?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
بەڵگە بۆ ئەوەی شتێڪ خودا لە چارەنووسی تۆدا نووسیبێتی ئەوەیە وات لێ ئەڪات دوعا بڪەیت و بەردەوام بیت و پێداگیربیت لەسەر بەدەستهێنانی ئەوەی دەتەوێت ..بەڵام ئەوەی گرینگە لێرە ئەوەیە تا چەند دەتوانی بەردەوام بیت !
چونڪە دوعا پێویستی بە یەقین و صبر هەیە
دەبێت یەقینت هەبێت خوای پەروەردگار وەڵامت دەداتەوە ..وە صەبریشت هەبێت لەسەر وەڵامدانەوەڪەی .. ڕەنگ بێت درێژە بخایەنێت بەڵام بەقەد درەنگ ڪەوتنەڪەی ڪۆتاییەڪەی جوان بێت .. 🖤**!
ساڵێڪ دەبێت نزادەڪەم و پێداگرم لەسەر نزاڪەم بۆ ساتێکیش بێ هیوانەبوومە الحمدللە وە یەقینم هەیە وەڵام وەردەگرم ...🤍!**
{السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه}
"هەینیتــان پڕ خـێر و بەرەکـەتدار بێت"
✹ڕووناکی نێوان دوو هەینی وەرگرە بەخوێندنی سوڕەتی «الکهف»
____
♡سوڕەتی الکهف لەشەو و ڕۆژی هەینی ♡
«هەرکەسێک سوڕەتی [ الکهف ] بخوێنێت لەڕۆژی هەینی بۆی دەبێتە ڕووناکی لەنێوان دوو هەینیەکە».
[ صحيح الجامع الصغیر : ٦٤۷۰
🌻لەم ڕۆژەدا زۆرترین سەڵاوات بڵێن🌻
🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ .🌻❤️
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: ئەوەی تووشی موسڵمان دەبێ ، لە نەخۆشی درێژخایەن و ، ناڕەحەتی و ، هەم و خەفەت لەڕابردوو ، ئازار و ، غەمێك بۆ داهاتوو ، هەتاوەكو دركێك كە دەچێتە گیانیە ، دەبێتە كەفارەتی تاوانەكانی.
البخاري: ٥٦٤٢ ، ومسلم: ٢٥٧٣🥀****
ئەمرۆ یەکەم لاپەڕەی سپی ژیانتە
لە کتێبێکی ۳٦٥ پەڕەیی
هەولدە ئەمجارە کتێبێکی بە بەرهەمت هەبێ..🤍
بەیانیتان پر خێر و خۆشی
بۆمووسووڵمان
تەنهاژمارەیەک گۆڕا
بەڵام ئەوانیتر قیامەتیان دۆڕا..
شیخ الإسلام [رحمە اللە] دەفەرمووێت :
خەڵك لە ڪۆتا ساتەڪانی شەو جۆرە ئاڕاستەڪردن و نزيڪبوونه له دڵیاندا بوونی هەیە ڪه لەڪاتەڪانی تردا بوونی نيیە وه ئەمەش دابەزينی خوايه بۆ ئاسمانی دونيا ڪه دەفەرمووێت : ئایا ڪەس هەيه لێم بپارێتەوه ، داوام لێ بڪات ، تۆبه بڪات.
مجموع الفتاوى (٥/ ١٣٠).
*✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ*
#واجیب_بوونی_نیقاب **!!
−پێشەوا ئەحمەد و شافیعی ڕایان وایە داپۆشینی دەست و ڕووخسار واجیبە.
−بەڵام پێشەوا ئەبى حەنیفە و مالیك ڕایان وایە سووننەت و موستەحەببە تەنھا ، هەرچەندە لە زەمانی زۆر زووەوە ڕای پێشەوا ئەبی حەنیفە و مالیڪیش لەگەڵ ئەوەدان ئەگەر سەردەمی فیتنە بوو ؛ ئەوا واجیب دەبێت داپۆشینی ڕووخسار و دەست.
∴ ڪەواتە هەر چوار پێشەوا «فەقیھـ» و تێگەیشتووەڪە لەگەڵ ئەوەدان ڪە ڕووخسار و دەستیش وەڪو هەموو ئەندامەڪانی تری جەستە مەرجە دابپۆشرێت بەتایبەتی سەردەمی فیتنە بوو ڪتومت وەڪو ئەم سەردەمەی خۆمان ، بەڵگەش زۆرە بۆ واجیب بوونی نیقاب ، لەوانە خوا فەرموویەتۍ : [ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِیُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ يُدۡنِينَ عَلَيۡهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يُعۡرَفۡنَ فَلَا يُؤۡذَيۡنَۗ]
❖موفەسسیرین بڕیاریان لێرەدا ئەوەیە ڪە ڕووخسار و دەست داپۆشراو بێت ، بەڵام ئایەتی : [إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَاۖ]ـی سوڕەتۍ نوڕ ؛ لێرەدا واتە : (ظاهر الثياب - ڕووڪاری پۆشاك) ڪە ئەمەش وتەی [ئیبنو مەسعود] و یەڪێڪە لە زانا و فەقیهـ و تێگەیشتوانی هاوەڵان فەرموویەتی : شتێك بێت بە نەزانین لابچێت لەسەر جەستە وەڪو با و هاوشێوەڪانی ، بۆیە عەڕەبیش وەڪو زمانەوانی و تێگەیشتنیان و تەفسیری [زینة - جوانی] بە پۆشاڪی دەرەوە و بێ ئەندامەڪان تێگەیشتوون وەڪو خشڵ ، بۆیە تەفسیری [زینة - جوانی] بە هەندێك لە جەستە وەڪو ڕووخسار و دەستەڪان ڕێك ناچوونییەڪی ظاهر - ڕووڪارە !
❖هەروەها ئایەتی : [وَإِذَا سَأَلۡتُمُوهُنَّ مَتَٰعًا فَسۡـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ ذَٰلِكُمۡ أَطۡهَرُ لِقُلُوبِكُمۡ وَقُلُوبِهِنَّۚ]ئەمە تەنها تایبەت نییە بە دایڪی باوەڕدارانەوە ؛ بەڵڪو سەرجەم ئافرەتانی موسوڵمانان دەگرێتەوە ..
❖ئایەتی : [وَلۡيَضۡرِبۡنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّۖ] پێشەوا بوخاری لە دایڪمان عائیشەوە گێڕدراوییەتەوە : [لما أنزلت هذه الآية أخذن أزرهن. فشققنها من قبل الحواشي فاختمرن بها] پێشەوا ئیبنو حەجەڕ فەرموویەتی : [فاختمرن] واتە : ڕووخساریان داپۆشیوە ..
❖ئایەتی : [وَٱلۡقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِی لَا يَرۡجُونَ نِكَاحٗا فَلَيۡسَ عَلَيۡهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعۡنَ ثِيَابَهُنَّ غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۭ بِزِينَة وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٌ لَّهُنَّۗ] ئەمانە تەنها ئافرەتانی زۆر گەورە و بەساڵاچوو دەگرنەوە ؛ بە بەڵگەی هەر ئەم ئایەتە : [غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۭ بِزِينَة] مەبەست لێی ئاساییە ڕووخساریان دیار بێت ئەم ئافرەتە بەساڵاچوانە [زینة - ڕووخسار] ئەگینا ئافرەتانی تر مەرجە زینە و جوانی خۆیان [ڕووخساریان] داپۆشن ، ئەگینا ڪۆتایی ئایەتەڪە بۆ بەساڵاچوانیش فەرموویەتی : [وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٌ لَّهُنَّۗ] باشترە بۆیان داپۆشراوتر بن ..
❖فەرموودەی : [المرأة عورة فإذا خرجت استشرفها الشيطان] بەڵگەیە لەسەر داپۆشینی تەواوی جەستە !
❖فەرموودەی : [لا تنتقب المرأة المحرمة ولا تلبس القفازين] پێشەوا ئەبوبەڪڕ ئەلعەڕەبی فەرموویەتی : [داپۆشینی ڕووخسار فەڕزە ؛ تەنها لەڪاتی حەجدا نەبێت] دایڪمان عائیشەش فەرموویەتی : [كنا إذا مر بنا الركبان – في الحج- سدلت إحدانا الجلباب على وجهها ، فإذا جاوزونا كشفناه] واتە : [ئێمە گەر تێپەڕباین -لە حەجدا- هەریەڪمان داپۆشەرەڪەی ؛ جلەڪەی بەسەر ڕووخساریدا دەدا ، ئەگەر تێپەڕیباین ئینجا دەرماندەخستەوە] ..
هەرڪەسێڪیش بەڵگەی زۆری دەوێت با سەردانی پەرتووڪی [عودة الحجاب] ی [محمد أحمد إسماعیل] بڪات و بیخوێنێتەوە ..
✍🏻Payam Adil**
صلاة الفجر
فيضٌ من السڪینة ، ونهرٌ من الأمن ، وريحٌ طيّبة باردة تهب على النّفس فتُطفئ نار الخوف والحُزن ، اللّهُمّ أعنّا على قيامها حتى نلقاك صلاة الفجر وأذڪارڪم أثابڪم الله ..
*✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ*
ئەزانی چۆنە !
کاتێک نامەکەی بۆ ناردی
کاتێک جۆینی گروپێکی تێکەڵاویان کردی
گەر بەنیاز بوویت ئامۆژگاری ڕەگەزی بەرامبەر بکەیت و ڤیدۆ و وتاری ئاینی بۆ بنێریت
ئەگەر .......
تەنھا ٥ خولەک دابنیشە و بیھێنە پێش چاوی خۆت کە تووشی پەیوەندی دەبیت لەگەڵیدا و ھۆگر و وابەستەی ئەم کەسە دەبیت .
وە بەھۆی ئەمەشەوە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبیت و دەبێت بڕۆیتە لای بەناو ڕاوێژکارەکانی ئەم سەرەدەمە جا خوا ئەزانێ تووشی کامەیان دەبیت .
ھەموو ڕۆژێ بە سەعات ئەبێ موبایل بنێیت بە گوێتەوە و ڕەقەمی ئەم مامۆستا و ئەو ڕاھێنەر لێبدەیت کە ئاخۆ بەشکم یەکێکیان مەجالی ھەبێت کەمێ گوێ لە گریان و دەردە دڵی تۆ بگرێت .
بە ئەندازەی قوڵ بوونەوەت لە پەیوەندیەکە ماوەیەک ژەمەخواردنەکانت لێ تێک دەچێت ، کە خواردنیش دەخۆیت نازانیت بە کوێدا دەڕواتە خوارەوە .
کەسایەتیەکی توند و ڕەق و گوماناویت لێدەردەچێت و متمانە بە برای خۆشت ناکەیت .
جارێ بۆ برایان ئەوە ھەر باسی مەکە ، جگەرە و مەشروب و وازھێنان لە خوێندن و بڕیاردانی ھەڵە و بە پەلە بۆ چوونە ئەوروپا .
تۆزێ ئەم فەرتەنە و گێژاوانە بھێنە پێش چاوت ، با کەمێک نەفس و ئەقڵت لێی بتەکێنەوە و نەڕۆن بە پیریەوە .
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago