Владелец канала - @KHAJI_SALE ✅
Менеджер: @KHAJI_NICO ✅
Админ: @KHAJI_UC ✅
Отзывы - @KHAJI_OTZIV ✅
Last updated 5 days, 11 hours ago
Last updated 4 months, 2 weeks ago
🖤CREATOR @MAJIDOFF_HH👑
👑GARANT @MAJIDOFF_HH 🖤
🔪rek 15r lich @MAJIDOFF_HH🔪
Staj olaman @Majidoff_HH lich🖤
🖤3k BOLAMIZ ALLOH HOHLASA🖤
Last updated 5 months, 1 week ago
تەلەگرام ئێکسی ئەندرۆید نوێکرایەوە بۆ بێتا وەشانی 0.26.4.1685
چی نوێیە:
• پیشاندانی کوۆتەکان لە پەیامەکاندا بەشەکی بەدی هاتووە.
• زیادکرانی پیشاندانی کاتپێو لەو چاتانەدا کە دۆخی خاو کارا کراوە.
• زیادکرانی پۆلێنبەندی نوێ لە ڕێکخستنەکانی مۆڵەتەکانی گروپدا.
• توانای سڕینەوەی هەژمارێک لە ئەپەکەدا بەبێ چوونەناو ماڵپەڕ.
• زیادکرانی پشتگیری بۆ خزمەتگوزاری مۆبایلی هواوی بۆ ئەوەی ئاگادارکەرەوەکان لەسەر ئامێرەکانی هواوی بەبێ خزمەتگوزاری گووگڵ کاربکەن.
• چاکسازیی دۆخی پاشبنەما بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید 14.
• زیادکرانی پیشاندانی پەیامی خزمەتگوزاری سەبارەت بە دەستپێکی پێبەخشین.
• زیادکردنی پشتگیری خشتە لە تایبەتمەندیی تروکەڕوانین (ئینگلیزی: Instant Views).
• زیادکرانی پشتگیری بۆ گۆڕینی بۆ گروپی پەخش.
• زیادکرانی تێبینینامەی ئامراز لەکاتی کرتەکردن لەسەر مۆڵەتە قفڵکراوەکان لە ڕێکخستنەکانی گروپدا.
• زیادکرانی ڕێکخستنەکانی مۆڵەت بۆ کۆڕەکان.
• زیادکران و باشترکرانی ناسینەوەی هاوشێوەساز.
• زیادکرانی پشتگیری بۆ پرۆفایلە بزێوەکان لە سەرپەڕەی (هێدەر) چاتدا.
• چاکسازیی ئاگادارکەرەوەکان بۆ ئەندرۆید ئۆتۆ.
چاککردنەوەکان:
• چاککران و چارەسەرکردنی داڕمانی ئەپەکە لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی تۆمارکردنی پەیامی ڤیدیۆیی.
• چارەسەرکرانی داڕمانی ئەپەکە لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی تۆمارکردنی پەیامی ڤیدیۆیی بە بزێوی ناکاراکراو.
• چارەسەرکرانی داڕمانی ئەپەکە لەکاتی کۆتایی هاتنی پەیوەندی.
• چارەسەرکرانی تێبینینامەی ئامرازکانی کلیپبۆرد کە بەباشی لەسەر ئامێرەکانی MIUIی ئەندرۆید 13 کارناکات.
• چارەسەرکرانی گرفتی دەرکەوتنی ئیمۆجی و ستیکەری دووبارەبووەوە لە ئەنجامی گەڕانەکاندا بە پشتبەستن بە پێشنیارەکان.
• چاککرانی پیشاندانی هەندێک ئیمۆجی ناوەکی لە دۆخی بینینی بەس ئیمۆجیدا.
• چارسەرکرانی گرفتی لابردنی پرۆفایل لەچاو بەکارهێنەرانی بەربەستکراو دوای لادانیان لە بەربەستکراوی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە.
• چاککرانی پیشاندانی شاشەی پشتڕاستکردنەوە کاتێک پشتڕاستکردنەوەی دوو قۆناغی چالاک کراوە.
• چاککرانی سەرپەڕەی بەجێماوە لەکاتی پێشبینینی یەکەم هەژمار.
• چاککرانی قفڵی ئاراستەگرتن لە ئەپەکەدا.
• چاککرانی کامێرا لە ئەپەکەدا.
• چاککرانی گرفتی مامەڵەکردن لەگەڵ کرداری نووشتانەوە لەسەر ئامێرە نووشتاوەکان.
دوای خۆتۆمارکردن لە بەرنامەی تاقیکاری، وەشانی بێتا لە کەناڵی فەرمیی @tgx_log یان لە گووگڵ پلەی دابەزێنە.
#ئەندرۆید #تەلەگرام_ئێکس #نوێکاری
پشتگیریکردن لە پێبەخشین لە تەلەگرام ئێکس
ئێستا ئەپی تەلەگرام ئێکس پەیامەکانی سەبارەت بە دەستپێکردنی بەخشینی تەلەگرام پریمیوم پیشان دەدات.
پەیامی پێبەخشین بەرواری ڕاگەیاندنی براوەکان و ئەو کەناڵانەی کە پێویستە بەشداری ببیت و ژمارەی پێبەخشینەکان پیشان دەدات.
داگرتنی دوگمەی "زیاتر بزانە" زانیاری ورد لەبارەی پێبەخشین ئاشکرا دەکات.
پشتگیریکردنی خشتە لە تایبەتمەندیی تروکەڕوانینی تەلەگرام ئێکس
ئێستا ئەپی تەلەگرام ئێکس دەتوانێت خشتەکان لە وتارەکاندا پیشان بدات. پێشتر نەتدەتوانی تروکەڕوانین (Instant view) لە ڕاژەخوازەکەدا (کلایەنتەکەدا) بکەیتەوە ئەگەر وتارێک خشتەی تێدابێت.
تروکەڕوانین ڕێگەت پێدەدات وتارەکان لەناو تەلەگرام ببینیت بەبێ ئەوەی بچیتەناو ماڵپەڕەکە.
پەیامی ڤیدیۆیی خۆ-لەناوبەر و وچاندان لەکاتی تۆمارکردندا
لە نوێکاریی داهاتووی تەلەگرامدا دەکرێت پەیامی ڤیدیۆیی (ڤیدیۆی بازنەیی) بنێردرێت کە تەنها یەکجار بتوانرێت سەیر بکرێت. پێشتر، تایبەتمەندییەکی هاوشێوە بۆ پەیامە دەنگییەکان ناسێندرابوو.
لەگەڵ ئەوەشدا، بژاردەیەک بۆ وچانپێدانی تۆمارکردنی پەیامی دەنگی و پێدەچێت بۆ ڤیدیۆییش دەناسێندرێت.
وریابە ئەگەر داوایان لێکردی زانیاریی هەژمارەکەت بگۆڕیت
ئەگەر پێشنیاریان کرد ڕێکخستنەکانی هەژمارەکەت بگۆڕیت، لەوانە بایۆ، ناو، یان وێنەی پڕۆفایل، لە بەرامبەر بە تێچووی بەشدارێتی پریمیوم، دەستبەجێ ڕەتی بکەرەوە.
تەلەگرام بەردەوامە لە سڕینەوەی بەپەلەی ئەو هەژمارانەی هەوڵدەدەن هاوشێوەی هەژماری فەرمی دەرکەون — بۆ نموونە، ئەگەر هەژمارێک لۆگۆی تەلەگرامی وەک وێنەی پڕۆفایلی خۆی هەبێت، یان ژمارە تەلەفۆنی هەژماری پشتگیری لە بایۆکەیدا دانبێت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە.
ژمارەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بەم مەسەلە زیادیکردووە.
لە ماوەی ڕابردوودا، تەلەگرام ئەو هەژمارانەی سڕیوەتەوە کە ناو یان ناوی بەکارهێنەریان بریتی بووە لە دەستەواژەی “پەیامی پاشەکەوتکراو” یان “تەلەگرام”.
نوێکراوە لە: کاتژمێر ١٧:١٥ بەکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
تەلەگرام ئەو هەژمارە سڕدراوانە دەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە تووش بوون.
شکستهێنانی ئاماری تەلەگرام
بەڕێوەبەرانی چات و کەناڵەکان ڕاپۆرت دەکەن کە ئامارەکان بار نابن. لەبری گراف و داتا ئاساییەکان، بەرنامەکە پەیامی "ئامارەکان باردەکرێن" پیشان دەدات، بەڵام داتاکە خۆی دەرناکەوێت تەنانەت دوای چاوەڕوانییەکی زۆریش. بێگومان کێشەکە ڕووبەرێکی قەبەی داگرتووە
لەبەر ئەوە ڕەنگە زانیاری لەسەر ژمارەی بەکارهێنەرانی پریمیوم، هەروەها پێڕستی ڕاستەقینەی کەسانێک کە دەنگیان بە کەناڵەکە داوە، بەردەست نەبێت.
Telegram WebK نوێکرایەوە بۆ وەشانی 1.9.6
👏 چی نوێیە:
• هەموو کارکردەکانی پەیوەست بە ستۆری لەبەردەستی بەکارهێنەراندایە، زۆر شت دواتر دێن، وەک ستۆری بۆ کەناڵەکان و ستیکەری کاردانەوە.
• ئێستا بەڕێوەبەرانی گروپ و کەناڵەکان دەتوانن بە تەواوەتی کۆمەڵگاکانیان بەڕێوەببەن. کەرتی “ئامار” و “کردەوەکانی ئەم دواییە” دواتر زیاد دەکرێن.
• پانێڵی کاردانەوە بە تەواوی دیزاین کراوەتەوە. ئێستا ئاسانترە کاردانەوەیەک لە پاکێجی ئیمۆجی تایبەتمەند هەڵبژێریت!
• زیادکرانی پشتگیری بۆ مینی ئەپەکان.
• دەیان باگ چاک کراون.
ژمارەی بووستەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاستی نوێ لە کەناڵەکاندا کەمکراوەتەوە
ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ئاستی دواتر، کەناڵێک یەکسان بە 0.1% (1/1000 بەش) لە کۆی گشتی بەشداربووەکانی، پێویستی بە بووست هەیە.
با بیرتان بخەینەوە کە پێشتر پێویستی بە 0.4% (1/250) لە کۆی گشتی بەشداربووەکان هەبوو.
Владелец канала - @KHAJI_SALE ✅
Менеджер: @KHAJI_NICO ✅
Админ: @KHAJI_UC ✅
Отзывы - @KHAJI_OTZIV ✅
Last updated 5 days, 11 hours ago
Last updated 4 months, 2 weeks ago
🖤CREATOR @MAJIDOFF_HH👑
👑GARANT @MAJIDOFF_HH 🖤
🔪rek 15r lich @MAJIDOFF_HH🔪
Staj olaman @Majidoff_HH lich🖤
🖤3k BOLAMIZ ALLOH HOHLASA🖤
Last updated 5 months, 1 week ago