مزراویلکە

Description
مزراویلکە لانکێکی خۆڕاژێنی بەیت و باوی کۆنی دیوەخانانە بە ناردنی قسەی نەستەق و بابەتی فۆلکلۆری گیانێکی نوێ بدەنەوە بەر هەناوی ئەدەبیاتی زارەکی گەلەکەمان

پێوەندی لەگەڵ ئەدمین:
@MradBapirpour
@rahmani_138
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

6 days, 2 hours ago

#هەژیر

شێخێک لە گەڵ موریدەکانی دانیشتبوون خەریک زیکر و کەرامات بوون
شێخ دوعای دەکرد کە داری ناو حەوشەکە بێتە لایان.
زۆری حەول دا دارەکە نەهاتە لایان
شێخ فەرمووی دارەکە نەهات خۆمان دەچینە لای دارەکە.

@mzravilka

6 days, 16 hours ago

#محەممەد بێهڕەوان - بۆکان

🌷برینی دڵ
دڵم لەتبوو بە تیغی تۆ لەشم کەوتوە لە تاڵاوت

دەبێ عەرزیش لە خۆی نەگرێ ئەوەی کوژرا بە دووچاوت

کە ساقی هات بە چاوی مەست مەلاو شێخی بە رەو پیل چوو

نەما ئیمان بە دوای یەکدا لە تاوی پەرچەمی خاوت

لەشی ساردم لە تاوی تۆ بە شادی دێ بە دوی تۆدا

زمان دەگرێ وەکوو منداڵ بە ڕۆژو شەو دەڵێ ناوت

زمان و لێو لە یەک گیر بوون لە بۆ ماچی لەبی لەعلت

کە گیرابوو  نیازی  دڵ  سەری  دانا لە پێناوت

دەڵێی کوڵمی گەشی تۆیە لە ئاسۆ زەردی ئێوارێ

کە تیشکی دێ بەرەو چاوم لە لای زولفی نەژاکاوت

نەبوو تیمار برینی دڵ بە دەستی دوکتۆری زانا

دەبێ گڵبێ بکا ساکیت ئەسیری تاڵەکەی داوت

سەرم گێژبوو لە گێژاوی ئەوینی پڕ شەپۆلی تۆ

نەجات بوونی بە بێ هوودە، لە خۆ مەگرە لە گێژاوت

ئەوەندەت دەرد بە دڵ داوە لە چاو خوێناو دەبارێنێ

سەری کاسم لە خوێن گەوزا بە دەردو کێم و زووخاوت

کە تۆ ڕۆیشتی نەما عاشق کە سالم بێتە سەر ڕێگا

دەبێ قیامەت بە دی بێنێ خەمی کێوی بە جێماوت

١٤٠٣٫١٠٫١٠

@mzravilka

1 week ago

😂😂😂😂
با قسەی خۆش ون نەبێ

هاوکارێکمان گێڕایەوە، ساڵەکانی هەوەڵی خزمەتم (شێستەکان) لە یەکێک لە ئاوایەکانی مەهاباد مامۆستای قوتابخانە بووم.
ڕۆژێکیان کە خەریکی وانە گوتنەوە بووم ماڵێکی دراوسێی قوتابخانە تەندووریان داییسا و کابانی ماڵێ خەریکی خاوێن کردنەوەی حەوشە وحەسارێ بوو.
دوای ماوەیەک مەودای پشووی قوتابییەکان بوو. زەنگم لێدا و منداڵەکان لەپۆلەکانیان هاتنەدەر وبە قریوە قریوو دەنگەدەنگی منداڵەکان خاتوونی کابانی ماڵەکە زانی کە کاتی پشوودانی منە و هەربۆیەش سەرێکی دەرخست و بانگی(گازی) کردم: مامۆستا، مامۆستا!

گوتم: بەڵێ براژن، کارێکتان هەبوو؟

گوتی : فەرموو! نانی تازەم پێوەداوە هەرمێشکێکی سازبکە و بیخۆ با تۆزێک بحەسێیەوە.

هێندێکی ڕۆنی  زەنگ لە قاپێکدا هێنا و بۆخۆی دانیشتەوە و خەریکی نانکردن بۆوە.
یەک دوو نانی بۆ پێوەدام و گوتی جا مامۆستا هەڵی شێلە.
بڕێکم ڕۆن بە نانەکانداکرد و خەریکی هەڵشێلانێ بووم کە هەڵیدایە و گوتی مامۆستا :
ئەوەندە خۆشە ئەگە ڕەقەکەی دەنەرمەکەی دەنێی.
نازانم بە ئەنقەست وای گوت یان بە هەڵە؛ بەڵام من لەشەرمان ئارەقێکی ساردم کرد و بە شەرمەوە سەرم داخست.

کەریم ڕەسووڵ پوور(وریا)

۱۴۰۳٫۱۰٫۱۳

@mzravilka

1 week, 2 days ago

#مەحەممەد بێهڕەوان.   بۆکان

کاک عەبووبەکری کوڕی مامۆستا عەلی خەندان بۆی گێڕامەوە گوتی:جارێکیان لە نێو شاری بۆکان لە نەوارفرۆشێک دانیشتبووم، پیاوێکی بەتەمەن هاتە ژوورێ گوتی: نەواری خۆشت هەیە؟ گوتی بەڵێ هەمە کێت دەوێ؟ گوتی کێت هەیە؟نەوارفرۆشکە گوتی: زیرەک و ماملێ و .....کێو کێم هەیە بەخاتری من گوتی عەلی خەندانیشم هەیە. کابرا گوتی:باسی ئەو سەگبابە مەکە دەڵێی لە بۆشکەدادەیڵێ. گوتی منیش دەستم لە سەر شانی دانا گوتم مامەگیان ئەو سەگبابەی لە بۆشکەدا دەیڵێ بابی منە.گوتی کابرا لە خەجاڵەتیان هەرچی نەواری بۆیان دانا کڕی.ئەو جار کابرای نەوار فرۆش گوتی کاک عەبووگیان هەموو ڕۆژێ سەرم لێدە.

@mzravilka

1 week, 2 days ago

#مامۆستا هەژار

کەو قنەی دەکرد لەو بەر پەساره
له قەل شیرین هات ئەو لەنجەولاره
بێ خۆراک و خەو بە ڕۆژ و بە شەو
دەکەوتە شوێن کەو فێربێ ڕەوتی ئەو
وەک کەو فێر نەبوو چی کرد و کۆشی
له بیری چۆوە ڕەوتەکەی خۆشی
زۆر کەس لە ئێمەش بۆ لاسای لاوە
وەک ئەو قاڵاوە دژ و داماوە

@mzravilka

1 week, 3 days ago

كاكەمینی گولەكی
(دێیەکە لە مەنگووڕایەتی پیرانشار)
لەخانێ فەڕش فرۆش بوو.
كوڕێكی نێوی جەعفەر بوو،
سیگاركێش بوو لاواز وچرچ ،ددانی دەزاریدا نەمابوون!
خوارەو خوار بەڕێگادا دەڕۆیشت.
ڕۆژێكی ژنەعەجەمێك بەدەركی دوكانێدا ڕادەبرێ و منداڵێكی زۆر ژیكەڵە و جوانی دەگەڵ دەبێ.
جیرانێكی كاكەمینی لە كاكەمینی دەپرسێ ئەرێ منداڵی عەجەمان بۆ هێندە جوانن؟
كاكەمین دەڵێ برالە ژنەعەجەم ئەگەر حامیلەن مەگیرانیە لە پرتەقاڵ، و مۆز و هەناری دەكەن.
ژنێ من حامیلەبوو مەگیرانی لە تاڵەسێوی دە كەوپەڕێی دەكرد!
تاڵە سێوی دەكەوپەڕێش هەر جەعفەریان لێ پەیدا دەبی!

سەرچاوە:تریفەی مانگەشەو

👉@mzravilka👈

2 months, 3 weeks ago

#هەژیر

باسی بەربەسێڵ و سەنگەسیرم کرد
دەڵێن چێشت لێنەری چاکی
باسی ڕێچکەی مەڕی و شەوێن و دەسبینم کرد
کوتیان عەجەب شوانی چاکی
باسی شێعر و سەروا و عەرووزم کرد
باسی نالی و خانی و حاجی و هیمن و هەژارم کرد
کوتیان عەجەب شاعیری چاکی
باسی دونیا و قیامەت و سەزا وجەزام کرد کوتیان وەڵڵا مامۆستای چاکی
باسی هەلووکێن و جگێنم کرد کوتیان قوماربازی چاکی
باسی شەنە و درمەغ و مەڵەغانم کرد
کوتیان قەرەقۆڵی چاکی

باسی زیرەک و تاهیرتەوفیقم کرد
کوتیان گۆرانی بێژی چاکی
باسی کوردستان و ئاڵا و نیشتمانم کرد کوتیان پێشمەرگەی چاکی

باسی چ نەکەم؟! کە بە هەوا و ئاو و جوانی ئەم نیشتمانه ڕەنگینە فرچکم گرتوە و ڕاهاتووم...
لە کۆڕی وشەدان وەرگیراوە

@mzravilka

2 months, 3 weeks ago

#مامۆستا حەقیقی

گرانی
گرانی گووی لە موستەزعەف دەرێنا
دەزانی چۆن وەکوو کەنگر بە پیشکی

بە جیقنەومیقنەوە و تووک و پەڕوباڵ
سەدوحەفتا تمەن کیلۆی مریشکی

لە گام پرسی ئەتۆ کیلۆت بە چەندە؟
لە سەوری ئاسمانی دا بە لووشکی

لە نرخی زێڕ ئەدا ڕۆنی نەباتی
برنجیش گەیوەتە نرخی زریشکی

هەتاکوو جێژنە لێ‌نانێم پڵاوێ
دەترسم بێتە قاتی نانی ویشکی

پەیامی من بەرە بۆ قەندی کەللـە
بڵێ دوعا کە بڕمێ ماڵی مشکی

دە سیپەی چایی سەیلان دایە چایەک
خوروو دێنێتە لەش وەک زوو بە ڕشکی

بەهای گازۆڵی بۆگەن بۆتە خۆرە
دەبینم خۆرەکەش بێ‌تینە تیشکی

هەموو کون کون بوو بەرگم چەشنی جەرگم
بە گرفەی شووی تەڕ و قرچە و پڕیشکی

بە دینم پێکەنینت دێ بە دینم
کە وێک هاتووم لە سەرما چەشنی ژیشکی

@mzravilka

2 months, 3 weeks ago

#نزار قەببانی

لەبەر ئەوەی نایسڕم، گەردی پێڵاوی قەیسەر
لەبەر ئەوەی شیعری من، دەجەنگێ دژی تەتەر
لەبەر ئەوەی لە شارە، ئابڵووقەدراوەکەمدا
لە لەشکری تاعوونم، گرتووە پەنا و سەنگەر
کەوتوومە بەر هێرشی، جنێوی قزم و نۆکەر

@mzravilka

3 months ago

ناوێکی زل و شارێکی وێران!

لە سەفەرێکدا لەگەڵ پیاوێکی ڕیشسپی بووین بە هاوڕێ. لە ڕێگادا، کەوتینە قسە کردن، هەتا باسمان هاتە سەر ئەوەی کە بۆچی ئێستا  گەورەپیاوان وەکوو جاران باویان نەماوە و ناو و ناوبانگ هی کەسانێکی دیکەیە. منیش عەرزم کرد: سەری من بە قەدەر پای ئێوەی لێ نازانێ. بەڵام ئێستاکه وەکوو جاران نییە. دنیا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە. کاتی خۆی گەورەپیاوان و شێرەژنان بە هۆی تێگەیشتوویی و ئاکاری بەرز و وتاری بەجێ، ناوبانگی چاکەیان دەردەکرد و خەڵکی سەریان پێیان دەسپارد. بەڵام ئێستا شێوازی کار جۆرێکی دیکەیە.

من بۆ خۆم ئەندازیارم. بە هۆی ئیش و کارەوە زۆر شاران گەڕاوم. جارێکیان لە شارۆچکەیەک پردێکمان درووست دەکرد. چەند مانگێگی خایاند تا تەواو بوو. زۆر مرۆڤی شارەزا یارمەتییان دام. ئەو پردە بۆ خۆی شاکارێکی بێوێنە بوو.
ڕۆژی کرانەوەی پرد، کچێکی بەناو هونەرمەندیان هێنا تا لە سەر پردەکە بەرانبەر بە خەڵک گۆرانی بڵێت. کە دەڵێم هونەرمەند، بیرتان بۆ لای کەڵە هونەرمەندانی خاوەن بەهرەی قەدیمەوە نەچێت.‌ ئەمڕۆ خەڵک زۆرتر لەوەی گۆرانی ببیسن؛ گۆرانی دەیبینن.

بۆ بەیانی لە ڕۆژنامەکانی شار تەنیا وتاری بەرپرسێکی ناشارەزا و چەندین وێنەی ئەو کچە بوو. کەسێک لەو هەموو زەحمەت کێشانەی کە پێکەوە پردەکەمان درووست کردبوو، نەیپرسی: ئەرێ ئێوە کەرتان بە چەند؟ خەڵکیش بۆیان گرینگ نەبوو. ڕەنگە هەرواشیان پێ باشتر بوو. بەڵام من کە شتی وەهام دەدیت، ئاور لە هەناوم بەردەبوو. کە بۆ دەبێ لەباتی چوار مرۆڤی تێگەیشتوو، دەچن کەسێک دێنن کە هەر هەڵبەز و دابەزیە و دەڵێی جن سواری بووە. بۆ خۆم وا بیرم دەکردەوە کە لە دێهات یان لە شارە چکۆڵەکان خەڵکی چونکا دنیایان نەدیوە، وایان بەسەر دێت. بۆیە وتم دەشت دەگرمە بەر و ڕوو دەکەمە پێتەختی وڵات. لەوێ خەڵک خوێندەوارتر و چاوکراوەترن. بەڵام...
"باوە دەرمی کرد، هیوام دایە بوو، کەچی ئەو گۆشتەش هەر لەم  گایە بوو".
تەنانەت لەوێ قوڕەکە خەستتریش بوو. چوونکا لەوێ کەسانی هاشێوەی ئەو کچە، ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە خۆیان هەبوو! دەرکەوان و پاکار و وەزیر و گزیریان هەبوو!

ئێستا بەو قەناعەتە گەیشتووم کە لە دنیای ئەمڕۆ بە ئەنقەست ڕێگا نادەن کە خەڵکی، خزمەتکارانی ڕاستەقینەی خۆیان لە هیچ بوارێکدا بناسن. لە جیاتی ئەوان کەسانێکی مێشک پڕ لە هیچیان پێ دەناسێنن. دەردی کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمە ئەوەیە کە ئەوانە لایەنگریان زۆرترە هەتا ژن و پیاوی تێگەیشتوو. هۆکاریشی ئەوەیە کە میدیا، پروپاگاندا و هەڵاڵە بۆ ئەوکەسانە دەکات.

لەو کاتەدا پیاوێک بە لاماندا تێپەڕی. وتم قوربان، ئەو کابرایەت ناسی؟ وتی نەوەڵا. وتم: ئەوە یەکێک لە قۆڵبڕترین کەسانی ئەم وڵاتەیە. برای لفەودوانەی شەیتانە. بدا بەلای ماردا کلکی دەقرتێنێ. زۆر کەس دەیناسن. جا ئێستا ئەو دەردەشمان لێ زیاد بوو کە کەسانێک ناوبانگی خراپیشیان هەر پێ باشە. وای لێهاتووە تەنانەت منداڵانی وڵات پێیانخۆشە ڕۆژێک بتوانن وەکوو ئەوان بن.

پیاوی ڕێشسپی کە تا ئاخری ڕێگا زۆرتر بیسەر بوو، وتی کاکە گیان، من دەناسی؟ وتم نەوەڵا. وتی من سی ساڵ مامۆستای زانکۆ بووم. لە خزمەت مامۆستایان ... و ... و ... خۆێندوومە و چەندین کتێبم لە سەر کەسایەتییە مەزنەکانی وڵات وەکوو نەمر ... و ... و ... نووسیوە.

لەو کاتەدا هەر دووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین و ماڵاواییمان لە یەکتر کرد.

ئانتوان چیخۆف / سروژ ئیستپانیان.

خوێنەری هێژا!
دنیای سەرمایەداری، بۆ قازانجی خۆی بە هێزی میدیاکان بۆمان دیاری دەکات کە، کێ ببێتە خاوەن ناو. پاشان شێوازی ژیانیان دەکات بە وێنە و نموونە بۆ زۆرینەی خەڵک. چەندین ڕاوێژکاریان بۆ دابین دەکات کە چی لەبەر بکەن! چۆن قسە بکەن! لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەن! کەی منداڵیان ببێت! و کەی لێک جیاببنەوە... دەبنە ناوێکی زل و شارێکی وێران. بەداخەوە خەڵکیش وە دوایان دەکەون، لاسایییان دەکەنەوە. لەو ڕێگایەوە هەم ژیانی خەڵک بێ مانا دەکەن، هەم گیرفانیان تاڵان دەکەن.

گەورەپیاوانی ڕابردوو خاوەنی بیروباوەڕی تایبەت بە خۆیان بوون. ئەمانەی ئێستا تەنیا خاوەنی لەشی خۆیانن، ئەویش ئەگەر بن.
ناودارانی ڕابردوو کە دنیایان بەجێ دەهێشت ناوبانگیان زۆرتر دەبوو. کەچی ئەمان دوو لۆچ و پۆچ کەوێتە نێو چاوانیان ئیتر گڵۆڵەیان دەکەوێتە لێژی.
ئەوان گەورەیی لەگەڵ ڕۆحیان پەیوەست بوو. بەڵام  ئەمانە پردێکن کاتی، بۆ‌ بازاری سەرمایە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٧/١٨

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago