Last updated 3 months, 2 weeks ago
طنز😁
💢لەچاپدانەوەی کۆبەرهەمی مامۆستا هەژار و دڵگرانی و ناڕەزایەتیی بنەماڵەکەی
🔷شێرکۆ هەژار کۆڕی مامۆستا هەژار: مرۆڤی بەجێ لە کاتی بەجێ لە شوێنی بەجێ، یا مرۆڤی نابەجێ لە کاتی نابەجێ لە شوێنی نابەجێ. هێمن لە پێشەکیی "تاریک و روون"یدا دەڵێت: [تووشی نەخۆشییەکی ڕووحی هاتم (...) تا حاڵی خۆکوشتن پاڵی پێوە نام، هەڵەی وام کردن کە نەدەبوو بە هیچ نرخێک بیانکەم و بەسەر پەلی وادا کەوتم کە دەبوو خۆیان لێ بپارێزم, بەڵام لە پڕ ئەو مژ و هەورە ڕەوی و گزنگی هیوا سەرلەنوێ لە ئاسۆی ژیانمدا ئەنگوت: لاوێکی ڕووناکبیر و کوردێکی پاک و بەشەرەف کە بەداخەوە ناکرێ ناوی بەرم خۆی و ڕەفیقانی ئەو لەو ماوەدا زۆر لە هانام هاتن و زۆرم لەگەڵ ماندوو بوون. لە ساڵی ١٣٤٠دا سەرلەنوێ تێهەڵچوومەوە و هاوکاری ئازادیخوازانم دەستپێکردەوە]. ئەو سەربازە لاوە ڕووناکبیرە بێناوە کێ بوو؟ هەقە ئێستا ناوی بزانین، ئەوە بۆ هێمن پێی دەگوترێت: "مرۆڤی بەجێ لە کاتی بەجێ لە شوێنی بەجێ". خۆزیا هەژاریش لە ئێران تووشی کەسێکی وەها بهاتایە، بەڵام نا، تووشی کەسانێکی زۆر جیاواز هات: دکتۆر [...] و چەندانی تر، بەڵام بەتایبەتی " ماجد روحانی" کە من بەوە دەڵێم: " مرۆڤی نابەجێ لە کاتی نابەجێ لە شوێنی نابەجێ".
🔹هەروەها مستەفا شەڕەفکەندی "ئاگری" له ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا که بۆ پێگەی هەواڵیی هاژهی ناردووه دەنووسیت:بە ناوی خودای دەهەندە و دلۆڤان
خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان
وێڕای سڵاو و ڕێز ،ئەمن مستەفا شەڕەفکەندی «ئاگری» کە تا دوایین ساتەکانی ژیانی باوکم مامۆستا هەژاری موکریانی لەگەڵی بووم و ئاگام لە هەموو ڕووداو و وردەکاریەکانی ژیان و بەرهەمەکانی باوکم بووە ، پێتان ڕادەگەیەنم کە هەرگیز مامۆستا هەژار و ئێمەی کوڕانی مامۆستا هەژار نوسراوە یان بەڵگەیەکمان بە کاک ماجیدی ڕوحانی و هیچ کەس و دامەزراوەیەکی دیکە نەداوە تا مافی چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێبەکانی مامۆستا هەژاری پێ بسپردرێ. خودا بە شاهید دەگرم بێجگەلە سپاردنی ئەرکی بە چاپ گەیاندنی تەرجومەی قوڕئانی پیرۆز کە تەنیا کتێبی چاپ نەکراوی باوکم بوو کە من و دایکم بە کاک ماجیدمان سپارد هیچ بەڵگەیەکی تر لە ئارا دانیە.
ئێستاش بەوپەڕی دڵگرانیەوە دەبینم کە کاک ماجیدی ڕۆحانی خۆی کردۆتە خاوەنی تاهەتایی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار بە درێژایی ۳۰ ساڵی رابردوو.ئێستاش داوا لە جەماوەری بە ئەمەگ و خەمخۆرانی ئەدەب و وێژەی کوردی دەکەم لەپێناو گێرانەوەی مافی پێشێلکراوی ئێمە هەنگاو هەڵگرن و دەستی یارمەتی بخەنە نێو دەستمانەوە.
🔹خانی هەژاریش دەڵێت: چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە رێگای توڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە چاوم بە ڕێوڕەسمێک کەوت بە ناو نیشانی «خەڵاتی قەڵەمی هەژار» کە تێیدا سەرجەم کتێبەکانی مامۆستا هەژار بە چاپی تازە خرابویە بەر دیدەی خوێنەران و ئامادەبوان.
🔹جەماوەری خۆشەویستی کوردستان بە دڵنیاییەوە مامۆستا هەژار بۆ گەلە و لە پێناو گەشەدان بە زمان و فەرهەنگی نیشتمان هەموو تەمەنی خۆی بەخت کردوە،کەواتە ئەرکی سەرشانمانە مافی ئەم کەڵەپیاوە و بنەماڵەکەی بپارێزین و ڕێگری لە چەواشەکاری بکەین.
🔹من خانی شەڕەفکەندی کوڕی مامۆستا هەژار دڵنیاتان دەکەمەوە کە باوکم هیچ نوسراوێک یان بەڵگەیەکی نەخستۆتە بەردەستی کاک ماجید ڕۆحانی و زانکۆی کوردستان (سنە) تا بەرهەمەکانی بۆ لەچاپ بدەن، بێگومان ئەو کارە کە چەندین ساڵە بەردەوامە، پێشێلکاریەکی ئاشکرا و زوڵمێکی زەق لە خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی شەڕەفکەندیە. کاک ماجید بەبێ خواست و داوای ئێمە خۆی کردوە بە خاوەنی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژاری نەمر.
🔹ئەوەی راستی بێ مامۆستا هەژار مافی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی بە بەڵگە داوەتە دەستی خوالێخۆشبوو دایکم و کوڕەکانی ، هیوادارم کەسانی دڵسۆز لەپێناو گێڕانەوەی ئەو مافە زەوت کراوە یارمەتیمان بدەن.
Last updated 3 months, 2 weeks ago