Last updated 2 months, 2 weeks ago
خەڵکی دەڵێن: ئینسان لەهەڵبژاردنەکانی و کردارەکانیدا ئازادە. اللَّەش (سبحانە وتعالی) دەفەرمووێ: بۆ هیچ باوەڕدارێكی پیاو و ئافرەت حەڵال نییە كە كاتێك اللَّەو پێغەمبەرەکەی ﷺ بڕیارێك بدەن ئەوان سەرپشك بن لەوەی كە شتێكی تر هەڵبژێرن، بەڵكو پێویستە لەسەریان پابەندى گوێڕایەڵی فەرمانی اللَّەو رسول الله بن ﷺ.
خەڵکی دەڵێن: هەڵگەڕانەوە لەئیسلام و دین گۆڕین ئازادی تاکەکەسیە. اللَّەش (سبحانە وتعالی) دەفەرمووێت: هەر كەسێك لە ئێوە ئەی موسڵمانان لە دینی خۆی پاشگەز بێتەوە وە بە كافری بمرێت ئەوانە كردەوەكانیان بەتاڵ ئەبێتەوە لە دونیاو لە قیامەتیشدا وەئەوانە هاوەڵی ئاگری دۆزەخن و بە نەمری تێیدا ئەمێننەوە.
ئیمامی عومەر (رضي الله عنه) دەڵێ: (السُّنَّةُ مَا سَنَّهُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ، لَا تَجْعَلُوا خَطَأَ الرَّأْيِ سُنَّةً لِلْأُمَّةِ) [جامع بيان العلم وفضله(۲/۱۰٤۷] واتە: سوننەت ئەوەیە کە الله و پێغەمبەرەکەی ﷺ بەسوننەتیان زانیوە، بیروڕای هەڵە مەکەنە سوننەت بۆ ئوممەت.
کافر و مونافقیش دەڵێن: لا اله إلا الله بەڵام کاریان پێ نەکردیەو لەماناکەی نەگەیشتوون !!
رسول الله ﷺ دەربارەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ناو گۆڕ ئەفەرمووێت: بەڵام کەسی کافر و منافق ئەڵێت: نازانم، خەڵکی چی ئەوت منیش وام وتووە، پێی ئەڵێن: نە زانیت وە نە شوێنیش کەوتی، پاشان بە چەکوشێکی ئاسن لێی ئەدرێت لێدانێک لەبەینی هەردوو گوێی دا، هاوارێک ئەکات هەموو مەخلوقات گوێی لێ ئەبێت ئیلا جن و مرۆڤەکان نەبێت
Last updated 2 months, 2 weeks ago