❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
**وردە فەرمایشت ( ١٠١ )
? دەڵێن: " زەوی سەختە، گا لە گا ئەگرێ تاوان!"
?زۆر جار مشتومڕ و ململانێ نێوان مرۆڤەکان، لەسەر شتێک ڕوو ئەدات کە هیچ ڕۆڵێک و دەرەتانێکیان لەوبارەیەوە نییە!
?وەک هەندێ جار بارودۆخی دەرەکی بنەماڵەیەک، دەبێتە هۆی کێشەی نێوان ژن و مێرد، لە کاتێکدا نە ژن و نە مێرد بەرپرسی ئەو شتەی نین!
?وریا بین! لەو سەردەمەی ئێمەدا بارودۆخی نالەباری کۆمەلگە، بەتایبەت ئابووری، زۆر خراپە، بیانوو گرتن لە یەکتری ژیانمان لێ تاڵ دەکات**!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
**وردە فەرمایشت ( ١٠٠ )
? دەڵێن: "ئەسپی پێشکەشی ددانی ناشمێردرێت!"
?زۆر جار دیارییەک یان پێشکەشییەک دەبرێت بۆ کەسێک، بە جێی قەدرناسی دەیان عەیبی بۆ دەدۆزێتەوە و بێمنەتی دەکاتەوە!
?هەندێ جاریش خەڵک بێ بایەخترین دارایی خۆیان وەک دیارییەکی دەبەن بۆ دەستەبرای خۆیان یان بۆ خزم و کەسییان!
?بریا ئەو فەرموودە جوانەی قورئانمان لە گوێ بگرتایە کە دەڵێت: "کاری خێرتان ئەنجام نەداوە تا ئەو کاتەی خۆشەویستترین داراییەکانی خۆتان خێرات بکەن**!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
**وردە فەرمایشت ( ٩٩ )
? دەڵێن: "گات لە گایەل نەبێت و پات سەرما بیبات!"
?بەڕاستی وایە؛ هەندێ جار بە بێ ئەوەی قازانجێکت بردبێت، خەرجێکی زۆرت دێیتە ئەستۆ!
?ئەو کێشەیە بڕێ جار لە خۆهەڵکێشانی زۆری مرۆڤەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، هەندێ جاریش بە هۆیی ناکارامەیی دەزگای داوەری تاکەکەسی و کۆمەڵگەوە دێیتە ئاراوە! ئەويش دەردێکی فەرهەنگییە!
?ئەم باسە لە سەرچاوە زانستیەکاندا بە جيددی چاوی لێ دەکرێت و دەڵێین؛ داوەری دەبێت بە شێوەیەکی واقیعبینانە ئەنجام بدرێت و بە دوور لە قەزاوەتی زەینی و لایەنگرانە بێت**!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
**وردە فەرمایشت ( ٩٥ )
? دەڵێن: "دیاری شوان ئاڵەکۆکە!"
?ئەو مەتەڵە دەرس و وانەیەکی زۆر گرینگی کۆمەڵایەتی تێدایە؛
?لە لایەکەوە پێمان دەڵێت؛ دیاری بەقەدەر ئاڵەکۆک و گیایەکی زۆر کەم بایەخیش هەر دیارییەو دەبێ قەدری بزانرێت.
?لە لایەکی دیکەشەوە دەردەخات بۆ خەڵاتکردن و دیاری بردن نیگەرانی کەم و زیادییەکەی نەبین، بەس گرینگ ئەوەیە خووی دیاری بردنمان ببێت.
?گەورەکانیش فەرموویانە:"دیاری بردن دەبێتە بایس نزیک بوونەوەی دڵەکانتان!
?ئەڵبەتە ئەوەشمان لەبیر نەچێت لەو ڕۆژگارە ئالۆز و لێکترازاوەی ئێمەدا بەداخەوه زۆر لە دیارییەکان تام و بۆنی گەندەڵی و ناپاکییان لێوە دێت!
س.ه.هیدایەتی**
t.me/KDproblems
**وردە فەرمایشت ( ٩٤ )
? دەڵێن: ئەم لام تات و ئەولام تات، بابەڕۆ زیقم دەرهات!"
?ئەو مەتەڵە بۆ کاتێک بەکار براوە کە مرۆڤ، لە دوولاوە ڕێی لێ گیرابێت و هیچ دەسەڵاتێکی بۆ دەربازبوون نەبێت.
?ئەم لام تات و ئەولام تات دەمانخاتە بیر وەزع و حاڵی کورد کە سەدان ساڵە گرفتاری دەستی نەیاران بووە و نەک لە دوولاوە بەڵکوو لە چوارلاوە گوشاریان خستۆتە سەر!
?منیش وەکوو هەر تاکێکی کورد ڕۆژێ سەد جار بیر لەو دەرد و ڕەنجانە دەکەمەوە و لە خۆم دەپرسم ئاخۆ بڵێی ڕۆژێک کورد لەو گوشارە ڕزگاری ببێت! بەداخەوە هەرچێ بیر دەکەمەوە رێگەچارەی بۆ نادۆزمەوە!
س.ه.هیدایەتی**
t.me/KDproblems
**وردە فەرمایشت ( ٩٣ )
? ئەڵێن: " کابرا وەسە ئاوری ژێر کا"
?هەندێ مرۆڤ هەن، کاتێ بەرانبەرت دادەنیشن زۆر بێ مزەڕەت دەنوێنن بەڵام لە ڕاستیدا لە نیهانەوە خەریکن ئاورێک دادەگرسێنن. بەو رەفتارە دەوترێت دووڕوویی!
?لەو رۆژگارەدا، دووڕوویی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا وەک پەتایەکی وێرانکەرە بۆ تێکدانی پێوەندییەکانی کۆمەڵایەتی و وای کردووە کەس متمانەی بە کەس نییە، تەنانەت خزمی نزیک و دەستەبرای کۆنیش!
?نازانم چۆن دەکرێت ئەو نەخۆشینە دەرمان بکرێت بەڵام لام ڕوونە ئاڵۆزی و خراپی بارودۆخی ئابووری یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی دووڕوویی و ناشەفافییەت!
س.ه.هیدایەتی**
t.me/kDproblems
**وردە فەرمایشت ( ٩٢ )
? ئەڵێن: "زەرەر لە هەر کوێ بەری بگریت هەر خێرە"
?ئەوە قسەیەکی ڕەوایە بەڵام دەبێ چەن شت لەبیر نەکەین؛
?یەک، هەندێ زەرەر هەن بە هیچ کلۆجێک نابن بە خێر! بۆیە دەبێ پێش دەسپێکردنی زەرەرەکە بەری بگرین!
?دوو، زەرەر هەر زەرەرە تەنانەت ئەگەر بەریشی بگریت زەبری خۆی وەشاندووە.
?سێ، گەرچی ناکرێت بڵێین قەت نابێت تووشی زەرەر بین بەڵام شێوەی دروست ئەوەیە بە بەرنامەڕێژی ژیرانە و ھەڵسەنگاندنی پێشوەختە زەرەرەکان پێشبینی بکەین و نەیەڵین تووشی زەرەری زۆر ببین و
?چوار، ئەگەر بە هەر هۆیەکەوە تووشی زەرەر و زیان بووین، ناهومێد نەبین و ببێت بە ئەزموونی ژیان و بە وریاییەکی زۆرترەوە دیسان بێینەوە سەرپێ و بەردەوام بین لە ڕۆیشتن!
س.ه.هیدایەتی**
t.me/KDproblems
**وردە فەرمایشت ( ٩١)
? دەڵێن: لەوەی بترسن لە خودا ناترسێت!"
?قسەیەکی ڕاستە! ئەوەی لە خودا نەترسێت ڕەحم بە کەس ناکات. بەڵام ئەی ئەو هەموو مرۆڤە کە بە ڕواڵەت ئەهلی دینداریش نین لە کێ دەترسن کە ستەم و دەسدرێژی ناکەن! ئەی کەسانی کردەوەباشی بێ دین بە قسەی کام ڕێنما دەکەن کە کردەوەی خراپیان لێ دوور دەکاتەوە!
?بەداخەوە یەکجار زۆرن لە کۆمەلگەی بەشەریدا کە بە ناوی خوداوە لە هیچ ستەم و دەسدرێژیێک خۆ ناپارێزن!
?بۆیە دەکرێت بە متمانەوە بڵێین؛ خوداپەرەستی، وەک سەرچاوەی چاکی و پاکی، بە قسە نییە، بە کردەوەیە!
س.ه.هیدایەتی**
t.me/KDproblems
**وردە فەرمایشت ( ٩٠ )
? دەڵێن: کوچکێک شێت بیخاتە ناو چاوانە، هەزار عاقڵ دەری نایرێت!"
?ڕاستە! بەڕاستی بێ عەقڵی دەردێکی گرانە! مێژوو پڕیە لە هەزاران ڕووداوی دوور لە عەقڵانییەت کە هەرکام بەهۆی بڕیاری بێ عەقڵێکەوە، بە میلیۆن خەڵکی بێ گوناحی لەناو بردووە!
?زۆر دوور نەچین لەو سەردەمەی خۆماندا، فراوان کەس، لە ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، باکوور و باشووری عالەم، بوونەتە قوربانی هەوەسرانی سەرکردەگەلی نەزان و بێ عەقڵ!
س.ه.هیدایەتی**
t.me/KDproblems
**وردە فەرمایشت ( ٨٩ )
? ئەیژن: مار خوەشی لە سیر نایێت، سیر لە بەر کوناکەیا سەوز ئەبێت!"
?ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوە دەکات هەندێ جار مرۆڤ خۆشی لە شتێک یان کەسێک نایە بەڵام بەردەوام ئەو شتە یان ئەو کەسە دێینە سەر ڕێگەی!
?بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە دوو لایەنەیە؛ بەڵکوو سیریش ئەوەی بڵێت من لە هەر شوێنێک سەوز ئەبم مار لەوێ کونێک ساز دەکات!
?وریا بین هەر کەس لە ڕوانگەی خۆیەوە واقعییەتەکان دەبینێت! مار و سیر وەک نوێنەری ڕوانگەکانن!
س.ه.هیدایەتی**
t.me/KDproblems
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago