🌴🌸 الْحَمْدُ لِلّٰه 🌸🌴

Description
💫🌸﷽🌸💫

🕌چەناڵێک بۆ خزمەتکردنی دینی اللە🕌
🤍وەپێشکەشکردنی بابەتی هەمەجۆروڕەنگاوڕەنگ🤍
💫🌸دەستپێک✍️ 2024/3/14🌸💫
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

2 months, 3 weeks ago

💫🌸 #چیـرۆڪـ              چیرۆکی ژمارە(28)

🤍 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ 🤍

خۆڵی گۆڕەکەت چاوت پڕدەکات
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پیاوێك چووە لای حەکیمێك و پێی وت:
پێش ئەوەی ژنەکەم بناسم وامدەزانی خوای گەورە لەجیهاندا کەسێکی دیکەی وەکو ئەوی دروست نەکردووە............
کاتێك بووە دەستگیرانم: هاوشێوەی ئەوم زۆر بینی...........
کاتێك هاوسەرگیریمان کرد: زۆر ئافرەتی لەو جوانترم بینی..............
پاش چەند ساڵێك لەهاوسەرگیریمان،بینیم :هەموو ئافرەتێ لە ژنەکەی من جوانترە............

حەکیمەکەش پێی وت: ئەتەوێ هۆکاری ئەوەت بۆ ڕوون بکەمەوە......؟؟؟
پیاوەکە وتی:بــەڵــێ...........

حەکیمەکە وتی: ئەگەر تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ هەموو ئافرەتانی جیهاندابکەیت ئەوا لەبەرچاوت سەگی هاری کۆڵانەکان لەژنەکانت جوانترن...........!!!
پیاوەکەش بەزەردەخەنەیەکەوە وتی: بۆچی وادەڵێی ..........؟؟؟!!!
حەکیمەکە وتی: کێشەکە لەژنەکەتدانییە کێشەکە ئەوەیە ئەگەر مرۆڤ خاوەن دڵێکی تەماحکارو چاوێکی برسی بێت و خاڵی بێت لەشەرم و حەیا ئەوا هیچ شتێك ناتوانێ چاوانی پڕبکات جگە لە خۆڵی گۆڕەکەی.............

ئەی پیاو کێشەی تۆ ئەوەیە چاوت لەئاست شتە حەرامەکاندا داناخەیت بۆیە بەو شێوەیە ژنەکەت لەبەرچاو ناشیرین بووە.............
گەر دەتەوێ وەکو جارانت لێ بێتەوە چاوەکانت دابخە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

{130}

2 months, 3 weeks ago

💫🌸حیکمەتێک لەحیکمەتەکانی (ئیمامی عەلی خودا لێی ڕازی بێت)🌸💫

12ــ بەڵای بەخشندەیی، نەدارییە.

#وتە

{129}

2 months, 4 weeks ago

💫🌸 #پەرتوکێک

🤍پەرتووکی لەبارە خوداوە بۆتان دەدوێم🤍

🌻بەرگی یەکەم🌻

13ـــ خودا کارەکانی یوسف پێغەمبەری بەڕێوەبرد.
لە سارادا، کاروانییەکانی پێویست بە ئاو کرد
بۆ ئەوەی لە بیرەکە دەری بھێنن.

دواتر عەزیزی میسری پێویست بە منداڵ کرد
بۆ ئەوەی یوسف بەخێوبکەن.

دواتر پاشای پێویست بە خەوزانێک کرد
بۆ ئەوەی لە زیندان ڕزگاری بکەن.

دواتر هەموو میسری پێویست بە خواردن کرد
بۆ ئەوەی بکرێتە عەزیزی میسر.

کە خودا کارەکانتی بەڕێوەبرد،
هەموو هۆکارەکانی خۆشبەختیت بۆ ئاسان دەکات
لە کاتێکدا ئاگات لە هیچ نیبە.

خۆت و کارەکانت بسپێرە بە خودا...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

{128}

3 months ago

??شەو ڕۆژی هەینی صڵاوات لەبیر مەکەن لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی??

إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً

اللَّهُمَّ صَل⁠⁠⁠ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيم إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد

#لە_خزمەت_حەبیبی_دڵان_ﷺ

{127}

3 months ago

??ڕەخنە نەگرتن لە خواردن??

عَنْ أَبِي هُرَيْـرَةَ رضي الله عنه قَالَ:

مَا عَابَ النَّبِيُّ ﷺ طَعَاماً

ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ هەرگیز ڕەخنە و گلەیی لە خواردن نەكردوە.

#فەموودەکانی_پێغەمبەر_ﷺ

{126}

3 months ago

أَعُوذُ بِاللّهِ مِن الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ

( وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلص⁠⁠⁠لِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ جَن⁠⁠⁠تٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ كُلَّمَا رُزِقُواْ مِنۡهَا مِن ثَمَرَةٖ رِّزۡقٗا قَالُواْ هَٰذَا ٱلَّذِي رُزِقۡنَا مِن قَبۡلُۖ وَأُتُواْ بِهِۦ مُتَشَٰبِهٗاۖ وَلَهُمۡ فِيهَآ أَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞۖ وَهُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ ) البَقَرَة : ٢٥

(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) مژده بده بەوانەی كه باوەڕیان هێناوه و كارو كردەوه چاكەكانیان ئەنجامداوه بەوەی باخەكانی بەهەشت كه چەندەها ڕوبار بەژێردرەخت و بەناو باخەكانیدا دەڕوات، بەڕاستی بۆیان ئامادەیە، هەركاتێك له میوەو بەرهەمێكی ئەو باخانەیان بۆ دەهێنن، دەڵێن: ئێستا لەوەتان هێنا، تاوێك لەمەو پێش خواردمان، هەر دەیهێنین و لەیەكتریش دەچن، (له ڕەنگ و ڕواڵەتدا، بەڵام لەتام و بۆندا زۆر جیاوازن)، هەروەها لەوێدا هاوسەرانی پاك و بێ گەردیان بۆ ئامادەكراوه (ئەو بەختەوەرانە) ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوه لەو بەهەشتەدا دەبەنه سەر.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

?? #قورئانی_پیرۆز_تەفسیری_ئاسان

{125}

3 months, 1 week ago

? ئەو ھۆکار و پاڵنەر و پاساوانە چین لەلای تۆی گەنج بۆ تێکەڵاوبوون لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر !؟!

? یاخود ئەوەی کە بینیبێتمان و بیستبێتمان کامانەن ؟!؟

? پاڵنەر و ھۆکاری چوارەم :

? کچەکە یاخود کوڕەکە . کاتێک دەبینێ ھاوڕێکەی خۆشەویست و پەیوەندی ھەیە و کەسێک ھەیە نازی ھەڵدەگرێت ، وە کەسیش نییە لەگەڵ ئەمدا ، ئەوا ئەمیش لێرەوە ھەست بە کەمی خۆی دەکات و حەسودی پێ دەبات ، دواتریش دەڕوات پەیوەندی درووست دەکات و ئەمیش تووشی ئەو ھەڵەیە دەبێت .

? بە داخەوە کە ئەم حاڵەتە لە نێو کچاندا زیاترە وەک لە کوڕان .

? خوشکی قەدرگران . ھەرچەندە بابەتی حەسودی و خۆ بە کەم زانین لە بەرامبەر بە ژیانی کەسانی دیکە بە گشتی لە زۆرێکماندا ھەیە ، جا حەسوودیەکە بەرامبەر بە سامان و جوانی و زیرەکی و لێھاتووی و ....... ھەر شتێکی کەسی بەرامبەر بێت . بەڵام ڕێژەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێ .

ھەر چەندە من لەگەڵ حەسوودی بردن بە نیعمەت و شتە باشەکانیش نیم . چونکە ئەو کەسە خودا پێی ڕەوا بینیووە ئیتر من و تۆ چین پێی ڕەوا نەبینین !؟! .

? ئەمە گریمان بۆ شتی باش بوو .

? بەڵام من نەمدیوە و زۆرم لا سەیرە کە ببینم و ببیستم کەسێک حەسودی ببات بە شتێکی خراپی کەسێکی دیکە !!!! .

? یانی تۆ کەسێک ببینیت کە نەخۆشی شێرپەنجەی تووش بووە ، دادەنیشیت خەفەت دەخۆیت کە بۆچی تۆش وەک ئەو نەخۆش نیت و حاڵت بەو جۆرە نییە !؟! خۆزگە دەخوازیت وەک ئەو بوویتایە !؟!؟

? یاخود ڕاستەوخۆ دەست دەکەیت بە سوپاسکردنی خودا لەسەر ئەوەی کە حاڵی تۆی وەک ئەو کەسە لێ نەکردوە و بەزەیت بە حاڵی ئەو کەسەدا دێتەوە !؟!

? حەتمەن ئەمەی دووەھەمیان دەکەیت .

? دەی ئەو کەسەی کە لە نێو ئەو پەیوەندییە سۆزداریانەیە خۆ تایبەتمەندی و ئازایەتی و زانست نییە ئەزیزەکەم تا تۆ حەسودی بەریت و خۆت بە کەم بزانیت !!!

? سوپاسی خوا بکە کە خودا تۆی پارستوە لەو ھەڵەیە . کە تۆ دەروونت ئارامە نە غیرە لە کەس دەکەیت و نە خەم دەخۆیت لە بوون و نەبوونی کەس و سوربەخۆ و ئازایانە ژیانی خۆت بەڕێ دەکەیت .

? بە دڵنیای ئەو کەسانە شایەنی بەزەیی پێدا ھاتنەوە و ھاوکاریکردن و ڕێنمایکردنن و دەبێت دەستیان بگرین تاوەکو ڕزگاریان بکەین لەو پەیوەندیە . نەوەک تۆ دابنێشت ئیرەیی پێ ببەیت و خۆت بە کەم بزانیت .

? ھیوادارم پەیامەکە گەشتبێت .

?? #کۆسار_ھەورامی??

{122}

3 months, 1 week ago

? ئەو ھۆکار و پاڵنەر و پاساوانە چین لەلای تۆی گەنج بۆ تێکەڵاوبوون لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر !؟!

? یاخود ئەوەی کە بینیبێتمان و بیستبێتمان کامانەن ؟!؟

ھۆکار و پاڵنەری سێھەم :

? ئەم پەیوەندیە سۆزداریانە فێڵی شەیتانە و دەیەوێت لە دینداری و عیبادەتەکان دووریان بخاتەوە .

⛔️ شەیتان نەمردوە ئەزیزان .

? کاتێک رێگای بۆ نامێنێتەوە بۆ لێدان لە ئارامی ژیانی کەسێک .

? تاکە رێگە و باشترین چەکی شەیتان .

? تووشکردنی ئەو کەسە دەبێت بە پەیوەندیەکی سۆزداری لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر ، گەر بۆ مانگێکیش بێت ، گەر بە سەیرکردنێکیش بێت ، گەر بە پێکەنینێک بێت بە دەمیەوە .

? چونکە ھیچ خەم و بێزاریەک ھێندەی ئەم پەیوەندیانە کاریگەری نابێت لەسەر تێکدانی ئارمی ژیانی کەسێک .

? جاری وا ھەیە ھەردوو کەسەکە باشن

? بەڵام شەیتان بە بەردێ دوو چۆلەکە دەکوژێ و ھەردووکیان بە لاڕێدا دەبات و دەروونیان تێک دەشکێنێت .

? وە کارێکیان پێ دەکات کە تاقەتی ھیچ کار و چالاکیەکی ڕۆژانەیان نەمێنێت چ بگات بە چالاکی ئاینی و عیبادەتەکانیان .

? چونکە ئیدی کەسەکە تەواوی بیر و ھۆشی دەبێت بەو بابەتە و ناتوانێت ئەو ئارامییە دەروونیەی کە کەسێکی ئاسایی بە دەستی دەھێنێت بەھۆی عیبادەت و پەرستشەکانیەوە زۆر بە دەگمەن ئەم کەسەی کە توشی ئەم پەیوەندییە دەبێت دەتوانێت بەدەستی بھێنێت تاوەکو لەو بارودۆخە ڕزگاری نەبێت .

?? #کۆسار_ھەورامی??

{121}

3 months, 1 week ago

? ئەو ھۆکار و پاڵنەر و پاساوانە چین لەلای تۆی گەنج بۆ تێکەڵاوبوون لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر !؟!

? یاخود ئەوەی کە بینیبێتمان و بیستبێتمان کامانەن ؟!؟

? ھۆکار و پاساوی دووەم :

? کەسەکە دەڵێت با تاقیبکەمەوە و بزانم ئەو پەیوەندیانە چۆنە و چ ھەستێکە و وەک ئەو ھەموو گەنجانەی دیکە با منیش درووستی بکەم .

? ئەزیزەکەم ، بەر لەوەی ھەنگاو بنێیت و تاقیبکەیتەوە . با من پێت بڵێم کە چۆنە .

❤️ سەرەتاکەی . بەردەوام خۆشەویستی بۆ یەکتری دەردەبڕن و بەساقە و بە قوربانی یەک دەبن ، ھەموو ڕۆژێک قسە دەکەن ، ھەتاوەکو پرس و ڕا بە یەکتری نەکەن ناڕۆن بۆ ھیچ شوێنێکیش ،

? جار وایە یەک جۆر جل و بەرگیش لە بەر دەکەن .

? شەوان ناخەویت تاوەکو ئەو نەخەوێت .

? ڕۆژی سەد جار بەڵێنت پێ دەدات و دەڵێ ، دڵنیابە تۆ نەبیت ھاوسەرگیری لەگەڵ کەس ناکەم .

? تا وای لێ دێت ناوی منداڵەکەتان ئامادە دەکەن .

? ھەزار نا ، بە ملیۆنەھا خەیاڵی خۆش و ئاسوودەی لەگەڵ ئەو کەسە درووست دەکەیت .

? یانی حساب دەکەیت ھاوسەرتە بەس لە دەرەوەی ماڵ .

ئیدی کە گەشتیتە ئەم ئاستە ، تەواوی ژیانت دەخەیتە خزمەتی ئەو کەسە .

کاتەکانت
ھەستەکانت
تەواوی جەستەت

? ئیدی لە ناکاو ، کەس نازانێ چییە مەسەلە . لە ماوەی کەمتر لە ڕۆژێک . جار وایە کەمتر لە کاتژمێرێک .

? ھەمووشتەکان پێچەوانە دەبنەوە .

ھەستەکان
وشەکان
مامەڵەکان
ھەمووی دەگۆڕێت

? ڕوونتر پێتی بڵێم ، وا دێتە پێش چاوت کە ھەموو ئەمانە خەوێکە و ئێستا بە خەبەر ھاتوویت . شۆک دەبیت . نازانیت چی بکەیت . نازانی ھانا بۆ کێ ببەیت . جاران ھەر شتێک بووایە ئەو کەسە نازی ھەڵدەگرتی و ئارامی دەکردیتەوە . بەڵام ئێستا کەس نییە .

? بە ھۆی گرنگی دان بە ئەویش خێزانەکەت و ھاوڕێکانت فەرامۆش کردوە و ئێستا ڕووی ئەوەت نییە کە بڕۆیتە لایان و دەردە دڵیان بۆ بکەیت و ھاوکارت بن .

? ئیدی وردە وردە ھەست دەکەیت بەکاریان ھێناویت بۆ پڕکردنەوەی حەز و کاتەکانی خۆیان .

? تازە کات ناگەڕێتەوە . تاوەکو ئەو ھەڵانە نەکەیت .

? ئیدی دەبێت چاوەڕێی کات و زەمەن بکەیت . تاوەکو وردە وردە ئەو شۆک بوونە بەرت بدات .

? جا دوای زانینی ئەمانە . ھەر بتەوێت تاقیبکەیتەوە و ئەو پەیوەندیە درووست بکەیت ، ئەوا دواتر گلەی لە کەسی خیانەت کار و قەدەر و ژیان مەکە .

?? #کۆسار_ھەورامی??

{120}

3 months, 1 week ago

? ئەو ھۆکار و پاڵنەر و پاساوانە چین لەلای تۆی گەنج بۆ تێکەڵاوبوون لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر !؟!

? یاخود ئەوەی کە بینیبێتمان و بیستبێتمان کامانەن ؟!؟

? ھۆکار و بیانووی یەکەم :

? ژینگەی زانکۆ و پەیمانگاکان کە کوڕ و کچ تێکەڵاوی دەکەن و بە ناچاری دەبێت تێکەڵی بکەیت و قسە بکەیت .

? بەڵێ منیش دان بەوەدا دەنێم کە ژینگەی زانکۆ و پەیمانگاکان و قوتابخانە تێکەڵەکان ھۆکاری یەکەمن بۆ تووش بوونی گەنج بەو پەیوەندیە سۆزداریە درۆینیانەی سەردەم .

بەڵام ئەوە بیانوو نییە بۆ تۆی کچ یان کوڕ ئیتر سنوورێک بۆ پەیوەندیەکان دانەنێیت و بەرەو ھەڵدێر بڕۆیت .

? زانکۆ تێکەڵە ، دەی خۆ کەس چەکی نەخستوەتە سەر سەرت و بڵێت گەر نەیەیت بۆ گەشت و سەفرەی تێکەڵاو دەتکوژین . مەڕۆ ئەزیزەکەم .

? زانکۆ تێکەڵە ، باشە دەی خۆ نەیانوتوە بە زۆر دەبێت لە کافتریای زانکۆ دابنیشیت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر و بەبێ ھیچ سنورێک دەست بکەیتە گاڵتە و پێکەنین لەگەڵیدا .

❤️ زانکۆ تێکەڵە ، دەی خۆ سەدان خوێندکاری ھەمان ڕەگەزی خۆت ھەیە کە پرسیاری دەرس و خوێندنی لێ بکەیت ، کەس زۆری نەکردوە برۆیت پرسیار لە ڕەگەزی بەرامبەر بکەیت و بەھۆی دەرسەوە سەر بکێشێت بۆ شتی دیکە .

? زانکۆ تێکەڵە ، دەی کاتێک باس و بابەت دەرس و خوێندنە . بۆچی ڕێگە دەدەیت کەسی بەرامبەر بزانێت کە تۆ چەند خوشک و بران لە ماڵەوە و چەندین پرسیاری تایبەتی دیکە ، مەگەر خوێندنەکە لەسەر ئەمەیە !؟!؟ .

? زانکۆ تێکەڵە ، دەی کەس پێی نەوتیت گەر پەیوەندی خۆشەویستیم لەگەڵ درووست نەکەیت دەتکوژم ئەزیزەکەم ، کەس نەیوتوە گەر وێنەی خۆت نەنێری بۆم دەتکوژم . بڕیارەکە لە دەستی خۆتە بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەیتەوە و لە پشتی موبایل و کۆمپیتەرێک داواکاریەکەت ئاڕاستە دەکرێت و ھیچ زۆرکردنێک نییە .

? تب / ھەڵبەت لە ئەزموونی ٥ ساڵی زانکۆی خۆمەوە ئەم قسانە دەکەم و دەزانم ژینگەکە چۆنە و پێیدا تێپەڕیووین .

?? #کۆسار_ھەورامی??

{119}

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago