Jwanit |🤎.

Description
جوانی واتا ؛
«من و تۆ» لە ناو چەقی ئێوارەیەکدا.

- @S1AHAND
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months, 3 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 2 months, 4 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months, 2 weeks ago

3 months ago
**حەبیبە ؛**

حەبیبە ؛
تا لەم جەنگەڵە سامناکەی ژیاندا،
پێمان نەکەوتووە بە سەر مینێکدا، تا دەنگی تەقینەوەیەکی لە ناکاو گوێچکەی پڕ نەکردووین لە تەرم، تا چاوەکانت ئەوەی کە ناوم لێ ناون ناوەڕاستی دونیا، بۆمبی خەوێکی ناخۆش نەیکردوون بە ئەستێرەیەکی ڕژاو یان ئەو لێوانەی لە سووریدا، کە هەر دەڵێی گێلاس ماچی کردوون، لە سەر ڕەفەی ئەو دوکانەی کە ناوی ژنە، پیری نەیکردوە بە هی خۆی یان روونتر بڵێم تا ڕۆژ نەبۆتەوە و بەر لەوەی بنوویت، پێش ئەوەی لە نێو باوەشی سپێدەیەکی شومدا، بە چزووی ئەو هەنگانە بە ئاگا بێیت کە دێن لە شیرینیت دەخۆن، وەرە و لە بەر دەممدا دابنیشەو با کەمێک پیانۆت بۆ بژەنم
هێێێی خۆشەویستم، حەزی من وایە نەک هەر ژەنینی پیانۆ بەڵکوو تەواوی ئەو بەهرانەمت نیشان بدەم کە پێم وایە خٶشتدەوێن بۆ نموونە نیشانت بدەم کە چۆن تەنانەت لە نێو بچووکترین دەمارەکانی جەستەمدا، کردوومیت بە قەسیدەیەکی چەند مەزن بەڵام ئەفسووس بەر لەوەی بگەیت بە دڵم دەبینم گەیشتوویت بە هەموو ڕۆژنامەکانی دونیا تۆیش دەڵێی بمشارەوە.

| پەشێو حەمەد ئەمین

4 months ago

ساڵی نوێتان پیرۆزبێت 🎉 ؛
-
ئەم شەو،کۆتا شەوی ساڵی «2024»ـە،
بۆمن ساڵێکی پڕ لە ناخۆشی و دژواری بوو
وە بۆ گەلی کوردستانیش بەهەمان
شێوە ئومێدەوارم ساڵی «2025»
پڕبێت لە پێکەنین و دڵخۆشی بۆ
هەموو خەڵکی کوردستان..

4 months, 1 week ago

لە هەر شوێنێکی ئەم نیشتیمانە ؛
گەر زانیت کچ و کوڕێکی
دڵشکاوی لێیە تۆ بە عودەکەی
ژێر باڵت وەرەوە و بڵێ ؛
خۆشمدەوێیت و دڵنیام
هەرچی بکەین مەحاڵە بەیەکدی بگەین.

5 months, 3 weeks ago
**ماڵ بە ئاگردان گەرم نابێت ؛**

ماڵ بە ئاگردان گەرم نابێت ؛
ماڵ بە ترپەی خۆشەویستیی دڵەكان
گەرم دەبێت ،ئەو ماڵەی برینێكی تێدایە
و برینەكە بووەتە هۆی ساردیی
نێوان دایك و باوك، ماڵەكە دەگۆڕێت
بۆ گۆڕێكی سارد و چی زەردەخەنە
و پێكەنین و خۆنواندن هەیە،
ئەو گۆڕە، ناكاتەوە بە ماڵ.

- نەبەز گۆران.

5 months, 3 weeks ago
هەناسەم سەرڕێژی

هەناسەم سەرڕێژی
شێتییە.

لەگەڵ تۆدا،
جێگیر دەبێ و دەبێتە
ئاواز و
ڕیتمێکی
مۆسیقایی
چێژهێن.

بە بێ تۆ، هەموو شتێک
هەرکەهەرکەیە
شێتییە
نەساغییە.
-ئاکیف کیچلوو
وەرگێڕان: سیما ئاکۆ

5 months, 4 weeks ago
قسەکردن لەگەڵ هەندێک کەس وا دەکات …

قسەکردن لەگەڵ هەندێک کەس وا دەکات هەست بە باشتر بوون بکەیت وەک بۆنی باران ؛
هەر وەک خۆت ..

ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ

9 months ago

یەک جۆر کەمئەندام لەدوونیادا ھەیە ؛
ئەویش ئەوانەن کە کتێب ناخوێننەوە
ھەموو ئەوانەی کە کتێب ناخوێننەو ،
بێ ئەوەی بەخۆیــــان بزانن خراپترین
جۆری نوقستانی و بیمارییان ھەیە.

| بەختیار عەلی ،

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months, 3 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 2 months, 4 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months, 2 weeks ago