?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 4 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
Telegram
پڕۆژەی ئایندە بۆ ختم کردنی قورئانی پیرۆز
پڕۆژەی ئایندە بۆ ختم کردنی قورئانی پیرۆز بە شێوەیەکی جیاواز خزمەتی موسوڵمانان دەکات
Telegram
💚زیکر و دوعا💚
ئەوەیی دڵی مرۆڤەکان خۆش ئەکات دونیا نیە بەڵکوو یاد و زیکری الله یە
دەی برای موسوڵمان گەر توانیت لەمانگی ڕەمەزاندا کەس پێشت نەکەوێت لەکاری چاکەدا ئەوا ئەو کارە بکە ، ئەبو هورەیرە گێڕاویتەوە ودەڵێت پێغەمبەری خوا ﷺ سەرکەوتە سەر میمبەر و فەرمووی : آمين ، آمين ، آمين ، پێی گوترا : ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ، تۆ پێشتر ئەمەت نەکردووە…
دەی برای موسوڵمان گەر توانیت لەمانگی ڕەمەزاندا کەس پێشت نەکەوێت لەکاری چاکەدا ئەوا ئەو کارە بکە ، ئەبو هورەیرە گێڕاویتەوە ودەڵێت پێغەمبەری خوا ﷺ سەرکەوتە سەر میمبەر و فەرمووی : آمين ، آمين ، آمين ، پێی گوترا : ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ، تۆ پێشتر ئەمەت نەکردووە ؟ فەرمووی :" قال لي جبريل : أرغم الله أنف عبد أو بَعُدَ دخل رمضان فلم يغفر له ، فقلت : آمين .... " رواه ابن خزيمة ( ١٨٨٨ ) – واللفظ له - ، والترمذي ( ٣٥٤٥ ) وأحمد ( ٧٤٤٤ ) وابن حبان ( ٩٠٨ ) ، انظر " صحيح الجامع " ( ٣٥١٠ ) . واتە : جبریل پێی گوتم : لوتی ئەو کەسە بەخۆڵدا بچێت کە ڕەمەزانی بەسەردا دێت و خودا لێی خۆش نابێت ، دەڵێت : منیش گوتم : آمین
زۆر لە ئێمە کاتێ کە ڕەمەزان دێ دەبینی لەسەرەتادا عیبادەتێکی زۆر ئەنجام دەدات پاشان وردە وردە سارد دەبێتەوە ، هەموو ئەمانە بەهۆی نەبوونی بەرنامەیەکی زانستی پێش وەختەوەیە ،هەر بۆیە پێمان باش بوو لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا ئەم بەرنامەیە بخەینە ڕوو بەڵکو هەموان پێوەی پابەند بین و ئەو سوننەتانە جێ بەجێ بکەین ، و بتوانین لە مانگى ڕەمەزانى پیرۆزدا زۆرترین توێشوو کۆبکەینەوە بۆ قەبر و قیامەتمان .
یەکەم : بەرنامەی پێشنیار کراو لە نوێژی بەیانیەوە:
• وەڵامدانەوەی بانگ پاشان خوێندنى دوعاى دواى بانگ (دوعاى الوسیلة).
• کردنی دوو ڕکات سوننەتی پێش نوێژی بەیانی لە ماڵدا.
• خۆ سەرقاڵ کردن بەدوعاوە تاوەکو قامەت دەکرێت.
• ئەنجام دانی نوێژی بەیانی لەگەڵ سوور بوون لەسەر زوو چوون بۆ مزگەوت.
• دانیشتن لە مزگەوتدا و خوێندنی زیکرەکانی بەیانیان و خوێندنی جوزئێکی قورئان یاخود زیاتر.
• ئەنجام دانی دووڕکات نوێژ دوای دەرکەوتنی خۆر بە چارەکێك.
دووەم : بەرنامەی پێشنیار کراو لەدوای دەرچوون لە مزگەوت :
• نوستن لەگەڵ چاوڕەێ کردنی پاداشتدا لەو نوستنەدا.
• چوون بۆ کار یاخود خوێندن لەگەڵ چاوەڕەێ کردنی پاداشتدا لەو کار وخوێندنەدا.
• سەرقاڵ بوون بەزیکر و یادی خوداوە بەدرێژایی ڕۆژ.
سێیەم : بەرنامەی پێشنیار کراو لەکاتی نوێژی نیوەڕۆدا:
• وەڵامدانەوەی بانگ پاشان خوێندنى دوعاى دواى بانگ (دوعاى الوسیلة). ئەنجام دانی چوار ڕکات سوننەتی پێش نیوەڕۆ بەدوو ڕکات دوو ڕکات.
• ئەنجام دانی نوێژی نیوەڕۆ لەگەڵ سوور بوون لەسەر زوو چوون بۆ مزگەوت.
• ئەنجام دانی دوو ڕکات سوننەتی ڕاتیبەی دوای نوێژی نیوەڕۆ.
• قەیلولە (نوستن پێش نیوەڕۆ) بۆ ماوەیەکی کەم لەگەڵ چاوڕەێ کردنی پاداشتدا .
چوارەم : بەرنامەی پێشنیار کراو لەکاتی نوێژی عەسردا:
• وەڵامدانەوەی بانگ پاشان خوێندنى دوعاى دواى بانگ (دوعاى الوسیلة).
• ئەنجام دانی چوار ڕکات سوننەتی پێش عەسر بەدوو ڕکات دوو ڕکات.
• ئەنجام دانی نوێژی عەسر لەگەڵ سوور بوون لەسەر زوو چوون بۆ مزگەوت.
• خوێندنی جوزئێکی قورئان یاخود زیاتر.
• گوێگرتن لە وتار و ئامۆژگاری لەمزگەوتدا.
• زیکری ئێواران کردن.
• گرنگی دان بەکار وباری ماڵ وپێداویستیەکانی ویارمەتی دانی دایکان و باوکان لەئامادەکردنی خواردن ئێوارەدا.
• خواردن دان بەڕۆژووەوان لەمزگەوتدا.
• خۆ سەرقاڵ کردن بەدوعا و پاڕانەوەوە پێش بانگی ئێوارە .
• دەست نوێژ شوشتن و خۆ ئامادەکردن بۆ نوێژی مەغریب.
پێنجەم : بەرنامەی پێشنیار کراو لەکاتی ئاوا بوونی خۆردا:
• شکاندنی ڕۆژوو بەخورمای تەڕ و شل گەر خورما نەبوو بە ئاو.
• وەڵامدانەوەی بانگ پاشان خوێندنى دوعاى دواى بانگ (دوعاى الوسیلة).
• ئەنجام دانی نوێژی مەغریب لەگەڵ سوور بوون لەسەر زوو چوون بۆ مزگەوت.
• ئەنجام دانی دوو ڕکات سوننەتی ڕاتیبەی دوای مەغریب.
• کۆ بوونەوە لەگەڵ کەس و کار و خێزاندا لەگەڵ شوکر وسوپاس کردنی خودا لەسەر ڕۆژووی ئەو ڕۆژە.
• دەست نوێژ تازە کردنەوە و خۆ ئامادەکردن بۆ نوێژی عیشا .
شەشەم : بەرنامەی پێشنیار کراو لەکاتی نوێژی عیشادا:
• وەڵامدانەوەی بانگ پاشان خوێندنى دوعاى دواى بانگ (دوعاى الوسیلة).
• ئەنجام دانی نوێژی عیشا لەگەڵ سوور بوون لەسەر زوو چوون بۆ مزگەوت.
• ئەنجام دانی دوو ڕکات سوننەتی ڕاتیبەی دوای عیشا.
• ئەنجا دانی نوێژی تەڕاویح لەگەڵ جەماعەتدا لەمزگەوتدا.
• خوێندنی جوزئێکی قورئان یاخود زیاتر.
• دوای تەواو بوونی نوێژی تەڕاویح ئەنجام دانی یەکێک لە چالاکیانە: ( دانیشتنی خێزانی – سیلەی ڕەحم گەیاندن– بانگەواز کردن و بلاوکردنەوەى بابەتى بەسوود لەڕێگای ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و جگە لەوانیشەوە – لەبەر کردنی قورئان ــ و موڕاجەعە کردن )
• زوو نوستن ودوور کەوتنەوە لە درەنگ نوستن.
حەوتەم : بەرنامەی پێشنیار کراو لەکاتی سێیەکی شەودا:
• هەستان پێش بانگی بەیانی.
• ئەنجام دانی دوو ڕکات سوننەت لەگەڵ درێژ کردنەوی ڕکوع و سەژدەکانی دا ، چونکە پێغەمبەرى خوا ﷺ جگە ئەنجامدانى (١١) ڕکاتى شەو نوێژ کە هەڵدەسا لەخەو پێش بانگى بەیانى دوو ڕکاتى دەکرد.
• خوێندنی جوزئێکی قورئان یاخود زیاتر.
• پارشێو کردن بێ زیادەڕۆیی و ئیسراف لەگەڵ هەست کردن بەئەنجام دانی سوننەتی پارشێو کردن ، وە کە هیچی پێ نەخورا با چەند دەنکە خورمایەک یان پەرداخێک ئاویش بووە هەر بیخوا .
• دانیشتن بۆ دوعا و پاڕانەوە تاوەکو بانگی بەیانی.
لەکۆتایدا . .
پێویستە و زۆر گرنگە هەموان ئاگاداری هەموو کات و ساتەکانی ڕەمەزان بین و لەشتی بەسوودا بەڕێی بکەین ، عبداللەی کوڕی مەسعود خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: ( ما ندمت على شيء ندمي على يوم غربت شمسه ، نقص فيه أجلي ولم يزدد فيه عملي ). واتە: خەفەتم بۆ هیچ شتێک نەخواردووە بەئەندازەی ئەوەی ڕۆژێکم لێ ئاوا بووبێت وتەمەنم کەم بووبێتەوە بەڵام کردەوەکانم زیادی نەکردبێت.
بسم الله الرحمن الرحيم
? ئێستا کاتژمێر 10 ی شەو تاقیکردنەوەی سورەتی (المزمل) بە شێوەی ئۆنڵاین
دەستیپێکرد
✅️فۆرمەکە تا کاتژمێر 12:30 سبەی شەو کراوە دەبیت واتە بۆ ماوەی 27 سەعات
⛔️ تکایە تەنیا تاقیکردنەوەکانی ئەم لینکە حیساب ئەکرێت بۆیە ئاگاداربن فۆڕمە لەدەستان نەڕوات
✅️ بە ️کیبۆردی کوردی بنوسە ✅️
⛔️ ناوتان بەلاتینی مەنووسن ⛔️
?️ ناوی سیانی
? ️ناوی شار
بەهیوای نمرەی بەرز بۆ هەموو لایەک?
فەرموون هاوڕێیان ئەوەش لینکی تاقیکردنەوە
⬇️⬇️⬇️
https://quizzory.in/id/65ee04a0357fdb3dc34969fa
quizzory.in
تاقیکردنەوەی سوڕەتی المزمل
جوزئی تبارک
? ئاگاداری
کاتژمیر 9:30 تاقیکردنەوەی سورەتی (المزمل) ئەنجام دەدرێ بە شێوەی ئۆنڵاین
ناو نوسین لە کاتی تاقیکردنەوەیەکەیە
✍️? لیژنەی تاقیکردنەوەی پڕۆژەی ئایندە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ..
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 4 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago