❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
ماکرۆن لە بێ منەتی وڵاتانی ئەفریقای باشوور، بێزارە! لە بەرانبەر ئەو میهرەبانییەی فەڕەنسا لەگەڵیاندا دەیکات.
ئەی وڵاتانی باشوور و دراوسێکانی، لەبەرامبەر چاکەکەی فەڕەنسا، بۆچی سوپاستان نەکرد؟!
بۆچی سوپاستان نەکرد لەسەر:
- فەڕەنسا لە سەردەمی شۆڕشی جەزائیردا ملیۆنێک و نیو موسڵمانی کوشت، تا ئێستاش کەلەسەری بەشێکی زۆریان لە مۆزەخانەی کەلەسەر لە "پاریس" پاراستووە.
-کۆمەڵکوژی "٨ی ئایاری ١٩٤٥" کە سوپای فەڕەنسا لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ٤٤ گوندی جەزائیری وێران کرد و لە ئەنجامدا ٤٥ هەزار موسڵمان گیانیان لەدەستدا.
-بۆمبێکی ئەتۆمی کە چوار هێندەی بۆمبی هیرۆشیمای ژاپۆنی بەهێزتر بوو، لەلایەن فەڕەنسا وەک تاقیکردنەوەیەک لە بیابانی جەزائیردا تەقاندرایەوە، لەسەر دیلەکانی جەزائیر تاقیکرایەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کاردانەوەیان بەرامبەر تیشکی ئەتۆمی!
-کۆمەڵکوژی «الدار البيضاء» لە ساڵی ١٩٠٧: کە تێیدا فەڕەنسا نزیکەی شەش هەزار مەغریبی کوشت!
-کۆمەڵکوژی «كبكب لە چاد» لە ساڵی ١٩١٧: کەتیایدا فەڕەنسا نزیکەی ٤٠٠ زانا و سەرکردەی موسڵمانی کوشت.
-کۆمەڵکوژی «تازرکە لە تونس» لە ساڵی ١٩٥٢: تاێیدا دەستدرێژییان کردە سەر ئافرەتان و کۆرپەلەکانیان خستە ژێر پێیان.
-لە ساڵی ١٩٦١ـــەوە فەڕەنسا یەدەگی ناوخۆیی 14 وڵاتی ئەفریقای بەدەستەوەیە، لەوانە (مالی، نیجەر، سەنیگال و چاد) بەم شێوەیە گەنجینەی فەڕەنسا بەرامبەر بە 500 ملیار دۆلار قازانج و داهاتی ساڵانە لە ئەفریقا بەدەست دەهێنێت، لەکاتێکدا ئەم وڵاتانە لە هەژاری و نەخۆشی و برسێتیدا دەژین.
بۆچی لەبەرامبەر ئەمانە ھەمووی، سوپاسی فەڕەنسا ناکەن؟!
-
نموونەیەکی نوێی کەناڵی "العربية" بۆ گەمژە کردن و گوێدرێژکردنی بینەرەکانیان:- "تاڵیبان پەنجەرەکان قەدەغە دەکات!"
لەگەڵ بەکارهێنانی نیشانەی سەرسوڕمان و دانانی وێنەی خاتوونێکی ئەفغانی "بەستەزمان" کە لەنێو ماڵەکەی خۆیدا نیقابی پۆشیووە، بەڵام سەرەڕای نیقابەکەی ئەم کۆنەپەرستە توندڕەوانە هاتوون پەنجەرەی ماڵەکەیشی بەسەردا دادەخەن!
پاشان کەناڵی "العربیة" لەگەڵ ئەم ناونیشانە درووشمی "کاردانەوەتان"ـی بەکارهێناوە بۆئەوەی بینەر و شوێنکەوتووەکانیان کە متمانەیان پێیان بەخشیووە هان بدەن!
واتە -ئەی بەگەمژەکراوەکان- وەرن! جنێو بەم کەسە توندڕەوانە بدەن! نەفرەت لە توندڕەوی ئیسلامی بکەن!
پێش ئەوەی وەڵام بدەمەوە، من بەرگریکار نیم لە هەموو ئەو کارانەی تاڵیبان دەیکات، بەڵام لە هەمان کاتدا حەزم لە چەواشەکاریی سووکی میدیایی و گێلکردنی خەڵک نییە، بەتایبەت کاتێک لە کەناڵێکەوە بێت کە بە پڕۆژە و ئەجێنداکانی ناسراوە.
هاوڕێیەکم هەیە لە ئەفغانستان، قوتابی زانستە، لە گروپی تاڵیبان نییە و لایەنگری هەندێک وردەکاری ئایدۆلۆژیاکەیان نییە، بەم جۆرە وەڵامی دایەوە:- «دەقی تەواوی ئەم بڕیارەی سەرۆکی تالیبان بەناوی «الملا هبة الله آخوندزاده» ــەوە دەرچووە لە پێنج ماددە پێک ھاتووە، سەبارەت بە چۆنیەتی دانانی پەنجەرە لە باڵەخانەکاندا ئەوەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
مادەی یەکەم: ئەگەر کەسێک بینایەک دروست بکات و بینایەکی دیکە لە نزیکییەوە هەبێت، ئەوا خاوەنەکەی پەنجەرەیەک لەو دیوارە دانەنێت کە ڕووی لە ماڵی دراوسێکەی بێت. ئەم ڕێ و شوێنە لەبەر ئەوە هات کە ژنان بەزۆری لە حەوشەی ماڵەکاندا خواردن دروست دەکەن یان بەهۆی ئەوەی ئەو حەوشانە بیری ئاویان تێدایە، کە بەزۆری ژنان لەوێدا دەبینرێن.
مادەی دووەم: ئەگەر پەنجەرەیەک هەبێت کە ڕوو لە ماڵی دراوسێکەی بکات، خاوەنەکەی پابەندە بە دروستکردنی دیوارێک بە بەرزی کەسێک یان ئامرازی تر بەکاربهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە بینینی ناوچەی ماڵی دراوسێکەی.
مادەی سێیەم: شارەوانییەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان پابەندن بە سەرپەرشتیکردنی کارەکانی بیناسازی و ڕێگریکردن لە دانانی ئەو پەنجەرانەی کە ڕووی لە ماڵی دراوسێیە.
مادەی چوارەم: پێویستە ئەو پەنجەرانەی کەوا دانراون پێش دەرچوونی ئەم فەرمانە کە ڕووی لە ماڵی دراوسێکانە دەبێت بەپێی مەرجەکانی ئەم فەرمانە دابخرێت.
مادەی پێنجەم: ئەم فەرمانە لەلایەن «الملا هبة الله آخوندزاده» پەسەندکراوە و دەبێت لە پەڕە فەرمیەکانی سوشیاڵ میدیادا بڵاوبکرێتەوە.
ئەم فەرمانە بە ئامانجی پاراستنی تایبەتمەندی و ڕێگریکردن لە بینینی ژنان لە ناوچەی ناوەوەی ماڵەکاندا دەرچووە.
ئەم فەرمانە سنووردارە بەو شوێنانەی کە بەزۆری تایبەتن بە ژنان، وەک حەوشە، چێشتخانە، بیری دراوسێکان، یان هەر شوێنێکی تر کە بەزۆری لەلایەن ژنانەوە بەکاردەهێنرێت”.
ئەم فەرمانانە بە زۆرەملێ جێبەجێ ناکرێن بەڵکوو تەنها ڕاسپاردەن بۆ خەڵکی. وەک فەرمانی باڵاپۆشییەکە کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر دەرچووە و تا ئەم ساتەش هەندێک لە ئافرەتان بەبێ حیجابێکی دروست دەچنە دەرەوە و کەسیش ڕێگرییان لێ ناکات” (ڕوونکردنەوەی هاوڕێکەمان کۆتایی پێ ھات).
پیرۆزە لە بینەرانی "العربیة" بۆ کەناڵێک کە مێشکیان گێل دەکات!
گەنجانێک کە بە "زانایانی ڕۆژئاوایی"سەرسام دەبن، ئەوانەی ھەموو مەبەستێکیان خەڵک قایل کردنە بەوەی، نە ئامانجێک بوونی ھەیە و نە خودایەک بوونی ھەیە!
ئەو گەنجانەی سەرسام دەبن بە ئەکتەر و گۆرانیبێژە ڕۆژئاواییەکان، بە تایبەت ئەگەر لایەنی "مۆرڤاییەتی"یـان هەبێت…
ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە بزانن، کە ئێوە لە ئوممەتی موحەممەد (ﷺ) نموونەی لەمانە پێشەنگتر و باڵاترتان ھەیە؟ ئەوانەی توانیویانە لەگەڵ باوەڕیان بە خودای گەورە و پێغەمبەرەکەی (ﷺ ) دڵێکی نەرم و توانای قوربانیدان و خۆڕاگری و ڕازیبوون و ملکەچی بۆ فەرمانەکانی خودای گەورە کۆبکەنەوە.
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە لە هەڵبژاردەکانتان پێوەرەکانی خۆشەویستی و ڕق و نموونە پێشەنگەکانتان ڕاست بکەنەوە؟
باوکی ئیلیاس، دکتۆر «حسام أبو صفية»، ڕاوێژکاری پزیشکیی منداڵان، کە پێداگری لەسەر خزمەتکردنی خەڵکی غەززە کرد و لە دەرەنجامی ئەمەدا بریندار بوو و کرایە ئامانج، وە پێش چەند رۆژێکە دەستگیرکراوە... ئەم پارچە ڤیدیۆیە لە مانگی ١٠ ی رابردووەوەیە، کە خۆی نوێژی مردوو لەسەر کورەکەی «ئیبراهیم» دەکات ڕەحممەتی خوای لێ بێت و لە شەهیدان قبوڵی بکات.
خودایە بەندەکەت حسام ڕزگار بکە! لەگەڵ کوڕەکەی لە باخەکانی (عدن) لە بەھەشت بەیەکتریان شادبکە!
شتێک نییە کەمتر بێت لەوەی بزانیت چی ڕوودەدات بەسەر خوشک و براکانت لە باکووری غەززە، شتێک نییە زەحمەتتر بۆ دەروونیان لەوەی کە ئەوان هەست بکەن لەبیرکراون تەنانەت لەلایەن چاکانی ئوممەتەکەیشیانەوە.
چەتە زایـ*ۆنیستەکان کە لەلایەن عەرەب و عەجەمەوە پشتگیری دەکرێن، هەڵدەستێت بە بۆردومان و سوتاندنی ناوەندی ئاوارەکان.
ئەوەی بۆردوومانەکە نەیپێکابێت ناچار دەبێت بێتە دەرەوە و لەوێوە چەتە زایۆنییەکان ڕێیان لێ دەگرن تا بەشێک لە پیاوان و گەنجان لەسێـدارە بدەن و هەندێکی تر دەستگیر بکەن و منداڵان و ژنان بتۆقێنن و بەشێک لە دایکان لە منداڵەکانیان جیا دەکەنەوە، پاشان وێڵیان دەکەن و نازانن بەرەو کوێ بڕۆن...
نەخۆشخانەکان گەمارۆدراون و وێران کراون و لە خزمەتگوزاری دەرچوون و ئەمبوڵانسەکان بۆردوومان کراون... دیمەنی سەری تەقـ؛ێندراوی منداڵەکان و جەستە سو؛وتاوەکان ئاسایی بووەتەوە...!
زایۆ؛نیستە عەرەبییەکان لەگەڵ هەموو ئەمەدا دڵخۆشن، بە گەلانی موسڵمان دەڵێن: ملکەچ بن، کڕنۆش ببەن و ڕازی بن بەم شورەییە گەر نا، ئەوە (وێرانکاری)!
دروشمی ئاسایشی نیشیتمانەکان دەردەهێندرێت بۆ ڵاڵکردنی موسڵمانان لە بەدەمەوە چوونی خوشک و برایانیان تا ئەو کاتەی سەرەی خۆشیان دێت...
بۆیە: ئەی خەڵکینە، لەدەوری تاوانباران کۆ مەبنەوە! سەرقاڵ مەبن بە کێشمەکێشمی ناوەکی و گەڕانەوە بۆ دواوە و تۆمەت ڕاکێشان و گلەییکردن لەیەکتر...
ئەم لێکترازانە تەنیا لاوازیمان زیاتر دەکات!
با پرسەکە بە ڕوونی بمێنێتەوە، تاوانباریش بە ناسراوی و ئیدانەکراوی و، لە دڵان ڕقی بەرانبەر هەڵگیرابێت... بەڵکوو خودا ئیزن بەو ڕۆژە دەدات کە تێیدا سینەی ئیمانداران شیفا وەردەگرن.
-
«بەڕێزان، دەتوانن هاوکاری بەرز بوونەوەی ئاکتیڤ و گەشتنە دەستی زۆرترینی پۆستە وەرگێڕدراوەکان بکەن و، پشکداری خێر و ماندوو بوونی کارەکان بن تەنیا لەڕێی پشتگیری کردنی چەناڵەکە.
وە خوا پاداشتی چاکەکاران ون ناکات...»
دووڕووان تێیاندا هەیە کە دەڵێت: «ئێمە لەگەڵ ئێوەداین؛ سا موسڵمانان بکوژن و لەناویان بەرن، ئەوەیش نەتانترسێنێت کە لە ئاشکرادا دەیڵێین، بەڵکوو ئەوە گاڵتەکردنە بە موسڵمانان.»
حەز ناکەم تەنیا بۆ جوڵاندنی هەست و سۆز ڕووداوی دڵتەزێن بڵاو بکەمەوە لە ژیانی ڕۆژانەی برایانمان لە غەززە، چونکە جوڵاندنی هەست و سۆز بەبێ کردار ئەمانەی بەدواوەیە= خەمۆکی و بێ هیوا بوون و دواتریش ڕاهاتن و هەست پێنەکردن!
وە لەوانەش نییم کە هاوار دەکەن (هەی موسوڵمانان ئێوە لەکوێن؟) وەکو بڵێی ئەوەی گوێی لێمە دەتوانێ ئاگرەکە بکوژێنێتەوە و لەهیچی کەم نییە هاندان و سەرکۆنەکردن نەبێت. چونکە پێش ئاگرکوژاندنەوە چەندین قۆناغ هەیە لە لابردنی زەلیلی و دەستەمۆکردنێکی چڕ و پڕ بەدرێژایی چەندین ساڵی دوور و درێژ.
بەڵام ماوە نا ماوەیەک لەم جۆرە ڕووداوانە بڵاو دەکەمەوە تاوەکو لەبیری نەکەین، تاوەکو ئەم بۆشاییە دەروونییە قووڵتر ببێتەوە لە نێوان ئێمە و دوژمنانمان و (شارستانییەت) ییە لەعنەتیەکەیان و بەها پڕوپوچەکانیان، وە لە نێوان بیر و فکر و ڕێککەوتننامە و پەیماننامەکانیان کە ئەرزشی یەک تاکە نەعلەی منداڵێکیان نییە لە غەززە.
ئەم ڕووداوانە بڵاو دەکەمەوە تاوەکو دڵت ئەوە نەبات کە دەستی تۆقە درێژ بکەی بۆ هاوبەشێکی تاوان لە هاونیشتیمانیانی خۆمان، وە نە بۆشی پێبکەنی و نە موجامەلە و پێهەڵدانیشی بکەی، بڵاوی دەکەمەوە تاوەکو بگەیە دابڕانی تەواو لە حیزبی شەیتان. چونکە سەرکەوتنی خوایی دانابەزێت لەکاتێکدا ئێمە هاوپەیوەست بین لەگەڵ دوژمنان و پاڵ بدەین بەلایاندا لە هەڵپەی ژیانی دونیا.
(محەممەد) پێش پێنج ڕۆژ دووانەیەکی پێ بەخشرا، چووبوو تاوەکو (بەیان ولادەیان) بۆ دەربهێنێ، و کاتێک دەگەڕێتەوە بەمردوویی دەیانبینێ خۆیان و دایکیان بە بۆمبی فرۆکەی چەتەکانی زایۆنی.
خوایە گیان سەبووری بدەی و لە خانەوادەکەی خۆشبی و لە بەهەشتی هەمیشەییدا بە خانەوادەکەی شادی بکەیەوە، وە توانای ئێمەش بدە لە جۆرە سەرخستن و پاڵپشتیێکی براینمان کە بەهۆیە لێمان ڕازی بیت.
د.ئیاد قونەیبی
هەمووان یاوەری ئەوە دەکەن کە لە خۆیان دەچێت، و ڕۆژەکانیش بەوەی تێیاندا بووە تێدەپەڕن و دواتریش چارەنووسەکە بەم شێوەیە دەبێت:
(لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ الْخَبِيثَ بَعْضَهُ عَلَىٰ بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُ فِي جَهَنَّمَ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (37)) (الأنفال)
واتا: (بۆ ئهوهیه که: خوا کهسانی دهروون پیس و ناپاک لهکهسانی دهروون خاوێن و پاک جیا بکاتهوه و پیس و ناپاکهکانیش لهسهریهک کهڵهکه بکات و ههموویان بدات به مل یهکدا بۆ ئهوهی کۆیان بکاتهوه بهگشتی، ئینجا فڕێیان بداته ناو دۆزهخهوه، ئا ئهوانه ههر خۆیان خهسارهتمهند و زهرهرمهندن).
دەی هەر چیتان دەوێت بیکەن:
(أَفَمَن يُلْقَىٰ فِي النَّارِ خَيْرٌ أَم مَّن يَأْتِي آمِنًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ ۖ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ) (فُصِّلت).
واتا: (بێگومان ئەوانەی لەئایەتەکانی ئێمە لادەدەن لەئێمە شاراوە نین دەی ئایا کەسێك دەخرێتە ناو ئاگرەوە چاکترە یان ئەو کەسەی لەڕۆژی قیامەتدا بێ ترس دێت ھەرچیتان وویست (حەزتان لێ کرد) بیکەن بێگومان خوا بەوەی دەیکەن بینایە)
د.ئیاد قونەیبی
بێ گومان خوا زاناترە بە وادەکانی کات و بەوەی کە لە داهاتوودا ڕوودەدات ، بەڵام لەگەڵ (عەلی محەممەد عەلی) برامدا هاوڕام لەسەر ئەوەی کە وادیارە داهاتوو زۆر بەسەختی قوڕس دەبێت، و لەسەر ئەوەش هاوڕام کە پەروەردە نەکردنی ڕۆڵەکانت لەسەر تێگەیشتن لە ئامانجی ژیان لە ڕوانگەی دینییەوە فێڵ لێکردنێکی زۆر گەورەیە لێیان و ناپاکی و خیانەتە لەو ئەمانەتە.
عەلی محەممەد عەلی نوسیوویەتی:
ئەگەر خوا ٢٠ ساڵێکی تر تەمەنت بدات، ڕووداوی وەها گەورە دەبینی زۆر لەوە زیاتر کە تێپەڕیوون!
جیهان بەقۆناغێکی ڕاگوێزیدا تێدەپەڕێت... و رووداوەکانیش خێرا تێدەپەڕن.. ئەوەی کە لە ٥٠ ساڵدا ڕوویدەدا، وای لێهاتووە لە ١٠ ساڵ یان کەمتر ڕوودەدەن!
نازانم کە ئایا ئەو جیهانە نوێیەی بۆی دەڕۆین شێوە و ڕووخساری باشترە یان خراپترە لەوەی کە ئێستا تێیداین..
بەڵام ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەوەیە کە قۆناغە ڕاگوێزییەکە زۆر قوڕس دەبێت.. و زۆرێک لە خەڵکیش توشی زەرەر و زیانی ماددی و دەروونی گەورە دەبن.. داوا لەخوا دەکەین کە ئیمانمان سەلامەت بکات.
وە من بەزەییم بە ڕۆڵەکانماندا دێتەوە لەوەی کە دێت..
وە واجبە لەسەرت کە هاوکارییان بکەی بەوەی کە ئامادەیان بکەی بۆ ئەم داهاتووە.
لێرەشدا مەبەستم فێربوونی بەرنامەداڕێژی و زیرەکی دەستکرد نییە!
بەڵکو مەبەستم پێی تێگەیشتنی ئامانج و حەقیقەتی ژیانە لە ڕوانگەی دینەوە.
تاکە ڕوانگە کە هێزی بەرگەگرتن و ئارامگرتنیان پێ دەبەخشێت لەو بەڵا و تاقیکردنەوانەی توشیان دەبێت.
بە ئامانجگرتنی نوێژخوێنان لە #کۆمەڵکوژی_نوێژی_بەیانی لەمڕۆدا ئامانج لێی بەتەنیا کوشتنی زۆرترین خەڵک نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە چەتەکانی زایۆنی دەزانن کە ئەوەی باوە زیاتر ئەوەیە کە خەڵکی زۆر تایبەت و بەرز نەبێت پارێزگاری لە نوێژی بەیانی ناکەن، بە ئامانجگرتنی بانگخوازان و چاکەخوازان و خاوەن پلە بەرزە زانستییەکانیش بووە بە سیاسەتێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو.
لەو کەسانەش کە لە (#کۆمەڵکوژی_نوێژی_بەیانی) لەمڕۆدا کوژران کە داوا لەخوا دەکەین قەبوڵیان بکات بە شەهید بریتیین لە:
دکتۆری ئەندازیار (محەممەد ئەبو سەعدە) بەڕێوبەری ئەوقافی جێبەجێکار لەسەر فەرمان بە چاکە و قەدەغەکردنی خراپە لە پێش و پاش جەنگیشدا
هەروەها پرۆفیسۆر (یوسف ئەلکەحلوت)، پرۆفیسۆری زمانی عەرەبی و مامۆستای ئەدەب لە (زانکۆی ئیسلامی) لە غەززە.
وە جیا لەمانەش لە خەڵکی بەرز، وە بێ گومان هەموو مسوڵمانێک خوێنی بەنرخە ئینجا هەر شتێک بێت.
{ إِنَّ ٱلَّذِینَ یَكۡفُرُونَ بِـَٔایَـٰتِ ٱللَّهِ وَیَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِیِّـۧنَ بِغَیۡرِ حَقࣲّ وَیَقۡتُلُونَ ٱلَّذِینَ یَأۡمُرُونَ بِٱلۡقِسۡطِ مِنَ ٱلنَّاسِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِیمٍ }
(سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ٢١)
واتا: (بهڕاستی ئهوانهی باوهڕ ناهێنن بهئایهت و فهرمانهکانی خوا و پێغهمبهرانیش بهبێ هیچ حهقێک دهکوژن و ئهو خهڵکانهش دهکوژن که فهرمان به دادپهروهری دهدهن، کهواته مژدهی سزایهکی پڕ ئێشیان پێ بده!!)
د.ئیاد قونەیبی
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago