?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
نەکەی لەخۆ بای ببی بەخۆت...!
هیچ كات مهغرور مهبه به بهشی خوا
ماشاءالله الله چەند جوان فێرمان دەکات لەڕێگەی ئایەتەکانی خۆی.
لِّكَيْلَا تَأْسَوْا عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ٢٣
ئهمهش بۆ ئهوهی کهخهفهت نهخۆن بۆ ئهوهی لهکیستان چووهو بهوهش دڵخۆش و غهڕڕا نهبن کهپێمان بهخشیوون، چونکهخوا کهسانی خۆ بهگهورهزان و فهخرفرۆشی خۆش ناوێت (ئهوانهی بهبهخشینی بههرهکان غهڕڕا دهبن و خۆ بادهدهن و فیز دهکهن)....
سوڕەتی الحدید ئایەتی ۲۳
پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی:
..
ئایا پێتان ڕابگەیەنم كە ئەهلی دۆزەخ كێن؟ هەموو كەسانی وشك و توند و ڕەق لە گەڵ كەسانێك كە لە ڕێكردندا فیز دەكەن و ئەگەر پارە و پولیان دەست كەوێ دەیگرنەوە لە خەڵكی.
متفق علیه
ڕەحمەت لە حەسنی بەسڕی بێت دەفەرمووێت:
ئەگەر قسەكانی مرۆڤ هەمووی ڕاست بن،
وە كردەوەكانيشی هەمووی باشبن،
ئەوا لەوانەیە خەسارەتمەند و زەرەرمەندبێت!
پرسيان: چۆن زەرەرمەند دەبێت؟
گوتی: بە هۆی سەرسامبوون بەخۆيەوە.
واتە موسوڵمان سەرسام دەبێ بەخۆی و کیبر و فیز دەکات شانازی دەکا هەرچی بەدەست دێنێ لە ژیان، وادەزانێ هەموو بەهۆی خۆیەوە بەدەستی هێناوە، بۆیە دەبێ هەموو نیعمەت و بەخششەکان بۆ الله بگەڕێنینەوە، کەهەر الله پێی بەخشیوین و هەموو چاکەو نیعمەتی ئەون نەک ئێمەی بێدەسەڵات.
••••
لو كان كلام بني آدم كله صدقاً،
وعمله كله حسناً يوشك أن يخسر !
قيل: وكيف يخسر؟ قال: يعجب بنفسه.
الحسن البصري رحمه الله.
[شعب الإيمان (5/454)].
.
•┈┈••• ✵◈✵ •••┈┈•
Insta & Telegram
👇🏻👇🏻
✤✤✤✤@kchani_islam✤✤✤✤
✤✤✤✤@wtawfarmuda✤✤✤✤
| ئاگادارکردنەوە لە فیتنە و ئاشوبەکان |
• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : لە داهاتوودا کۆمەڵە فیتنە و ئاشوبێك دێن، کەسی دانیشتوو باشترە لە وەستاو ، وەستاویش تێیدا باشترە لە ڕۆیشتوو، ڕۆیشتوویش باشترە لە کەسێك کە هەوڵ و تەقەڵای زۆر بێت، هەر کەسێك بەرەو ڕووی ئەو ئاشوبە بڕوات پێشوازی لێدەکات و تووشی دەبێت و لەناوی دەبات، هەر کەسێکیش پەناگە و پارێزەرێکی لەو ئاشوبانە دۆزییەوە با پەنای بۆ ببات .
| صحيح البخاري ( ٣٦٠١ ) |
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
هەموو شتێڪ بە #خــودا بسپێرە ...
دڵنیابە ئەو هیچ شتێڪۍ لە بیر ناچێت ..✨
( وَمَا ڪَانَ رَبُّكَ نَسيّاً ) ??
شەوتان پڕ نور و بەرەڪەتۍ ئیلاهۍ بێت ??
پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ فەرموویەتی:
ئامان نەکەن مەدح بکەن، چونکە ئەوە لەناو بەرو تیاچوونە ( واتە: بۆ ئەوکەسەی کەمەدحی دەکەن)
?رواە ابن ماجه
فوزەیڵی کوڕی عیاض ـ ڕەحمەتی اللهی لێبێت دەفەرموێت :ـ
ئەگەر خودا کەسێکی خۆشبوێ خەم خەفەتی زۆردەکات ، وەئەگەر ڕقی لەڪەسێك بوو دونیای بەڕوودەکاتەوەو بۆی فراوان دەڪات .?
سیر اعلام النبلاء:( ٨/٤٣٣ )
| هەموو نەخۆشییەك دەرمانی هەیە |
• لە ئەبو هورەبرەوە خوا لێی ڕازی بێت لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی : خوای گەورە هیچ نەخۆشییەکی نەناردووە تاوەکو چارەسەری بۆ نەناردبێت ، خەڵکانێك هەن ڕێی پێ دەبەن و خەڵکانێك ڕێی پێ نابەن .
| رواه البخاري ( ٥٦٧٨ ) والزیادة في مسند أحمد ( ٣٩٢٢ ) وغیره |
▫️ عومەری کوڕی خەتتاب (رضي الله عنه) دەڵێ: گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو، دەیفەرموو:
بێگومان (قبوڵبوونی) کردەوەکان بە پێی نیازەکانە، وە هەموو کەسێک بە پێی نیازەکەی پاداشت دەدرێتەوە، جا هەر کەسێک کۆچکردنی بۆ لای خواو پێغەمبەرەکەی بێ، ئەوە کۆچکردنەکەی بۆ لای خواو پێغەمبەرەکەيەتی، هەر کەسێکيش کۆچکردنی بۆ دەستکەوتێکی دونیایی بێ، یان بۆ مارەکردنی ئافرەتێک بێ، ئەوە کۆچکردنەکەی بۆ ئەوەیە کە کۆچی بۆ کردوە.
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتۍ
سەردانی گۆڕەکەم بە تایبەتی مەکەن،
بەڵکو #سەڵاواتمۦلەسەرۦبدەن،
بێگومان سەڵاواتەکانتان پێم دەگات
جا لە ھەر شوێنێک بن
•┈┈•┈┈•⊰✿
اَلَلهُمَ صَلِ عَلَیْ مُحَمَّدٍ وَعَلَیْ اَلٌِ مُحَمَدٍ
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago