{بَغداد لا أهوىٰ سواكِ مَدينةٌ}
• تمويل / @alim761
افتحوا الكتم ، القناة مابيها اعلانات⚜️.
Last updated 1 month, 2 weeks ago
يـ بايگني لهـلي ردني .. !
لـ طلب التمويل : @ √
Last updated 1 month, 1 week ago
1\4 ی ڕێگاکەمان بڕیوە الحمد الله...
ئێستا هەست دەکەین کە چەندە لاوازبووینە بەرامبەر شەیتان کە وایلێکردووینە هەجری قورئان بکەین هەم لەخەتمی هەم لە چونە خزمەت ماناکانی.
لەکاتێکدا بە دابەشکردنی کارەکان و دانانی پلانێکی سادە کارەکە زۆر ئاسانە...
تێبینی:
بۆئەوانەی داوای پوختەکە دەکەن بە pdf، لەئێستادا هەمووی ئامادە نیە، ڕۆژانە لەگەڵ خەتمەکە دروستی دەکەین و دایدەنێین دەتوانن خەزنی بکەن دانە دانە. بەڵام دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆژە دوو مانگیە، پڕۆژەی ترمان دەبێت و دەچینە خزمەت تەفسیری درێژتر ان شاء الله، لەپڕۆژەی داهاتوو پوختەی مانای وشەکانیش دادەنێین و لەگەڵ پوختەی سوڕەتەکان لێکی دەدەین تا دەبێتە کتێبێک ئینجا پێکەوە بڵاوی دەکەینەوە.
بەئیزنی خودائەوەی لەگەڵمان بەردەوامبێت دەتوانێت کۆنتڕۆڵی زۆربەی ماناکانی موسحەفی پیرۆز بکات و قۆناغی یەکەم ببڕێت کە زانینی مانایەکانە، پاشان ئامادە دەبێت بچێتە خزمەت تەفسیرە درێژ و چڕەکان.....
دیمەنەکان باسی ناو مەدینەیە.
موسڵمانان دەورەدراون بە سێ چینی دوژمن و هێرشیان دەکرێتە سەر:
1- موشریکانی قوڕەیش بە جەنگی شمشێر.
2- ئەهلی کتاب(یەهودی+نصرانی) بەجەنگی زمان و فیکر و عەقیدە و گومان دروستکردن.
3- مونافیقان بەجەنگی ناوەخۆیی و تێکدانی باری دەروونی هاوەڵان.
لەژێر سێبەری ئەو دیمەنە سوڕەتی آل عمران دابەزی.
چواردەوردران بەدوژمن و جەنگی شمشێر و فیکری و ناوەخۆیی نابێتە ڕێگر لە بڵاوکردنەوەی ڕێگای بەندایەتی دروست و عەقیدەیان، بەڵکو بەوپەڕی متمانەبەخۆبوونەوە، بەوپەڕی شانازیەوە بەبێ ترس سوڕەتی آل عمران ڕوونی دەکاتەوە کە ڕێبازی هەر هەمووتان هەڵەیە و
(إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ)
ئەی دوژمنان
ئەی موشریکانی قوڕەیش
ئەی ئەهلی کتاب
ئەی مونافیقان
دین و ڕێبازی ڕاست و دروست تەنها ئیسلامە لای خودای پەروەردگار...
ئیبن عومەر بە 8 ساڵ سوڕەتی بەقەڕەی لەبەر کرد!
بەڵام بۆچی ئاوا زۆری پێچوو؟
حفظی باش نەبوو؟
یان تەمبەڵ و لەسەرخۆبوو؟
نا هیچ لەوانە نەبوو، بەڵکو ئەوان مەنهەجیان ئەوەبوو:
دەستیان دەگرت بە 10 ئایەت/
- دەیانخوێندەوە
- تێیدەگەیشتن و علمەکانی ناوی فێردەبوون
- لەبەریان دەکرد
- تەدەبوریان تێدا دەکرد
- کاریان پێدەکرد.
ئەوەبوو ئەو مەنهەجەی کە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا دروستدەکرد.
ئێستا دوورین لەو مەنهەجە و قورئان کۆدەکرێتەوە لە چەند خاڵێک، بۆیە گۆڕانکاری دروست نابێت.
4 ڕۆژماوە... بۆ دەستپێکردنی ختم
{بَغداد لا أهوىٰ سواكِ مَدينةٌ}
• تمويل / @alim761
افتحوا الكتم ، القناة مابيها اعلانات⚜️.
Last updated 1 month, 2 weeks ago
يـ بايگني لهـلي ردني .. !
لـ طلب التمويل : @ √
Last updated 1 month, 1 week ago