❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
خەڵکەکم بیستیە بۆیان گێڕایمەوە کە گۆرانیەکی یەک لە گۆرانیبێژەکان دەرچووە لەخۆشیان هاواری کردووە و لەماڵێ پێیان گوتووە چیە دەڵێی شێت بووی؟
هەشمانە کە زنجیرە و سلسلەکی نوێی زانستی دادەنێین ئەوەندە دڵی خۆش دەبیت نامە دەنێری دەڵێ ئەوەندە دڵم بەو زنجیرەیە خۆشە تا خوا دەڵێ بەسسە...
هەردووکی هەر چێژ و حەزە و دڵت پێی خۆش دەبێت،
بەڵام خۆت دیاری دەکەی چێژەکە کامیان بێت:
١- چێژ+سزا.
٢- چێژ+پاداشت.
کتێبەکی زۆر چاک لەسەر پەروەردەی منداڵ و مەنهەجی پێغەمبەریی ﷺ لەسەری:
- البناء العقدي
- البناء العبادي
- البناء الاجتماعي
- البناء الأخلاقي
- البناء العاطفي والنفسي
- البناء الجسمي
- البناء العلمي والفكري
- البناء الصحي
فەرموودەیەکی زەعیفە و ئیبن کەثیر لە موقەدیمەی تەفسیرەکەی هێناویەتی و ئیمامی بەیهەقی بە ژمارە 2406 ڕیوایەتی کردووە، بەڵام پڕاوپڕ دەڵێی دیمەنی ئێستایە و دیمەنەکەی دەبینین:
دووربن لە لەحن و ئاواز و شێوازی خوێندن و سەربادانی خاوەن کتێبەکان و تاوانباران، بێگومان لەدوامدا خەڵکانێک دێن قورئان دەخوێننەوە و دووبارەی دەکەنەوە وەکو خوێندنەوەی گۆڕانی و لاواندنەوە و ئاوازەکانی ڕێک دەخەن.
قورئانەکە لە ئاستی قورگیان بەرزنابێتەوە و هیچ سوودێکی نیە.
فیتنە بۆ دڵی خۆیان دەنێنەوە بەو کارە و دڵی ئەوانەشی کە پێیان سەرسام دەبن و گوێیان لێدەگرن!!!
لەجیاتی خەریکی تەفسیر و تەدەبور و کارپێکردن بین، ئاواز و خۆش خوێندنەوە لامان بووەتە ژمارە یەک و ناوەڕۆکی قورئان لامان ون بووە...
دڵەکان خاڵیە لە تەدەبوری قورئان و پڕبووە لە ئاواز و لاواندنەوە و ناوی قاریئەکانی جوانتر دەیلاوێننەوە و بەهەناسەی درێژتر ئایەتەکان تەواودەکەن، هەموو ئامانجی مەجلیسە قورئانیەکان بووەتە ڕەسم گرتن و گرتنی پارچە ڤیدیۆیەکی قاریئەکی بەناوبانگ بەبێ ئەوەی بیسەر یەک ئایەتیش بەجوانی مانای بزانێت!!!
ئیمامی عومەر بە ئەبو موسای ئەشعەری دەگووت: دەی ئەبو موسا، خودامان بیربهێنەوە(بەخوێندنەوەی قورئان).
بەڵام ئێستا چەندی مەجلیسی لاواندنەوەکان ئامانجی بیرهێنانەوەی خودایە؟
(مەرج نیە هەمووجار قاریئەکان خراپبن، جاروەیە بیسەرەکان خراپن).
#کاتی
بەداخەوە...
"بەشێک" لەو کەناڵانە کوردیانەی تلیگرام هەواڵەکانی غەززە نەقڵ دەکەن، ئەلف و بێی علومی شەرعی نازانن و بابەتە عەقیدەیی و فقهیە سادەکانیش نازانن(هەیانە لە نزیکەوە دەیناسم، تاقەتی دوو زنجیرەی علومی شەرعی نیە تا ئاخیری بەردەوام بێت و دوو کتێبی 300 لاپەڕەیی بخوێنێتەوە).
جگە لەو تەفرەقە و فیتنەیەی دروستی دەکەن لە هەندێک لە پۆستەکانیان
خوای گەورە هیدایەتیان بدات و لێیان خۆشبێت...
نەتیجە:
وەکو هەواڵ دەکرێ سوود وەربگیردرێ لەو کەناڵانە بۆ ئاگاداربوون لە حاڵی موسڵمانان(خوای گەورە لەو لایەنەوە پاداشتیان بداتەوە)، بەڵام هەر قسەیەکی تر بکەن هیچیان ئەهلی عیلم نین و نازانن قورئانیش بەجوانی بخوێننەوە هەندێکیان، بۆیە عاطفی مەبن و بەنوسینی کەسێک ئەهلی عیلم نیە قەناعەت دامەمەزرێنە.
اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا
مُّتَشَابِهًا،
مَّثَانِيَ:
وەسفەکانی قورئان/
خوای پەروەردگار باشترین و جوانترین قسەکانی دابەزاندە سەر پێغەمبەرەکەی ﷺ کە کتێبێکە:
- ئایەتەکانی وێکچوون (لە جوانی و ڕێکی و ڕەوانبێژیدا).
- ئایەتەکانی دووپاتکراوەن و چەندجار دووبارە دەبنەوە بۆ چەسپینیان.
1- تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ
2- ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ
3- وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ ۚ
کاریگەری قورئان/
1- پێستی ئەوانە گرژدەکاتەوە کە لە خودایان دەترسن و بە زانستەوە دەیناسن (خشیە=خوف+علم).
(کەواتە کاریگەری تەواوی نابێت بۆ کەسێک دڵی مردووە و خەشیەی خودای نیە).
2- پاشان پێستیان نەرم دەکات بەرەو زیکر و یادی خودا.
3- دڵیان نەرم دەکات بەرەو زیکر و یادی خودا.
ذَٰلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ ۚ
وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ.
سورة الزمر - 23
= ئەو قورئانە و کاریگەریەکانیشی هیدایەت و ڕێنموونی خوای پەروەرگارن، کێی بوێ هیدایەتی دەدات، هەرکەسیش خودا گومڕای بکات هیچ هیدایەت دەرێکی نیە.
تێبینی: ئەگەر قورئان کاریگەری ئاوای لەسەرت نیە، بزانە دڵت نەخۆشە و مردووە، چارەسەرێکی بۆ بدۆزەوە.
چونکە گەورەترین عەزابێک لەدونیا، بریتیە لە دڵ مردوویی.
فَوَيْلٌ لِّلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ اللَّهِ
سورة الزمر - 22
جا وەیل و لەناوچوون بۆ ئەوانەی دڵیان ڕەقە لە ئاست زیکر و یادی خودا (یان ئەم قورئانە).
ئەوەش لەهەمووی زەخمتر
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago