❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
بێکۆتا و ژماردنی ژمارەکان
هەندێک کەس لەدژی ئەو ئارگومێنتانەی پشانی دەدەن زنجیرەی بێکۆتای ڕووداوەکان دەبێت سنورداربێت بە ئاراستەی ڕابردوو ئاماژە بەوە دەدەن1 بەڵام بیرکاری پشانی دەدا بێکۆتا بوونی هەیە. دەڵێن ئەتوانی ژمارە بژمێری بێکۆتا.2
وەڵام:
ژماردن بەبێ کۆتا، جیاوازە لە تەواوبوونی زنجیرەیەکی بێکۆتای ڕاستەقینە چونکە ئەوەی پێشوو بریتیە لە بێکۆتایەکی ناڕاستی - Potential infinity و ئەمەی دوایش بریتیە لە بێکۆتای ڕاستەقینە - Actual infinity.
لە بێکۆتای ناڕاستی ئەتوانی ژمارە بژمێری و گرنگیش نییە چەنێکت ژماردووە ئیلا ئەتوانی دانەیەکی تری بۆ زیادبکەی. واتا زنجیرەیەکی تەواوکراو نییە.
تەنانەت ئەگەر کەسەکە نەوەستێت لە ژماردن هێشتا ڕاستە بۆ هەر ژمارەیەک ژمێردراو N ژمارەیەکی تر هەبێت لەدوای بەشێوەیەکی بێکۆتا،
N + 1, N + 2, ad infinitum.
بەڵام بێکۆتای ڕاستەقینە ئەبێت ئەندامەکان یەک بە دوای یەک ڕوویاندابێت و کۆتای پێهاتبێت و ئەندامێک نەمابێتەوە.
هەر بۆیە ژماردنی ژمارەکان تا بێکۆتایی نابێتە بەڵگەی بوونی بێکۆتای ڕاستەقینەی ڕووداوەکان.3
تب و سەرچاوە:
1. https://t.me/theophilosophyinsight/221
Oppy, G. (2006). Arguing about Gods. New York: Cambridge University Press.
Erasmus, Jacobus. 2018. The Kalām Cosmological Argument: A Reassessment. Cham: Springer Nature.
بۆچی ناچارین شوێن زانایان بکەوین و خۆمان نەکۆڵینەوە لەقورئان؟
شێخ عبدالحکیم مراد:
هەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوە لە قورئان و فەرموودە بە خودی خۆمان، زۆرجار دووچاری ونبون ئەبین.
بەدڵنیاییەوە ناگەین بەیەکێتی چونکە لەو دۆخەدا ئێمە بە ئاستی درکپێکردنی خۆمان و زەق و نادڵنیایی ئەڕوانینە دەقەکان.
بەڵام ئێمە لە ئیسلام زانایانمان هەیە کە ئومەتانی تر نەیانماوە، کە بەزنجیرەیەکی دانەبڕاو ئەگەڕێنەوە بۆ زەمینە موبارەکەکەی ئاین.
ئەتوانم بچم بۆ لای شێخێک لە مۆریتانیا، قاهیرە، یەمەن یان هەر کوێیەک. ئەتوانی دەستی بگرم لە هەر بوارێکدا. ئەزانم ئەویش دەستێکی تری گرتووە، و ئەوی دیش دەستێکی تر تا ئەگاتەوە بە سیدنا ﷺ.
لە هیچ ئومەتێکی تر زنجیرەیەکی وابوونی نییە، ئێمە نەک تەنها دەقمان هەیە کە نەخشەی ژیانێکی مانادارە بەڵکو کەسانێکمان هەیە ئەتوانن ئەو دەقانە بخوێننەوە کە زانایانن کە وەکو دەق گرنگن.
ئەوە جێگای دڵخۆشیە هێشتا زانایان و ئیجازەکانیان، سیستەمی مەزهەبەکانیان ماون کە بەبێ ئەمانە ئاین تەنها ئەبێتە ڕاهێنانێک بۆ خۆت و ئەنجامەکەش هەزارەها مەزهەب دروستئەبێت.
جا ئەوە شتێکی سەرنجڕاکێشی پیرۆزە هێشتا زانایانمان ماون و ئەبێت بەرگری لێبکەین.
بەرهەڵستی bootstrapping لەدژی ئارگومێنتی گەردوونی
جۆرێک بەرهەڵستی هەیە کە زیاتر لەناو فەیلەسوفان باوە وەک لە خەڵکی ئاسایی لەدژی ئارگومێنتە گەردوونییەکان، هەوڵدەدات پشانی بدات بۆچی هۆکاری گەردوون بوونی نیە.
بەم شێوە ئەکرێت پێشکەشی بکەین:
ئەمە جۆرە دایلێمایەکە کە هەر کامێکیان هەڵبژێری دووچاری کێشە ئەبیت، بەڵام ئێمە ئەدەین لە پێشەکی 3.
بۆچی پێویستە بوون ئەبێت کاریگەرییەکەی بە پێویستی بێت؟ بۆچی ویستی ئازادی نەبێت و بەم شێوەش کاریگەری مەرجدار دروست بکات؟
ئێمە لە ئارگومێنتە گەردوونیەکان پشانمان داوە، مادام گەردوون مەرجدارە و پێویستی بە هۆکارە، ئەوا مانای ئەوەیە پێویستە بوون خاوەنی ویستە، چونکە ئەگەر خاوەنی ویست نەبوایە ئەوا هەر بوونی خۆی بەس بوو بوونی گەردوونیش بەناچاری بێت بەدوایدا. بەڵام گەردوون مەرجدارە هەر بۆیە پێویستەبوون ویستی ئازادی هەیە.
جا ڕەنگە بوترێت چی هۆکاری ویستی ئیلاهیە کاتێک کاریگەریەکی دیاریکراو دروستدەکا؟ بێگومان ناڵێین هیچ چونکە ئەوە لێدانە لە بنەمای هۆکارێتی کە بنەمایەکی ڕاستە.
بەڵکو دەڵێین خودا پێویستە بوونە، پێویستە بوونیش هۆکاری یەکەمی هەموو شتێکە، کاتێک ویستی هەیە کاریگەریەک دروستبکات ئەوا خۆی هۆکارەکەیە وەکو بکەرێک agent.
تب: لە مێتافیزیکی هۆکار و فەلسەفەی ویستی ئازاددا ئاماژە بە agent causation ئەکرێت بە نسبەت مرۆڤەوە و هەندێ کێشەی ئەدرێتە پاڵ، بەڵام ئەم کێشانە دروستنابن بۆ خودا چونکە پێویستە بوونە.
بۆچی شتێک ناکرێت بەخودی خۆی بێتە بوون؟
ئەمڕۆ هەندێک لە فەیلەسوفان و هەندێ لە فیزیکزانەکان باوەڕیان وایە ڕێتێچووە جیهان خۆی خۆی هێنابێتە بوون و پێویستی بە هۆکار نەبووبێت. ئەم تێڕوانینە پێی ئەوترێت خود هۆکارێتی.
درێژەی بابەت لێرەوە بخوێننەوە:
https://theo-philosophy.blogspot.com/2025/02/blog-post.html?m=1
لەبارەی زیکرەوە کە زۆرینەمان لە ئاستی غەفڵەتداین شتێکی جوانم بەرچاو کەوت کە ئەدرایەوە پاڵ ئیبن عەتای ئەسکەندەری کە فەرموویەتی:
”دەستبەرداری زیکر مەبە لەبەر ئەوەی ئامادەییت نییە لەگەڵ خوادا، چونکە غافڵبوونت لە زیکرکردنی، قورسترە لە غافڵبوونت لە کاتی زیکرکردنی، ڕەنگە خودا پلەت بەرزبکاتەوە لە زیکرکردنت لە قۆناغی غەفڵەتەوە بەرەو قۆناغی زیکرکردن بە ئاگاییەوە، لە قۆناغی زیکرکردن بە ئاگاییشەوە بەرزت بکاتەوە بۆ قۆناغی بوونی ئامادەیی و حزوڕ، لە قۆناغی بوونی ئامادەیی و حزوڕیشەوە بەرەو قۆناغی زیکرکردنێک کە بێ ئاگابی لە هەموو شتێکی غەیری زیکرکراو (کە خودایە)، ئهو گۆڕانکاری و ئهو جۆره شتانه لای خوای بهدهسهڵات گران نیه و زۆر ئاسانه“.
ئایا سوپەر تاسک super task پشانی ئەدات کە ڕابردوو ئەکرێت بێکۆتا بێت؟
هەندێ فەیلەسوف لەوانە گراهەم ئۆپی، ئاماژە بە سوپەر تاسک ئەدات لە دژی ئەم ئارگومێنتە:
https://t.me/theophilosophyinsight/221
و پێی وایە سوپەر تاسک بەرهەڵستیەکی باشە لەدژی.
سوپەر تاسک چییە؟
سوپەر تاسک بریتیە لە زنجیرەیەکی بێکۆتای کردارگەلێک لەناو ماوەیەکی دیاریکراو.
ئۆپی نمونەیەک ئەدات، ئەڵێت وادانێ کاتژمێر پێنجی بوێت بۆ دوانزە تۆپێک هەڵدەدەین و ئەدات لە زەوی. لەگەڵ هەر کاتێک ئەدا لە زەوی بەرزیەکەی نیوە دەبێت، تا کاتژمێر دەبێتە دوانزەی ڕێک و ئەوەستێت. لێرەدا زنجیرەیەکی بێکۆتامان هەیە کە بەرزبوونەوەی تۆپەکەیە لە نێوان پێنجی بوێت بۆ دوانزە و دوانزەی ڕێک. و بەم شێوەش سوپەر تاسک ڕوودەدات.1
بەڵام بۆچی ئەمە وەڵامێکی شکستخواردووە؟
با وادانێین سوپەر تاسک ڕاستە، بەڵام سوپەر تاسک پشانی نادات زنجیرەی ڕووداوەکانی ڕابردوو بێکۆتان.
زنجیرەی بێکۆتا بریتیە لە زنجیرەیەکی ماوە یەکسانی بێکۆتا، لە کاتێکدا سوپەر تاسک ماوە نایەکسانە و لە ماوەیەکی سنورداردایە (تۆپەکە لەگەڵ هەر ساتێک نزمتردەبووەوە بەبەراوردی ئەوەی پێش خۆی و لەنێوان ماوەیەکی سنورداردا بوو کە پێنج خولەکە).
هەر بۆیە ئەگەر سوپەر تاسک ڕاستیشبێ ئەوا هێشتا زنجیرەی بێکۆتای ڕووداوەکانی ڕابردوو هەڵەیە.2
سەرچاوەکان:
Oppy, G. (2006). Arguing about Gods. New York: Cambridge University Press.
Erasmus, Jacobus. 2018. The Kalām Cosmological Argument: A Reassessment. Cham: Springer Nature.
لیۆ تۆڵستۆی و ئیسلام
لیۆ تۆڵستۆی شارەوە نییە کە یەکێکە لە فەیلەسوف و نوسەرە مەزنەکانی ڕووسیا.
جا توێژینەوەیەکم خوێندەوە باسی لەوە دەکرد چۆن تۆڵستۆی کارلێکی کردووە لەگەڵ ئیسلامدا.
سەرەتا ئەبێت بزانین تۆڵستۆی دووچاری ئەزمەی فیکری بووەتەوە و تا ئاستێک ڕۆشتووە کە خۆی بکوژێت بەڵام خۆشبەختانە ئەوە ڕووی نەداوە.
وە لە سەرەتا چاوێکی نەرێنی هەبووە لەسەر ئیسلام بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و تێکەڵبوونی بە موسوڵمانان و نامە گۆڕینەوە لە نێوانیان و ئاشنابوون بەزمانی عەرەبی و دەستکەوتنی وەڵامی پرسیارەکانی، تێڕوانینە نەرێنییەکانی گۆڕاون بەرامبەر ئیسلام و پەیامبەر و دەستی کردووە بەوەی بە بەرز ئیسلام و پەیامبەر وەسف بکات.
ئەمەش ناونیشانی توێژینەوەکەیە خوێنەری بن:
Stawinski, Piotr. (2010). LEO TOLSTOY AND ISLAM SOME REMARKS ON THE THEME.
دوو وشە لەبارەی سەگ و سنوربەزاندنی مرۆڤ
ئەگەر نەبمە ئەوانەی لە هەموو شتێکدا قسەئەکەن، ئەوا پێم باشە دوو وشە بڵێم دەربارەی بابەتی پەلاماری سەگ.
پەلاماردانی سەگ هیچ سەیر نییە، چونکە سەگ ئاژەڵێکی دڕندەیە و لەگەڵ گورگدا یەک ڕەگەزن-genus و ئەو نەرم و نیانیەی بەگشتی هەیانە بەهۆی شکانی هەندێ لە جیناتیانەوە ڕوویداوە (ئەکرێت بەهۆی بەماڵیکردنیان-domesticationبێ)، هەر بۆیە لەگەڵ گورگدا هەمان جۆر نین، ئەگەر نا سەگ ئاژەڵێکی دڕندەیە.1
جا درێژی نەکەمەوە سەگ وەک بوونەوەرێک لەسەر سروشتی خۆیەتی کاتێک پەلامارت ئەدات.
بەڵام ئەوەی جێگای سەیرە، پەلاماری مرۆڤە بۆ سەر ئاژەڵان و ژینگە. مرۆڤ کە خۆی بە خاوەن دەزگایەک ئەزانێت پێی دەوترێت ئەقڵ و ئەتوانێت چارەسەری کێشە بکات، لەم باسەدا ئەقڵ پشتگوێ ئەخات و ئەپرسێت سەگ بۆ وائەکات وەک ئەوەی سەگ بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لەسەر بێت.
لە ئەزموونی خۆمەوە بڵێم، زۆربەی کات خەتای مرۆڤە وادەکات سەگ پەلاماری بدات، بەتایبەت کەسانێک کە ئەوەی ئەدەب و مامەڵە بێت فێری منداڵەکانیان ناکەن و تەنها دروستیان ئەکەن و بەڕەڵای کۆڵانیان ئەکەن، بێ ئەوەی لێیان بپرسنەوە.
جا مرۆڤ و وڵاتێک کە بەهۆی سنوربەزاندن و ستەمی خۆیان و بێ سەروبەری لە حوکم و پلاندان بۆ ژینگە، شکستیان هێنابێت، ئەوا سەیر نییە کە کاری خودا و ئاژەڵی بێتاوان تۆمەتبار بکەن، هەروەکو چۆن کاتی بارانبارین و لافاویش تاوانەکە ناخەنە ملی خۆیان.
وە شتێکی تریش سەرنجی ڕاکێشام، کۆمەڵێک بەناو مامۆستای ئاینیش هەروەکو عەوامەکە، حەقیقەتگەلێکیان لەبیرچووەتەوە وەک:
1. سەگ بوونەوەرێکه خوا دروستی کردووە و سروشتێکی دڕندەی هەیە.
2. بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لەسەر نییە.
3. ستەمکردن لە بێزمان سزایی ڕۆژی دوایی بەدواوەیە.
4. کێشەکە بریتیە لە نەبوونی حوکم و پلان و گەندەڵی دەسەڵات و مرۆڤ.
دەڵێن با سەگ لەناو ببرێت، بەڵام چاویان داخستووە لەوەی کە حوکمی شەریعەت پەکخراوە و مەزنی خوا لە دڵی مرۆڤەکاندا نەماوە و ستەمی جۆراوجۆری مرۆڤ جیهانی داپۆشیوە.
خاڵێکی تریش کە سەیرە ئەوەیە خەڵک ئەڵێن بۆ باران و بەرەکەت نەماوە، بێ ئەوەی ئاوڕباتەوە لەخۆی کە هۆکارەکەیە و تۆوی فەساد ئەچێنێت.
تێبینی:
1. لەم لینکەوە ئەتوانن باشتر تێبگەن پەیوەندی سەگ و گورگ چۆنە و چۆن سەگ سروشتێکی دڕندەی هەیە:
https://www.nature.com/articles/s41586-022-04824-9
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago