????

Description
پـرسیـار ئـەکرێ لە ابـن عبـاس﴿رَضِيَ اللهُ عَنْهُ﴾
بـەچی فێری عیلم بـووی..؟
فـەرموویەتی:-
بە زمـانێك کە زۆر پـرسیـارئەکا
﴿واتە زۆر پرسیـارم کردووە﴾
وە بـە دڵـێکی ئـاگاوە
وە لاشەیـەك کە مـاندوو نـابێ
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

2 years, 1 month ago

هێشتا هەست دەڪەم ڪە من منداڵێڪۍ غەمباربم ڪە بەجێیان هێشت بێت لەچۆڵەوانۍ یارۍ بڪات وەنەگەڕێنەوە ڪاتێ ئێوارە هات تاریڪۍ دایپۆشۍ وە زۆریش گەورەبوویمە بەڵام لەناخمەوە منداڵێڪۍ غەمبارم تامەزرۆیۍ و دابڕان و ئەوین پەڪ ڪەوتەو نەخۆشیان ڪردووە
?
ئیتر ماندوو بووم لە گەڕان!

2 years, 1 month ago

جارێكیان (عومەری كوڕی عوبەیدوڵڵا) لە ماڵ دەرچوو كە بەناوبانگ بوو بە باشی و سەخاوەتی.. لە ڕێگاكەیدا بەلای بێستانێكدا تێپەڕی و غوڵامێكی بینی كە پاڵی دابوو بە دیوارێكەوە و نانی دەخوارد، سەگێك لێی نزیك بۆوە و ئەویش لە خواردنەكەی بەشێكی پێدا، عومەریش لەمە سەری سوڕما و پرسیاری لە غوڵامەكە كرد: ئایا سەگی خۆتە؟
غوڵامەكە: نەخێر!
عومەر: ئەی بۆچی ئەوەندەت پێدا؟
غوڵام: سەیرم كرد كەس نەبوو نانم لەگەڵ بخوات تەنها ئەو سەگە نەبێت!
عومەر: تۆ ئازادی یان كۆیلە؟
غوڵام: من كۆیلەی خاوەنی ئەم باخەم
عومەر رۆیشت و پاش كەمێكی تر گەڕاوەو پێی وت: مژدەت لێبێت تۆ ئازادی و باخەكەش هی خۆتە!
غوڵامەكەش شوكری خودای كرد و وتی: خودایا بەڵێن بێت بەری ئەم باخە هەموی بۆ هەژاران بێت!
عومەر سەری سوڕما و وتی: ئەی تۆش هەژار نیت؟ پێویستیت پێی نیە؟
غوڵامەكە: من شەرمەندەی لای خوام ئەوەندە بەخشندە بێت بەرامبەرم و منیش بەخیل بم
*?*المحاسن و المساوی: البیهقی

2 years, 1 month ago

ئەی دڵ بۆچی ئاشق بە دوونیا دەبیت؟
بۆچی ڕسوای بارەگای خودام دەکەی؟
بۆچی ئارەزووی خراپەو تاوان دەکەی؟
بۆچی؟ بۆچی ؟بۆچی؟

2 years, 1 month ago

**با دەرگاکانی ئاسمانت بۆ بکرێتەوە
بڵێ :
الله اكبر كبيرا والحمدلله كثيرا و سبحان الله بكرة و أصيلا

انجا دوعا بکا
ئیلاهی
ئەو دڵانەی کە بۆ یەکتر ئەسوتێن وە ئەو چاوانەی تامەزرۆیی یەکتربینین بەیەکیان شاد بکە

انجا گەر دەتەوێ قبووڵ بێت 10 جار بڵێ:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ**

2 years, 1 month ago

سۆزێک بۆ مامۆستاکەم?*?*

وا نەزانی لەبیرم چووی
ئەی مامۆستای شەهیدکراو

لەجاران زیاتر خۆشمەوێی
کامەرانم ئەی مامۆستای لەبیر نەکراو

وا ئەم جەژنەش لە دووری تۆم

ئەی مامۆستام ئەی پێشەوام

تۆ بڵێی جارێکیتر بێ بەدیدارت شاد بینەوە
پڕشنگی بەیانیەکی تر بێ لەسەر شنە هەڵبێتەوە

جارێکی تر بانگەوازت دوبارە سەر بێنێتەوە
هەرچی طاغوتی دونیایە لەژێر پێی تۆ بتلێتەوە

ناوو پێگەت هێندە بەرزە وا شەش ساڵە ئەیڵێنەوە
وانەکانت لەناو دڵان  جێگای خۆیان کردۆتەوە**

2 years, 1 month ago

جارێ جەژن نەهاتوە پیرۆزبای چی ئەکەن؟!

2 years, 1 month ago

هیوام هەرتۆی خودای عالەم
کە پیشتیوان و یارم بیت??

2 years, 1 month ago

پەشیمانی...
والە ژێر باری نەدامەت ئای کە بێزارم خودا...
نەفسی سەرکەش بوو بەیارم قەت نەبوو لێم لابدا..

تا دڵی گرتم بەجارێ قەسوەتی جورمی گوناهـ..
دەسی حەسرەت با لەسەر دەم بۆ عیبادەت ڕێی نەدا..

چۆن لە قەبزەی مەکری شەیتان دەرنەچووم وابووم خەریک..
دەستو پێ بەندی ئەسارەت پێم نەبوو بۆ ڕێی هودا..

جا ئەگەر لوتفی خودابێ دەست و پێم بکرێتەوە..
بێ شەفاعەت کا لە مەحشەر سەروەری من ئەحمەدە..

هەر لەسایەی زاتی ئەوبێ هەم بەئالی خۆشەویست..
ئەو بە خۆم بگرێ خودایە لام بدا لەم حەشرەدا..

هەم لەبەر نازی ئەوانەی مەحرەمی ئەسراری تۆن .
بۆ نیازی بەندەکەی بەند بێنە هیمدادو سەدا..

گەر بە بەدکرداری معروفە ئێستا بەندەکەت..
وا پەشیمانە و خەریکە دەست لە ڕەحمەت بەرنەدا...?

2 years, 1 month ago

?اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي ?

2 years, 1 month ago

ئاگاداربن هیچ کات بە ئەقڵی خۆتان فتوا مەدەن و قسەی خودی خۆت لە خۆت وەرمەگرە.. هەتا ئەتوان چاو بخشێنن بە گەورەیانی ئەم ئومەتە .. برادەرێ. سێ کەسی کردبوو بە تەلەبەی خۆی وتی هەفتەیەک دەرسم پێ ئەوتن. وتی لە مەسەلەیەکی عەقیدە بەغەڵەت بۆم شەرح کردبون تێم گەیاندن…

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago