قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 week, 2 days ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 3 months, 3 weeks ago
- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 day, 20 hours ago
٣٧ـ? پرسیار/ ئایا گەر کەسێك بڕوای وابێ کەسێکی تریش لەگەڵ خودای گەورە ئەم کەونە بەڕێوە دەبات کافرە؟?****
و/ هەرکەسێك بڕوای وابێ کافرە؛ لەبەر ئەوەی کەسێکی کردۆتە شەریکی خودای گەورە لە بەڕێوە بردن،
بەڵکو ئەمە گەورەترە لە شرکی زۆربەی موشریکەکان ئەوانەی لەگەڵ خودای گەورە کەسێکی تریان دەپەرست.
فتاوی اللجنە الدائمە ۱/٥۸.
۳٦ـ? ئایا ئەگەر گوێ بیست بووین لەلایەن خەلكەوە مەدح دەكراین لەسەر كردەوە باشەكانمان جێ ی دلخوشیە یان
دەبێ بترسین لەوەی كە ئیمە تووشی ریاء بووین ؟?****
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :
(( لە ریاء نییە کە موسلمان دڵخۆش بێت بەوەی کە خەلک بە کردەوەی بزانێت ، چونکە ئەم دڵخۆشیە دوای تەواو کردنی عیبادەت هاتووە ، هەروەها لە ریاء نییە دڵی بە کردەوە خۆش بێت ، بەلکو ئەمە نیشانەی ئیمانە ، .......))
مجموعە فتاوی ابن عثیمین ٢/٢٠٧
هەروەها دەفەرمووێت : (( ئیماندار لە دونیا مژدەی پێ دەدرێت بە چەند ڕووێکەوە :
یەکەم : ئەگەر خوای گەورە سینگی بەرفراوان کرد بۆ کردنی کردەوەی باش و وە دڵی ئارام بوو ئەمە بەلگەیە خوای گەورە لە بەختەوارانی نووسیووە ، ........
هەروەها مژدەیەکی تری ئیماندار خەلک بە باشی باسی دەکات ، چونکە مەدح کردنی خەلک بۆی شایەتی دانە کە کەسێکی چاکە .
هەروەها مژدەیەکی تری ئیماندار خەونی خۆش و باش پێوە دەبینرێت . ))
فتاوی نور علی الدرب
مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۲ لاپەڕە ۲۰۷
٣٥ـ ?ئایا دروستە ئافرەت خرخاڵ (خلخال) لەپێ بکات بۆ جوانی ؟?****
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :
(( دروستە ئافرەت خرخاڵ لەبەر بکات لە قاچی خوارەوەی چۆک (ساق) بۆ جوانی ، بەلام نابێت جوولەی پێ بکات بەرامبەر بە پیاوی بێگانە بۆ ئەوەی دیار بێت ،
هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولایضربن بٲرجلهن لیعلم ما یخفین من زینتهن (۳۱) )) النور ))
واتە: وه با پێیان نهدهن به زهویداو ئهوهی كه شاردوویانهتهوه له دهنگی خهڵخاڵهكهیان یان دهنگی پێڵاوهكهیان با دهرنهكهوێت و سهرهنجى پیاو رانهكێشن،
فتاوی المرٲة المسلمة ج۱ لاپەڕە ٤٦۹
٣٤ـ? پرسیار/ حوکمی بردنی سوجدەی شوکر چیە کەلەلایان هەندێك لەیاریزانان ئەنجامدەدرێت، ( کە گوایە لە خۆشی نیعمەتی تۆپی پێیەکەوگۆلەکە سوجدەی شوکر دەبەن)؟?****
و/ تۆپی پێ و یاریەکان هیچ نیعمەتێکی تێدا نیە،
وە سوجدەی شوکر لەکاتی هاتنی نیعمەتێك نوێ دەبردرێت، بەڵام بردنی ئەم سوجدەیە لەکاتی گولکردن لەیاریگاکان کارێکی بیدعەو داهێنراوە،
ئێمەی مسوڵمان لەکوێمان هێنا ئەم تۆپی پێیە؟
چ سودێکی بۆ مسوڵمانان هەبوو یان چ سودێکی بە مسوڵمان گەیاندووە؟
تەنیا زەرەرو کات بەفیرۆدانی تێدا بووە، هیچ سودێکی تێدا نەبووە.
( وەبۆیە نابێت هیچ جۆرە سوجدەیەك ببردرێت لەکاتی گۆل کردن،
چونکە گەر وابێ هەرکەسەو فەریقی ئەو گولێك بکات، ئەوە ئەویش دەتوانێت سوجدە ببات بە بیانووی ئەوەی نیعمەتێکی بۆ هاتووە،
گەر وابێت هەر کەسێك لە کۆنکان و دۆمینەش بردیەوە با سوجدەیەك ببات لەبەر ئەوەی خۆشیەکی بۆ هاتووە،
بۆیە بە ئاگا وەرنەوە ئەی ئومەتی ئیسلام ئاگاداری بەرنامە جوانەکەی دینەکەتان بن، با هیچ شتی زیادی نێتە ناو، ببنە پاسەوان لەبەرنامە جوانەکەی ئیسلام)
ئەمەی ناو کەوانەی وتەی شێخ نیە.
شرح مختصر زاد المعاد لفضیلە الشیخ صالح الفوزان. یوم الٲحد ۲۲-٥-۱٤۳۰هجری.
٣٣ـ ?پرسیار/ حوکمی ئەو کەسە چیە کە بڵێت ئەم منداڵە لە فلان شێخ یان پیاو چاك پێمان بەخشراوە، یان بڵێت پیاو چاك دەتوانن رزق زیادو کەم بکەن؟?****
و/ هەرکەسێك بڕوای وابێ کە کەسەکان منداڵ دەبەخشن جگە لەخودای گەورە، یان جگە لەخودای گەورە رزق و رۆزی زیادو کەم دەکات
ئەوە کەسێکی کافرو موشریکە، وە شرکەکەی گەورترە لە شرکی موشریکەکانی عەرەبی سەردەمی نەفامی.
( بۆیە نەفامیە کەسێك بچێتە سەر گۆری پیاو چاك وابزانێت ئەم پیاو چاکە شتێکی بۆ دەکات...)
الفتاوی اللجنە الدائمە ۱/٦٥
٣٢ـ ?پرسیار/ جابر رضی الله عنه دەفەرموێ:?****
پرسیار لە پێغەمبەر علیه السلام دەکرێت، ئایا خەلك بەهەشت دەخەون؟
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ:
(( خەو برای مردنە خەلکی بەهەشت ناخەون هیچ کات))
ٲخرجه الطبرانی فی المعجم الٲوسط ۱/٥۰۲
وصححه الٲلبانی فی السلسلە ۱۰۸۷.
٣١ـ? ئایا بۆچی خوای گەورە پێغەمبەرانی ناردووە ؟ ?****
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :
(( حیکەمەت لە ناردنی پێغەمبەران :
(۱) بۆ ئەوەیە ببنە بەلگە لەسەر خەلک ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( رسلا مبشرین و منذرین لئلا یكون للناس علی الله حجة بعد الرسل (۱٦٥) )) النساء ، واتە : هەموویان پێغەمبەری مژدەدەر و ترسێنەر بوون ، تا دوای ئەو پێغەمبەرانە هیچ بەلگە و بیانووێک بۆ ئەو خەلکەیە نەمێنێ لەلای خوا .
(۲) بۆ ئەوەی ببنە ڕەحمەت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وما ٲرسلناك ٳلا رحمة للعالمین (۱۰۷) )) الانبیاء ، واتە : ئێمە هەر بۆیە تۆمان ناردووە تا ڕەحمەت و بەزەیی بیت بۆ هەموو جیهانیان .
(۳) ڕوون کردنەوەی ئەوە ڕێگایە کە دەتگەیەنێتە خوای گەورە ، چونکە مرۆڤ نازانێت ئەوەی خوای گەورە لەسەری واجب کردووە ئیلا بە ڕێگای پێغەمبەرەکان نەبێت . ))
قول المفید ج۱
٣٠ـ? پرسیار/ ئایا نوێژی ئافرەت لە مزگەوت خێرترە باشترە یان لەماڵەوە؟?****
و/ ئەوەی وارد ببێت لەسونەت نوێژی ئافرەت لەماڵەوە خێرترەو باشترە لەمزگەوت تەنانەت گەر لە مەککەی پیرۆزیش بێت هەر ماڵەوەی باشترە، بۆیە پێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ:(( ئافرەتەکان قەدەغە مەکەن لەمزگەوت وەنوێژی ئافرەت لەماڵەوە خێرەکەی زیاترە))
وەپێغەمبەر علیه السلام ئەم فەرموودەی وت لەکاتێك لەمەدینە بوو وەنوێژ لەمزگەوتی پێغەمبەر علیه السلام بە هەزار نوێژییە، لەگەڵ ئەوەش دەفەرموێ: لەماڵەوە خێری زیاترە نەك مزگەوتی مەدینە.
لەبەرئەوەی نوێژی ئافرەت لەماڵەوە دەبێتە داپۆشەری ئەم ئافرەتە وەدورە فیتنەی دەکات بۆیە نوێژی ئافرەت لەماڵەوە باشترو خێرترە.
فتاوی ودروس الحرم المکی للشیخ ٳبن عثیمین ۳/۲۲۸
٢٩ـ ?ئایا دروستە قورئان لە ژێر سەرینی مناڵ دابنێیت لەبەر جنۆکە ؟ ئایا درستە قورئان هەلبواسی بە منالەوە بۆ چاوە زار ؟?****
ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :
(( دروست نی یە قورئان لە ژێر سەرینی مناڵ دابنرێت بێجگە لە منالیش دروست نی یە ، چونكە بەكەم دانانی قورئان تێدایە .....))
فتاوی ابن باز
عبدالكریم خضير خوا بيپارێزێت دەفەرمووێت : ((دروست نی یە و گومانی تیدا نی یە كە قورئان دانانە ژێر سەرینی منال بێ رێزی یە بەرامبەر بە قورئان هەروەها قورئان هەلواسین بەمنالەوە ئەویش هەمان شتە ..... ))
٢٨ـ ?پرسیار/ ئایا روو کردنە قیبلە لەکاتی قورئان خوێندن واجبە؟?****
و/ واباشترە لەکاتی قورئان خوێندن روو بکاتە قیبلە؛ لەبەرئەوەی خوێندنی قورئان پەرستش و عیبادەتە، وەلەکاتی پەرستشەکانیش سوونەت وایە روو لە ڕوگە قیبلە بکەی،
ئەگەر ئەمەت بۆ گونجا کەرووکردنە قیبلەیە ئەوە لەتەواوی قورئان خوێندنەکەیە، وەئەگەریش ڕووی لە قیبلە نەکرد ئەوە چی لەسەر نیە و تاوانبار نابێت.
المنتقی من فتاوی الفوزان ۲/۳٥
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 week, 2 days ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 3 months, 3 weeks ago
- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 day, 20 hours ago