ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago
🟥نگرانی چند کشور عربی در خصوص حمله احتمالی تل آویو به تاسیسات نفتی ایران
🔻چند کشور عربی از جمله امارات، بحرین و قطر نگرانی خود درباره حمله احتمالی به تاسیسات نفتی ایران و نتایج منفی این امر بر اقتصاد و محیط زیست را به واشنگتن ابلاغ کردند.
همه کارها و حرفهایمان تکرار است آنهم با حافظه مکدر . ۴۶ سال داریم خود را در بازیهای رژیم موافق و مخالف و بیشتر حیران و سرگردان تکرار میکنیم .
ڕۆژژمێری تایبەت بە مووبایل بۆ مانگی جۆزەردان
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 20ی بانەمەڕ هێزە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران له گوندی حاجیابادی جەغەتوو 4 کەسیان بە ناوەکانی #عوسمان_عەباسی، #هێمن_عەلیزادە، #ڕەحمان_خوسرەوی و #شەهرام_سوڵتانی بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی جێژنی نەوروز دەسبەسەر کردووە.
فوری ?:
نبردهای شدید و خشونت بار در مرز منطقه خارکف در حال وقوع است.
احتمال میره خارکف به زودی سقوط کنه
ئەوەش لێکدانەوەی زۆربەی چالاکانی سیاسی بوو کە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تارانیان مامەڵە لەسەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە قەڵەم دەدا و ئەو جۆرە لێکدانەوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا ڕەنگی دابووە. بەڵام بەڕاستی بۆ حیزبێکی وەکوو حیزبی دێموکرات کە لە مێژووی نزێک بە 80 ساڵەی خۆیدا بەرپرسیاترین حیزبی هەر چوار بەشی کوردستان بووە چۆن دەبێ مامەڵەی لەسەر بکرێت؟! حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەو ئیزنە بە خۆی نادات کە بێت بەشێکی کوردستان و حیزبێکی وەکوو حیزبی دێموکرات بکاتە قوربانیی سیاسەتەکانی خۆی. بەڵام بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی و حیزبی دێموکراتیش دەبێ بەرنامەی خۆی هەبێ.
لەلایەکی دیکەوە ڕێژیمی ئێران هەمیشە خەباتی نەتەوەیی کوردی لە هەموو بەشەکان و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتدا بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەستووەتەوە. ئەوەش بۆ ئەوەیە کە یەکەم؛ بۆ هێرش بۆ سەر ئەو حیزبەی لە هیچ شتێک دەست نەپارێزێت. دووهەم؛ بیکاتە بیانوویەک و هێرش بکاتە سەر هەموو بەشەکانی کوردستان بە تایبەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بەڵام ڕێژیمی ئێرانیش دەزانێت کە ئەو دوو هۆکارەی ئەو باسیان دەکات ڕاست نییە. لە کاتی شۆڕشی ژینادا بەرپرسانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران یەکێک لە داواکانیان ئەوە بوو کە حیزبی دێموکرات بەیاننامە و ڕاگەیاندن بۆ مانگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کوردستاندا بڵاو نەکاتەوە. ئەو داواکارییە لە ساڵی ١٣٥٨ هەتا ئێستا بەردەوام بووە. (منبع وب سایت امام خمینی ـ نامە اخطار به سران حزب منحل دمکرات ـ حدود آزادی مطبوعات پیام به نیروهای نظامی (اخطار به سران حزب دمکرات و حدود آزادی مطبوعات).
بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی دەزانن کە مێژووی کورد پڕه لەو ڕووداو و ڕێککەوتنانەی کە بە زیانی کورد تەواو بووە. بۆیە ئەزموونی ئەوەیان هەیە و هەڵەی لەم چەشنە دووپات ناکەنەوە. بەڵام ئەو چاوەڕوانییەیان هەیە کە دەبێ هەموو بەشەکانی کوردستان بەنیسبەت هەرێمی کوردستان بەرپرسیار بن.
لەو نێوانەدا قسەیەک لەسەر حیزبی دێموکرات ناهێڵێتەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شایەتیی هەموو حیزبەکانی کوردستان بەتایبەتی باشووری کوردستان هەمیشە بەرپرسیارانە کاری کردووە و بگرە لە زۆر پێچ و پەنای مێژووییدا پاشەکشەی لە ویستی خۆی کردووە لەبەر بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان کە قازانجێکی نەتەوەییە.(بڕواننە لێدوان و وتووێژی بەرپرسانی حیزبی دێموکرات).
بەپێی ئەوەیکە حیزبی دێموکرات ئەزموونێکی نزیک بە 8 دەیە خەباتی هەیە بۆیە چاوەڕوانیش لەو حیزبە زۆر زیاترە و خەڵکیش چاوەڕوانیان ئەوەیە کە حیزب بەرپرسیارانە بجووڵێتەوە. هێڵی نەتەوەیی حیزبی دێموکرات وەک یەکێک لە هێڵەکانی خەباتی ئەو حیزبە پێوەرێک بووە کە لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش قوربانیی بۆ داوە. شەڕی داعش، ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ڕاگەیاندنی حکوومەتی فێدراڵ لە عێراق، هەڵبژاردنی خوالێخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی وەک سەرکۆماری عێراق.
حیزبی دێموکرات لە مێژووی خۆیدا ڕووی لە هیچ کەسێک نەهێشاوە کە یارمەتیی بەشەکانی دیکەی کوردستانی کردبێ و لە داهاتووشدا دەیکات. بەڵام لە هەمان حاڵدا خۆشی هەزینەی ئەوەی داوە کە بۆ قازانجی بەشێکی دیکەی کوردستان دەست لە ویستێکی خۆی هەڵگرێ. بۆیە سەردان و پێوەندیی سیاسیی هیچ کام لە حیزبەکانی کوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کوردستانیان تێدا دابەش کراوە نابێ بۆ ئێمە جێگای نیگەرانی بێت و بەڵکوو ئێمە دەبێ خاوەنی بەرنامەی خۆمان بین.
?ئاکام:
دوای ئەوەیکە نێچیرڤان بارزانی لە تاران گەڕاوە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا باسی لەوە کرد: "دەسەڵاتی من وەک سەرۆکی هەرێم پاراستنی بەرژەوندیی هەرێمی کوردستانه. بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانیش لە سەرووی بۆچوونی حیزبەکان دەبینم و بە تەئکید هەر هەنگاوێکی بینێم لە مەسڵحەتی هەرێمی کوردستاندا دەینێم". ئەوە قسەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.
ئەو زۆر سیاسیانە و بەرپرسیارانە وڵامی هەموو ئەو نیگەرانیانەی داوە کە حیزب و لایەنەکان هەیانە. ئەو قسەیە بەو مانایەیە کە ئەو لەژێر بۆچوون و قسەی هیچ حیزبێکی کوردستانیدا نییە. ئەو، ئەو ئەرکەی کە بۆی دیاری کراوە بەڕێوەی دەبات و ڕاوێژکارەکانی چی بۆ دیاری بکەن دەیڵێت و ئەنجامی دەدات.
بۆ ئێمەی سیاسیش و بۆ خەڵکی دیکەش دەبێ ئەو بزانین و فێر بین کە ئەرکی سیاسی، سمەتی سیاسی، چالاکیی سیاسی و پێوەندی سیاسی دەبێ پێوەرێک و پرەنسیپێکی هەبێ. نابێ وا بیر بکەینەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێوەندیی سیاسی لەگەڵ تاران نەبێ. بەڵام نابێ پێوەندییەکان لەسەر ئەساس و دژی خەباتی نەتەوەی کورد بێ.
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago