هۆدەی هەڵبەست

Description
هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن
(ئاڵو گۆڕمان نییە)

@s_ghoraeshi_48 ‌ ‌

hoday_sher

کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان
We recommend to visit

کانال رسمی آهنگیفای و دنیای ترانه

🎵 بات: @ahangifybot

ارتباط، تبلیغات: t.me/ahang_contact

اینستاگرام: instagram.com/ahangify

سایت: aha.ng

Last updated 1 year, 10 months ago

?کانال رسمی رسانه ملوبیت?
بات موزیک
@melobot
ارتباط و تبلیغات
t.me/+Pm2HzS_x4H0CxHck
اپلیکیشن
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.melobit.meloapp&pcampaignid=tg_channel_info
گپ ملوبیتی‌ها
https://t.me/melogapp

©DMCA: @melobita

Last updated 1 month, 3 weeks ago

💯تبلیغات 👇🏻
https://t.me/tarefebankmusic

🎵پیج اینستاگرام 👇
https://www.instagram.com/bankemusic._

تیک تاک tiktok.com/@_musicir

یوتیوب
https://youtube.com/@Musicir_

ساندکلود
https://on.soundcloud.com/rdgTA

1 week, 6 days ago

🌿💫

کوتیان وشتر،ئەستۆت خوارە
کوتی:جا بە ناشکوری ناڵێم کوێم ڕاستە؟

بەری تڕان بە ڕانکێ ناگیرێ.

لە ڕاوکەری تازە وایە ڕاوکەری کۆن کوێرە.

ئەگە بە ڕدێن بایە،بزن قازی دەبوو.

کابانی سەر بە ڕشکێ، نە "دۆ"ت دەخۆم نە کەشکێ.

سپڵە چ مزگەوتی بۆ درووست کەی،چ لێی بڕووخێنی هەر پێی وەک یەکە.

میوانی ڕۆژێکی،جاسووسی ساڵێکی.

نانی ڕەق و دۆی ترش،دەخۆی بخۆ،ناخۆی چش.

ڕەشی بەر تاوێ،سپی نابێ بە ئاوێ.

تەونی چارەڕەشی بە ئاوی زمزمیش پا نابێتەوە.

لەسەر ڕێیان گووی دەکا،هەتا نێوی بابی بێنن.

ئاخ لە دەردی زەمانە،کەکرەش بۆتە ڕیحانە.

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ 
ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان
م.سەلاح پایانیانی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

2 weeks ago

🌿💫

"عەدنان کەریم"
سوفی گۆشەی خانقا بووم....

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

2 weeks, 1 day ago

🌿💫

کۆمەڵگای نەخۆش

سەرلەبەیانی بەر لە هەمووان، خزمەتکاری فەرمانگە هات و دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی دیوەکان و پاشان چایی لێنا.
وردەوردە فەرمانبەرەکان هاتنە ژوورەوە و لە شوێنی خۆیان سەقامگیر بوون. جگە لە یەکێکیان کە چاویلکە لەچاو بوو کەسیان دەستی بە ئیش و کار نەکرد. ئەوانی دیکە خەریکی خویندنەوەی ڕۆژنامە بوون و باسی ناڕێکیەکانی کۆمەڵگایان دەکرد. پاش هەمووان بەرپرسی دایرەش هاتە ژوورەوە. لەڕێوە وەکوو هەموو ڕۆژان تەلەفوونی بۆ چەند کەسێک کرد.

خەڵک له نێو حەوشە و بەردەرگای دیوەکان چاوەڕێ بوون.

یەکێک لە فەرمانبەرەکان وتی: ئامۆزام لە قەراخی شار باخێکی خنجیلانەی هەیە، کردوویەتە شوێنی گەشتیاری. داهاتی شەوێکی بەقەدەر مانگێکی ئێمەیە. ئێمەش دڵخۆشین کە کاربەدەستین و مووچەخۆری دەوڵەتین. ئەوی دیکە وتی: ئاواڵزاوام ساڵێ دوو، سێ خانوو ساز دەکات، داهاتی ساڵێکی لەو سی ساڵ خزمەتەی من پترە...

خزمەتکار، نانی گەرم و چەند جۆرە خواردەمەنی هێنا. لەسەر سفرەش هەر باسی کڕینی ماشێن و گرتنی قەرز لە بانک و ئەوانە بوو. یەکێکیان لە ناکاو وتی: ئەمڕۆ سەری مانگە. مووچەکانمان هاتووە. با کابرای خزمەتکار بنێرن هەتا پاکەتی مووچەکانمان بۆ بێنێت.

هەموو سەری مانگان چەرچیێک دەهات، وێنە و نموونەی عەتر، جگەرە، دۆشاوی هەنار، هەنگوین و...دەهێنا. هەرکامە چەند شتێکیان هەڵبژارد کە سبەینێ بۆیان بێنێت.

کاژمێری یازدە یەکێکیان وتی: ئەرێ ئەو کابرایە بۆ هەر نەهاتەوە؟ یەکیان ڕۆیشت هەتا بزانێ کابرای خزمەتچی، چی بەسەرهات؟ دەرکەوانی دەرکەی سەرەکی وتبووی هەر کاتژمێری نۆ دیومە کە چۆتە دەرەوە. لێیان بوو بە دڵەڕاوکە. ئاخۆ کابرا چۆن مووچەی مانگێکی ئەو چەند کەسەی لەگەڵ خۆی بردۆتە نێو شاری؟ مەبەستی چ بووە؟ ئەگەر لێی بدزن، چی؟ یەکێکیان وتی ئەگەر هەڵاتبێ و مووچەی مانگانەی ئێمەی ڕفاندبێت چی؟ خۆ لەم ڕۆژگارەدا پارەت لەدەس دەرچێ، گەڕانەوەی نییە. مەگەر هەر سیر بخۆین و سوڕنا بژەنین. بەم قسە هەرکامە بە جۆرێک چوونە دەریای بیر و خەیاڵەوە. چەند کەسیان لەبەرخۆیانەوە دەستیان کرد بە لێکدانەوە کە ئەگەر کابرا بەو پارەوە هەڵاتبێ، ئەم مانگە دەبێ لە خەڵکی داوای بەرتیل و ڕیشوەی زۆرتر بکەن هەتا خەرج و بەرجی ماڵیان کەمی نەهێنێت. یەکێکیان کە خێزانی دەوڵەمەند بوو لەبەرخۆیەوە وتی: ناچارم ملکەچی لای ژنەکەم بم کە لە تەخشان و پەخشانی خۆی کەم کاتەوە و خەرجی ئەم مانگەی من و منداڵەکان دابین بکات. ئەوی دیکە دەیگوت پاش دوایی هاتنی کاری ئەمڕۆ، دەچمە بازاڕ. لەو چەند کەسە کە سوودخۆری نێو بازاڕن دەبێ بڕێک پارە وەربگرم. چەند جاری دیکەش پەنام بۆیان بردووە. جەنابی بەرپرس تەلەفوونی بۆ چەند شوێنێک کرد کە ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان واژۆ نەکردووە کە مووچەی ئەم مانگەمان وەرگرتبێت. کەچی وتیان کارەکەتان لە بناغەوە جێی پرسیارە. خۆ ئەوە یەکمجار نییە ئەو کابرایە بە دوای مووچەی مانگانەدا دەنێرن...
تەنیا کابرای چاویلکە لەچاو یەکڕاست گەڕایەوە بۆ ماڵ. بەشەرمەوە دانیشت و بە خێزانی گوت: با منداڵەکان نەزانن، ئەم مانگە هیچ شک نابەین و مووچەکەمان فەوتا. خێزانی وتی: چۆن فەوتا؟ خۆ کاتژمێری دەی بەیانی کابرای خزمەتکار هات و پارەکەی هێنا و وتی خۆت مووچەی مانگانەکەت ناردۆتەوە!!!

ڕۆژی دوایی پولیسیان تێگەیاند. پولیس لە پێشدا سەبارەت بە کابرای خزمەتکار پرسیاری کرد. وتیان پیاوێکی پەنجا ساڵەیە. خوێندەواری کەمە. جگە لە چەند جار کە نابەجێ باسی سیاسەتی کردووە، هیچی دیکەمان لێ نەدیوە.
پولیس چوونە بەردەرکەی ماڵە کابرا. ژنێک کە چاوێکی کوێر بوو دەرکەی کردەوە. زانیان خێزانیەتی. دیواری حەوشە ڕووخا بوو. نێو ماڵ دەتگوت چادری قەرەچییە. ژنە دەیگوت کچێکیان هەیە کە بە مێردیان داوە و لە شارێکی دوور بە کرێکاری دەژین. بە چەند ساڵ جارێک دێنەوە باوان. کوڕێکیان هەبووە کە چەند ساڵ بەرلە ئێستا ماشێن لێی داوە...
زانیان کابرا دوانیوەڕۆی هەموو ڕۆژێ دەچێتە چایخانەی گەڕەک. چەند مانگە کچێکی غەریب کە لە ماڵە باوکی هەڵاتووە، دێتە بەر چایخانە و لەگەڵ کەسانێک دەچێ. کەچی ئەوە دوو ڕۆژە هەم کابرا و هەم کچە نادیارن...

کابرای خزمەتکار و کچە لە هوتێلێک لە قەراخی دەریای باکوور ڕایدەبوێرن. کچە بە نازەوە داوای هەر شتێک دەکات کابرا بۆی دەکرێ. پاش نزیکەی مانگێک ڕژاندن و پژاندن، کاتێ ئەسپێ لە گیرفانی کابرا کەوتە هەڵپەڕکێ، کچە ڕێگای خۆی دەگرێ و دەڕوا.
ڕۆژێک لەنێو بازاڕ، پولیس دەستی نایە سەر شانی کابرای خزمەتکار...

"نجیب محفوظ ١٩٦٣/ محمدجواهرکلام"

خوێنەری هێژا!
کاتێ باری ژیان نالەبارە، ئیتر کەس بۆ ئیش و کار وەکوو ئەرکێکی کۆمەڵایەتی ناڕوانێت. لە باتی ویژدانی کاری، هەرکەس هەوڵ دەدات بەشی زۆرتر هەڵکڕێنێت.

کەس دز و درۆزن لە دایک نابێت. کێشەکان ساڵەهای ساڵ لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت و ڕۆژێک دەبێتە هۆی ریسوایی.
باسی کەسێک و دوان نییە، ئێمە کۆمەڵگامان نەخۆشە.

عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/١١/٢٠

@hoday_sher

2 months, 3 weeks ago

??

"جـا ڕەشـەبـا چی لەدەس دێ؟!"

جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ!
جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
گەر خـانووەکان بڕوخێنێ
خـۆ زەوی هەر دەمێنێ!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
گەر چـراکان بخنکێنێ
خـۆر دەمێنـێ..!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ خۆشەویستی دڵدارەکان هەڵوەرێنێ؟
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ بەستە ناخی ئەم سەدەیە بخنکێنێ؟!

"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

2 months, 3 weeks ago

??

مامۆستا حەسەن زیرەک"

دیسان شەو هات

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

3 months ago

??

مامۆستا "حەسەن زیرەک"
ئەرێ هۆ لەیلی

دیل و ئەسیری من دوو چاوی کاڵم
حەقم بە دەستە هەی تا ڕۆژ بناڵم
ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕۆحمی خێرت بێ جوانێ بۆچ وا بێ مەیلی
من بووم بە مەجنوون هاوار تۆش بووی بە لەیلی

ئەسیر و دیلی هەی دوو زولفی خاوم
باوەڕم پێ بکە دەی من بۆ تۆ نەماوم
ئەرێ هۆ لەیلی من بە لەیلت بم
وا پیرت کردم تا کەی من بە مەیلت بم

دیل و باڵ بەستە و زنجیری تۆمە
شەو و ڕۆژ وەی وەی مردم بۆ دوو لیمۆمە
شەو و ڕۆژ فکری هاوار جووتێک لیمۆمە
ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕۆحمی خێرت بێ مردم بۆچ وا بێ مەیلی

چ خودا بەردارە وەی غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیە دەی یان زۆر و یان کەم
ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕۆحمی خێرت بێ وەی جوانێ بۆچ وا بێ مەیلی
من بووم بە مەجنوون مردم تۆش بووی بە لەیلی

ئەسیر و دیلی من دوو چاوی جوانم
ئیجازەم بدەی وەی ئەوشۆ میوانم
ئەر هۆ لەیلی، لەیلی بان یاڵێ
باوەشێنم کەی دەی گەرمە پەلکەی دەسماڵێ

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

5 months, 3 weeks ago

??

ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەمی چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نەمەک و مەزەی شەڕابم
من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم
لە وێرانەی دڵی شێواوم شین و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ
بووم بە ئەفسانەی وڵاتان: شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ

خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ، دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یان بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقات بم
ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە بە فدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم!

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

6 months ago

??

شوێنی هەڵگرتنی پارە.

ئەم فەرمایشتەم لە زۆرێک لە ئێوە بیستووە کە: قسەی هەوەڵ و ئاخری کۆمەڵگا، پارە دەیکات. جا ئەگەر وابێت، دیارە پارە توانایی قسە کردنی هەیە!

بەڵێ؛  من ئەو تواناییەم هەیە، بەڵام ڕەنگە بفەرموون ئەتۆ پارەیەکی شڕی و هیچت بۆ گوتن نییە! تکایە وا بیر مەکەنەوە. چوونکا من لەو کاتەوە کە لە چاپ دراوم، دەسبەدەس و ماڵەوماڵم پێ دەکەن. زۆر بیرەوەری و ئەزموونم هەیە. ئەوەندە کە جیاوازی نێوان چاوبرسی و سکبرسی دەزانم. هەم سواڵکەری دەوڵەمەندم دیوە، هەم زانای برسی...  منیش بۆم دەرکەوتووە ئەم دنیا بەری بە کوێوەیە. بۆ ڕاست و درۆی قسەکانم، کڵاوی خۆتان بکەن بە قازی، تا عەرزتان بکەم:
کاتێ فرۆشیارێک، من لە نێو دەستی کڕیارێک دەبینێت، ئەگەرچی حەوت پشتی باوکیان لە مزگەوتێک پێکەوە نوێژیان نەکردووە، بەڵام وەها بە گەرموگۆڕییەوە دێتە پێشوازی، دەڵێی کوڕەکەی پاش دوو ساڵ لە سەربازی گەڕاوەتەوە. ئەگەر بۆ پارە نەبێت، بۆ چ شتێکی دیکە بەم چەشنە دەچێتە پێشوازی مرۆڤێکی ترەوە؟

لەگەڵ زۆرێک لە ئیش و کارەکان ناسیارم، بەڵام کەسانێکی وەهاتان هەیە، شەرەف و نیشتمان و هونەر و ویژدانیش هەر بە کاڵا دێتە پێش چاویان و دەیفرۆشن.

زۆر جار دیومە، نەخێرەکانتان بە هۆی منەوە ڕێک بووە بە بەڵێ قوربان...

جارێک لە گیرفانی دزێک قەتیس مابووم، پۆلیسێک لە کۆڵانێکی تەنگەبەر ڕزگاری کردم و من بردە لای پیاوێکی جگەرە فرۆش.

جارێک کابرایەکی گوناحبار ویستی پیاوەتی بکات. بۆیە منی پێشکەش بە بنکەیەکی خێرخوازی کرد. کەچی بەرپرسی ئەو ناوەندە فەرمووی: من لە ئاوی شەو خۆم دەپارێزم، چۆن پارەی وەها گڵاو وەردەگرم؟ گوناحبارەکە منی بردە لای پیاوێک و شەرابی کڕی. لە گیرفانی شەرابفرۆشدا چەندین دراوی کاغەزی دیکەش هەبوون، کە ئەوان  لە ماڵی هەمان کابرای خێرومەندەوە هاتبوون.

بەڵام تاڵترین ڕۆژی ژیانم ئەو ڕۆژە بوو کە لەگەڵ لەشی ژنێکدا ئاڵۆگۆڕ کرام. قسمەت نەبوو  زۆر لە جانتاکەیدا بمێنمەوە. بۆ شەو کە منی بردەوە بۆ ماڵ، منداڵەکەی هەناسەی زۆر توند بوو. ڕەنگ بە ڕوویەوە نەمابوو. بێهێز داکەوتبوو. بە هەڵەوداوان منی بردە دەواخانە. بەڵام بایەخی من کەمتر لە نرخی دەرمانەکان بوو. لەو حاڵەدا گاوری بۆ موسڵمان دەبوو. زۆر لە کابرا پاڕایەوە تا دەرمانەکەی وەرگرت.  کاتێ ڕۆیی، خاوەنی دەواخانەکە گوتی دیارە منداڵەکەی خواردنی باشی نییە، لە ماڵی تەنگ و تاریک دەژین، بەو نیشانانەی کە باسی دەکرد، تووشی ژانەسی بووە (ذات الریه).

دیومە کەسانێک بۆ خاتری من و چەند گەڵای وەکوو من، کڕنووشیان بۆ کەسێک بردووە کە دەبێ بە چوار، پێنج کەس هەوسارەکەی ڕاگیر بکەن. بەڵام ئەگەر هەژارێک سەری ببێتە ژێر لاشەیەوە کەس لێی ناپرسێت.

جاریش بووه بە هۆی مرۆڤێکی خاوەن هەستەوە، دڵی منداڵێک، ڕۆحی نەدارێک، بە من گەشاوەتەوە. ئەوانە هەر ئەو کەسانەن کە بەبێ پارەش هەر دەوڵەمەندن. سەر بە هەر باوەڕێک بن، هەر خاوەن هەستن.

ئەمانەی باسم کرد ئەو شتانەن کە بە چاوی خۆم دیومە. دەنا بۆ جارێک ڕێم کەوتە بانک، پارەی زل، زل کە سەددانە، سەددانە پێکەوە ڕێز کرابوون، شتی وایان لە مرۆڤی ئەم سەردەمە دەگێڕاوە، من لە باتی ئەوان شەرم دەیگرتم.

کەوایە من تاوانبار نیم، کاتێک خۆتان لە ناخی دەرووندا، جێتان بۆ تەرخان کردووم.

ئۆ.هێنڕی١٩٠٥/ علی فامیان.

خوێنەری هێژا؛
لە دنیای ئەمڕۆ پارە لە باتی ئەوەی ئامرازێک بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، خۆی لێمان بۆتە ئامانج. بۆیە ئیتر تەنیا باسی کڕین و فرۆشتن نیە. پارە کاریگەری هەیە لە سەر هەموو کەلێن و قوژبنی کۆمەڵگا و جێگای هەموو شتێکی گرتۆتەوە. بۆیە پێشینیانی ئێمە دەیانفەرموو: پارە دەبێت لە نێو دەستان بێت نەک لە نێو دڵان.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٦/٠٣

@hoday_sher

We recommend to visit

کانال رسمی آهنگیفای و دنیای ترانه

🎵 بات: @ahangifybot

ارتباط، تبلیغات: t.me/ahang_contact

اینستاگرام: instagram.com/ahangify

سایت: aha.ng

Last updated 1 year, 10 months ago

?کانال رسمی رسانه ملوبیت?
بات موزیک
@melobot
ارتباط و تبلیغات
t.me/+Pm2HzS_x4H0CxHck
اپلیکیشن
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.melobit.meloapp&pcampaignid=tg_channel_info
گپ ملوبیتی‌ها
https://t.me/melogapp

©DMCA: @melobita

Last updated 1 month, 3 weeks ago

💯تبلیغات 👇🏻
https://t.me/tarefebankmusic

🎵پیج اینستاگرام 👇
https://www.instagram.com/bankemusic._

تیک تاک tiktok.com/@_musicir

یوتیوب
https://youtube.com/@Musicir_

ساندکلود
https://on.soundcloud.com/rdgTA