قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated hace 1 año
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated hace 1 año, 1 mes
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated hace 1 año, 2 meses
إعلان للتصحيح :
بسم الله الرحمن الرحيم
بعد التواصل المتأخر لبعض الإخوة معنا غفر الله لنا ولهم وادلائهم بشهادات رؤية الهلال ، نعلن أن غدا إن شاء الله غرة شهر شوال ، وهذا بعد ثبوت الرؤية من طرف جماعة من الإخوة أحدهم بتركيا وأحدهم بمكة وثلاثة بإدلب وهم ثقات بحمد الله.
والحمد لله رب العالمين
ــ نـــیــەتـــی ڕۆژوو ــــ
ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: بۆ هیچ کەسێک جائز نیە بێ نیەت بەڕۆژووبێت لە ڕۆژووی فرض لە مانگی رمضان
یان رۆژوی نەزر (نذر) یاخود رۆژووی کەفارە
ئیلا بەوە جائزە پێش بەیانی بێت(فجر)، بەڵام لە تطوع (واتا خۆی حزی لیبیت بەڕۆژووبێت) کێشەی نیە بەڕۆژوو بێت گەر بەیانی کردەوەو خواردنی نەخواردبوو بەڕۆژوو بێت پیش بەرز بونەوەی رۆژ بەرەو نیوەڕۆ، وە بەڵگەیشی ئەوەبوو کەوا رسول اللەﷺ کە دچوە لای خێزانەکانی دەیفەرموو: خواردن هەیە⸮ گەر بیان وتا:نا ؛دەیفەرموو:
(من بەڕۆژووم).
وە رۆژووی رەمەضانی لەسەر واجب نابێت تا دڵنیای ئەبێتەوە کە هیلال دەرکەوتەوە وە یاخود مانگی شعبان ٣٠تەواو دەکا ئەوکاتە ئەزانێت کە ٣١لە رمضانە ئەمیش لەبەر فەرموویەی رسول اللەﷺ فەرموویەتی( رۆژوو مەگرن تا دەیبینن،جا گەر هەور بەرچاوی گردن ئەوە سی رۆژ تەواو بکەن).
جا گەر دوو شایەد شایەدی ئەوەیان دا هیلالیان بینیوە ئەوە رۆژوو واجب دەبێت ، جا گەر شاهیدێکی عدل شایەدی بدات کە بینیویەتی وای ئەبینم لێی قبوڵ بکەم لەبەر ئەثەریک کە لەو باروە هاتوە وەک احتیاط لە ئیمامی علیەوە. کە ئیمانی علی دەیفەرموو: رۆژێک لە مانگی شحبان بەرۆژوو ببم پێم خۆشترە لە رۆژیکی رمضان بەرۆژوو نەبم)
وە ئیمامی شافعی فەرموویەتی: بۆ هەموو شەویک لەسەریەتی نیەتی ئەوە بێنێت کە بیانی بەڕۆژوو ئەبێت.
?.مختصر المُزني في فروع الشافعیة_ کتاب الصیام.?
▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁
وە بەڵگەش بۆ ئەوەی هەموو شەوێک ئەبێت نیەت بێنێت
ئەمیش حدیثی رسول اللە ﷺ کە دەفەرمووێت: من لم یجمع الصیام قبل الفجر، فلا صیام له.
واتا ئەوەی نیەتی ڕۆژووی نەهێنا پیش بەیانی ئەوە ڕۆژووی بۆ نیە.
لە سنن ابي داود هەتاوە لە( باب النیة في الصیام_٢٤٥٤)
وە لە سنن الترمذي هاتوە لە ( باب ماجاء: لا صیام لمن لم یعزم من اللیل_ ٧٣٠)
ئیمامی ترمذي لە حدیثي حفصة کە لە رسول اللەی گێڕاوەتەوە دەفەرمووێت: تەنیا لەم ڕیگایانە بە مەرفوعی دزانین.
وە ریوایەت کراوە لە نافع ئەمیش لە ابن عمر ، کە ئەم حدیثە ڕاست ترە(أصحُ).
وە بە هەمان شیوە بە موقوفی لە زوهریش ریوایەتی کراوە.
وە نازانین کە هیچ کەسیك بە ئەم حدیثەی مرفوع کردبێت ئیلا یحیی بن ایوب نبێت.
وە پاشان دەفەرمووێت مانای ئەم حدیثە لە لای بەشیک لە زانایان ئەوەیە: کەسێك پیش بەیانی نیەت نەهێنیت رۆژووی رمضانی بۆ نیە، یاخود لە قضاء کردنەوەی رمضان، یاخود لە رۆژووی نذر، گەر لە شەو نیەتی نەهێنێت جائز نیە بۆی. بەڵام رۆژووی تطوع ئەوە مباحە دوای ئەوەی بیانی بۆتەوە نیەت بێنێت، ئەمەش قولی شافعی و احمد و إسحاقە.
▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁▁
ئـایـە ئیمامی ابن ابی حاتم رحمەتی بۆ بخاری نەکردوە لە کاتێکدا وتویەتی تیلاوە و قیرائە مخلوقە
لە کاتێکدا ئیمامی ذهلی نامەی بۆ ابو زرعەو ابو حاتم نارد کەوا بوخاری لایان وتویەتی: لفظم بە قورئان مخـلـوقە و ئەمان تەرکی حدیثی بوخاریان کردوە
ئایە ئەم قـسەیە ڕاستە⸮
بێگومان نەخێر ڕاست نیە ، ئیمامی ابن ابي حاتم کە ئەثەری و ئەهلی سونە بوە و چۆکی بۆ ئەهلی بدع و جهمیەکان دانەداوەو لە عقیدەیا بۆی شل نەکردوون لـەو کەسانە نیە کەوا چا پۆشی لە بدعەو کوفر و ضلالە بکات.
نـەصی شوبهەکە کـە لە کتاب المراسیلی ابن ابي حاتم هاتوە لە باس کردنی حوط بن عبد العزی کە ئایە هاوەڵی رسول اللەی کردوە یان نا ﷺ.
ابن ابی حاتم دەفەرمووێت: گوێم لە باوکم بوو دەیوت: حوط بن عبد العزی هاوەڵی نەکردوە، وە ئینکاره لەسەر محمد بن اسماعیل البخاري کرد رحمەتی اللەی لێبێت کە وتویەتی هاوەڵای کردوە،وە وتویەتی کێ وتویەتی هاوەڵای کردوە.
سَمِعْتُ أَبِي يَقُولُ حَوْطُ بْنُ عَبْدِ الْعُزَّي لَيْسَتْ لَهُ صُحْبَةٌ وَأْنَكَر عَلَى مُحَمَّدٍ بْنِ إِسْمَاعِيلَ الْبُخَارِيِّ رَحْمَةُ اللَّهِ عَلَيهِ فِي قَوْلِهِ أَنَّ لَهُ صحبةُ وَقَالَ مَنْ قَالَ أَنَّ لَهُ صُحْبَةٌ.
لێرە دەقی گومانەکە ئەوەیە ئیوە چۆن دەڵێن بوخاری لفظي بوە لە کاتیکدا کەس لە سەلەف تبدیعی نەکردوە ئەوتانێ ابن ابي حاتم رحمەتی بۆ دەنیرێت.
بەڵام گـەر لە بابەتەکە ورد بینەوەو جوان لێی بکۆڵینەوە ئەبینیب شتەکە وانیە، بــەڵـکو ئـەم رحمەتە لـە زیاد کراوەی محققە.
گەر سەیری طبعەکانی تر بکەین ئەبینین کەوا ئـەم رحمەتەی تیا نیە وەك لە دار الکتب العملیة دا هاتوە کـەوا باسی بوخاری دەکات و رحمەتی بۆ نانێرێت
ابن ابی حاتم دەفەرمووێت: گوێم لە باوکم بوو دەیوت: حوط بن عبد العزی هاوەڵی نەکردوە، وە ئینکاره لەسەر محمد بن اسماعیل البخاري کرد کە وتویەتی هاوەڵای کردوە،وە وتویەتی کێ وتویەتی هاوەڵای کردوە⸮.
٥٢_حوط بن عبد العزی:
سمعت ابي یقول: حوط بن عبد العزی لیست له صحبة. وأنکر علی محمد بن إسماعیل في قوله:إن له صحبە، وقال: ومن قال:إن لە صحبة⸮.
?کتاب المراسیل لإبن ابي حاتم_دار الکتب العلمیة?
لێرەش بۆمان دەرەکەوێت کەوا ئەم رحمەتەی ابن ابی حاتم بۆ بخاری زیاد کراوەو قسەی خۆی نیە، وە ئەمە وك ئەو رحمەتانەیە کـە لە کتاب الأمی ئیمامی شافعی هاتوە بۆ ابو حەنیفە، کە کتاب الام لە الرسالە تا کۆتای پڕیەتی لە ڕدودی ئصول و فروعی ئەهلی ڕئی.
وە گەر سەیری آداب الشافعی ومناقبه بکەیت کە دانراوی ابن ابی حاتمە هـەرگیز رحمەتی بۆ ابو حنیفە نانێریت بەڵکو ذەمی دەکات و بەباشە باسی ناکات.
وە هـەروەها بـەڵگەیەکی تر کەوا ئیمامی ابن ابی حاتم رحمەتی بۆ بخاری نەناردوە ئـەوەیە کە
لە کتیبی الجرح والتعدیل بەهەمان شێوە باسی حوط بن عبد العزی دەکات و تعلیق لـە بخاری ئەدات و ئەڵێت مجازەفەی کردوە.
ابن ابي حاتم دەفەرمووێت: حوط بن عبد العزی وە دەوترێت حویط بن عبد العزی، هـاوەڵی نەکردوە، ئەوەی وتویەتی هاوەڵی کردوە ئەوە مجازەفەی کردوە.
١٢٨٤ - حوط بن عبد العزى ويقال حويط بن عبد العزى، ليس له صحبة، ومن قال له صحبة فقد جازف.
لێرە زۆر ڕوونە کـەوا ئیمامی ابن ابی حاتم مەبەستی بخاریە و ئەڵێت مجازەفەی کردوە.
وە هەروەها لە هەمان کتێب باسی بوخاری دەکات
هـەرگیز رحمەتی بۆ نانێرێت بـەڵکو دەڵێت: ابو زرعەو ابو حاتم تەرکی حدیثی بوخاریان کرد کاتێك ئیمامی الذهلی هەواڵی پیان دا کە وتویەتی لفظم بە قورئان مخلوقە، دەی گەر چاو پۆشی لێکرایەو رحمەتی بۆ بنێردرایە هـەر لێرە لە گشت شوێنێك ئەولا ترو پەیوەست تر بوو رحمەتی بۆ بنێڕیت تا ئەو لفظیانەی ئیدعای دەکەن کەوا گومانو شوبهەیە لەسەر بخاری یەکجاری بڕەویایەوە
ئیمامی ابن ابي حاتم لە تەرجەمەی دا دەفەرمووێت:ابو زرعەو ابو حاتم حدیثیان لە بوخاری بیستوە پاشان تـەرکی حدیثی بوخاریان کرد کاتێك محمد بن یحیی الذهلی نامەی بۆیان نارد کەوا لای ئەمان بوخاره وتویەتی لفظم بە قورئان مـخلــوقە.
١٠٨٦ - محمد بن اسمعيل البخاري أبو عبد الله قدم عليهم الرى سنة مائتين وخمسين روى عن عبدان المروزى وأبي همام الصلت بن محمد والفريابي وابن ابى اويس سمع منه أبي وأبو زرعة ثم تركا حديثه عندما كتب اليهما محمد ابن يحيى النيسابوري انه اظهر عندهم ان لفظه بالقرآن مخلوق.
?الجرح والتعدیل_?
فـەرموو ئەمە نەصی قسەی ابن ابي حـاتم لە باسی بوخاری دا رحمەتی بۆ نانێرێت، خەڵکی جاهلی نەزانیش پێیان وایە ئەمان لە ابو زرعەو ابو حاتم خۆی شارەزا ترو عالم ترن کەوا بڕوا بە قسەی ئیمامی الذهلی ناکەن ئەڵین حسادەتی بە بخاری بردوە
کەوا ئیمامی الذهلی زۆر لە بخاری لـە پێشترە.
.
.
ئیمامی شافعی رحمە اللە دەفەرمووێت: ئەوەی تەدلیسی بۆمان دەرکەوت ئەوە عەیبە دەرکەوتەوە لە ڕیوایەت، ئەوە ئەم عەیبەیە درک نیە تاوەکو حدیثەکەی رەد بکەینەوە.
وە ئیمامی شافعی رحمە اللە دەفەرمووێت: وە حەدیث لـە مودلس قوبل ناکەین تا دەڵێت(حدثني) یان(سمعت).
?کـتـاب الرسالة_باب خبر الواحد.?
وەک معلومە تدلیس و کذب دوو شتی جیان
کە تدلیس و مدلس چەن جۆریکی هەیە.
إِنْ شَاءَ اللّٰه اللە تعالی تەمەن بدەت و بۆمان ئاسان کات بە تفصیلی باسی تدلیس و جۆرەکانی تەدلیس و مدلس دەکەین تا وەکو نظامیە خبیثەکان ئەو بەهانەیان نەمینێت بە تدلیس تدلسیەوە خۆیان لە حدیث و ئاثارەکان بدزنەوە کە ئیلزامیان دەکات خۆیان تکفیر کەن.
❶_یان ئەوەتا تەوبە دەکەن و ئەڵێن وەمان زانی ڕادیۆیە ئیجتهاد و قیاس لە شەرعدا بوونی هەیە و کوفر نیە.
❷_یانیش ئەوەتا تەکفیری ئیمامیی عومەر و دایکە عائشە دەکەن.
بەمەش خۆیان کافر دەبن چون تەکذیبی رسول اللەیان کردوە چون رسول اللەﷺ وتویەتی عومەڕ لەبەهەشتە .
❸_وە گەر تکفیریشیان نەکەن خۆیان کافر دەبن، چون ئەمان شتانێکیان وتوە لە دینی نیزامیەکان کوفرە، بەمەش لایان کافرن کە تکفیریان نەکەن خۆیان کافر دەبن.
❹_وە گەر وەریشی ناگرن دەڵین ضعیفەو ئەو بابەتانە ئەوە ماچارن رفزی حدیثی رسول اللەﷺ بکەن، چون هەر ئەمانەن وە مامۆستای ئەمانە و قوتابی ئەمانە حدیثی رسول اللەیان ڕیوایەت کردوە بەمەش ملزمن یەک حدیث وەرنەگردن و تەرکی حدیث بکەن، وەک یەک دووەکتان ئیستا دەڵین بەس قورئان حدیث درۆیە.
سەلامەترین ڕێگا ئەوەیە تەوبە بکەن و ڕای بگەینن کەوا وایان زانیوە ڕدایۆیە.
ئیلزاماتێکی تری نیظامیەکان
و لێدانی نەقیزەیەک بۆ بەئاگا هێنانیان.
ئیجتهادی هاوەڵانی رسول اللەﷺ، و حوکم دان بە ئیجتهادی خۆیان بە ئەلفاظي( ما احب، عندي ، لا اجزیها.) الاخر..
کە نیزامیەکان ئەڵێن شافعی و مالك و احمد کێن کە دەڵێن فڵانە شت لامان( مستحبە، یان غیر مستحبە، یان مکروهە، ، لا اجزیها، یان نهیان کردوە) الاخر..
ئەڵین ئەمانە کوفرە ئەمانە چین تا وابڵین، کەچی هاوەڵانی رسول اللەﷺ ئەم ئەلفاظانیەنا بەکارهێناوەو تعبیر لە ئیجتهاد و مذهبی ئەمان دەکات لەو باسەدا کە نصی لەسەر نەهاتوە و جێگای اجتهاد بوە ، وە هیچ یەكێك لە هاوەڵان بەرامبەر ئەم قسەیە نەیان وتوە کافر و مشرع و طاغوت.
عبدالرزاق لە مصنفەکەیدا بە ئیسنادێکی صحیحی متصل ڕیوایەتی دەکات کەوا معاذی کوڕی عبید اللەی کوڕی معمر هاتە لای عائشەی دایکی ئیمانداران و پێی وت:کەینزەکێکم هەیە و چومەتەلای، وە ئەمیش کچێکی کەنیزەکی هەیە پێ گەشتوە ئایە بچمە لای کچەکەی⸮
دایکە عائشە لە وڵامدا فەرمووی: نەخێر.
ئەم پیاوەش وتی:☚ ئایە اللە حرامی کردوە⸮☛.
دایکە عائشە فەرمووی:【 هیچ یەکێك لە ئەهلی من ئەوە ناکات،وە هیچ یەکێك گوێڕایەلی من بکات ئەوە ناکات】.
ئەمیش وتی:☚ واللەی وازی لێناهێنم تا
دەڵێیت اللە حرامی کردوە.☛
■دایکە عائشەش وتی:⫸هیچ یەکێك لە ئەهلی من ئەوە ناکات،وە هیچ یەکێك گوێڕایەلی من بکات ئەوە ناکات.⫷
١٢٧٣١ - عَبْدُ الرَّزَّاقِ قَالَ: أَخْبَرَنَا ابْنُ جُرَيْجٍ قَالَ: سَمِعْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ أَبِي مُلَيْكَةَ، يُخْبِرُ أَنَّ مُعَاذَ بْنَ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ مَعْمَرٍ، جَاءَ عَائِشَةَ أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ فَقَالَ لَهَا: إِنَّ لِي سُرِّيَّةً أَصَبْتُهَا، وَإِنَّهَا قَدْ بَلَغَتْ لَهَا ابْنَةٌ جَارِيَةٌ أَفَأَسْتَسِرُّ ابْنَتَهَا؟ قَالَتْ: «لَا» قَالَ: أَحَرَمَّهَا اللَّهُ؟ قَالَتْ: «لَا، يَفْعَلُهُ أَحَدٌ مِنْ أَهْلِي، وَلَا أَحَدٌ أَطَاعَنِي»، قَالُ: إِنِّي وَاللَّهِ لَا أَدَعُهَا إِلَّا أَنْ تَقُولِي حَرَّمَهَا اللَّهُ. قَالَتْ: «لَا يَفْعَلُهُ أَحَدٌ مِنْ أَهْلِي وَلَا أَحَدٌ أَطَاعَنِي».
?مصنف عبد الرزاق الصنعاني ?
وە هەروەها ئیمامی مالك لە الموطأ ڕیوایەتی ئەکات لە ابن شهابەوە کە ئیمامی زوهریە لە عبید اللەی کوڕی عبداللەی کوڕی عتبەی کوڕی مسعود لە باوکیەوە کەوا ئیمامی عومەر پرسیاری لێکرا دەربارەی ئافرەت و کچەکەی کە بەندە بن، ئایە جماع دەکرێت لەگەل یەکیکیان دوای ئەوەی لەگەل ئەوەی تریان جیماع کراوە⸮ ئیمامی عمر فەرمووی:【حەز ناکم هەردووکیان پێکەوە جائزیان بکەم.】
【وە نەهی لەمە کرد.】
حَدَّثَنِي يَحْيَى، عَنْ مَالِكٍ، عَنِ ابْنِ شِهَابٍ ، عَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُتْبَةَ بْنِ مَسْعُودٍ ، عَنْ أَبِيهِ : أَنَّ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ سُئِلَ، عَنِ الْمَرْأَةِ وَابْنَتِهَا، مِنْ مِلْكِ الْيَمِينِ تُوطَأُ إِحْدَاهُمَا بَعْدَ الْأُخْرَى. فَقَالَ عُمَرُ : مَا أُحِبُّ أَنْ أَجزیهما جَمِيعًا، وَنَهَاهُ عَنْ ذَلِكَ.
?الموطأ_١١٧١_ باب ما جاء في اکراهیة إصابة الاختین بملک الیمین، والمرأة وابنتها.?
ببینە دایکە عائشە بە ئیجتهادی خۆی وڵامی پرسیارەکەی داوە، کابرا پرسیاری کردوە :ئایە اللە حرامی کردوە⸮
ئەمیش دیسان بە ئیجتهادی خۆی وڵامی داوە، بە نصی کلامی اللە وڵامی نەداوە چـونکە نەصەن لەسەر ئەو شتە نەهاتوە و مسئەلەکە قابیلی ئیجتهادە.
وە کابراش بە دایکی عاشەی نەوت مشرعیت و لە خەڵک بویتە شەریکی اللەو ئەم ئایەتەی نەخوێدەوە
(أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ)
وە ئەم ئایەتەیشی نەخوێندەوە(اتَّبِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ۗ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ)
کە بڵی بابە شوینی دایکە عائشە مەکەون شوێنی ئەو شتە بکەون کە اللە دایبەزاندوە ئەوەتا دایکە عائشە بە ئجتهادی خۆی حرامی دەکات.
نەخیر وای نەوت چەنکە فهمی ئەم ئایەتانە وانیە کە ئەم نیزامیە کلە بەطاڵانە لێی تیگەشتوون.
وە دایکە عائشە حاکمیش نەبووە بیانوو بگرن بڵێن واللە حاکمة بووە ئیجتهاد بۆی ئاساییە و ئیجتهاد خاصە بە حاکم، لێرەش ئەو بیانوەتان بۆ ڕاکردن نامێنێت.
وە هەروەها ئیمامی عومەڕیش بە ئیجتهادی خۆی وڵامی دایەوە، نەیوت قال اللە و قال الرسول، چونکە شتەکە نصەن نەهاتوە و قابیلی ئیجتهادە بە مـــەذهــەبی خۆی وڵامی دایەوە و وتی :حەزناکەم جائیزیان بکەم، وە نـەهی کرد لەمە.
چـیە ئەتوانن بڵێن ئیمامی عمر مشرع بوە و بوتە طاغوت لە خەڵك بە ( ما احب )و حزی خۆی وڵامی داوەتەوەو ، لە خۆیەوە نەهی لەم شتە کردوە⸮
دەی ئەوێران بە دایکی ئیمانداران و خیزانی پێغمبەر بڵێن کافرو مشڕعة بوە⸮ دەی ئەوێرن بە ئیمامی عومەڕی موژدە پێ دراوی بەهەشت بڵێن کافرو مشرع ⸮
بۆیە نیزامیەکان چەن ئیلزاماتێکتان دێتە پێش.
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated hace 1 año
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated hace 1 año, 1 mes
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated hace 1 año, 2 meses