💯تبلیغات 👇🏻
https://t.me/tarefebankmusic
🎵پیج اینستاگرام 👇
https://www.instagram.com/bankemusic._
🎵آهنگ درخواستی
@TonoBankbot
فرشتــهی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• 🎧🖤📀🔐••
٫٫
🌿
پرسیار لە فضيل بن عياض کرا دەربارەی ئایەتۍ : ﴿مِنْ خَشِيَ الرَّحْمَنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُنِيبٍ﴾ [ق: ٣٣].
فەرمـووۍ : " الْمُنِيبُ " ئەو کەسەیە گوناه و تاوانەکانی بیر خۆی ئەهێنێتەوەو باسی ئەکات لە خەلوەو تەنهاییدا و دواتر داوای لێخۆشبوون و استغفار ـی بۆ ئەکات .
📜 موسوعة التفسير المأثور (٢٠/٥٠٩)
٫٫
🗓 ٤۳۸
🌿
» ئیمـام علی رَضِي اللهُ عَنه ئەگەر چوبایەتە ناو مانگی رمضان ئەیفەرموو : " پەروەردگارا ڕازیمان بکەو قەناعەتمان پێ بڪە بە کەمێک لە خەو (واتە بەخەوێکی کەم تێر خەو ببین) ".
📜 التَّرغِيبْ والتَّرهِيبْ (۳٦٦/۲).
..
🗓 ٤۳۷
🍁
»» پرسیار ڪرا لە ئیمام شافعی رحمه الله گومانی خراپ بردن بە اللە چۆنە ؟!
فەرمووی : " وەسوەسەی بەردەوام ، ترسی بەردەوام لەوەی بکەویتە ناو موسیبەت و ناخۆشی ، وە بەردەوام چاوەڕوان بی ئەو نیعمەتانەی پێتدراوە لێت بسەنرێتەوە ، ئەمانە هەمووی گۆمانی خراپ بردنە بە اللە ـی بەخشندەو میهرەبان ".
📜 حلية الأولياء (۱۲۳/۹).
.
🗓 ٤۳۷
🍁
.
حب الظهور يقسم الظهور
»» ڪابرایەک بەهاوڕێکەی ووت : ئەوە وەک بزانی خەطیبی بەغدادۍ لە کتێبی تاریخ بغداد منی لەگەڵ لە کەسانی ثقەو ڕاستگۆکان داناوە یان لەگەڵ درۆزنەکان ؟
هاوڕێکەی پێی ووت : ئەسڵەن باسی تۆی هەر نەکردووە !
ئەویش ووتی : خۆزگە باسی ئەکردم کێشە نییە با لەگەڵ درۆزنەکانیش بووایە !
📜【السـيــر【381/18】
.
🗓 ٤۳٦
🍁
• ابن عبـاس رضي الله عنهما ئەفەرموێ : « بەڕاستی خێرو چاکە ئەبێتە مایەی ئەوەی کوڕی کوڕەکەشت لێی سوودمەند بێ و پاداشتی لەسەر وەرگرێ ».
ــ مكارم الأخلاق للخرائطي (٩٦).
🗓 ٤۳٥
🍁
﴿يُعْرَفُ المُجْرِمُونَ بِسِيماهُمْ﴾ [الرحمن ٤١]
ــ پێشەوا حەسەنی بەصری ئەفەرموێ : « موجریم و خراپەکارەکان لە ڕۆژی قیامەتدا بە ڕوخسارە ڕەشبووەکەیان و ڕەنگی شینی چاویانا ئەناسرێنەوە ».
مقاتل بن سليمان ئەفەرموێ : « دەرکەوتنی ڕوخساریان بەو شێوازە دوای حساب و کتابە ».
📜 موسوعة التفسير المأثور
🗓 ٤٣٤
🍂
|| ابن موبارەك ' رحمه الله ' ئەفەرمووێ : « ئافرەتێـك لە بني إسرائيل پیسایی منداڵەکەی بە پارچە نانێـڪ پاک کردەوە ، دواتر پارچە نانەکەی خستە ناو ڪونە دیوارێکەوە ، اللە ئەو ئافرەتەی تووشی برسێتی ڪرد هەتا وای لێهات ئەو پارچە نانەی لەو کونە دیوارەیا داینا دەری ڪردەوەو خواردی».
📜 كتاب الزهد (٥١/٢).
🗓 | ٤٣٣
🍂
◉ پرسیاریان لە ئیمامی شافعی ڪرد :
چ شتانێـک لە پیاوەتی کەم ئەکەنەوە ؟!
فەرمووی : « زۆر بڵێی ، وە درکاندنی نهێنی ،
وە متمانە کردن بەهەموو کەسێـڪ ».
📜 الانتقاء في فضائل الثلاثة الأئمة الفقهاء (١/١٠٠).
🗓 | ٤٣٢
🍂 ⎮ 🌾
ـ جا هەر کەسێـک لەپێناو اللە جل جلالە
شەڕ بکـات ئەوە لە بەهەشتدایە
» مُرَّة ئەڵێ : « لەلاۍ عبداللە ـی کوڕۍ مسعود باسی کۆمەڵەیەک کرا کە لەپێنـاو اللە ـدا کوژرا بوون ، عبداللە فەرمووۍ : بابەتەکە بەو شێوەیە نییە ئێوە ئەیبینن و بۆی ئەچن ، کاتێک کە دوو کۆمەڵەکە بەیەک گەیشتن (واتە کۆمەڵەی موسڵمانان و کافران) ئەوکات فریشتەڪان دائەبەزن ، ئینجا فریشتەڪان ناوی خەڵکی ئەنوسن بەپێی پێگە و پلەکانیان ، فڵان کەس بۆ دنیا شەڕ ئەکات ، وە فڵان کەس بۆ موڵک و سەروەت و سامـان شەڕ ئەکات ، وە فڵان بۆ بەناوبانگ بوون شەڕ ئەکات و بەو شێوەیە ، وە فڵان ـیش لەپێناو بینینی ڕووی اللە شەڕ ئەکات ، جا هەر کەسێـک لەپێناو اللە شەڕ بکـات ئەوە لە بەهەشتدایە ».
📜 الجهاد - ابن المبارك (١/٣٢).
🗓 ⎮ ٤٣١
🍂 | 🌾
(رحمهُ الله تعالى)
▫️ أبو داود ئەڵێ : « هەرگیز ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ـم نەبینیوە باسی شتی دونیایی و دونیای کردبێت ».
- البداية والنهاية (٣٦٢/١٠) -
🗓 | ٤٣٠
💯تبلیغات 👇🏻
https://t.me/tarefebankmusic
🎵پیج اینستاگرام 👇
https://www.instagram.com/bankemusic._
🎵آهنگ درخواستی
@TonoBankbot
فرشتــهی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• 🎧🖤📀🔐••