قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
امام الآجري دەفەرمووێت : نابینن رەحمەتی خوای پەروەردگارتان لێبێت چۆن اللە جل جلالە هانی خەڵکی دەدات بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و تدبریان هەبێت لە کەلامی موبارەکی خۆی ، هەر کەسێک تدبری کەلامی اللە بکات و هەوڵ بدات لە واتاکانیان تێبگات ، ئەوا پەروەردگاری دەناسێت ، وە گەورەی و دەسەڵات و قودرەت و توانای اللە جل جلالە دەناسێت ، وە گەورەی و رۆزی نیعمەت و فەزڵی اللە دەزانێت بەسەر ئیماندارانەوە .
وە هەر کەسێک تدبری کەلامی اللە بکات دەزانێت کامەیە ئەو واجبانەی دراوە بە سەریدا و ئەو نەفسی خۆی مەلزەم دەکات بەو حەق و مافانەی اللە جل جلالە داوای لێدەکات ، وە بە حەزەر و ئاگەدار دەبێ لەو شتانەی اللە جل جلالە حەزەری بەندەکانی پێداوە ، وە ئەوەی اللە هانی بەندەی داوە لەسەر ئەنجامی بدەن ئەمیش هەوڵی بۆ دەدات و هانی نەفسی لەسەر دەدات .
هەر کەسێك ئا ئەمە سیفەتی بێ و ئا بەم شێوەیە بێ باس کرا لە کاتی خوێندنەوەی قورئان یاخود لە کاتی گوێبیست بوونی قورئاندا لە غەیری خۆی ، ئەوا قورئان بۆی دەبێت بە شیفا ، وە ئەو کەسە کەسێکی دەوڵەمەندە بەبێ ماڵ و سامان ، وە کەسێکی سەر بەرز و بە عیزەتە بەبێ عەشیرەت و بنەماڵە ، ئەو کەسە لەو کاتەی خەڵکی لە سەرگەدانی و بێتاقەتی دان ئەم قورئان دڵنەوایی دەرێتی و لەگەڵیدایە .
وەکەسێک بەم شێوەیە بێت کاتێک قورئان دەخوێنێت هەم و خەمی ئەوەیە کەی پەندە و ئامۆژگاری وەربگرێت لەوەی دەیخوێنێتەوە ، ئەم کەسە مەبەست و نیەتی ئەوە نیە کەی تەواو بێت لەم سورەتە ، ئەو کەسەی ئەهلی قورئانە مەبەستی ئەوەیە کەی تێبگات لە خطابی اللە جل جلالە ، داواکاری و نەهی اللە چیە بۆی ؟ کەی بگەرێمەوە لە سەرپێجی ؟ کەی پەند و ئامۆژگاری وەربگرم ؟ لەبەر ئەوەی خوێندنەوەی قورئان عبادەتە ، دەی عیبادەتیش بە بێ ئاگای و غەفلەت نابێ ، اللە جل جلالە رێنموکاری بەندەکانێتی .
📜اخلاق حملة القرآن
عطاء الخرساني رحمە اللە دەفەرمووێت : هیچ بەندەیەك نیە سوجدەیەك بەرێ لە پارچەیەك لە پارچەکانی زەوی ، ئیللا لە رۆژی قیامەت شاهێدی بۆ دەدا بەو سوجدەیەی بردویەتی ، وە لە کاتی مردنیشی دا بۆی دەگری .
📜الزهد والرقائق لابن مبارك
معتمر بن سلیمان رحمە اللە فەرموویەتی : باوکم هەموو کەسەکانی ناو ماڵەکەی هەڵدەساند لە خەو کاتێک مانگی ڕەمەزان دەهات و دەیفەرموو : هەستن لە خەو لەوەیە ساڵێکی تر نەگەنەوە بە ڕەمەزان .
📜موسوعة ابن ابی الدنیا
ابراهیم بن ادهم دەفەرمووێت : دویناکەمان پەرە پێ ئەدەین بە دراندنی دینەکەمان ، جا نە دینەکەمان ئەمێنێتەوە نە ئەوەی گەشەمان پێیدا .
اللە بکە هاوەڵ و هاودەم ، وە مرۆڤەکان فەرامۆش بکە و گرینگیان پێ مەدە .
امام الآجري دەفەرمووێت : نابینن رەحمەتی خوای پەروەردگارتان لێبێت چۆن اللە جل جلالە هانی خەڵکی دەدات بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و تدبریان هەبێت لە کەلامی موبارەکی خۆی ، هەر کەسێک تدبری کەلامی اللە بکات و هەوڵ بدات لە واتاکانیان تێبگات ، ئەوا پەروەردگاری دەناسێت ، وە گەورەی و دەسەڵات و قودرەت و توانای اللە جل جلالە دەناسێت ، وە گەورەی و رۆزی نیعمەت و فەزڵی اللە دەزانێت بەسەر ئیماندارانەوە .
وە هەر کەسێک تدبری کەلامی اللە بکات دەزانێت کامەیە ئەو واجبانەی دراوە بە سەریدا و ئەو نەفسی خۆی مەلزەم دەکات بەو حەق و مافانەی اللە جل جلالە داوای لێدەکات ، وە بە حەزەر و ئاگەدار دەبێ لەو شتانەی اللە جل جلالە حەزەری بەندەکانی پێداوە ، وە ئەوەی اللە هانی بەندەی داوە لەسەر ئەنجامی بدەن ئەمیش هەوڵی بۆ دەدات و هانی نەفسی لەسەر دەدات .
هەر کەسێك ئا ئەمە سیفەتی بێ و ئا بەم شێوەیە بێ باس کرا لە کاتی خوێندنەوەی قورئان یاخود لە کاتی گوێبیست بوونی قورئاندا لە غەیری خۆی ، ئەوا قورئان بۆی دەبێت بە شیفا ، وە ئەو کەسە کەسێکی دەوڵەمەندە بەبێ ماڵ و سامان ، وە کەسێکی سەر بەرز و بە عیزەتە بەبێ عەشیرەت و بنەماڵە ، ئەو کەسە لەو کاتەی خەڵکی لە سەرگەدانی و بێتاقەتی دان ئەم قورئان دڵنەوایی دەرێتی و لەگەڵیدایە .
وەکەسێک بەم شێوەیە بێت کاتێک قورئان دەخوێنێت هەم و خەمی ئەوەیە کەی پەندە و ئامۆژگاری وەربگرێت لەوەی دەیخوێنێتەوە ، ئەم کەسە مەبەست و نیەتی ئەوە نیە کەی تەواو بێت لەم سورەتە ، ئەو کەسەی ئەهلی قورئانە مەبەستی ئەوەیە کەی تێبگات لە خطابی اللە جل جلالە ، داواکاری و نەهی اللە چیە بۆی ؟ کەی بگەرێمەوە لە سەرپێجی ؟ کەی پەند و ئامۆژگاری وەربگرم ؟ لەبەر ئەوەی خوێندنەوەی قورئان عبادەتە ، دەی عیبادەتیش بە بێ ئاگای و غەفلەت نابێ ، اللە جل جلالە رێنموکاری بەندەکانێتی .
?اخلاق حملة القرآن
نوێژ ڕووە غیر قیبلە ..
اللە تعالی فەرموویەتی : « قَدۡ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجۡهِكَ فِي ٱلسَّمَآءِۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبۡلَةٗ تَرۡضَىٰهَاۚ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥۗ » سورة البقرة : ١٤٤
جا رسول اللە ﷺ لە سەفەردا رووە و ئەو شوێنە نوێژی کرد کە وڵاخەکەی دەیبرد .
٣٩٣ - لە جابر بن عبداللە ـەوە رضي اللە عنە کە دەفەرمووێت رسول اللە ﷺ لە گەشتەکەیدا نوێژی سوننەتی دەکرد لەسەر وڵاخەکەی رووە و خۆر هەڵات لە ئەثەری دواتر و ریوایەتێکی تردا دەڵێت رووە و ئەو شوێنەی ولاخەکەی دەیبرد ، جا ئەگەر بیوستبا نوێژە فەرزەکان بکا ئەوا دادەبەزی و رووە و قیبلە نوێژی دەکرد .
٣٩٥ - جابر بن عبداللە دەیفەرموو : رسول اللە ـم ﷺ بینی لەسەر وڵاخەکەی نوێژە نافیلەکانی « نوێژە سونەتەکان » دەکرد بە هەموو ئاراستەیەك دا ، بەڵام دوو سەجدەکەی نزمتر دەکرد لە ڕکوعەکە و ئیشارەتی دەکرد .
٣٩٦ - جابر بن عبداللە فەرموی : لە غەزای ئەنماردا رسول اللە ـم ﷺ بینی نوێژی دەکرد لەسەر وڵاخەکەی رووەو خۆر هەڵات .
٣٩٧ - وە عبداللە بن عامر بن ربیعة وتی : رسول اللە ـم ﷺ بینی نوێژە نافیلەکانی دەکرد لەسەر وڵاخەکەی ڕووە و هەموو لایەك .
٣٩٨ - لە ریوایەتێکی تردا دەڵێت : وە بە سەری ئیشارەتی دەکرد پێش ئەوەی روو بکات هەر لایەك ، وە رسول اللە ﷺ ئەمەی نەئەکرد لە نوێژە فەرزەکاندا .
٤٠٠ - شعیب ڕایگەیاند لە الزهري ـەوە پرسیاری لێکردوە سەبارەت بە گەشتیارێك کە بە جوانی لەسەر پشتی وڵاخەکەی نوێژی کردبێ و ڕووی لە خۆر هەڵات بێ یان خۆر ئاوا ؟
ئەویش وتی : سالم بن عبداللە بۆی باسکردم لە عبداللە بن عمر ـەوە رضي اللە عنمها : رسول اللە ﷺ نوێژی ئەکرد لەسەر پشتی وڵاخەکەی ، گوێی بەوە نەئەدا کە ڕووی لە کوێیە ، وە بەسەری ئیشارەتی دەکرد ، وە ابن عمر ـیش هەروای دەکرد .
٤٠١ - سالم وتی : ابن عمر بە شەو نوێژی دەکرد لەسەر پشتی ولاخەکەت لە کاتێکدا گەشتیار بوو ، وە گوێی بەوە نەئەدا کە رووی لە کوێیە ، ابن عمر فەرمووی : رسول اللە ﷺ نوێژی دەکرد ڕووە و هەر لایەك کە لەسەر پشتی وڵاخەکەی بوە ، وە وتری لەسەر دەکرد جگە لەوە نوێژە فەرزەکانی لەسەر نەدەکرد .
٤٠٢ - بە هەمان ریوایەتی الزهري ـیە
٤٠٣ - لە عبداللە بن عامر بن ربیعة « هەمان ئەثەری ٣٩٧ » ..
٤٠٤ - نافع لە ابن عمر ـەوە فەرمودەکە دەگێرێتەوە کە رسول اللە ﷺ لەسەر پشتی وڵاخەکەی نوێژی نافیلەی کردوە رووە و ئەو شوێنەی وڵاخەکەی دەیبرد ، وە دەڵێت ابن عمر ـیش دەیکرد .
٤٠٥ - ٤٠٩ - لـ ..
٤١٠ - لە ابن عمرەوە رسول اللە ﷺ لەسەر وڵاخەکەی نوێژی دەکرد ڕووە و ئەو شوێنەی وڵاخەکەی دەیبرد ، ئیشارەتی دەکرد وە سوجدەی نزمتر دەکردەوە لە ڕکوع .
٤١١ - انس بن سیرین وتی : انس بن مالک ـم بینی لەسەر گوێ درێژەکەی ڕووە و خۆر هەڵات نوێژی دەکرد ،
وتم : تۆم بینی ڕووە و غیر قیبلە نوێژت دەکرد ؟!
فەرمووی : ئەگەر رسول اللە ـم ﷺ نەبینیبایە بیکات ، یانی : نەمدەکرد .
٤١٢ - لە انس بن مالك ـەوە : رسول اللە ﷺ لە گەشتدا بە ملکەچی ڕووە و غیر قیبلە نوێژی دەکرد .
٤١٣ - محمد بن یحیی بۆی باسکردین ابو عاصم بۆی باسکردین لە یونس بن الحارث ـەوە وتی : ابو بردة بۆی باسکردم لە ابو موسی ـەوە کە : کە رسول اللە ﷺ فەرمووی : نوێژ لەسەر پشتی وڵاخ ئاوا و ئاوایە ، وە ابو عاصم ئاماژدەی بۆ ڕاستی و چەپی و بەردەمی کرد .
?السنة المروزي
کەلامی پەروەردگارم ..
رسول اللە صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : اللە «طە» و «یس» ـی خوێندەوە هەزار ساڵ پێش ئەوەی ئادەم دروست بکات ، جا کاتێک فریشتەکان گوێیان لەو قورئانە بوو ، فەرموویان : سەرفرازی بۆ ئوممەتێك کە ئەمەی بەسەردا دادەبەزێت ، وە سەرفرازی بۆ ئەو ناخانەی ئەمە هەڵدەگرن ، وە سەرفرازای بۆ کەسێک بەمە قسە بکات « واتە : بیخوێنێتەوە »
?اصول السنة لإبن ابي زمنین
چەکی ئیماندار « الإسناد »
یعقوب بن محمد بن عیسی دەڵێت : ابن شهاب الزهري ئەگەر فەرمودەی باسکردبا سەنەدەکەی دەهێنا و دەیگووت ناکرێت سەرکەوتن بۆ سەربان الا بە پەیژە نەبێت .
?الجرح والتعدیل لابن ابي حاتم الرازي
صالح بن احمد الحافظ دەڵێت : گوێم لە ابا بکر محمد بن احمد بوو دەیگوت : پێم گەیشتوە بەوەی اللە تعالی ئەم ئومەتەی بە سێ شت تایبەت کردوە کە نەیداوە بە گەلانی پێشوتر لەوانیش : الإسناد و الأنساب و الإعراب .
یحی بن أیوب دەڵێت : پێم گەیشتوە ئەهلی عیلم دەڵێن : ئەگەر اللە ویستی بێت بەندەیەکی فێری خێر نەبێت و نەیناسێت ئەوا مەژغولی دەکات بە قسەی بێ واتا و هیچەوە .
?الجامع الإبن عبدالبر .