قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
**༺═بـــســـم الـــلـــە الـــرحـــمـــن الـــرحـــیـــم ═༻
✪ || گەر ئەم کناڵانەت لانەبێت تلگرامت بۆ چییە⁉️
✪ || لیستی ڕیکلام پیک هاتووە لە #باشترین کناڵەکانی تلگرام کە هەموو بابەتەکانی ئیسلامی لە فیق و عقیدی لە خۆی گرتووە
¦⇠《ئوسامە الأثرۍ》
?⇢¦ @osama_athari2 ¦⇠《رەددانەوەی حەمدانیەکان》
?⇢¦ @Ahl_Alsunah ¦⇠《کتێب خانەیەک بۆ تەوحید》
?⇢¦@Ktebakan55 ¦⇠《عەقیدەی سەلەف》
?⇢ @tawhed_aqedaesalaf ¦⇠ 《لەخزمەت تەدەبوری قورئان》
?⇢: @xizmatkari_qurAan ¦⇠《ڕێگای حەق》
?⇢ https://t.me/regai_Haq ¦⇠《اݪغَفَّاࢪ》
?⇢¦ @al_ghaffar1 ¦⇠《مامۆستا حەسەن سیرە 》
?⇢¦ @Hassansira ¦⇠《هەموو ڕۆژێک فەرموودەیەک》
?⇢¦@HadisSaahih ¦⇠《 أناشید》
?⇢ @anashiddolawi0 ¦⇠ 《تەزکیەیی دڵ 》
?⇢¦@tazkiay_dll¦⇠《تمسک بالسنة》
?⇢¦ @tmsk_bisunah ¦⇠《وتە گەوهەرییەکان》
?⇢¦ @kashti_muahidann1 ¦⇠《ٳعتقادۍ پێشەوایانۍ سەلەف》
?⇢¦ @i3tiqadi_salaf ¦⇠《پێگەی سەدای حەق 》
?⇢¦ @sadayhaq013 ¦⇠《 العُقاب | al_eqab 》
?⇢¦@al_eqab_11 ¦⇠《ڕووناڪۍ العـلم 》
?⇢ @runaki_3ilm ¦⇠《 النصيحة 》
?⇢ @alnasi7a ¦⇠《بِنْتُ الصَّحراء 》
?⇢ @bintu_sa7ra ¦⇠《| الفُرقان》
?⇢¦ @alfrurqan ¦⇠《"تەزڪیەۍ نەفس"》
?⇢ @tazkiay_nafs ¦⇠《قیامەت نزیکە 》
?⇢ @qiamat_nzika1 ¦ ⇠《ناساندنی گروپە گومڕاکان》
?⇢ @gumrakan1 ¦⇠《ڕیبازی قورئان》
?⇢¦ @rebazye_quran1 ¦⇠《بەڪرێگيراوەڪان》
?⇢ @zana_xarapakan1446 ¦⇠《 باوكُہى همام كُہوردى✍? 》
?⇢ @bawkihumam1 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
༻بەهیچ شێوەیەڪ نابێ پۆست لە دوای لیست بڪرێ.༺
༻داخڵـیان بن سوودیان دەبێت إِنْشَاءَاللّٰە .**
#اللە_له_کوێیە **؟
ئایا دروستە پرسیاری شوێنی️ اللّٰه بکەین و بڵێین لە کوێیە ؟
لە وەڵامدا دەڵێم بەڵێ بێگومان دروستە بۆ ئەم قسەیەش نەصی ووتەی ️ رسول اللّٰه(ﷺ) دەکەمە بەڵگە کە خودی خۆی پرسیاری شوێنی️ اللّٰه ی کردووه .
ئەشاعیرە ئەم پرسیارە بە جائیز نازانن و پێیان وایە نابێ بوترێ️ اللّٰه لە کوێیه ! نەك هەر ئەوەندە بەڵکو ئەم پرسیارە بە کوفریش دەزانن ! وە باوەڕیان بە ووتەی️ رسول اللّٰه(ﷺ) نییە ! وە قسەکەیان ئەوەی لێ بەدی دەکرێ کە خودی️ رسول اللّٰه(ﷺ) بە کافر دەزانن ! چونکە پرسیاری شوێنی️ اللّٰه ی کردووە و پێی وا بووە کە️ اللّٰه لە ئاسمانە لەسەر عەرش ! که لای ئەشاعیرە هەر کەسێك ئەم بڕوایەی هەبێت کافرە !!
ئایا ئامادەن خودی️ رسول اللّٰه(ﷺ) تەکفیر بکەن !؟
لە فەرموودەیەك لای ئیمامی مسلم و ئیمامی أبو داود هاتووە :
قال أبو داود السجستاني :
حَدَّثَنَا مُسَدَّدٌ ، حَدَّثَنَا يَحْيَى ، عَنِ الْحَجَّاجِ الصَّوَّافِ ، حَدَّثَنِي يَحْيَى بْنُ أَبِي كَثِيرٍ ، عَنْ هِلَالِ بْنِ أَبِي مَيْمُونَةَ ، عَنْ عَطَاءِ بْنِ يَسَارٍ ، عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ الْحَكَمِ السُّلَمِيِّ قَالَ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، جَارِيَةٌ لِي صَكَكْتُهَا صَكَّةً. فَعَظَّمَ ذَلِكَ عَلَيَّ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقُلْتُ : أَفَلَا أُعْتِقُهَا ؟ قَالَ : " ائْتِنِي بِهَا ". قَالَ : فَجِئْتُ بِهَا. قَالَ : " أَيْنَ اللَّهُ ؟ ". قَالَتْ : فِي ?? السَّمَاءِ. قَالَ : " مَنْ أَنَا ؟ ". قَالَتْ : أَنْتَ رَسُولُ اللَّهِ. قَالَ : " أَعْتِقْهَا ؛ فَإِنَّهَا مُؤْمِنَةٌ ".
مُعَاوِيَةَ بْنِ الْحَكَمِ السُّلَمِيِّ(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) دەڵێ: ووتم: ئەی پێغەمبەری️ اللّٰه(ﷺ) کەنیزەکێکم هەبوو ڕانە مەڕەکەمی دەلەوەڕاند لە {جوانیة} لە ئوحود ڕۆژێك ڕۆیشتم بینیم کە گورگ مەڕێکی لەو ڕانە بردووە، منیش لەنەوەی ئادەمم و تووڕە دەبم وەک چۆن تووڕە دەبن ، شەپازلەیەکم لێدا ، رسول️ اللّٰه(️ﷺ) زۆر لەسەری گران کردم ( واتە سەرزەنشتی کردووە لەوکارەی ) ، ووتم بە رسول️ اللّٰه(️ﷺ) ئازادی نەکەم ؟ فەرمووی بیهێنە بۆلام بردم بۆلای ، رسول️ اللّٰه(️ﷺ) پێی فەرموو️ اللّٰه جل جلالە لە کوێیە ؟
ووتی: لە #ئاسمانە ، رسول️ اللّٰه(️ﷺ) پێی فەرموو من کێم ؟ ووتی تۆ نێردراوی️ اللّٰه"ـی ، رسول️ اللّٰه(️ﷺ) فەرمووی ئازادی بکە چونکە ئەو ئیماندارە .
?سنن أبي داود | ٣٢٨٢ | ، ومسلم | ٥٣٧ |.
وەك بینیتان ️ رسول اللّٰه(ﷺ) زۆر بە ڕوونی دەڵێ️ اللّٰه لە کوێیە و هیچ بە کێشەشی نەزانی کە جاریەکە ووتی لە ئاسمانە بەڵکو بە ڕاستی دانا و ئازادی کرد بەو هۆیەوە .
عبد️اللّٰه بن أحمد بن حنبل(رحمە️اللّٰه) دەڵێ: أحمد بن سَعید الدَّارمي بۆی گێڕامەوە ، ووتی: گوێم لە باوکم بوو، گوێم لە أبا عِصمَةَ بوو ، وە پیاوێك پرسیاری لێ کرد دەربارەی ️اللّٰه عَزَوَجَلَّ ئەو لە ئاسمانە ؟
أبا عِصمَةَ ، فەرموودەکەی پێغەمبەری(️️ﷺ) گێڕایەوە کاتێك پرسیاری لە ئافرەتە جاریەکە کرد: ️اللّٰه لە کوێیە ؟
ووتی: لە ئاسمانە .
فەرمووی: ئەی من کێم ؟
ووتی: تۆ رسول️ اللّٰه ی(واتە نێردراوی️ اللّٰه).
فەرمووی: ئازادی بکەن ئەوە ئیماندارە .
أبا عِصمَةَ فەرمووی: رسول️ اللّٰه(ﷺ) ناوی لێنا ئیماندار کاتێك زانی کە️ اللّٰه تعالی لە ئاسمانە[ واتە گەر نەزانێ️ اللّٰه تعالی لە ئاسمانە لەسەر عەرش ئەوە ئیماندار نییە ].
?السنة لعبد️اللّٰه | ٥٨١ |.
جارێك ڤیدۆیەکم بینی ئەشعەرییەك تەلەفۆنی بۆ مصطفی عەدەوی کردو باسی شوێنی️ اللّٰه هاتە ناوەوە جا مصطفی عەدەوی ئەم فەرموودەی هێنایەوە بۆی ، کابرای ئەشعەری ووتی جاریەکە لاڵ بووە جوابی️ رسول اللّٰه(ﷺ) ی نەداوەتەوە ! جا سُبْحَانَ اللّٰه ئەم ئەشعەرییانە هێندە زەندیق و بێ شەرمن ئامادەن لە پێناو عەقیدە کوفریەکەیان هەرچی ئایەت و فەرموودە هەیە بیگۆڕن بۆ مەبەستە پوچەکەی خۆیان وەك چۆن لێرە بە ئاشکرا ووتەی️ رسول اللّٰه(ﷺ) و جاریەکەی گۆڕی ! الْحَمْدُ لِلّٰه بە گۆڕینی ئەوان شتەکان شاراوە نابێت و لای ئێمە ڕوونەو ناتوانن ئەم فەرموودانە بگۆڕن ، چەندین فەرموودەی زۆر زۆر ڕونترمان هەیە کە ئاماژە بەوە دەدەن️ اللّٰه تعالی لە ئاسمانە و هیچ تەئویلێك هەڵناگرێ بۆ ئەشاعیرە زەندیقەکان .
کێ لەو کەسە جاهیل ترو بێ عەقڵ ترە کە دەڵێ دروست نییە بڵێی️ اللّٰه لە کوێیە لە کاتێکدا خاوەنی شەریعەت دەفەرموێت️ اللّٰه لە کوێیە :
عبدالغني المقدسي الحنبلي دەڵێ:
کێ لەو کەسە جاهیلتر و عەقڵ هیچ و پوچتر و گومڕاترە کە دەڵێت: دروست نیە بووترێ: أين️ اللّٰه(️اللّٰه لە کوێیە) ، دوای ئەوەی خاوەنی شەریعەت (پێغەمبەر صلى️ اللّٰه عليه وسلم) بە صەریحی دەفەرموێت: أين️ اللّٰه !
?الإقتصاد في الإعتقاد للمقدسي | ٧ |.**
#پۆستی (31)
@regai_Haq
قیل لیزید بن هارون ( ت٢٠٤هـ )رحمە اللە :
من الجهمیة ؟ قال : من زعم إن الرحمن
علی العرش ٱستوی علی خلاف ما يقر به قلوب
العامة فهو جهمي .
وترا به يزيدی ڪوڕی هاڕون اللە لێی خۆشبێ :
ڪێ جەهەمییە ؟ فەرمووی : هەر ڪەسێ
بڵێت الرحمن استوای ڪردوە بەپێچەوانەی
ئەوەی لەدڵی عامەی خەڵڪی جێگیر بوە
ئەوە جەهەمییە .
| خلقــ أفعال العبــاد للبخاري ? : ٦۳ |
| ڪتاب السنة لعبداللە ? : ٥٦ و ١٠٨٧ |
تب : استواء واتە / علی وارتفع ( بەرز بۆوە و جێگیر بوو ) هەرڪەسێ پێچەوانەی ئەمە بڵێ جەهەمی و اشعریە ... جەهمیەڪان دەڵێن اللە لەهەموو شوێنێڪە ، بەڵام اشعریەڪان دەڵێن لەهیچ شوێنێ نیــە اللە شوێن ومەکانی نیە. قسەڪەی هەردووڪیان ڪوفرە پێی ڪافر دەبیت اجماعی سلفی لەسەرە هەر ڪەسێ نفی علو بڪات ڪافرە گومانی تیا نیە.
@regai_Haq
▫️الله تعالی لە ھەموو شوێنێك نییە بەڵکو لەسەر عەرشە
زۆر جار وتراوە الله تعالی لە ھەموو شوێنێكە یان وتراوە لە ھیچ شوێنێك نییە، ئەم قسانە ھەندێك جار لەوانەیە بە نەزانی کرابێ بەڵام ئەمانە کوفرن و نابێ موسڵمان بیروباوەڕی ئاوا بێت، بەڵکو ئەبێ پێی وابێت کە الله تعالی لە سەرووی ئاسمانەکانەوە لەسەر عەرشەکەیەتی، تێکەڵی دروستکراوەکانی نابێت و جیایە لەوان .
ئەم بابەتەش بنچینەیەکی ترە لە بنچینەکانی سوننەت و عەقیدەی دروست؛ کە بەڵگە لە قورئان و فەرموودە و وتەی زانایان وە تەنانەت فیطڕەتی مرۆڤیش ھێندە زۆرن حساب ناکرێن، بەڵام وەکو ھەمیشە گومڕایان و شەیتانەکانی ناو مرۆڤ ویستویانە دینی الله تعالی لە خەڵکی بشێوێنن و بەرەو جەھەننەم ڕاپێچیان بکەن .
- ئەبو زورعەی ڕازی (٢٦٤ ھـ) و ئەبو حاتەمی ڕازی (٢٧٧ ھـ) ئیجماعی زانایان نقڵ ئەکەن دەڵێن :
(الله عز و جل لەسەر عەرشەکەیەتی، و جیایە لە دروستکراوەکانی، ھەروەکو ئەوەی وەسفی خۆی کردووە لە قورئاندا یان لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی ﷺ، بە بێ چۆنیەتی) .
? کتێبی الجامع في عقائد اھل السنة و الأثر : لاپەڕە ٥٢٠
: واتە دان بەوە دەنێی کە الله تعالی لەسەر عەرشەکەیەتی بەڵام بە بێ چۆنیەتی بۆ دانان، چونکە کەس نازانێت الله تعالی و سیفاتەکانی چۆنن، ئەم قسەیەش بۆ ھەموو سیفاتەکانی تری الله ڕاستە ڕاستە، دان بە سیفاتەکەی دەنێیت و جێگیری دەکەی بەڵام بە بێ ئەوەی بڵێی چۆنە و چۆن نیە، وە ھیچ سیفاتێکی الله تعالی ناشوبھێنرێ بە سیفاتی دروستکراوەکانی.
الله تعالی دەفەرمووێت : | ٱلرَّحْمَٰنُ عَلَى ٱلْعَرْشِ ٱسْتَوَىٰ | (طه : ٥)
واتە : الرحمن بەرز بووەوە لەسەر عەرشەکەی .
ھەروەھا دەفەرمووێت : | ءَأَمِنتُم مَّن فِى ٱلسَّمَآءِ أَن يَخْسِفَ بِكُمُ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا هِىَ تَمُورُ | (الملك : ١٦)
واتە: وا هەست ئەکەن لەو زاتە پارێزراو بن کە لە ئاسمانە وا ناکێشێ بە زەوی و نایلەرزێنێ؟
- موعاویەی کوڕی الحکم السلمي رضي الله عنە وتی :
یا رسول الله، کەنیزەکێکم ھەیە زلەیەکم لێدا، پێغەمبەریش ﷺ ئەوەی لەسەرم بە گەورە دانا، بۆیە وتم: ئازادی نەکەم؟ فەرمووی: بۆم بھێنە، منیش بۆم ھێنا، فەرمووی: الله لە کوێیە؟ کەنیزەکەکە وتی: لە ئاسمانە، فەرمووی: من کێم؟ وتی: تۆ پێغەمبەری الله ـیت. فەرمووی: ئازادی بکە چونکە ئەو ئیماندارە.
? سنن ابي داود : فەرموودەی ژمارە ٣٢٨٢]
: ئایا ئەگەر ئەم وەڵامە ھەڵە بوایە و ڕاستەکە ئەوە بوایە کە الله تعالی لە ھەموو شوێنێكە یان لە ھیچ شوێنێك نیە، ئەوا پێغەمبەر ﷺ نەدەھاتە جواب؟ ئایا ھەر بە ئیمانداری دادەنا؟ بێگومان نەخێر بەڵکو ڕاستیەکەی فێر دەکرد.
ھەروەھا ابن مسعود رضي الله عنە فەرمووی :
نێوان ئاسمانی حەوتەم و کورسی پێنج سەد ساڵ ڕێ ھەیە، وە نێوان کورسی و ئاوەکە پێنج سەد ساڵ ڕێ ھەیە، عەرشیش لەسەر ئاوەکەیە، وە الله لەسەر عەرشە، وە ئەو دەزانێ کە ئێوە لەسەر چین.
? بڕوانە النقض لدارمي : ئەثەری ٩٣
: ئینجا گومڕا و زەندیقەکانیش وەکو ھەمیشە بۆ چەواشەکاری خۆیان چەند ئایەتێکیان بە تێگەشتنی خۆیان تەفسیر کردووە، یەكێك لەوانە : | مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَآ أَدْنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُواْ | (المجادلة : ٧)
واتە : ھهر سێ كهسێك لهگهڵ یهكتردا چپه بكهن الله چوارهمینیانه وه ههر پێنج كهسێك چپه بكهن، الله شهشهمیانه وه لهو ژمارانهش كهمتر، یان زۆرتر له ههر كوێدابن ههر الله ـیان لهگهڵه .
- تابعی بەڕێز ضحاك ـی کوڕی مزاحم (١٠٥ ھـ) دەربارەی ئەم ئایەتە دەڵێ :
ئەو لەسەر عەرشە وە عیلمەکەی لەگەڵیانە.
? بڕوانە تەفسیری الطبري
- وە عوسمانی کوڕی سعید الدارمي (٢٨٠ ھـ) دەربارەی ئەم ئایەتە دەڵێ :
الله تعالی بەو شێوەیەیە کە وەسفی خۆی کردووە و پێغەمبەر ﷺ وەسفی کردووە کە لەگەڵ ھەموو خاوەن چپەیەکدایە، و لە شادەماری ملیان لێیان نزیکترە، بە عیلم و بینین و بیستن لە سەروو عەرشەکەیەوە.
? بڕوانە النقض لدارمي : لاپەڕە ١٦٦
: کەواتە ئەم ئایەتە و ھاوشێوەکانی کە باس لەوە دەکەن الله تعالی لەگەڵمانە، بە واتای ئەوە دێت کە ئاگای لێمانە و لە سەرووی عەرشەکەیەوە زانیاری بە ھەمووان ھەیە و ھەمووان دەبینێ .
دواتر لە منداڵێکی تازە پێگەشتوو بپرسەبەپرسە الله عز وجل لە کوێیە، یەکسەر دەست بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە خۆ نە قورئان نە فەرموودە نە وتەی سەلەفی نەخوێندووە، بەڵام الله تعالی لەسەر ئەو فیطڕەتە دروستی کردووە، ئاخر چۆن دەبێ بڵێی الله عز وجل لە ھەموو شوێنێكە؛ دەتوانی بڵێی لە سەرئاو و ناو پیسایی و شوێنە پیسەکانی ترە؟!! پەنا بە الله لەم کوفرانە و پاك و بێگەردی بۆ الله تعالی لەم وەسفانە .
#پۆستی : (30)
@regai_Haq
*▫️#ئیمانداران *لە قیامەت الله تعالی دەبینن
بنچینەیەكی تر لە بنچینەکانی سوننەت کە ھەر کەس بڕوای پێ نەبێت ئەسڵەن نەك ئەھلی سوننە نیە بەڵکو موسڵمان نیە، بریتیە لە ئیمان ھێنان بەوەی کە ئیمانداران لە ڕۆژی قیامەت پەروەردگاری خۆیان دەبینن بە حەقیقی .
ھەموو زانایانی ئەھلی سوننە لە ھەموو سەردەمەکان ئەمەیان وتووە و کەس نەبووە غەیری ئەمە بڵێت ئیللا زانایان ڕەددیان داوەتەوە، ھەموو زانایان کۆدەنگیان ھەیە لەسەر ئەوەی ئیمانداران لە قیامەت بە چاوی سەریان الله تعالی دەبینن بێ ئەوەی توشی ھیچ گومانێك و ناڕەحەتیەك ببن، وە بەڵگەش سەبارەت بەمە لە قورئان و سوننەت و وتەی زانایانی ئەھلی سوننە زۆر زۆرە.
- الله تعالی دەفەرموێ : | وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ (٢٢) إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (٢٣) | (القیامة)
واتە : لەو ڕۆژەدا ڕووخسارگەلێك پڕشنگدارن بەرەو پەروەردگاری خۆیان دەڕوانن .
- ھەروەھا سەبارەت بە کافرەکان دەفەرموێ : | كَلَّآ إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ (١٥) |
واتە : كافران لهو ڕۆژهدا له نێوان ئهوان و بینینی الله تعالی ـدا حیجاب و پهرده ههیه و ئهوان ڕێگری ئهكرێن لهوهی كه الله تعالی ببینن .
ـــــــــــــــــــــ
جا بڕوانە الله تعالی وەکو سزایەك بۆ کافران باسی ئەوە دەکا کە الله تعالی نابینن، دەی ئەگەر ئیماندارانیش بە ھەمان شێوەی ئەوان بن و نەتوانن بیبینن؛ ئەوا چ فەزڵێك بۆ ئیمانداران ھەیە بەسەر کافرانەوە؟
- ھەروەھا پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ :
لە ڕۆژی قیامەت پەروەردگارتان دەبینن ھەروەکو چۆن مانگ دەبینن لە شەوی چواردە کە ھیچ ھەورێكی لە پێش نەبێ، وە لە بینینیدا تووشی ناڕەحەتی نابن.
? بڕوانە صحیح البخاري : فەرموودەی ژمارە ٥٤٤ و ٤٨٥١ و ٧٤٣٤ و ٧٤٣٦]
ــــــــــــــــــــــــ
والله اعلم ١٧ ھاوەڵی پێغەمبەر ﷺ ئەم فەرموودەیەیان لە پێغەمبەرەوە ﷺ گێڕاوەتەوە .
جا مەبەستی پێغەمبەر ﷺ ئەوەیە چۆن مانگی چواردە کە پڕە و ھەوریش بەردەمی نەگرتووە یان خۆر کە ھەور بەردەمی نەگرتووە ھەموو کەس لە جێی خۆیەوە دەیبینێ بە جوانی، ئاوا بەو شێوەیەش الله تعالی دەبینن.
مەبەستیش لەوەی توشی ناڕەحەتی نابن ئەوەیە کە پێویست ناکات بچنە شوێنێكی بەرز تا پەروەردگارتان ببین، بۆ نمونە بۆ بینینی مانگ لە سەرەتا و کۆتای ڕەمەزاندا پێویستە کەسانێك بچنە شوێنێکی بەرز تا مانگ ببینن وە ئەوانەی لە خوارەوەن نایبینن، لە قیامەت پێویست بەو ناڕەحەتیە ناکات ھەموو ئیماندارێك لە شوێنی خۆیەوە دەیبینێ.
- ھەروەھا الله تعالی دەفەرمووێت : | لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌ ۖ | (یونس : ٢٦) . ۖ
واتە : ئەوانەی کە چاکەکار بوون چاکیان بۆ ھەیە لەگەڵ زیادە، جا ئەھلی عیلم لە ھاوەڵان و تابعین و ئەتباعی تابعین چاکەیان بە بەھەشت لێکداوەتەوە وە زیادەکەشیان بە بینینی الله تعالی لێکداوەتەوە .
ئیمام ئەبو بکری صدیق رضي الله عنە سەبارەت بەم ئایەتە فەرموویەتی : بریتیە لە ڕوانین بۆ ڕووخساری پەروەردگاریان .
? بڕوانە تەفسیری الطبري : ١٧٦١٠
ئەوەی کە دەمێنێتەوە ئەھلی بیدعە و گومڕایی و کوفر ویستویانە خەڵکی پێ ھەڵبخەڵەتێنن ئەوەبووە کە ئەم ئایەتەیان بە تێگەیشتنی خۆیان تەفسیر کردووە: | لَّا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ | (الأنعام: ١٠٣)
واتە : چاوەکان درك بە الله عز وجل ناکەن بەڵام ئەو درك بە چاوەکان دەکات.
زانایان ئەمەیان ڕوون کردۆتەوە و ڕایان گەیاندووە کە ئەمە لە دونیادا ڕوو دەدا، بەڵام لە قیامەت وەکو ئەوەی باسمان کرد ئیمانداران الله دەبینن .
ئیمام الدارمي (٢٨٠ ھـ) دەڵێ:
پێغەمبەر ﷺ زانیویەتی الله تعالی مەبەستی لەم ئایەتە چی بووە و تێگەیشتووە، جا بە وازحی تەفسیری کردووە و لێکی داوەتەوە؛ ھەردوو بابەتەکەی بە تەفسیرێکی کافی شیفا بەخش تەفسیر کردووە، أبو ذر رضي اللە عنە پرسیاری لێکرد: پەروەردگارت بینی ١ واتە لە شەوی ئیسڕا و میعراج - ؟
فەرمووی: ئەو نورە چۆن بیبینم؟
? بڕوانە صحیح مسلم : ١٧٨
الدارمي دەڵێ : ئەمەش واتای ئایەتی : | لَّا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ | (الأنعام: ١٠٣) بریتیە لەوەی لە ژیانی دونیا نایبینن، جا کە پرسیاری لێکرا دەربارەی بینینی الله تعالی لە قیامەت، فەرمووی: (بەڵێ، بە ئاشکرا ھەروەکو چۆن خۆر وە مانگ دەبینن لە شەوی چواردە), کەواتە پێغەمبەر ﷺ تەفسیری ھەردوو واتاکەی کرد بە خیلافی ئەوەی تۆ کردت .
? بڕوانە کتێبی النقض ابي سعید علی المریسي العنید : ئەثەری ٧٥ لاپەڕە ١٢٧ تا ١٣٠
لەم کتێبە ئیمام الدارمي ڕەددی ئەو کەسانە ئەداتەوە کە نکۆڵی لە چەند شتێك دەکەن یەکێك لەوانە بینینی الله تعالی ـیە لە ڕۆژی قیامەتە.
#پۆستی : (29)
@regai_Haq
*✅بۆئەوخوشک وبرایانەم تازەهاتونەتەناوناڵ فەرموون ⬇️
السَلامُ عَليك وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكاتْ
سه ربه رزوسلامه ت بن إن شاءالله هاشتاكى # پوسته كان لێره دانراوه إن شاءالله سوودی دەبێت ده ست بنى به م هاشتاكانه ى # خواره وه⬇️*⬇️⬇️⬇️⬇️#قورئان_ڕێگا_حەق#تفسیر_توحید_ڕێگاى_حەق#دیموکراسیەت_و_عەلمانیەت#دوعا_كردن_لە_یاده_نەکەن#تەحقیق_تەوحید_چیە؟#فەرموودەکان#ئاگادارکردنەوە_حذر#نیفاق_جۆری_یەکەم#نیفاق_جۆری_دووەم#عەرەفە_حاجیان#زیکرەکان_ئارامیە#براکانم_و_خوشکەکانم#حجاب_نیقاب#ایمان_ئیسلام#بیدعە#پۆستی#يەک_الله_پەرستی#محمداللحیدان_القرآن#عەقیدة_السلف_أثار...#چوار_جۆرەکەی_شرک#موسڵمانان_مناڵەکانتان_بەرپرسیارن_بۆ_قیامەت....#بڵاویبكەوە_گرنگه_بیخوێنەوە...**https://t.me/regai_Haq
*▫️فەزڵی ھاوەڵان : (٣)*
ئەھلی سوننە بیروباوەڕیان وایە کە ھاوەڵان ھەندێکیان باشترن و فەزڵیان زیاترە بەسەر ھەندێکی تریانەوە .
یەکەم کەس کە باشترینە لە ناو ھاوەڵاندا ئەبو بکری صدیقە، پاشان عمری کوڕی خطاب، پاشان عثمانی کوڕی عفان، پاشان علي کوڕی ابو طالب رضي الله عنهم .
لە دوای ئەوان ئەو شەش کەسەی تر کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە کە بە ئەھلی شوراش ناسراون، پاشان ئەوانەی کە ھیجرەتیان کرد، پاشان پشتیوانان کە خەڵکی مەدینە بوون، دواتر باقی ھاوەڵان .
بۆ ئەمەش بەڵگە لە قورئان و سوننەت و ئاثاری زانایان زۆر ھەیە، ھەندێك لەو بەڵگانە :
ناسراونییە - الله عز وجل فەرموویەتی : | وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلْأَوَّلُونَ مِنَ ٱلْمُهَٰجِرِينَ وَٱلْأَنصَارِ وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحْسَٰنٍ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّٰتٍ تَجْرِى تَحْتَهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ | (التوبة : ١٠٠)
واتە : (وه پێشەنگە یهکهمهکان له کۆچهران و پشتیوانان ئهوانهش زۆر به چاکی پهیڕهوی ئهوانیان کردووه و شوێنیان کهوتوون الله لێیان ڕازییه ئهوانیش له الله ڕازین، بهههشتانێکی بۆ ئاماده کردوون ڕووبارهکان دێن و دهچن بهژێریاندا تێیدا دهمێننهوه بێ بڕانهوه ئهوهیه گهیشتن به ئامانجی گهوره) .
- ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل (٢٤١ ھـ) ئەڵێت :
باشترینی ئەم ئوممەتە لە دوای پێغەمبەرەکەی ﷺ ابو بکری صدیقە، پاشان عومەری کوڕی خەطاب، پاشان عوسمانی کوڕی عەففان، ئەم سیانە پێش دەخەین ھەروەکو چۆن ھاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ پێشیان خستون، کەسیان لەمەدا جیاوازیان نەبووە، پاشان لە دوای ئەم سیانە ھاوەڵانی شورا باشترینن کە بریتین لە : علي کوڕی ابو طالب، طەڵحە و زوبەیر، عبدالرحمن کوڕی عەوف، سەعدی کوڕی ابو وقاص، ھەموویان بۆ جێنشینایەتی باشن، وە ھەموویان پێشەوان، لەم بارەیەشەوە بۆ فەرموودەی ابن عمر دەڕۆین: (ئێمە ئەو کاتەی پێغەمبەر ﷺ زیندوو بوو وە ھاوەڵانی بەردەست بوون ابو بکر و عومەر و عوسمان ـمان بە باشترین دەزانی پاشان بێدەنگ دەبووین).
پاشان لە دوای ھاوەڵانی شورا ئەھلی بەدر لە کۆچەران، پاشان ئەھلی بەدر لە پشتیوانان لە ھاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ بە پێی کۆچ و پێشەنگیەتی، یەكەم بە یەکەم، پاشان باشترین کەس لە دوای ئەمانەوە خەڵکی ئەو سەردەمەن کە پێغەمبەر ﷺ تێیاندا نێردرا، وە ھەر کەس ھاوەڵێتی کردبێت بۆ ماوەی ساڵێك یان مانگێك یان ڕۆژێك یان سەعاتێك ئەوا بە ھاوەڵی حسابە، بە پێی ھاوەڵێتیەکەی ھاوەڵی بۆ ھەیە، پێشینە و بیستنی لێیەوە ھەیە، جا ئەوەی کەمترین ھاوەڵێتی کردووە باشترە لەو کەسانەی کە نەیان بینیوە، تەنانەت ئەگەر بە ھەموو کردەوەکانیشەوە بگەنەوە بە الله ئەوا ئەو کەسانەی کە ھاوەڵی پێغەمبەریان ﷺ کردووە و بینیویانە و لێیانەوە بیستووە باشترن، وە ھەر کەس بە چاوی بینیبێتی ئیمانی پێی ھێنابێت ئەگەر چی بۆ ماوەی سەعاتێكیش، ئەوا باشترە لە تابعین لەبەر ئەو ھاوەڵێتیەی، ئەگەر چی تابعین ھەموو کردەوەکانیش بکەن.
? بڕوانە اصول السنة ـی ئیمام ئەحمەد
وەکو بیرخستنەوەیەك تابعین ئەو کەسانەن کە ھاوەڵانیان بینیوە بەڵام پێغەمبەریان ﷺ نەبینیوە، ئەگەر چی فەزڵی ئەمانیش گەورەیە بەڵام کەمترین ھاوەڵ لە پلەدا لەوان فەزڵی زیاترە، چ جای خەڵکی ئێستە .
ئەمە بە کورتی لەسەر فەزڵی ھاوەڵان، موسڵمان نابێت لە فەزڵیان کەم بکاتەوە وە نابێت باسی ناکۆکی نێوانیان بکا، وە نابێ جنێویان پێ بدا، بەڵکو دەبێ خۆشی بووێن و ڕەحمەتیان بۆ بنێرێت و دوعایان بۆ بکات و خەڵکیش فێری خۆشویستنی ئەوان بکات و دژی ئەوانە بێت کە بە جۆرێک لە جۆرەکان دژی هاوەڵانن رضي الله عنهم جمیعا .
#پۆستی : (٨٤)
@regai_Haq
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago