❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
🔸پێشەوا شافیعی - ڕەحمەتی خوای لێبێ - فەرموویەتی:
🔹هەرکەسێک پێی خۆشە کە پەروەردگار دڵکراوە و دڵ ڕۆشنی بکات، لەسەری پێویستە لە شتێکدا قسەنەکات کە پەیوەندی بەوەوە نییە، وە دوورکەوێتەوە لە تاوان و سەرپێچی، وە لە نێوانی خۆی و پەروەردگاردا با کردەوەیەکی شاراوەی هەبێت.
🔹وە لە ڕیوایەتێکی تردا فەرموویەتی:
ئەو کەسەی پێی خۆشە کە پەروەردگار دڵکراوە و دڵ ڕۆشنی بکات، پێویستە زۆربەی کاتەکان بە تەنها بێت و زۆر تێکەڵاو نەبێت، وە مرۆڤێکی کەمخۆربێت و دوورکەوێتەوە لە تێکەڵاوی مرۆڤە سەفیهو کەم عەقڵەکان و ئەوانەش کە هەندێک زانستی شەرعیان پێیە بەڵام دارای ویژدان و ئەدەب نیین.
چەند سودێک:
🔹١- سەرقاڵی بەندایەتی و کاروباری ڕۆژانەی خۆتبە و مەبە بە کەوچکی هەموو قازانێک دڵنیابە لە ڕۆژێکدا باجی ئەم سەرەڕۆییانەت دەدەیت کە موحتاجی تۆسقاڵێک کاروکرداری چاکیت.
🔹٢- ئەگەر لە زەمانی پێشەوا شافیعیدا خەڵکانی بەو شێوازە هەبووبن لەگەڵ ئەوەی کە هەندێک زانستیان پێ بووە بەڵام لەهەمان کاتدا مەحروم بوون لە ویژدان و ئەدەب...ئەبێ لەم زەمانەی ئێمەی تیادا دەژین چەندانی لەو نەوعە هەبن و لە هەمان کاتیشدا بوون بە بار بەسەر ئیسلام و موسوڵمانانەوە...
🔹٣- مرۆڤە دڵ پاک و دڵ نورینەکان سەرقاڵی خۆئیسڵاح کردن و چاک کردنی نێوان خۆیان و پەروەردگارن و دوورەپەرێزن لە گەڕان بەشوێن عەیب و کەمووکوڕی خەڵکانی تردا.
🔹٤- کاتێک تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکدا سەربکێشێ بۆ ڕەقبوونی دڵەکان بە هەر هۆیەک بێت... لەم حاڵەتەدا دوورکەوتنەوە و دوورەپەرێزی باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەی خۆت لەدەست نەدەیت و بەهیلاکدا نەچیت.
🔹 قال الإمام الشافعي رحمه الله:
«من أحب أن يفتح الله قلبَه أو ينوّره؛ فعليه بترك الكلام فيما لا يعنيه، واجتناب المعاصي، ويكون له خبيئة فيما بينه وبين الله تعالى من عمل -وفي رواية-: فعليه بالخلوة، وقلة الأكل، وترك مخالطة السفهاء، و بعض أهل العلم الذين ليس معهم إنصاف ولا أدب» مقدمة المجموع للنووي رحمە اللە (13/1).
🔹محسن محمود سلیمان
٢٧/ ڕەبیعی یەکەمی / ١٤٤٦ ک
٣٠ / ئەیلول/ ٢٠٢٤ م
🔸گرنگی بە نوێژەکانتان بدەن چونکە ڕۆزی دڵەکانە.
🔹قال شیخ الاسلام رحمه الله تعالى-
🔹«إن الصلاة قوت القلوب، كما أن الغذاء قوت الجسد، فإذا كان الجسد لا يتغذى باليسير من الأكل، فالقلب لا يقتات بالنقر في الصلاة، بل لا بد من صلاة تامة تقیت القلوب».
📚 _ [القواعد النورانية (ص:٦٠)].
🔹واتە: بەڕاستی نوێژ ڕۆزی دڵەکانە وەک چۆن خواردن ڕۆزی لاشەیە ،ھەرچۆن لاشە بە خواردنی کەم گەشە ناکات ،دڵیش بە نوێژی بێ خشوع ناگەشێتەوە، کەواتە بۆ گەشانەوەی دڵەکان پێویستە نوێژەکان بە تێرو تەواوی ئەنجام بدەین و پەلەی تیادا نەکەین.
🔹محسن محمود سليمان
٢٩ /٦ / ١٤٤١ ك
🔸گهورهیی صهڵاوات
🔹پێغهمبهرصلی الله علیه وسلم فهرموویهتی:(( مَنْ صَلَّى عَلَيَّ مِنْ أُمَّتِي صَلَاةً مُخْلِصًا مِنْ قَلْبِهِ، صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرَ صَلَوَاتٍ , وَرَفَعَهُ بِهَا عَشْرَ دَرَجَاتٍ، وَكَتَبَ لَهُ بِهَا عَشْرَ حَسَنَاتٍ , وَمَحَا عَنْهُ عَشْرَ سَيِّئَاتٍ )) صَحِيح التَّرْغِيبِ وَالتَّرْهِيب:( 1659).
🔹واته:ههركهسێك له ئومهتهكهم صهڵاواتیكم لهسهر بدات به دڵێكی پڕله ئیخلاصهوه:
1ـ خوای گهوره دهجار صهڵاوات لهسهر ئهو دهدات.
2ـ وه ده پلهیش بهرزی دهكاتهوه.
3ـ وه ده چاكهیشی بۆ دهنوسێت.
4ـ وه ده تاوانیشی لهسهر دهسڕێتهوه.
🔹كهواته: ئهگهر دهتهوێت پهروهردگار صهڵاواتت لهسهر بدات و پلهكانت بهرزبكاتهوه و چاكهكانت بۆ زۆر بكات و تاوانهكانت بسڕێتهوه، كهمتهرخهمی مهكه له دووباره كردنهوهی صهڵاوات لهسهر پێغهمبهرصلی الله علیه وسلم.
🔹محسن محمود سلیمان
٦/ جماد الاول / ١٤٤٦ ک
?لە نیشانەکانی بەختەوەری و سەرفرازی مرۆڤی باوەڕدار:
١- کاتێک مرۆڤی باوەڕدار عیلمی زۆرەبێ خۆبەکەمزانی و بەزەیی هاتنەوەشی زۆرەبێ بەرامبەر خەڵک.
٢- کاتێک کاروکردەوەی باشی زۆرەبێ ترس و بیمیشی زۆرترەبێ لەپەروەردگاری.
٣- کاتێک تەمەنی زۆرەبێ پەرۆشی و هەڵپەکردنی بۆ دونیاکەم دەبێتەوە.
٤- کاتێک سەروەت و سامانی زۆرەبێ بەخشین و سەخای زۆرترەبێ.
٥- کاتێک دەبێتە خاوەن پێگەو مەکانەت لە ناوکۆمەڵگەدا، زیاتر لە خەڵک نزیک دەبێتەوە و پێداویستییەکانیان بۆجێ بەجێ دەکات و خۆبەکەمزانە لە ئاستیاندا.
?قال الإمام ابن القيم رحمه الله:«من علامات السعادة والفلاح: أن العبد كلما زِيدَ في علمه زيد في تواضعه ورحمته، وكلما زيد في عمله زيد في خوفه وحذره، وكلما زيد في عمره نقصَ من حرصه، وكلما زيد في ماله زيد في سخائه وبذله، وكلما زيد في قدره وجاهه زيد في قُربه من الناس وقضاءِ حوائجهم والتواضع لهم».
الفوائد (ص: ٢٢٧).
?محسن محمود سلیمان
٢٦/ ڕەبیعی دووەم/ ١٤٤٦ ک
٢٩/ تشرینی یەکەم/ ٢٠٢٤م
? إِنْ شَاءَ اللّٰه هەوڵدەدەین وتارەکانی مامۆستای بەڕێزمان بەکوالێتی بەرز لە کەناڵی یوتوب دانێین.
?خوای گەورە ئاشتی و ئارامی بخاتە هەموو ووڵاتی موسوڵمانان و دەستی شەڕ و فیتنەیان لێ دوور بخاتەوە..
?محسن محمود سلیمان
١٥ / ڕەجەب / ١٤٤٦ ک
?کاتێک کە مرۆڤەکان سنورەکانی پەروەردگاریان بەزاند و خراپەکاری و کوشتارییان نایەوە لە سەر زەوی ، خوای پەروەردگار وەڵامیان دەداتەوە و بە توندترین شێواز سزایان بۆ دەنێرێت ، وە ئەمەش ڕوونە لای هەموومان کە ئەو ئاگرەی کەوتووەتەوە لە ئەمریکا بووەتە چ عەزابێک بۆیان، وە کاتێک عەزاب و توڕەیی پەروەردگار دابەزی بۆ هەر جێگایەک کەس ناتوانێت ڕێگری لێبکات.
?{ م. محسن محمود سلیمان_حفظە اللە _صحیح الإمام البخاري }
https://www.facebook.com/share/v/r4aWaLh6yEfZM71G/?mibextid=qi2Omg
ووتاری هەینی ڕاستەوخۆ: ڕاستگۆ و سەرڕاست و ڕاساڵ بە...
٢٠ / محرم/ ١٤٤٦ ک
٢٦/ ٧ / ٢٠٢٤ م
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago