئەمانە خـۆ ڕازاندنەوەیە بە ئەنجـام دانۍ ڪردەوەۍ چـاڪە و طاعەت و هەر ڪردەوەیەڪ ڪە له الله تعالۍ نزیڪت ئەڪاتەوە ,

• هەروەڪو چـۆن الله تعالۍ دەفەرموێت : ﴿ خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ ﴾
واتە : ﴿ وه‌ربگـره‌ له‌ماڵ و دارایۍ یان سـه‌ده‌قه‌یه‌ڪ ڪە به‌هۆیه‌وه‌ پاڪیان ده‌ڪه‌یته‌وه‌ ( له‌ گـوناھ ) و ( دڵیان ) پوخـت و خـاوێن ده‌ڪه‌یت به‌و ماڵ به‌خـشـینه‌ , وە تۆش دوعا و نزاۍ خـێریان بۆ بڪه‌... ﴾ .

الله تعالۍ لەم ووتەیەیدا لە سـەرەتادا فەرمووۍ : ﴿ تُطَهِّرُهُمْ ﴾ ئاماژەڪردنە بۆ مەقامۍ « التخـلیة » واتا خـۆ خـاڵۍ ڪردن و خـۆ خـاوێن ڪردنەوە لە تاوانەڪان بە پاڪبوونەوەیان لە هەرچـۍ گـوناحـە , ئینجـا فەرمووۍ : ﴿ وَتُزَكِّيهِم ﴾ ئەمەشـیان ئاماژەڪردنۍ تیایه بۆ مەقامۍ « التحـلیة » خـۆ جـوان ڪردن و ڕازاندنەوە بە ئەنجـامدانۍ ڪردەوەۍ چـاڪە و حـەسـەنات , جـا پێشـخسـتنۍ « التطهیر » بەسـەر « التزڪیة »ـدا بەڵگـەیە لەسـەر پێشـخـسـتنۍ « التخـلیة » بەسـەر « التحـلیة »ـدا .

جـا پێویسـتە لەسـەر هەرڪەسـێڪ ڪە ئەیەوێت تەزڪیەۍ نەفسـۍ خـۆۍ بڪات ئەوە با لە سـەرەتادا ئەو گـوناح و تاوانانەۍ ڪە دڵۍ بۆگـەن ڪردووە و ڕێگـرە لە درەوشـانەوەۍ نورۍ هیدایەت و ئیمان لە دڵدا ئەوا با ڕایماڵێت و پاڪۍ بڪاتەوە و ڕەگـ و ڕیشـەۍ هەڵڪەنێت ,

• هەروەڪو چـۆن پێغەمبەر ( صلۍ الله علیه وسـلم ) فەرموویەتۍ : « إنَّ العبدَ إذا أخطأَ خطيئةً نُكِتت في قلبِهِ نُكْتةٌ سوداءُ ، فإذا هوَ نزعَ واستَغفرَ وتابَ سُقِلَ قلبُهُ ، وإن عادَ زيدَ فيها حتَّى تعلوَ قلبَهُ ، وَهوَ الرَّانُ الَّذي ذَكَرَ اللَّه : ﴿ كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴾ » .
[ ٲخـرجـه الترمذي في الجـامع : ۳۳۳٤ ]

واتە : « ڪاتێڪ بەندەیەڪ گـوناح و تاوانێڪ ئەنجـام ئەدات خـاڵێڪۍ ڕەش لەسـەر دڵۍ درووسـت ئەبێت , جـا ئەگـەر تەوبەۍ ڪرد و پەشـیمان بوویەوە لەو تاوانەۍ ئەنجـامۍ داوە ئەوە ئەو خـاڵەۍ سـەر دڵیشـۍ سـپۍ ئەبێتەوە , بەڵام ئەگـەر دووبارە گـەڕایەوە بۆ سـەر گـوناح و تاوان و تەوبەۍ نەڪرد ئەوا دڵۍ دائەپۆشـرێت هەتا هەر هەمووۍ ڕەش ئەبێت و یەڪ خـاڵۍ سپۍ تیا نامێنێتەوە , ئا ئەمەش ئەو ( الران ) ـیە ڪە الله تعالۍ باسـۍ ڪردووە لە ڪتابەڪەیدا و فەرموویەتۍ : ﴿ نه‌خـێر وانییه‌ به‌ڵڪو ژه‌نگـۍ ئه‌و ( خـراپانه‌ۍ ) ڪه‌ ده‌یانڪرد په‌رده‌ۍ هێناوه‌ به‌سـه‌ر دڵیاندا ﴾ » .

لە پاشـاندا جـیهادۍ نەفسـۍ خـۆۍ بڪات لەسـەر زۆر ئەنجـامدانۍ ئەو ڪردەوە چـاڪانەۍ ڪە ئەبێتە هۆۍ پاڪ ڪردنەوەۍ دڵ و دەروونۍ ,

• هەروەڪو چـۆن الله تعالۍ فەرموویەتۍ : ﴿ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ﴾
واتە : ﴿ وه‌ ڪه‌سـانێ ڪه‌ له‌ پێناو ڕه‌زامه‌ندۍ ئێمه‌دا تێڪۆشـانیان ڪردووه‌ به‌ڕاسـتی ڕێنموونیان ده‌ڪه‌ین بۆ هەموو ڕێگـەیەڪۍ ڕاسـت و درووسـتۍ خـۆمان , وه‌ بێگـومان الله له‌گـه‌ڵ چـاڪەڪاران دایه‌ ﴾ .

• ئیمامۍ ابن تیمیة ــ رحـمه الله تعالۍ ــ فەرموویەتۍ : « هەرچـەندە تەزڪیە لە ئەصلدا گـەشـەڪردن و بەرەڪەت و زیادڪردنۍ خـێر و ڪردەوە چـاڪەڪانە , بەڵام ئەمەش بە لابردن و نەهێشـتنۍ شـەڕ و تاوانەڪان بەدەسـت ئەهێنرێت... » .
[ مجـموع الفتاوۍ : ۱۰/۹۷ ]

• ابن سـعدي لەبارەۍ ئەم ووتەیەۍ الله تعالۍ : ﴿ بَلِ اللَّهُ يُزَكِّي مَن يَشَاءُ ,,, واتە : بەڵڪو الله تعالۍ دڵ و دەروونۍ هەرڪەسـێڪ خـۆۍ بیەوێت پاڪۍ ئەڪاتەوە ﴾ , فەرموویەتۍ : « واتا بە ئیمان و ڪردەوە چـاڪەڪان پاڪۍ ئەڪاتەوە , بە خـۆ خـاوێن ڪردنەوە لە ئەخـڵاق و ڕەوشـتۍ ناشـیرین , وە بە خـۆ ڕازاندنەوە بە صیفاتە جـوانەڪان » .
[ تیسـیر الڪریم الرحـمن : ۱۸۲ ]

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago