?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
لە خەونیشا کە ناوت بێنم هەر لێم دەڕەنجی
ئەرێ چ بکەم نەژاکێ دڵی تۆ لێم گوڵی من
بەسپایی دێیتە خەوم و وستەم نایێ لەبەر وەی
لە بیانوون بۆ شکانێ، بەڵێنی تۆ و دڵی من
لە عیشقت تۆبەکردن، وەک گەمەی منداڵە، زوو دەشکێ
لە جەغزی پێکەنینتدا، نیگای سەد ئارەزوو دەشکێ
هەناسەت سەد بەهاری پێوەیە گەرچی لە من دووری
ئەگەر تۆ بێی قەڵای زستان بە ئاماژە و بە فوو دەشکێ
ئیرەیی نابەم بەوانەی پێش من
لە ڕەوتی خۆیدا ژین پیری کردن
لای من بەختەوەر هەر ئەو کەسانەن
زووتر گەیشتنە کەناری مردن
.
لە هاتوهەرای تاڵی ژیاندا
کەمچاوەڕوانم پشوویەکم دەوێ
تخوا ئەوانەی دەنگتان پێی دەگا
بە مەرگ بڵێن زوو فریام کەوێ
.
نازانم ئەودەم هاتم چلۆن بووم
ئێستا بێزارم و تەواو بەلەزم
لەم دوا وێستگەیەی تاریکیی ژیندا
دەمەوێ تۆزێ زووتر دابەزم
.
خۆزگەم بەو گەڵا زەردانەی پاییز
چەند بە ئارامی بەر دەبوونەوە
منیش دەخوازم وەک دەنگی مەلێک
بچمە ئامێزی لەبیرچوونەوە
.
بە ڕۆیشتنم کزۆڵە دەنگێک
لەم گەردوونەدا کەم دەبێتەوە
بەڵام ڕۆحێکی شەکەت و ماندوو
بۆ تاهەتایە دەحەسێتەوە
نامەوێ ببمە پیرەدارێک و
وانەی سەد وەرزی ژین بڵێمەوە
خۆزگە وەک بەفری بەربەڕۆچکەیەک
زووتر لە وادەی خۆم بتوێمەوە
ئەگەر مامۆستا هێمن زیندوو بوایە:
جا مەڵێن کابرا تازە سەری لە هێلکەی هێناوەتە دەرێ پەلاماری باز و هەوڵۆ دەدا. بە دەست خۆم نییە وەختێک ئەم دێڕە شیعرەی هێمن دەخوێنمەوە:
"زەمانە گەرچی ئاڵۆز و پەشێوە، کەڵ بە موو بەندە"
دەبینم لە قسەکردن و نووسیندا تۆ كاتێك "گەرچی" بەکار دێنی، کە باسی دوو شت یان دوو هەلومەرجی لێک جیاوا دەکەی. بۆ نموونە:
ئەگەرچی بەهارێکی خۆش بوو بەڵام گژوگیا سەریان وەدەر نەنابوو.
ئەگەرچی شار هێمن بوو بەڵام کەس بە دەرەوە نەبوو.
کەچی
لەو دێڕەدا هێمن باسی دۆخێک دەکا کە پێویستی بە ئەگەرچیی نییە. وەک ئەوەی بڵێی:
ئاگرەکە ئەگەرچی نێڵەی دەهات و بڵێسەی دەگەیشتە ئاسمان زۆر گەرم بوو.
یان زستانەكەی ئەگەرچی زۆر سارد بوو، دەستی دەتەزاند.
دەی باشە زەمانەكەی ئاڵۆز و پەشێوە بۆیە كەڵ بە موو بەندە...
بۆیە ئەگەر هێمن زیندوو بوایە دەمگوت مامۆستای مامۆستایان، بنووسە:
زەمانە هێندە ئاڵۆز و پەشێوە، کەڵ بە موو بەندە
سەیر كەن، "كەڵ بە موو بەندە" ئیدیۆمە و بە واتای ئەوەیە دۆخەكە زۆر شپرزە. ئەو ئیدیۆمە لە كۆنەوە كە هاتووە بەو مانایە هاتووە دۆخەكە ئەوەندە نالەبارە، كەڵی زنجیرپسێن موو ناپسێنێ. دەی كە تۆ ئیدیۆمەكەت هێنا و گوتت زەمانە ئاڵۆز و پەشێوە، یان نابێ پێش ئەو "گەچی بەكار بێنی" چونكە گەرچی بۆ دوو حاڵەت و دۆخ و شتی پێچەوانەی یەكتر دێ، یان دەبێ باسی دۆخی پێچەوانەی كەڵ بە موو
بەندە بكەی.
تەنیا لە یەک حاڵەتدا دروستە. ئەگەر بڵێ:
زەمانە گەرچی ئاڵۆز و پەشێوە و كەڵ بە موو بەندە
...................................................................................
دیسان ئەگەر هێمنم دیتبایە پێم دەگوت لە دێڕە شیعری:
ئەوەندەم ژین دەوێ تا دەم دەنێمە نێو دەمێکی تر"
وشەی "ژین" بگۆڕە و وشەی :دەم"ـی لە جێی دانێ.
ئەوەندەم دەم دەوێ تا دەم دەنێمە نێو دەمێكی تر....
.
.
زۆر كەس دەڵێن "دەم" یان "كات" بە واتای ژین نایە. با جاری وایە دەرفەتیش بە واتای ژین دێ، بەتایبەتی كاتێك داوای شتێك دەكەی. تۆ وەختێك دەڵێی: ئەوەندەیان دەرفەت نەدا دایكی ببینێ، كوشتیان. واتە ئەوەندەیان ژین نەدایە و كوشتیان. خدر بۆ ئاوی ژیان دەگەڕا، بۆ ژین دەگەڕا، بەڵێ، بۆ ئەوە دەگەڕا زەمەنێكی زیاتر بژی. دەمێكی پتر بژی. شتەكە زۆر قورس نییە. جیا لەوەی "دەم" شیعرەكەی مۆسیقاییتر دەكرد. نالییش "دەم"ـی بەو مانایە هێناوە...
ئەودەم نە دەمت بوو، نە دەمت بوو نە دەمت بوو.
كە لەوەی نالیدا دەكرێ یەكێكیان "نەدەم"ـیش بێ. واتە پەژیوانی...
بۆ لوقمان باپیر
وەرە بڕوانە لە ئاوارەییدا وەك دۆمم
هەر دەڵێی كۆیلەیەكی سەردەمی كۆنی ڕۆمم
تۆزی پێڵاوت دەشێ تاجی سەری پاشا بێ
بۆیە دەینێمە سەرم تاكوو بڵێم شا خۆمم
تازە من كوا دەگەمە كۆنە هەواری یاران
چاو لە دوا تیشكی كزی سەر كەلەپۆ و ئاسۆمم
ئەو دەمەی تیشكی هەتاو دوندی چیا دەنگێوێ
من ئیتر تواومەتەوە دوایین تنۆكی مۆمم
پێم لە دوو نایە دەنا هەر بە سەما دێم بۆ لات
وا بە سەر دێم و دەڵێم وردە شەپۆلی چۆمم
لێم گەڕێ لێرە دەبا گۆڕ و نیشانم ون بێ
نەشمرم تازە وەكوو وردە چەوی بن گۆمم
سەد چیای ژان و خەمم ناوەتە كۆڵ هەر بۆیە
تازە هەڵنایەتەوە پشتی چەماو و كۆمم
بۆچی پێت سەیرە گڵاو دەكرێ قەڵا؟ ئاخر من
كوردم و ئاشقی زنجیر و پەتی ئەستۆمم
ڕەسووڵ سوڵتانی
ئەگەر ڕۆژێ ڕێگەت كەوتە پایتەختەكەی سێدارە و خوێن
چاو مەگێڕە
داخوا گۆڕی ونی تێكۆشەران لە كوێن
چونكە هەموو شار نسێیە و
شەقام هەر ڕەش دەچێتەوە
ئاخر
لە سەر گشت چوارڕێیەك
دەرپێیەكی بەجێماوی
بەرپرسانی باشووری لێ دەشنێتەوە
بووی بە چقڵی چاوی دوژمنانی كورد و زووخاوێک لە گەرووی ئەو كوردزمانانەدا كە بە دەستەواژە و ئەدەبیاتی دوژمنانی كورد ناوت دێنن و پێت دەڵێن
ئاڵای باشوور.
تۆ ئێستا ڕەمز و ناسنامەی فەرمیی هەموو نیشتمانپەروەرێكی كوردی. با كوردزمانی خۆفرۆش هەر بە ئەدەبیاتی دوژمنانی كورد ناوت بێنن، ئەو شتانە لە بایەخی تۆ كەم ناكەنەوە.
تۆ ئاڵای كوردستانی و بەرهەمی سەدەیەک خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان.
دژایەتیی قەڵەم
ئازیزێکی بەشدار لە ڕێوڕەسمە شکۆدارەکەی قەرەگۆل ئاوای گوت:
ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ تەواوی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتۆتەوە، ئەوەش هیوا و دڵخۆشییە بۆ گشت نەتەوەخوازان . ئەوانەی لێرە سەرچەپۆکێشن مزگێنی هێنەری سەرچۆپییەکی باڵابەرزانەیان لەناو شۆڕشێکی مەزندا پێیە. ئەوەی لێرە سەرچۆپی نەکێشێ لەناوشۆڕش و سەرهەڵدانیشدا چۆپیکێش نییە.
هەلاوە مەلاوە لە قەرەگۆلی چۆمی مەجیدخان
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago