دایـڪانۍ ئـیـمانداران 💎

Description
‏لە زەمانێکداین ئافرەتانێک هەن پێشبڕکێ دەکەن لە کچەمۆدێل و هونەرمەند ..... بچن!!
تۆ وەک ئەوان مەبە تۆ چاو لەدایکانی ئیمانداران بکە و شوێن پێی ئەوان بکەوە و خۆت بەوان بچوێنە 💝💎

✍️ئـەڤـين


@Omahat_almuminin_bot
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

1 week, 5 days ago
1 week, 5 days ago
دایـڪانۍ ئـیـمانداران 💎
2 weeks, 1 day ago

🔻**بابەتێکی تر لەپەروەردەی منداڵان

💬لەچی تەمەنێک منداڵ ڕۆژو بگرێت یان چۆن ڕایانبهێنین  ؟؟

⬅️»»4«« ڕۆژوگرتن

🪶سەرەتا ئەو مەرجانەی ڕۆژو واجب دەکات : ڕۆژو واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێکی بالغ بێت منداڵ نەبێت،  عاقڵ  و شێت نەبێ ، نیشتەجێ بێت ولەسەفەردا نەبێ لەکاتی سەفەردا ڕوخسەت دراوە بەڕۆژو نەبێت لەدوای گەڕانەوە بەڕۆژو دەبێت ، ئافرەتیش لەسووڕی مانگانە و زەیستان نەبێت.
💎واجب نییە منداڵی بچووک بەڕۆژوو بێت تا دەگاتە تەمەنی باڵغبوون، ئەمەش بەبەڵگەی فەرموودەی ️ رسول اللّٰه ﷺ کە دەفەرمووێت : 《رُفِعَ الْقَلَمُ عن ثلاثة: عن النائم حتى يَسْتَيْقِظَ، وعن الصبي حتى يَحْتَلِمَ، وعن المجنون حتى يَعْقِلَ》.  
📜«صحيح - رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد»
واتا :قەڵەم لەسەر سێ جۆر کەس هەڵگیراوە واتا هیچ گوناهێکی بۆ نانوسرێ لەبەجێ نەهێنانی فەرزەکان  :لەسەر کەسێک لەخەودابێت هەتاوەکو هەڵدەستێ  و لەسەر منداڵێک هەتاوەکو بالغ دەبێت ولەسەر کەسێک شێت بێت و عەقڵی لەدەست دابێت هەتاوەکو چاک دەبێتەوە.

🪶 لەگەڵ ئەوەی واجب نیە لەسەریان نابێ دایکان چاوەڕێ بن منداڵەکانیان بالغ ببن ئینجا فەرمانیان پێ بکەن بەڕۆژوو بن بەڵکو پێش بالغ بوو ئەبێ ڕایانبهێنن بەپێی توانای جەستەی منداڵەکە، ئەمە باشترە بۆیان ئەو منداڵانەی بەبچووکی لەسەر ڕۆژوگرتن ڕاهاتوون کاتێ کە گەورە بوون ڕۆژووگرتن زەحمەت نابێ بۆیان.

🪶چی تەمەنێک گونجاوە بۆ ڕاهێنانی منداڵان لەسەر ڕۆژوو گرتن ؟؟
🔹کۆمەڵێک لەسەلەف لەوانە زوهری و ئیمامی شافعی و ئیمامی احمد و ئیسحاق و جگە لەوانیش بەباشیان داناوە فەرمان بە منداڵ بکرێ بەڕۆژوو بێت تا لەسەری ڕابێ هاوڕێیانی ئیمامی ئیمامی شافعی سنوری ئەمەیان وەکو نوێژکردن بەتەمەنی حەوت ساڵ و دەساڵی داناوە ئیمامی ئیسحاق سنورەکەی بە دوازدە ساڵ داناوە ئیمامی احمدیش بە دەساڵ.
📜فتح الباري .

🪶هاوەڵانی ️رسول اللّٰه ﷺ منداڵەکانیان هاندەدا و ڕاهێنانیان پێ ئەکردن لەسەر ڕۆژوە سوننەتەکان بۆ ئەوەی لەمانگی ڕەمەزاندا ئاسان بێت بۆیان .
💎لە رەبیعی کچی  معاویز اللە تعالی لێی ڕازی بێت، فەرموویەتی: ️( رسول اللّٰه ﷺ لە بەرەبەیانی ڕۆژی عاشورادا کەسێکی نارد بۆ گوندەکانی ئەنسارەکان: وتی " هەرکەسێک بەڕۆژو نەبووە با باقی ڕۆژەکەی تەواو بکات هەرکەسێکیش بەڕۆژووە با بەڕۆژوبێت ” ​​وتی :  ئێمەش ئیتر بەڕۆژوو بووین و  ڕۆژومان بە منداڵەکانمانیش گرت و یاریمان بۆ دروست کردن لە سوفی ڕەنگاو ڕەنگ)« رواە البخاري ؛ ١٩٦٠» و«مسلم؛ ١١٣٦»
لە لەفزێکی تردا (... یاریمان بۆ دروست کردن لە سوفی ڕەنگاو ڕەنگ  ئەگەر داوای خواردنیان بکردایە یاریەکانمان پێیان دەدا بۆئەوەی سەرقاڵیان بکات تا ڕۆژووەکەیان تەواو دەکەن)«رواە مسلم: ١١٣٦».

🪶دایک و باوکانیش بەهەمان شێوە ئەتوانن چاو لە پێشینی چاکی ئەم ئوممەتە بکەن و منداڵەکانیان ڕابهێنن بەپێدانی یاری بەهاندان و بەخشینی دیاری پێیان هەنگاو بە هەنگاو لە گەڵیان بن لەسەرەتادا هەتا نیوەڕۆ بەڕۆژوو بنن دواتر تا عەسر دواتر تادەگاتە مەغریب و ڕادێن  ئامادە دەبن بۆ بەڕۆژووبوونی هەموو مانگی ڕەمەزان بە پشتوانی اللە تعالی.

🤲داواکارم لە اللە سبحان و تعالی منداڵی هەموو لایەک صالح و صالحة بکات . والحمدللە رب العالمین .

✍️ کەناڵی دایکانی ئیمانداران  ـ ئـەڤین**
#پەروەردە

2 months ago
دایـڪانۍ ئـیـمانداران 💎
2 months ago
دایـڪانۍ ئـیـمانداران 💎
2 months ago
دایـڪانۍ ئـیـمانداران 💎
2 months, 1 week ago
2 months, 1 week ago
2 months, 1 week ago
کەعب ووتی

کەعب ووتی

ئەگەر یەک دانە کراس لە ئەهلی_بەهەشت
ئەمڕۆ بهێندرێتە سەر دونیاوە ، هەموو ئینسانەکان لە هۆش خۆیان ئەچن ، بۆ جوانیەکەیو تەحەمولی بینینی ناکا.

الزهد ابن المبارك ۱٦٥۳

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago