Infinite Entertainment, Zero Cost: Get Your Free Books, Music, and Videos Today!

Jwanit |🤎.

Description
جوانی واتا ؛
«من و تۆ» لە ناو چەقی ئێوارەیەکدا.

- @S1AHAND
Advertising
We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago

1 month, 3 weeks ago
**ئیلاھی پێش کۆتایی ھاتنی ئەم مانگە …

ئیلاھی پێش کۆتایی ھاتنی ئەم مانگە پیرۆزە ، موژدەی گیرابوونی دوعاکانمان پێ ببەخشە 🌿.

1 month, 3 weeks ago
**نمرەی عەینەکەکەم**

نمرەی عەینەکەکەم
لەسەر بینینی تۆ ڕێک دەخەم،
چەند دوورتر بڕۆی
پیرترم دەکەیت.

| ئیدریس عەلی

1 month, 4 weeks ago

مزگێنیی دا بە سروە بای بەهاری ،
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری هەژار
. جەژنی نەتەوەیی پیرۆزبێت.

1 month, 4 weeks ago
تۆ بڕۆی شتەکان تێک دەدەم

تۆ بڕۆی شتەکان تێک دەدەم
زویر دەبم و نان ناخۆم
لە سوچێکی تاریک و تاریکدا
خۆم دەشارمەوە،
من هێشتا بایی ئەوە منداڵم
لە هەندێک شت تێنەگەم
بۆ نموونە ڕۆشتنی تۆ

||| جەبار عەزیز

2 months ago
خۆشەویستت ھەیە؟

خۆشەویستت ھەیە؟

-نەخێر.

ئەی بۆ کێ دەنووسیت؟

-بۆخۆم.

وشەی خۆشەویستی بۆخۆت؟

-خۆم لە ھەمووان زیاتر شایەنی خۆشەویستیم.

| غسان کنفانی🌻

2 months, 3 weeks ago
**کاتێک’**

کاتێک’
ناتوانم لەگەڵ تۆبم, کتێبە دڵخوازەکەت ئەخوێنمەوە,
گوێ لەگۆرانیە دڵخوازەکەت
ئەگرم, سەیری فیلمە
دڵخوازەکەت ئەکەم,
چونکە’ لەناو ئەوانە کەمێک
لەتۆ ئەدۆزمەوە🪻.

- جوانی تۆ .

4 months ago
**حەبیبە ؛**

حەبیبە ؛
تا لەم جەنگەڵە سامناکەی ژیاندا،
پێمان نەکەوتووە بە سەر مینێکدا، تا دەنگی تەقینەوەیەکی لە ناکاو گوێچکەی پڕ نەکردووین لە تەرم، تا چاوەکانت ئەوەی کە ناوم لێ ناون ناوەڕاستی دونیا، بۆمبی خەوێکی ناخۆش نەیکردوون بە ئەستێرەیەکی ڕژاو یان ئەو لێوانەی لە سووریدا، کە هەر دەڵێی گێلاس ماچی کردوون، لە سەر ڕەفەی ئەو دوکانەی کە ناوی ژنە، پیری نەیکردوە بە هی خۆی یان روونتر بڵێم تا ڕۆژ نەبۆتەوە و بەر لەوەی بنوویت، پێش ئەوەی لە نێو باوەشی سپێدەیەکی شومدا، بە چزووی ئەو هەنگانە بە ئاگا بێیت کە دێن لە شیرینیت دەخۆن، وەرە و لە بەر دەممدا دابنیشەو با کەمێک پیانۆت بۆ بژەنم
هێێێی خۆشەویستم، حەزی من وایە نەک هەر ژەنینی پیانۆ بەڵکوو تەواوی ئەو بەهرانەمت نیشان بدەم کە پێم وایە خٶشتدەوێن بۆ نموونە نیشانت بدەم کە چۆن تەنانەت لە نێو بچووکترین دەمارەکانی جەستەمدا، کردوومیت بە قەسیدەیەکی چەند مەزن بەڵام ئەفسووس بەر لەوەی بگەیت بە دڵم دەبینم گەیشتوویت بە هەموو ڕۆژنامەکانی دونیا تۆیش دەڵێی بمشارەوە.

| پەشێو حەمەد ئەمین

4 months, 2 weeks ago

ساڵی نوێتان پیرۆز ،
بەهیوام له «2024»ـدا ڕۆژەکانتان
تەژی بن له پێکەنین و جوانی.

5 months, 1 week ago
5 months, 3 weeks ago
**« گەر تۆ منت لە یاد …

« گەر تۆ منت لە یاد بێت ئیتر بەلامەوە گرنگ نییە ئەگەر هەمووان منیان بیر چووبێتەوە»

| هاروکی مۆراکامی ،

We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago