مامۆستا کرێکار ( تەزکیە )

Description
https://t.me/M_Najmadin
We recommend to visit

Last updated 2 months, 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 2 months, 1 week ago

Last updated 2 days, 23 hours ago

2 weeks, 2 days ago
1 month, 3 weeks ago

ئەم بەیانیە لە جەژن ئەچێت
دوای ٦٠ ساڵ لەحوکمی بەعسی سوری
ئەمڕۆ تەکبیراتی سەرکەوتن و ئازادبوون
تەواوی شارەکانی سوریای داگیرکرد!

موجاهیدێک لە ناو دیمەشقەوە نوسیویەتی :

هەستێکمان هەیە سوێند بەخوا ئەڵێی لەتەمەنماندا یەک ناڕەحەتیمان نەدیوە ، ئەڵێی بچوکترین ئازارمان نەچەشتووە ، سوپاس بۆ خوا.

ئای خودایە دەبێ یەکەم ساتی چونە بەهەشت چ هەستێک دروست بێ بۆمان؟!
دەبێ هیچ خەمێک و ئازار و فرمێسکێک لەبیرەوەریماندا بمێنێتەوە!!

جارێ چیرۆکەکە کۆتای نەهاتووە هەتا بەشاری سەگ نەبینم بە زەلیلی و سەرشۆڕی
زۆر بەی سەرچاوەکان دەڵێن ڕای کردوە بەرەوە ئیماراتی ژنی ئیسرائیل

تکایە تکایە خوشک و براکانم لەگەڵ بینیتان بەشار بەسزای خۆی گەیشت بە (دەستبەسەرکردن یان تۆپین یان هەر جۆرە مردنێک … ) ڕاستەوخۆ سوجدەی شوکر بۆ اللە ببەن

هەموومان قەرزاری سوجدەی شوکرین لەگەڵ بیستنی هەواڵی تۆپین و گرتنی بەشار

٨-١٢-٢٠٢٤

3 months, 1 week ago

هەزار کیلۆمەترێک لەدووری من و تۆ ..

سەدان و هەزار ژن و منداڵی برسی سەرەیان گرتووە بۆ نانێکی ووشک!
سەدان و هەزاران برا و خوشک لەناو ناسۆڕی مردنی کەسەکانیان ژیان ئەکەن و ڕۆژانە دەربەدەرن!

سەدان و هەزاران چیرۆکی خەمناک کەتوانای بینین و بیستنیانمان نیە وا لە تەنیشتمانەوە لەشارێک کە هەمووی موسڵمانن بەردەمن لە ڕوودان!

وادیارە تۆ زۆر خۆت لەوان بە شەریفتر و پیاوتر ئەزانیت؟!
نا چاوەکەم ئەمڕۆ لەوانە سبەی لە من و تۆیە

هەمان ئاینت هەیە.. بۆیە هەمان ئامانجی دووژمنی
زۆر دوورنیت تۆ حسابکە هەر درواسێی تەنیشتت بە تەنیشتیانەوەیە..
دڵنیابن ئەو کارەساتانە زۆر نزیکە بەسەر هەموو گەلانی ناوچەکە بێت زۆر دڵنیابن
ئەگەریش دوابکەوێت لەتەمەنێک هەر دەیبینین یان نەوەکانمان بەتەئکیدی دەیبینن..

خوای گەورە تۆ بەشایەت ئەگرم من ئەوەی لەدەستم بێ کردومە و ئەیکەم بۆ ئەو خوشک و برایانەم
پەروەردگار پەنات پێ ئەگرم بە پەنای خۆت
پەروەردگار من لەم سەردەمە و قۆناغەدا ئەژیم
ئەزانم ئەبێ هەڵوێستم هەبێ ..

4 months, 3 weeks ago

الحمدلله..
ئومێدێک هەیە کە مامۆستا سۆرانی تەوحیدی
ڕزگار بکرێت ان شاءاللە ..

یارب خۆت ئاسانی بکەیت
بۆ سەرجەم موسڵمانانی زیندانی کراو
دەرگا بەڕووی هەمویان واڵابکە ..

ئامیـــن ?

5 months ago

خاوەنی تیلگرام بۆچی دەستگیرکراوە؟؟؟

تەنها سەرەنجی ئەخلاقی ئەوروپابدەن چۆن کەوتوەتە ژێر هەیمەنەی جـ.ـولەکە !

چەندڕۆژێکە (پاڤێل دوروڤ) خاوەنی تیلگرام لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە دەستگیرکراوە و دەیان کەیس و تۆمەتیان بۆدروستکردوە کە گوایە تۆڕەکەی ڕێگای داوە مادەی هۆشـ،ـبەر کڕین و فرۆشتنی پێوەبکرێت و یاساکانی شکاندوە و ڕێگای داوە تونـ،ـدوتیژی بەرانبەر ئافرەتان بکرێت و بازرگانـ.ـی بەمنداڵ بکرێت..

کە بێ هیچ گومانێک ئەم کەیس و تۆمەتانە جگە لە قسەی پوچ بێ بنەما و یاریەکی ناشرین هیچی تر نیە..

ئاشکرایە کە لەئێستادا تۆڕی تیلگرام یەکەمین سەرچاوەیە لە جیهاندا کە ڕوی ڕاستەقینەی ئەوروپا و ئەمریکای دەرخست و ملیۆنان بینەری ئاشناکرد بە ڕووداوەکانی غەززە!
ئەم کابرایە ئەگەرچی کەسێکی کافرە بەڵام خاوەنی ئەخلاقە دەورێکی زۆر کاریگەری بینی لەگەیاندنی هاوار و ناڵەی موسڵمانانی غەززە بەجیهان و ڕوی ڕاستەقینەی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤی ڕۆژئاوای دەرخست.

کە جگە لەدرۆیەکی قێزەون هیچی تر نیە، لەهەمووی ناخۆشتر ڕیکلامیان بۆ مافی ئاژەڵ و ژینگە دەکرد! بەڵام وادیارە موسڵمان لای ئەوان قەدری ئاژەڵەکان و دارو درەختیشی نیە!

تیلگرام بەپێچەوانەی تۆڕەکانی فیسبوک و ئینستاگرام و تیکتۆک و ئەوانی تر هیچ سانسۆرێکی نەخستە سەر ڕوداوەکانی قودس و غەززە هەر لەبەر ئەمەشە ئێستا خاوەنەکەی دەستگیرکراوە و گومانی ئەوەش دەکرێ کە تۆڕی تیلگرام بەتەواوەتی دابخرێت لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەخلاقی ڕۆژئاوا بناســــن هەرگیز لەبیری نەکەن…!
بۆ نەوەکانتانی باس بکەن ..

5 months, 2 weeks ago

ئینزارێک بۆ موسڵمانە خۆشباوەڕەکان!
کات درەنگ نەبوە ئێستەش …!

?بە دەقی ئایەت جولەکە بوختانیان بۆ خودا کرد و ووتیان: وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ.

واتا :جووله‌كه‌ نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێ وتیان: ده‌ستی خوای گه‌وره‌ به‌ستراوه‌، واته‌: خوای گه‌وره‌ ڕه‌زیله‌و ده‌ستی كراوه‌ نیه‌و نابه‌خشێ .

[ لَّقَدْ سَمِعَ اللَّـهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّـهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ ۘ] ال عمران ١٨١
بێگومان خوا وتەى ئەوکەسانەى بیست کە وتیان: خوا هەژارەو، ئێمە داراو دەوڵەمەندین.

? دەستکاریکردنی تەورات و گۆڕینی
? دەستکاری کردنی ئینجیل و دروستکردنی ئاینی مەسیحیەت.
? هەوڵدان بۆ کوشتنی پێغەمبەر محمد درودی خوای لەسەربێت
? ژەهر خوارد کردنی پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت

? هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی یەکەم
? هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی دووەم
? بەردەوام فیتنە و ئاشوبنانەوە لە تەواوی وڵاتانی دونیا و کوشتنی ملیۆنان موسڵمان لە سوریا و عێراق و ئەڤغانستان و سودان و جەزائیر وڵاتانی دیکە!
? ئامادەکاری بۆ جەنگی جیهانی سێیەم

بیهێنە پێش چاوت جولەکە ڕەچاوی دروستکەرو خالقی بونەوەر نەکەن لەوەی بوختانی بۆ بکەن دەبێ چ ڕەحمێک بە مەخلوقاتی ژێر دەستیان بکەن؟ ئایا دەم و دەستیان لە کێ دەپارێزن؟!

لەکات و ساتێکی وەک ئێستادا کە جولەکە لەو پەڕی هێز و دەسەڵاتیدایە لەمێژوودا لەچەک و سەربازی زۆر و پاڵپشتی وڵاتان و پاڵپشتی مادی و ئیعلامی ئەگەر کۆمەڵێک موسڵمانی بڕوادار دژی ئەم دەوڵەتە زلهێزە ملهوڕەی جولەکە ببێتەوە
پێت وایە بەئاسانی لێی دەردەچێت؟

توشی دەیان و سەدان گومان نابنەوە لەلایەن سیاسەتەگڵاوەکانی جولەکە؟
دەتەوێ ئەم کۆمەڵە موسڵمانە موجاهیدە کە بەتەنیا شەڕی ئومەتێک دەکەن لەلایەن بەهێزترین ئیعلامی جیهان و سەرمایەی جیهانەوە ناشرین نەکرێن؟
قسەیان لەسەرنەکرێن؟
درۆیان بۆ دروست نەکرێ؟
توشی گومان و قسەی جۆراو جۆریان نەکەنەوە؟

کاکی موسڵمان ئەمە هەموو تێگەیشتنەکەت بوو؟
ئەمە هەموو عیلم و شارەزاییەکەت بوو؟
ئەوە چۆن بوو واز زوو لەدوورەوە جولەکە قسەیەکی فڕێداوەتە ناو میدیاکانەوە تۆ لێرەوە چەپڵەی بۆ ئەکوتی؟

لەدوای ٤٠ هەزار شەهید و وێرانکردی ئەرز و ژێر ئەرزی غ.ە.زە !
لەدوای باراندنی ١٠٠ هەزار تەن لە تەقەمەنی بەسەر شارێکی بچوکی وەک غ.ە.زە!

لەدوای ئەوەی موجاهیدان سەرزەویان لێ حەرامە لەژێر خاکەوە جیهاد دەکەن
تۆ هێشتا لەدورەوە بەتێرو پڕی خۆت فتوائەدەیت؟
بۆ مەگەر تۆ کێیت؟
چیت کردوە؟
بەرهەمی تۆ چی بووە؟
لەخۆت پرسیوە جگە لە خواردن و خەوتن و سەرئاو کردن بەرهەمەکەت چی بوو بۆ ئومەت؟ بۆ ئیسلام؟

بەرهەمی فتوادانت هەبوو؟
بۆ مەگەر موفتیمان کەمە؟
نانخۆری فتوادەر و مێزەرقەوی و پشتوێن زلی ورگ بەربوەوەی سەرچوارگۆشە کەمن لە مەیدان؟؟!

بیربکەرەوە بۆ جارێکیش دوای ١٠٠ ساڵی تر باسی ئەم پۆلە موجاهیدە دەکرێ کە چۆن داستانی شەرەف تۆمار دەکەن
بەڵام ناو و کردەوە و ئەخلاقی تۆ هەرلەگەڵ لاشەکەت خرایە چاڵ کەس ناو و ناونیشانیشتی بیرنەما و وەک تۆزی بەرباد فەنابوویت!

ئێستاش کات درەنگ نەبوە کە پەشیمانبنەوە لەو ئەخلاقە ناشرین و بیرکردنەوە سەقەتەی کە لەنەخۆشی زیاتر هیچی تر نیە.

7 months, 2 weeks ago

سبەی چی ڕوودەدات ؟!

? پەروەردگار دێتە ئاسمانی دونیا.
? ڕۆژووگرتنی سبەی تاوانی دووساڵ دەسڕێتەوە.
? زۆرترین دوعای تێدا گیرادەبێــت.
? زۆرترین لێخۆشبوونی تێدا دەردەکرێت.
? گەورەترین ڕۆژی ساڵە کەیە.
? گەورەترین زیکر لەڕۆژی عەرەفە بریتیە لە : لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك، وله الحمد، وهو على كل شيء قدير.
? تێبینی : لەدوای نوێژی عەسرەوە تا بانگی مەغریب کاتە ئاڵتونیەکە دەست پێدەکات بەتایبەت بۆ دوعاکردن.

8 months, 4 weeks ago

?بەرپرسێکی ئەمریکی لە ئاژانسی ڕۆیتەرز:

"پێناچێت #ناتانیاهۆ و ئەنجومەنی جەنگ بەنیازپاکییەوە مامەڵە لەگەڵ قۆناغی کۆتایی دانوستانەکاندا بکەن"

We recommend to visit

Last updated 2 months, 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 2 months, 1 week ago

Last updated 2 days, 23 hours ago