ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 Monat her
🟥 ئاگاداری ¦
♦ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 25ی9ی2024، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) بێت.
⚠️ تێبینی :
لە عێراقیش 22ی9ی2024 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) بێت.
===================
⚫بابەت گەرم کردنەوە: بەشی چارەسەری سروشتی
🔴 #چارەسەری_سروشتی (عيلاج طبيعي) :
▪ بۆ ئەو کەسانەی ئاشنا نین بە بەشی چارەسەری سروشتی، فەرموون خوێنەر بن!
▪ زۆرترین زانیاری دەربارەی زانکۆ و کارکردنی لە دوای زانکۆ و کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لەم بەشە و زۆر زیاتر ..
▪ ئامادەکردنی : ستافی هەنگاوی ناوێ.
▪ بۆ هەر پرسیارێك دەربارەی ئەم بەشە، فەرموون ئاگادارمان بکەنەوە @Hamay_baxtyar .
==========================
💠 (ڕێنمایی + هاندان + مەلزەمە و کتێب + پرسیار و وەڵامی وزاری) بۆ دەست خستن جۆینی کەناڵ بکەن.
🔴 ئاگاداری ¦
▪️وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵوەشاندەوە.
واتە : ئیتر قوتابی ناتوانێت نمرەی عەرەبی و کوردی لابەرێت لە کاتی تەقدیم کردن بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان !
⚠️ تێبینی :
کاتی جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵوەشانەوە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دا کاری پێدەکرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*? ما شاء الله لە باران و ڕەحمەتی پەروەردگار ??*
? نزای باران بارین :
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَخَيْرَ مَا فِيْهَا, وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، وَأَعُوْذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا, وَشَرِّ مَا فِيْهَا, وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ».
واته: (خودایه من داوای خێر و باشهكهییت لێدهكهم و ئهو باشهیهش، كه تیایهتی و باشهی ئهوهیش كه پێوهی نێردراوه، ههروهها پهنات پێدهگرم له زیانهكهی و ئهو زیانهش، كه تیایهتی و ئهو زیانهش، كه پێوهی نێردراوه) .
? نزای ههوره بروسكه :
«سُبْحَانَ الَّذِي يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلاَئِكَةُ مِنْ خِيْفَتِهِ».
واته: (پاك و بێگهردی بۆ ئهو خودایهی، كه ههوره بروسكهكان تهسبیحات و سوپاسگوزارى دهكهن و فریشتهكانیش تهسبیحاتى دهكهن له ترسیدا) .
==========**
*?* پێویستیت بە کۆکراوەی مەلزەمەکان و ئەسئیلەکانی وزاری و ڕۆژانەی کوردی هەیە؟
دەی فەرموو لێرە بەردەستە : ??
*? هەواڵەکانی ئەمڕۆی پۆلی دوانزە : ??*
?|** https://t.me/New_Step22Q/2651
پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بەبێ لۆگۆ، لێرە بەردەستن : ??
*?|* https://t.me/New_Step22Q/2649?single
**زۆر کەس قسە دەکەن سێرەکەی یان لە دینەکە زانیاری نییە یان لە زانستەکە، جا بۆیە با من لە خزمەتاندا بم و باری سەرنجی خۆم بخەمەڕوو ..
هەر خانمێکی موسوڵمان ئەگەر تەنها حیجاب(واتا پۆشاکی تەسک و تەنک و کورت و بریقەدار نەبێ) بوو، ئەوا لە برای خۆتانی وەرگرن دڵتان تەواو تەواو ئارام بێت و شەرعی خواتان 100 لە 100 جێبەجێ کردووە ..
تێبینی/ باشترین پۆشاک و ڕازاوەترین من بۆتانی پێشنیار بکەم پۆشینی (عەبا) یە، ئەوەی دەیکات بە پەری و شازادەکان ئەکات کە دەچێ بە ڕێیا، ئەرزەکە شەرمی لێ ئەکا ..
سەبارەت بە نیقاب(پەچە) واجب نییە، تەنانەت لە کەعبە کە عومرە دەکات ئافرەت فەرزە دەم و چاوی دیار بێت، بەڵام پێشم وانییە کلتووری عەرەب بێت، من بە کلتووری ئیسلامی دەزانم و پێم وایە دڵسۆزییەکی زیاترە بۆ دین و شەرعی خوا ..
جا بۆیە قەدەغەکردنی نیقاب(پەچە) کە زۆر ئەبیستین لە وڵاتانی ئەوروپا و وا خێریان نەنوسێ گەیشتە کوردستانی خۆشمان، پێشێلکردنی ئازادی خانمانی موسوڵمانە !
نە لەگەڵ دین نە لەگەڵ ئەو دیموکراسی و عیلمانیەی خۆیان باسی دەکەن یەک ناگرێتەوە !
ئەمە زوڵمێکە دەرهەق بە ئیسلام و موسڵمانان بە تایبەت خانمانی نیقاب پۆش ئەکرێت، پێویستە لێیان قبوڵ نەکرێت و نەهێڵرێت بەسەریانەوە بچێت، پێویستە زانکۆی زاخۆ سنووری خۆی بزانێت !
خەڵک ئازادە نیقاب دەکات هەروەک چۆن خەڵکیش ئازادە خۆی ڕووت دەکاتەوە.!!
زۆرن ئەوانەی تەنها ڕەخنە دەگرن، خۆشبەختانە مالیک ی براتان لەو جۆرە کەسانە نییە، کەمیش نین ئەوانەی ناتوانن دادپەروەر بن و تای ئیسلام یان زانست یەکێکیان دەگرن ..
بەبۆچوونی من، لەبەر ڕێوشوێنی پێویست و نەهێشتنی فێڵ و قۆپیە و ناسینەوەی خوێندیار، پێویست ئەکات بزانرێت کێیە و بەڵگەش هەبێت ئەو کەسە کێیە!
چونکە دەوترێت ساڵی پار دوو کچە خوێندیار بە بەکارهێنانی نیقاب لەجێی یەکتر تاقیکردنەوەیان کردووە ..!
یانی کەسانێک فێری ئەم فێڵبازییە بوون، کە تاوانەکەیان زۆر گەورەترە لە تەنیا قۆپیەیەک چونکە بەهۆی ئەمانەوە ئیسلام و موسوڵمان و بەتایبەت نیقاب پۆشانیان لەکەدار کردووە.!
مەبەستمە بڵێم پێشنیارەکەم ئەوەیە، لەبری قەدەغەکردنی نیقاب بە ڕەهایی و دەرکردنیان لە تاقیکردنەوە و نازانم چی، دەتوانن بڕیارێ دەربکەن، ئەوانەی نیقابن کارتی نیشتمانی ئەسڵیان پێ بێت تا دڵنیابین خودی خوێندیارەکەیە، هەروەها ناوی سیانی لەسەر ناو چەوانی هەبێت ..
لەبری هەردووکیانش دەتوانرێت پرسگەیەک یانی خانمێک دابنرێت لەپێش دەرگای هۆڵی تاقیکردنەوە، کە لەکاتی پێویست بتوانێ لە شوێنێکی داخراوی دیاریکراو تەماشای دەم و چاوی ئەو خانمانە بکات کە نیقابن، ئەمە هیچ بێ ئەدەبی نییە و ڕێوشوێنی پێویستە و دەبێت هەقیان پێ بدرێت لەم ڕووەوە.
باوەڕم بەوە هەیە، زانستە ئیسلامی و دونییایەکانیش زۆرن، بۆیە گومان لەوە نییە دەستمان نەگەیشتووە بە هەموویان، وە لەبەر ئەوەی ئاشنای هەموویان نەبووین ناتوانین بە ڕەهایی بڵێین ئەمە ڕاسترین بۆچوونە، دەکرێت بۆچوونی لەمە ڕاستر و جوانتر هەبێت، هەر لەبەر ئەوە من هەمیشە ئەم قسەیە دەکەم "ئەمە تازەترین ئەبدەیتی بۆچوونی منە لەم بارەیەوە"، لە هەر ئەبدەیتێکی نوێتر و باشتر ئاگایارتان دەکەمەوە.
مالیک وداق بەرزنجی
گرووپی هەنگاوی نوێ**
? ئاگاداری ¦ خوێندیارانی کەرکووک ▪ وەزارەتی پەیوەندییەکانیی عێراق: لە کاتژمێر 4 تا 8ی بەیانی هەموو ڕۆژێک هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق دەوەستێنرێت، بڕیارەکە لە 12ی5ی2024 ەوە دەست پێدەکات تاکو 30ی6ی2024، بەهۆی تاقیکردنەوەی وزارییەکان لە عێراقدا.…
*?* ئاگاداری ¦ خوێندیارانی کەرکووک
▪ وەزارەتی پەیوەندییەکانیی عێراق:
لە کاتژمێر 4 تا 8ی بەیانی هەموو ڕۆژێک هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق دەوەستێنرێت، بڕیارەکە لە 12ی5ی2024 ەوە دەست پێدەکات تاکو 30ی6ی2024، بەهۆی تاقیکردنەوەی وزارییەکان لە عێراقدا.
? تەواوی پێداویستیەکانی خوێندن لەم بۆتە بەردەستە:?https://t.me/new_step22_bot ====================
? بۆ هەواڵی پەروەردەیی هەرێم و عێراق :
?|** https://t.me/New_Step22
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 Monat her