?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
بڵێن با بێ ،نەهات؟یاخـــوا بەخێربێ
دیـــەم وەختە لەتامــەزرۆی کوێر بێ
لـەحـەیوەت هاتنی ڕۆحــم هـەمیشە
ئەبـێ ئێشک گری ڕووی ڕۆژمێر بـێ
ئــەبەد میوان نیە خۆی خــانە خوێیە
بڵێی سینەم لەدەست لەملانی تێر بێ
نەفس وێرانە بـەدخو بوو گـــەرەکـیە
هەمیش دیسان پەرستش لێرە فێربی
بڵێن بـابێ بــەقوربان شـــەرتە ڕێگای
فـــەرش ڕێژی گـوڵە بـاخ و شلێر بێ
بـــەقوربانی مــیوانێ بـــــم هەمیشە
ســەهۆڵاوی دڵـەی پـڕ گەرمەسێر بێ
شەوێکت یانی هەشتاساڵ پەرستش
لەباس نایە ئەبێ چەن خێر و بێر بێ
بــەدر ئێژێ دەسا با عەرشی طاغوت
بڕوخـێ هەر نەمێنێ ژور و ژێر بــێ
میوانێکە لەبـەر دەرگــای بــەهـەشتا
کلیلە جا ئەگـــەر یاخــــی دلێــر بێ
یاخی
شەرەفخانی بەتلیسی
ن: مامۆستاو شێخی گهوره
(بۆش) بەشەرەفخانی وت:[1]
بۆ راناکەی
مێژووی نوێی کوردان بنووسی؟!
خۆ کورد ئێستاکە سەربەستە
لەداڕشتنی داھاتووی
لەبڕیاری چارەنووسی!
- کەس نەیوت پێی
ئەو سیاسییە (بلیمەت)ـەی
ئەمڕۆ لەجێی
شێخ و قازی و مەلا کەی دوێی[2]
سەرکردەیە..
ئەمڕۆ بۆ میری ئەم و ئەو
رەنجبەرە، دزە، جەردەیە!
- کەس نەیوت پێی
کە کورد لەچیدا سەربەستە؟!
لەگۆڕینی رێبازی رێی
یا سەربەستیی دزی و فزی
یا پەتپەتێن و خەتخەتێن
یا شەڕە جرت و فرت و جوێن..
یا گۆڕینی ئاڵقەکەی گوێی؟! [3]
لەئاڕاستەی گەڕان لەدووی
کڵاوی رەنجی با بردووی؟!
یا رابوردووی؟
یا داھاتووی
نادیاری فرمێسک و خوێن؟!
- ئۆخەی ئەوە شەرەفخانە
(بابانۆئیل)ـی کوردانە! [4]
ھاتۆتەوە..
پیرو ژیرو دڵپاک و ورد
نورانییە
ھەروەکو باپیرانی کورد ..
(لەیەکەم خاڵی پشکنین تێیانخوڕی):
- خاڵە بۆ کوێ؟! [5]
+ بۆ لای ئێوە ..
- ئەی لەکوێوە؟!
+ لەمێژووی باپیرانەوە.. [6]
- لەکوێوە؟! لەئێرانەوە؟!
+ نا، کوڕی خۆم
من شەرەفخانم شەرەفخان[7]
باپیری تۆم ..
- دیارە پیرێکی زۆر گێلە!
کوا لەکوێ ئێستا خان ماوە؟! [8]
ھەر میوانخانەو ئوتێلە
- کوا بزانم چیت ھێناوە؟
+ ھەر ئەو کتێب و خامەیە ..
- ئادەی بزانم کامەیە؟
خاڵە گیان ئێمە پێشمەرگەین
فیداکاری
گەلی کوردی قارەمان و
باپیران و[9]
ئەم گومرگەین..
ئەم دووانەی تۆش
یەکیان باجی ئەوی ترە
بۆ سوودی مەو
پاراستنی حکومەتی کورد
خامەکەتم پێ چاکترە ..
رۆژی دوایی
خەنجەرێکی دەبانم دی
وەک قەمەکانی (تەحالوف)[10]
وەک پیلانی (سایکس پیکۆ)[11]
لەشەرەفنامە چەقی بوو! [12]
ھەر لەولای (جۆرج بۆش)یشەوە
تەرمێ لەسەر (گوفەک)ـێ بوو
ئەوانەی کە زۆر (سەوری) بوون
لەدەوری بوون!
دەیانپرسی: چی بوو؟! کێ بوو؟!
تومەز ئەویش شەرەفخانە
ھەر کە پەرلەمانی دیبوو
لەداخانا
مێشک و زراوی تەقیبوو!.
ئۆسلۆ: ١٩٩٣/٧/٥.
بۆ شێخی زیندان
شێخی زیندان؛ ئەی عاليمی عیلمی پێشەنگ
ئەی ئەستێرەکەی بەشەوقی شەوگاری کوردی چارەلەنگ
ئەی غەمخوار، دڵنەوازی ئوممەتی بێنازو سەرهەنگ
ئەی مامۆستای دەست بەتفەنگ
شۆڕەسوارەکەی بیارە
ئەی موجاهیدی سەرقافڵەی ساحێبی فیکرو چەلەنگ
شاعیرەکەی ڕەوانبێژی زمانپاراوی شافەرهەنگ
ئەی بیر قوڵی نەفەس طوڵی بەحرو ئۆقیانووسی مەنگ
ئەی مشکی و جامانەکەی سەرت تاجی شاهان
ئەی بەرگی کوردیت فەخری ئێمە، لەنێوجەرگەی هەندەران
ئەی ئەو شەخسەی ڕاستەڕێت پیشانمانداوە
شۆڕشی کوردت بەرەو مەیدانی خواویستی بەگڕوتینەوە تاوداوە
ئەی ئەوەی کــــــــــــــــــــرێکــــــــــارو نەجمەدین و فاتیحت ناوە
مەگەر هەر خوا بزانێت، پاشان خۆت
لەپێناو ئەم دینـۍ هەقە، چەندە هەوڵ و ڕەنجتداوە
تا لەناو قەوم و برا بوویت
هەر تەرابوویت
لەکێوو لەدەشت و لەدەر
لەگەڵ برایانی ڕەنجدەر
هەروا لەتەکبیرو ڕا بوویت
بۆ موسوڵمانانی بێدەر
لەپاش خودا
تۆ پەنابوویت
کە چوویتە مەوتەنی غەریـب
لەنێو ڕۆماکەی جاران و
عاصیمەکەی دینی صەڵیب
هەر جارەو بەباسوخواسێ
خوانەناسێ
بەبەهانەو بیانووی بەتاڵ
بەدرۆو دەلەسەی دەجاڵ
بەمەکرو کیزب و دەسیسەی
سیاسەتبازانی ڕەزاتاڵ
بۆ زیندانیان پێوەنایـت پاڵ
نەکا لەجەرگی میللەتا
لەوێ، لەو کافرستانی و ئەزمەی غیرەت و عیززەتا
ڕەگوڕیشەی فیکری جوانت بچەقێنیت
ناوی ئیسلام بەکوێرایی چاوی دوژمن بچەسپێنیت
مامۆستا گیان، شێخی زیندان
سەرکردەکەو ئەمیرەکەی موسوڵمانان
شاعیرەکەو ئەدیبەکەی تاک و تاقانەکەی زەمان
نەوەکەی سەڵاحەدینی ڕۆمبەزێنی باپـیرەمان
ڕێچکەو ڕەوتی تۆ بەرنادەین، سەد هێندەیتر بین سەرگەردان
لەدیـن و فیکرت بڕوانین، لەبەردەستە زادی ڕێمان(١)
گەر خولیای شاعیریمان بێت، لێمان وننییە ژانی مان(٢)
تەیارەکەی گەرووی بیشەو جەنگ و جیهادی هەورامان(٣)
بەسن بۆمان
گەر هاتوو چەشنی جەنابت، ویستمان ببینە قارەمان
ئێمەیش ئەوەی خۆشماندەوێن
شەهیدی و خوێن و چەک و ژان(٤).
ن: سـایە.
2022/5/25ز
...............................................................................
- (١) زادی ڕێمان؛ زانکۆیەکی ئازادە بۆ دیراساتی ئیسلامی، پێکهاتووە لەسێ قۆناغی پێشترو پەیمانگەیەک، بۆ شارەزابوونە لەئایینی پیرۆزی ئیسلام و حوکمەکانی شەرع، سەرچاوەکەی دیدو تەسەوراتی سەلەفی ساڵحە: خەلیفە ڕاشیدینەکان، تابیعین و تابیعی تابیعین.
مامـــــــــــــــۆستا کــــــــــــــــــــــــــــرێکـــــــــــــــــــــــــــــــــار لەمیانەی هەستی بەرپرسیارێتیی خۆیدا بەرانبەر لاوانی خواویستی کورد، دایمەزراندوەو وەک وتراوە: ماوەی (١٠) ساڵ جەنابیان ماندووبوون بەئامادەکردن و نووسینی مەنهەجێکی پلەبەندەوە، دواتر لەغیابی جەنابیاندا ئەم ئەرکە بەخواویستان و هاوبیرانی موسوڵمانی خۆنەویست و چاکەکار بەجێگەیەنراوە. ئێستایش بەردەوامە وەک؛ حوجرەو مەدرەسەیەکی خواناسانی خاوەن فیکر.
- (٢) ژانی مان: دیوانەکەی مامۆستای پایەبەرز؛ جەنابی مامۆستا کـــــــــــــــــــــــــــرێکــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــارە، کە کۆنترین هۆنراوەیان لەساڵی (۱۹٨۰ز)دا نوسراوە، چاپی یەکەمی ساڵی (۱۹٨۲ز) بڵاوکراوەتەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاپی دووەمی ساڵی (۱۹۹۳ز) لەباشووری کوردستان بڵاوکراوەتەوە، شیعرەکانی هەڵقوڵاوی ئیحساسی زیندووی ئیسلامی و خەباتگێڕیی ئەم کەڵەپیاوەن و بەڵگەی ڕەوانبێژی و بەلاغەت و ئەدەبیاتی ئەم مامۆستا بەڕێزەن،
هیواموایە خوێنەرانی موسوڵمان شاکارێکی وا فەرامۆشنەکەن.
- (٣) تەیارەکەی گەرووی بێشە: لەجەنابی مامۆستامان بیستووە، کە لەتەمەنێکی زۆر لاویدا، ئەو کاتەی وەک پێشمەرگەیەک لەبزووتنەوەی ئازادیخوازی کورددا لەخەباتدا بووە، لەتەمەنی (١٩) ساڵی خۆیداو لەمێژووی (٦/۳/۱۹۷٥ز)دا لەگەرووی بێشەدا تەیارەیەکی کوبی بەژمارەی (۷۱۱٨) تێدەشکێنێت و دەیخاتە خوارەوە، وەک خۆی ئاماژەیپێدەدات، سەری فڕۆکەوانەکەی بۆ ماوەی (۳) ڕۆژ لەلا دەمێنێتەوە، جەنابیان وەکو یادگارییەکی لەبیرنەکراو باسیدەکات.
- (٤) ئاماژەیە بۆ هۆنراوەیەکی مامۆستا کـــــــرێــــــــــــــــکــــــــار، کە بەم دێڕەی خوارەوە دەستپێدەکات:
"هەموو ئەوەی خۆشمدەوێن
ژان و شەهیدی و چەک و خوێن".
#پێگهی_دووربین
https://dorbeen.co/poet_detail2.aspx?jimare=327...
کەوتە ئەندێشەم دیسان، دووریت لێمان.
هۆ مامۆستا جوامێرەکەی، زادی ڕێمان،
ئەو هاوارەی! لە گەروومدا قەتیس ماوی
ئەو فرمێسـکەی! لە چاوانمـدا تێـزاوی
شنەی بایێکی ئیمانیی، بۆ جەستەوگیان
کانیی تەقیوی، سەر ڕێگای موجاهیدان.
دووریت لێمان، بێکەسییە، برینە
لە پانـتایی، ئـەم جیهـانە بەرینە
چ ژانێـکە، لە نـاخمـدا دەم ئەدا !
چ یـادێکە، کە وا ئاوا خەم ئەدا !
مەگەرتۆزێ مەرحەمی ڕووتم دەستکەوێ
ئەگـەرنا چـۆن ! دڵـی پڕ ژانـم دەسـرەوێ.
2022/5/4 چوارشەم
بەرەکات عبدالحکم
شیوهنێك بۆ ئازیزم
چ تامەزرۆۍ تەوجیهێڪتم شێخۍ گەورە؟
تۆ نیعمەتێڪۍ گەورەۍ خودا بوویت بەسەر گەنجانۍ موسوڵمانۍ ئەم گەلە چەوساوەو ستەمدیدەیەوە.
چەند سەختە مەرگت پێش مەرگم بڪەوێت خوا قەزا؟!
تۆ خودا موسەخەریڪردیت بۆ پڕڪردنەوەۍ ئەو بۆشاییە گەورەیەۍ ڪە لەنێوان سیاسەت و شەریعەتدا دروستڪرابوو، ئەۍ فەیلەسوفەڪەۍ ڪورد، گەورە پیاوۍ مەیدانۍ بەرخودان و عیلم و زانست.
لەئێستادا ئێمە هێندەۍ نان و ئاو پێویستمان بەئامۆژگارییەڪانتە گەورەم، خۆزگە دەڪرا من بێمە جێگەڪەت و تۆ بێیتە دەرەوە ئازیزم.
سوێند بەخالق بیرتدەڪەم زیاتر لەبیرڪردنۍ دایڪ و باوڪم، ڪە چەندین ساڵە لێم دوورن، خوای گەورە جارێڪیتر دەرفەتبداو بێیتەوە ناومان مامۆستاۍ زێدە ئازیز، موریدەڪانت وێڵبوون لەدواۍ خۆت.
ن: خالید پۆڵا (ئاریۆس)
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago