ڕشتە

Description
ئەدەب، هونەر، فەرهەنگ، مێژوو
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 7 hours ago

2 weeks, 2 days ago

ئاگاتا کریستی لە سەفەرنامەکەیدا کە باسی گەشتەکەی کوردستان و سووریا (لە ١٩٣٠ەکاندا) دەکا چەند ئاماژەیەک بە جلوبەرگ و هەڵسوکەوتی ژنان و پیاوانی کورد دەکات.
چەند نموونەیەک:
"تاقمێک لە ژنان لە دوورەوە بەرەو من دێن. بە جوانیی ڕەنگەکانیاندا دیارە ژنی کوردن ..."
هەروەها: "ژنانی کورد شاد و جوانن، ڕەنگی گەشیان لەبەردایە، ئەم ژنانە دەستماڵی نارجیی گەش بە دەوری سەریانەوەیە، جلوبەرگیان سەوز و وەنەوشەیی و زەردە. باڵایان بەرزە، سەریان قوت و بەرز دەگرن، کە بە غروورەوە دەربکەون." بەجۆرێک کە هەمیشە بە شانازییەوە دەردەکەون، ڕووخساری برۆنزییان هەیە، سیمایەکی ڕێکوپێک، کوڵمیان سوورە و بەزۆری چاویان کەوەیە."
"پیاوە کوردەکان هەموویان لەبەرچاومدا لە یەک کەس دەچن: لە وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگی لۆرد کیچەنەر کە زوو لە زەمانی مناڵیدا بە دیوارەکەمانەوە هەڵواسرابوو."
لە ئینتەرنێتدا سەیری بکە. پیاوێکی سمێڵزلە :)
"ئەوان (عەرەب و کورد) ... سەر بە یەک دینن بەڵام هەر خوایان یەکێکە! ئەسڵەن ناتوانی ژنێکی کورد و عەرەبت لێ تێک بچێ. ژنی عەرەب هەموویان بەحەیا و خانەنشینن. کاتێک قسەیان لەگەڵ دەکەیت ڕوو دەکەن بەولاوە؛ ئەگەر بیانهەوێ سەیری تۆ بکەن، تەنیا کاتێک دوور کەوتیتەوە سەیرت دەکەن."
"هیچ ژنێکی عەرەب قسە لەگەڵ پیاودا ناکا! بەڵام ژنی کورد هیچ گومانی لەوەدا نییە کە هاوسەنگی پیاوە یان باشترە! ئەوان لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە و لەگەڵ هەموو پیاوێک قسە و گاڵتە دەکەن، کاتی ڕۆژ بە ئازادی تێدەپەڕێنن. زۆر بە ئاسایی دەخوڕنە پیاوەکانیان و لێیان تووڕە دەبن."
سەبارەت بە ئێزدییەکان: "مەزارە پیرۆزەکە، هی شێخ ئادی، دەکەوێتە گردە کوردییەکانی نزیک موسڵ، ئێمە سەردانیمان کرد کاتێک لەوێ لێکۆڵینەوەمان دەکرد. پێموایە ناتوانیت هیچ شوێنێک لە جیهاندا بدۆزیتەوە کە ئەوەندە جوان و ئارام بێت. ژنەکانیان خشڵێان پێوەیە، هەموویان جۆری کوردی جوانی قۆزن."
نزیک عەینەلعەرووس:
"هیچ کام لە خۆشییە دەوڵەمەندەکانی ژیانی کورد و عەرەب لێرە نیە. بیری ئەو ژنە کوردانە دەکەم کە بەسەر لادێکاندا دەسووڕانەوە و تاسەیان دەکەم - ئەو گوڵە جوانە شادانە، بە ددانی سپی و ڕووە بەپێکەنینەکانیانەوە، و هەڵسوکەوتە جوان و دەماربەرزانەکانیانەوە. بێتاقەتیانم."

شتێکی پێکەنینیی تر ئەوەیە هەر کاتێک تووشی شوێنێکی سەردەمی ڕۆم دەبن یان ئاسەوارێکی ڕۆمی دەدۆزنەوە، بە نائومێدییەوە سەریان دەلەقێنن چونکە ئەوان بە شوێن ئاسەواری کۆنەوە بوون "ڕۆمییەکان مناڵی دوێکەن".
تب: وێنەکە ئاگاتا کریستییە بە جلی کوردییەوە. سەرچاوەکەیم بۆ نەدۆزرایەوە.
@Rishte

2 weeks, 2 days ago
ئاگاتا کریستی لە سەفەرنامەکەیدا کە باسی …

ئاگاتا کریستی لە سەفەرنامەکەیدا کە باسی گەشتەکەی کوردستان و سووریا (لە ١٩٣٠ەکاندا) دەکا چەند ئاماژەیەک بە جلوبەرگ و هەڵسوکەوتی ژنان و پیاوانی کورد دەکات.
چەند نموونەیەک:
"تاقمێک لە ژنان لە دوورەوە بەرەو من دێن. بە جوانیی ڕەنگەکانیاندا دیارە ژنی کوردن ..."
هەروەها: "ژنانی کورد شاد و جوانن، ڕەنگی گەشیان لەبەردایە، ئەم ژنانە دەستماڵی نارجیی گەش بە دەوری سەریانەوەیە، جلوبەرگیان سەوز و وەنەوشەیی و زەردە. باڵایان بەرزە، سەریان قوت و بەرز دەگرن، کە بە غروورەوە دەربکەون." بەجۆرێک کە هەمیشە بە شانازییەوە دەردەکەون، ڕووخساری برۆنزییان هەیە، سیمایەکی ڕێکوپێک، کوڵمیان سوورە و بەزۆری چاویان کەوەیە."
درێژە: لە خوارەوە
تب: وێنەکە ئاگاتا کریستییە بە جلی کوردییەوە. سەرچاوەکەیم بۆ نەدۆزرایەوە.
@Rishte

2 weeks, 5 days ago
مۆری مەولەیی شاعیر (مەلا عەبدوڕەحیمی تاوەگۆزی) …

مۆری مەولەیی شاعیر (مەلا عەبدوڕەحیمی تاوەگۆزی) کە نازناوە شێعرییەکەی مەعدوومی بووە.
سەرچاوە: فەیسبووکی فەنەر ڕۆژبەیانی
@Rishte

3 months, 3 weeks ago

هەورامان کوڕی شاخە و سیاچەمانە کچی باخە
لەم دوانەیەش نەوەی شیعر و پەخشان کەوتنەوە و
لە دارگوێزێکی نوورانیش مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس کەوتەوە
لەویش کۆمەڵێ درەختی ڕووناکبیر کە یەکێکیان حەمەی مەلا کەریمی گوڵاوی بوو...
شێرکۆ بێکەس
@Rishte

4 months, 1 week ago

هۆ گەلاوێژ! چلچرای ئاسمان! بڕوانە لەسەر زەوی گەلاوێژ کەوت و کۆمار کەوتە خاک. چوارچرا کە چلچرای زەوی بوو کوژایەوە و کۆمار بە ساوایی چووە ژێر خاک. خاکی زیوکە. ئەو خاکە پڕ لە زێر و زیوەی کە هەر مشتێکی کەسێ دەیدزێ و بۆ بەسەرکردنیشدا دەستی ئێمە ناکەوێ. هۆ گەلاوێژی…

4 months, 1 week ago

هۆ گەلاوێژ! چلچرای ئاسمان! بڕوانە لەسەر زەوی گەلاوێژ کەوت و کۆمار کەوتە خاک. چوارچرا کە چلچرای زەوی بوو کوژایەوە و کۆمار بە ساوایی چووە ژێر خاک. خاکی زیوکە. ئەو خاکە پڕ لە زێر و زیوەی کە هەر مشتێکی کەسێ دەیدزێ و بۆ بەسەرکردنیشدا دەستی ئێمە ناکەوێ.
هۆ گەلاوێژی گەشئەستێرەی ئاسمان! ڕێگەدەرخەری خاڵۆ ڕێبواران! هاوخەمی شەوبێداران. هۆ مانگی عاشقان. کۆمار تەنیا شانزە گەلاوێژی دیبوو. هیچ گوڵڕوخێ دڵی نەدزیبوو. ماچێکی بە دزییەوە نەکردبوو. لە ژێر و ژوور و بۆری وشەی ژیان نەگەیشتبوو. مناڵی پیرانشار بوو. خەڵکی شاری پیران نەبوو کە شارەزای کۆڵانەکانی بێتاقەتی و ئاشنای بێدەنگیی ئەو خاکە مەیلبڕە بێ. مناڵێکی لاسار بوو و تێرەگەمە نەبووبوو.
کۆمار هەم کۆمار بوو هەم پێشەوا. هەم ژیانەوە بوو هەم بووژانەوە. دەمانژییەنێتەوە. کۆمار لە ڕێی پەنجەکانی باوکییەوە، لە ڕێی پرشەی ئەستێرەی گەلاوێژەوە، لەگەڵ هەر لاپەڕەیەکی ژین و گەلاوێژ و سروەدا، لەگەڵ هەر گەلاوێژ ئەنگووتنێکدا لە ڕێی سرتەی سروەی بەیانیانەوە هەموو بیست و پێنجێکی مانگێ دێتەوە و بێشکەی خاک ڕادەژەنێ.
هۆ گەلاوێژی ئاسمان. هۆ شا و وەزیر و ئەسپ و قەڵا و فیلی ئەم سەرزەمینە. هۆ پیادەکانی سەرشەقامەکان. شاهید بن کۆمار لە لوورەلووری گورگەکان نەدەترسا. بڕوانن چۆن هەموو گەلاوێژێ دێتەوە و دەمانژییەنێتەوە. بڕوانن هەموو گەلاوێژێ چۆن سروە ناوی کۆمار دەهۆنێتەوە و شێعری من لانکی مناڵیی ڕادەژەنێ.
@Rishte

We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 7 hours ago