بـۆ خـزمەت ڪردنی دیـن

Description
چەناڵێڪ تایبەت بە خزمەتڪردنی دین

🌷﴾ 16/3/2024 ﴿🌷
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

1 month, 2 weeks ago

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«لَيْسَ الوَاصِلُ بِالْمُكَافِئِ، وَلَكِنِ الوَاصِلُ الَّذِي إِذَا قُطِعَتْ رَحِمُهُ وَصَلَهَا».
عەبدوڵڵای کوڕی عەمڕ (رضي الله عنهما) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:پەیوەندی خزمایەتی جێبەجێ نەکردوە، ئەو کەسەی سەردانی ئەو خزم و کەسانە بکات کە سەردانی دەکەن، بەڵکو ئەو کەسە پەیوەندی خزمایەتی جێبەجێکردوە کە پەیوەندی لەگەڵ پچڕێنراوەو، ئەو سەردانی کردوەو جێبەجێی کردوە.

«لَيْسَ الوَاصِلُ بِالْمُکَافِئِ»: پەیوەندیگەیەنەر ئەو کەسە نیە کە سەردانی کەسانێک دەکات وەک چاکەی ئەوەی ئەوان پێشتر سەردانیان کردوە.

1 month, 2 weeks ago

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«الرَّحِمَ شَجْنَةٌ مِنَ الرَّحْمَنِ، فَقَالَ اللَّهُ: مَنْ وَصَلَكِ وَصَلْتُهُ، وَمَنْ قَطَعَكِ قَطَعْتُهُ».
ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:بەزەیی ڕەگێکی لە ناوی خوای (بەبەزەییەوە)یە، خوا (پێی) فەرمووە: هەر کەسێک بتگەیەنێ، گەیاندوومە بە (بەزەیی خۆم)، هەر کەسێک بتپچڕێنێ، دەیپچڕێنم (لە بەزەیی خۆم).

«شَجْنَةٌ مِنَ الرَّحْمَنِ» واتە: (الرّحم) لە ناوی (الرّحمن)ەوە، وەرگیراوە، کە یەکێکە لە شوێنەوارەکانی بەزەیی خوا.

1 month, 2 weeks ago

♦️#خوێندنی_سورەتی_الکهف📖
▪️پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا .

قال ﷺ ( من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة أضاء له من النور ما بين الجمعتين).
رواه الحاكم (2 / 399) والبيهقي (3 / 249). والحديث: قال ابن حجر في "تخريج الأذكار": حديث حسن و صححه الألباني في صحيح الترغيب - رقم : (736)

1 month, 3 weeks ago

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ:
«إِنْ كَانَ النَّبِيُّ ﷺ لَيُخَالِطُنَا، حَتَّی يَقُولَ لِأَخٍ لِي صَغِيرٍ: يَا أَبَا عُمَيْرٍ، مَا فَعَلَ النُّغَيْرُ».
ئەنەسی کوڕی مالیک (رضي الله عنه) دەڵێ:پێغەمبەر ﷺ تێکەڵاومان دەبوو (بە ڕووگەشی و قسەخۆشی)، تا (ئەو ئەندازە)، برایەکی بچووکم هەبوو (بێچوە باڵندەیەکی هەبوو لێی مرداربوو، جا پێغەمبەر ﷺ) پێی دەفەرموو: ئەی ئەبو عومەیڕ! بێچووە باڵندەکە چی لێهات؟ (وەک دڵدانەوەو سۆزو خۆشەویستی لەگەڵ نواندن).
«لَيُخَالِطُنَا» واتە: قسەی خۆشی لەگەڵ دەکردین بە ڕووێکی خۆش و گاڵتەئامێزەوە، «النُّغَيْرُ»: چۆلەکەیەکە لە بولبول دەچێ.

1 month, 3 weeks ago

عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«إِذَا كَانَ جُنْحُ اللَّيْلِ، أَوْ أَمْسَيْتُمْ، فَكُفُّوا صِبْيَانَكُمْ، فَإِنَّ الشَّيَاطِينَ تَنْتَشِرُ حِينَئِذٍ، فَإِذَا ذَهَبَتْ سَاعَةٌ مِنَ اللَّيْلِ فَخَلُّوهُمْ».
جابيری کوڕی عەبدوڵڵا (رضي الله عنهما) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:ئەگەر خۆر بەرەو ئاوابوون چوو، یان شەو داهات، منداڵەکانتان بگرنەوە (بیانهێننەوە ماڵەوە)، چونکە ئەوە کاتێکە شەیتانەکان بڵاوە دەکەن، جا دوای ڕۆیشتنی ماوەیەک لە شەو ڕێگەیان پێ بدەن (یاری و گەمە بکەن).

پێغەمبەر ﷺ فەرمانمان پێدەکات بە گرتنەوەو هێنانەوەی منداڵ لە دەرەوەو ڕێگە نەدان بە چوونەدەر بۆ یاری کردن، چونکە خۆرئاوابوون کاتی بڵاوبوونەوەی شەیتانەکانە، لە سەرەتای خۆرئاوابوون تا سەعاتێک لە شەو دەڕوات، ئەمەش وەک بەزەییەک بۆ منداڵان و پارێزرانیان لە ئەزیەت و ئازاری شەیتانەکان

1 month, 3 weeks ago

عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ:
«كَانَ النَّبِيُّ ﷺ يُؤْتَی بِالصِّبْيَانِ فَيَدْعُو لَهُمْ، فَأُتِيَ بِصَبِيٍّ، فَبَالَ عَلَی ثَوْبِهِ، فَدَعَا بِمَاءٍ فَأَتْبَعَهُ إِيَّاهُ، وَلَمْ يَغْسِلْهُ».
عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ:پێغەمبەر ﷺ منداڵی بچوکی بۆ دەهێنرا، دوعای بۆ دەکردن، جا (ڕۆژێک) منداڵێکیان هێنا، (منداڵەکە) میزی لەسەر کۆشی کرد، (پێغەمبەريش ﷺ) داوای کرد ئاوی بۆ بێنن، ئاوەکەی بەسەر پۆشاکەکەيدا کردو، نەیشۆری.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه)، أَنَّهُ مَرَّ عَلَی صِبْيَانٍ فَسَلَّمَ عَلَيْهِمْ، وَقَالَ: «كَانَ النَّبِيُّ ﷺ يَفْعَلُهُ».
ئەنەسی کوڕی مالیک (رضي الله عنه) کاتێک بە لای منداڵاندا تێپەڕ دەبوو، سڵاوی لێ دەکردن، جا دەیگوت: پێغەمبەریش ﷺ هەمیشە وای دەکرد (واتە: سڵاوی لە منداڵان دەکرد).

4 months, 1 week ago

عَنْ أَبِي حُمَيْدٍ السَّاعِدِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ النَّبِيَّ ﷺ: «وَاللَّهِ لاَ يَأْخُذُ أَحَدٌ مِنْكُمْ شَيْئًا بِغَيْرِ حَقِّهِ، إِلَّا لَقِيَ الله تَعَالَی يَحْمِلُهُ يَوْمَ القِيَامَةِ».
ئەبو حومەيدی ساعيديی (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:سوێند بە خوا هەر یەکێک لە ئێوە بە ناهەق شتێکی کەسێکی بردبێ، بە دڵنیایی کاتێک دەگاتەوە خوای بەرز لە ڕۆژی دوایی ئەو شتەی لەسەر شانەکانی هەڵگرتوە (تا بناسرێتەوە که ئەو غەدرەی کردوە).

4 months, 1 week ago

عَنْ أَبِي مُوسَی الأَشْعَرِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«إِنَّ اللَّهَ لَيُمْلِي لِلظَّالِمِ حَتَّی إِذَا أَخَذَهُ لَمْ يُفْلِتْهُ».
ئەبو مووسای ئەشعەريی (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:بێگومان خوا ماوە دەدات بە ستەمکار هەتا کاتێک دەیگرێ، جا کە گرتی بەری نادات.

يُمْلِي لِلظَّالِمِ»: مۆڵەتی دەدات و تەمەنی بۆ درێژ دەکاتەوە.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«إِنَّ لِصَاحِبِ الحَقِّ مَقَالًا».
ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:بێگومان خاوەن ماف، بۆی هەیە قسە بکات (داوای مافەکەی بکاتەوە).

خاوەن ماف بۆی هەیە قسەی هەق بکات هەرچیەکی بیەوێ، وەک داواکردنەوەی قەرزو وێنەی ئەوە.

4 months, 1 week ago

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ (رضي الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«اتَّقِ دَعْوَةَ المَظْلُومِ، فَإِنَّهَا لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللَّهِ حِجَابٌ».
عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس (رضي الله عنهما)، دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:خۆتان بپارێزن لە دوعای ستەم لێکراو، چونکە هیچ پەردەیەک نیە لە نێوان پاڕانەوەکەی و خوادا (واتە: دوعاکەی وەرگیراوە).
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَنْ ظَلَمَ قِيدَ شِبْرٍ مِنَ الأَرْضِ، طُوِّقَهُ مِنْ سَبْعِ أَرَضِينَ».
عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:هەر کەسێک بستێک لە زەوی (خەڵکی) بە ستەم داگير بکات، (لە ڕۆژی دوایی خوا) لە هەر حەوت چینی زەوی دەیباتە خوارەوە (یان ئەم زەویە لە ملی دەئاڵێنێ، پێی بناسرێتەوە).

واتە: ئەو زەویەی کە بە ستەم دەستی بەسەرداگرتوە، وە ئەوەش کە لە ژێر حەوت چینی زەویە، خوا دەیکاتە تەوقێک و لە گەردنی دەئاڵێنێ لە ڕۆژی دوایی.

4 months, 2 weeks ago

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«يَجِيءُ أَقْوَامٌ تَسْبِقُ شَهَادَةُ أَحَدِهِمْ يَمِينَهُ، وَيَمِينُهُ شَهَادَتَهُ».
عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود (رضي الله عنه)، دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (ڕۆژگارێک دێ) کەسانێک دێن شایەدیی دانی یەکێکیان پێش سوێندخواردنەکەی دەکەوێ، وە سوێندخواردنەکەشی پێش شایەدی دانەکەی دەکەوێ، (بێ لێکۆڵینەوەو وردبوونەوە سوێند دەخۆن و شایەدی دەدەن، بە هەق، یان ناهەق!)

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago