bang.xwazy-kchek

Description
چەند ناشیرینە بەڕواڵەت دینداروئەهلی تەقوابی بەس لەژێرەوە منافیقو دوڕو بیت😒


ئاگەداربە ئێمە بۆ تاقیکردنەوە لێرەین نەک بۆ ڕابواردنی دنیا...
وەک سەروەرمان ﷺ دەفەرموێ {الدنیا سجن المؤمین وجنت الکافر}
دنیا سجنی ئیماندارانە و بەهەشتی کافرانە

ئەگەر زانیاریت ب
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 1 week ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago

3 months ago

سود له‌ وه‌رزی پایز وه‌ربگره‌
وه‌كو پیاو ساڵحانی ئۆممه‌ت فه‌رموویانه‌:
پایز به‌هاری ته‌قوادارانه‌
ڕۆژه‌كانی كورتن بۆ ڕۆژوبون و شه‌وكانی درێژن بۆ شه‌و نوێژ..🧡🍂

3 months, 1 week ago

ئاشکرایە وەک لە کۆدەنگی بیروباوەڕی سەلەفدا هاتووە وئیمامی کرمانی وجگە لەویش ریوایەتی دەکەن کە سەلەف بیروباوەڕیان وا بووە عەرەب ڕێز وپلەوپایەکی تایبەتیان هەیە وفەزڵیان هەیە بەسەر گەلەکانی ترەوە، هەڵبەت ئەمە بەهۆی خودی جەنابی پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم وە ئەوەی کۆتا پەیامی ئاسمانی وکەلامی خوا قورئان بە زمانی عەرەبی دابەزیوە.

دەبێ تێبگەین کە ئەم فەزیلەت وڕێزە وەک جنسی عەرەبە نەک وەک تاک بەتاکی عەرەب کە بەرێزتر وئەفزەلتر بن لە تاکی گەلەکانی تر.

بۆیە ئایەتی: "إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ عِندَ ٱللَّهِ أَتۡقَىٰكُمۡۚ" کە مەبەست پێی ئەفرادی خەڵکە پێچەوانەی ئەو کۆدەنگی سەلەفە نایەت، چونکە ئایەتەکە باسی فەزڵی تاک تاکی خەڵکی دەکات بەسەر یەکەوە کە بەهۆی تەقوا وبەهێزی تەوحیدەوەیە.

وە فەرموودەی "لا فَضلَ لِعَرَبيٍّ على عَجَميٍّ إلّا بالتَّقوى" کە وەک سەنەد صحيح نیە ولاوازە، ئەگەر صحيحیش بێت دیسان مەبەست پێی تاک تاکی خەڵک وئەفرادە کە هیچ کەسێک فەزڵی بەسەر کەسی ترەوە نیە تەنها بە هۆکاری تەقواوە نەبیت.

بۆیە نەژادپەرستەکان ئەم بیروباوەڕەتان لێ نەشێوێنن وئەم ئایەت وفەرموودانە بکەنە شوبهە بۆ دژایەتی ئەو بیروباوەڕەی سەلەف وئەوەڵینی ئوممەتی لەسەر بوون.

ئەو فەزیلەتەش کە وەک جنس دراوە بە عەرەب فەزیلەتێکی خواییە وبێ قەدر سەیرکردنی عەرەب یان سوک سەیرکردنیان نیشانەی کەمی ئەدەب وڕێزی موسوڵمانانەیە، وە ڕقلێبونەوە لە عەرەب نیشانەی نیفاق وکوفرە، چونکە ئەوەندە بەسە بۆ ئەم فەزڵە کە پێغەمبەری خاتەم وخاتەمی ڕیسالەت عەرەبین.

ئەمما وەک ئەفراد وتاک تاک دەکرێت کوردێک یان تورکێک یان فارسێک یان ئینگلزێکی بە تەقوا لە تاک تاکی تەواوی شارێکی عەرەبنشین بەرێزتر وبەقەدر تر بێت لای خوا ولە پێوەری شەرعدا بە هۆکاری تەوحیدی بێ غەل وتەقوا وئیمانە بەرزەکەیەوە..

بەو هیوایەم ئەمەندە کافی بێت بۆ ڕەواندنەوەی ئەم ئیشکال وشوبهەیە کە شعوبیەکان لە کۆن وقەومیەکان لەم سەردەمە فڕێی دەدەن دڵی شوێنکەوتوانی دینی حەقەوە..

3 months, 1 week ago

هەرچەندە سفورەو جلی نیمچە ڕووتی لەبەرەو بەجادەکان یەت و ئەچێ بەڵام دڵی زۆرباشە و زۆۆر لەمحجەبەکان چاکترە !!!!

ئبلیس ڕیوایەتی کردوە لای عەقڵی هەندێ له خەڵکی .

5 months, 2 weeks ago

?ژیان و دونیا ئامڕازن نەک ئامانج
?خۆ خستنە مەترسی لەپێناو دونیا کارێکی ژیرانەو داخوازی کراو نیە
?بەختەوەری پەیوەست نیە بەهیچ جوگرافیایەکی دیاریکراو.
?تاکە فاکتەری سەرەکی بۆ بەختەوەر بوون دوای پەیوەندی توندو تۆڵی دڵ لەگەڵ خوا بریتیە لە قەناعەت.
?کەسێک، خێزانێک، قەناعەتدار نەبن بەهیچ شتێک ڕازی نابن.
?ناکرێت بۆ ژیانی دونیا بەراوردکاری نێوان خۆمان و خەڵکی بکەین.
?گرفتی زۆری خەڵک چاولێکەری و ژیان کردنە لەڕقی یەک و دژی یەک.
?بێگومان ژیان بەمردن کۆتایی دێت بەڵام جیاوازی زۆر هەیە لەنێوان مردن لەڕێگای خواو مردن لەڕێگای دونیا.
?پێویستە بیرکردنەوەکانمان بۆ ژیان کردن بگۆڕین و بگەڕێینەوە سەر ئاڕاستە دروستەکە.

5 months, 3 weeks ago

پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەکاتی ڕووداوە سروشتیەکاندا دەیفەرموو: (اللهمَّ لا تَقتُلْنا بغَضَبِكَ ولا تُهلِكْنا بعَذابِكَ وعافِنا قبلَ ذلك)

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ التخريج : أخرجه الترمذي (3450) باختلاف يسير، وأحمد (5763) بلفظه.

5 months, 4 weeks ago
6 months ago

ــ ئەگەر خودا ناشرینی دەروون و ڕووی ڕاستی مرۆڤەکانــی دەرخستبــا بۆ یەکتری، کێ دەیتــوانی تەماشای ڕووی یەکتری بکات؟!

ــ ستر کردن و شاردنەوەی ناشرینییەکــان لەلایەن خودای گەورە، جوانترین بەخشینی پەروەردگارە بە مرۆڤ؛ کەواتــە با لووتبەرزیت ڕێگەت پێنەدات زیاتر لەخۆت دەربچیت، چــوونکە ڕێزگرتنی خەڵکــی بۆتۆ بەهۆی پاراستنی ڕووی ڕاستەقینەی تۆیە لەلایەن پەروەردگــــارەوە.

6 months ago

هاوڕێی نیوەڕێ!
کەسانێکن کەتەنها لەکاتی جادەی پان و خۆشی و ئیسراحەتدا لەگەڵتن!
هەرکات کەمێك ڕێگەکەت تەسکو ناخۆش بوو ئیتر هەر زوو ماڵئاواییت لێ دەکەن!
چونکە ئیتر بەرژەوەندیان لەگەڵ تۆ نامێنێت و دوای بەرژەوەندی خۆیان دەکەون و لە ناسکترین کاتی ژیانتا بەجێت دێڵن!

8 months ago

? ‏ سفيانی ثَّەوريّ رحمه الله دەفەرمێت :-

●چومە خزمەتی جەعفەری کوڕی محەمەد ی کوڕی علی کوڕی ابوتالیب،رحمه الله

●پێی فەرمووم:-ئەگەر اللە سبحانەوتعالی نیعمەتێکی بەسەرا ڕژاندی سوپاس و ستایشی الله ی لەسەر بکە

●وەئەگەر ڕزقێکت دواکەوت زۆر استغفراللە بکە

●هەرکارێکیشت لێ عاسی بو و ناڕەحەتی ڕوی تێکردی بڵێ: لا حول ولا قوَّة إلَّا بالله

●پاشان پێی ووتم ئەی سوفیان ئەمانە سێ گەوهەرن ئەی سوفیان دەستی پێوە بگرە وێنەیان نیە..

[ بهجة المجالس {صـ١٩٩}

8 months, 1 week ago

ئەگەر خەم بخۆیت یان نا
دوونیا هەر بەو مەیلە دەڕوات
ڪە خۆی ئارەزوویەتی . . .

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 1 week ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago