«ھەمووی تەنھا خەونێکە»

Description
مەیلم لە جێیەکی ترە..


.•° @ashle1y °•.
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months, 2 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 2 months, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months ago

7 months, 2 weeks ago

دەمەوێت بڵێم کە لە هەموو بەدیهێنراوێکدا شتێک لە ڕازی خـودایی هەیە. دەتوانین پڕشنگەکەی لە گوڵەبەڕۆژە یان خاشخاشدا ببینین. هەروەها لە پەپوولەیەکدا کە لەم چڵ بۆ ئەو چڵ دەچێت یان ســوورەماسییەکدا کە لەنێو ئەستێڵۆکێکی شووشەیدا دێت و دەچێت، زیادتر هەست بەم ڕازە وەشێردراوە دەکەین. وەلێ ئێمە لە گیانی خۆماندا لە خوداوە نزیکترین. تەنیا لەوێدا دەتوانین لە ڕازی مەزنی ژیاندا ببینە یەک. ئەوەی ڕاستی بێت، ساتگەلێکی زۆر دەگمەن هەن کە تیایاندا وا هەست دەکەین کە خۆمان ڕازە خوداییەکەین.

10 months, 2 weeks ago

ڕاستی بوترێ، زۆر جار تەنها وەک بینەرێک لە دوورەوە لە ژیانم دەڕوانم، دەڕوانم چۆن هەموو هەلێک مینا دەنکە خۆڵ بە نێو پەنجەکانمدا دەخلیسکێن. ئەو هێڤیانەی ڕۆژانێک لێمەوە نزیک بوون، ئێستا لە دوورەوە دەنگیان دێت. کاڵ بوونەتەوە و بوون بە ژاوەژاوی پاشخانی ڕۆژانی خۆڕاگری. لە ناو گێچەڵی بیرکردنەوەکانمدا ون بوومە، بەدوای دڵنەوایەک دەگەڕایم لە داڵغە و فاک و فیکی ڕۆژانەمدا کە لەوانەیە منیش لە سێبەرێک زیاتر بم، دڵم بە قوڕسای کەلیمە نەگوتراوەکان و مرادە بەدی نەهاتوەکان کاس بووە، ڤاڵایەک دروست دەکا لە ڕۆحم بەتاڵ و دەنگ دەداتەوە، ئاوێنەکەم ڕەنگدانەوەی ڕووێکە گێژاوی ناخمی پۆشیوە، ڕووکەشێکی ئارام کە پشێوی ناوەوەی شاردۆتەوە.تامەزرۆی بوێریەکم ڕزگارم کا لە زنجیرە بیرکردنەوە بێ ماناکانم، تا هەنگاو بنێمە ڕۆشنایی تواناکانمەوە. ڕاستی بوترێ، کاتێک گەنجتر بووم پێم وابوو هەموو ساتێک بەرەو پێشەوە دەچم، لێ ئێستا گیرۆدە بووم.. گیرۆدەی بازنەیەک لە هەوڵدان و شکستی بەردەوام. لاپەڕەکانی ژیانم پڕن لە پەشیمانی و هەلی لەدەستچوو، سەرگوزەشتەی نائومێدی کە تا کات دەڕوا قوڵتر دەبێت. ڕاستی بوترێ، من دیلی ناو مێشکی خۆمم و ئەو تابلۆ جوانانەی ڕۆژێک لە خەیاڵمدا بوون، ئێستا بوونەتە گێژاوێکی ئاڵۆز لە خەم و بێهیوایی.دەمێکە دەزانم کە خۆم پارچەیەکم لە “هونەر” بەڵام لە ئێستادا ون بووم و دەترسم هەرگیز ڕێگەی دەرچوون نەدۆزمەوە.

11 months, 3 weeks ago

سەڵاوات لێبەن لەسەر ئەو ڕێبازەی كە دیلەكانی شەڕی ئەگۆڕیەوە بە خوێنەوار كردنی مسوڵمانان

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد ♡︎.

1 year ago

من "کامەران"م یەکەم درۆی نووساو و بەرجەستە بە خۆمەوە ناوەکەمە هەروەک ئەوەی "دڕدۆنگ" ناوی "دڵنیا" بێ و "قاقر"یش ناوی "دارستان!" دیسانەوە وەکو دوێنێ و وەکو پێرێ و پاروپێرار ڕۆژێکی تری سواومە و دیسانەوە هەر خۆم سوغرەکێشی خۆمم و بێواز... بێواز پاڵنان بە بێزاریمەوە بەردەوامە و دەمەو عەسرە و چون چڕوچاوی نیشتمان هەوا گرژە و... گەڕەک مۆنە و چەند "هەزار"ێکی چرچ و لۆچ لە گیرفانی پانتۆڵێکی غەمگینمایە و ئەڵێی پشیلەی بەرگەرمای بێتاقەتم خاوو خلیچک لە ماڵەوە ئەچمە دەرێ ڕۆژی سواو، نە چرکەی لە خولەکی گییر ئەبێ و نە خولەکی لە سەعات و نە هیچ شتێکی پێوە بەند ئەبێ و نە هیچ شتێکیش هەرگیز ئەتوانێ توندی بکاتەوە! مانەوەیەکی بێهودە و سوڕانەوەیەکی بێهودە و ونبوون لەناو بۆشاییدا

|شێرکۆ بێکەس - کامەران

1 year ago

ابلیس دوعای کرد تا کۆتایی دونیا
خودا بیهێڵێتەوە و خودا دوعاکەی قبوڵ کرد
وا ئەزانی تۆ فەرامۆش ئەکات?؟

1 year ago

Allah has the power to turn your dreams into reality.

خوا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە خەونەکانت بگۆڕێ بۆ واقیع.

1 year ago

‎ئاھ مێلینا
‎ئەمڕۆ باران لە پێڵوی چاوەکانمدا دەبارێت..

‎کافکا بۆ مێلینا

1 year, 1 month ago

ژیانی کورد، دەیان جار لە ژیانی ئاسایی خەڵکی ئەم دونیایە سەختترە؛ ئەگەر یەکێک لە سەرەتاوە خۆی وەک کورد لە دایک نەبووبێت، سەختە بەرگەی ژیانی وا بگرێت. ئینسانی کورد، بە پێچەوانەی خەڵکی ئەم دونیایە، لەو ڕۆژەوەی لە دایک دەبێت، تا ئەو ڕۆژەی دەمرێت، مەحکوومە خەبات بۆ عەردەکەی، ئاوەکەی، ماڵەکەی، زمانەکەی، جلەکەی، گۆرانییەکانی و کەرامەتی خۆی بکات.

پیرۆزە ساڵی نوێی کوردی❤️

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months, 2 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 2 months, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months ago