{بَغداد لا أهوىٰ سواكِ مَدينةٌ}
• تمويل / @alim761
افتحوا الكتم ، القناة مابيها اعلانات⚜️.
Last updated 1 month, 4 weeks ago
يـ بايگني لهـلي ردني .. !
لـ طلب التمويل : @ √
Last updated 1 month, 3 weeks ago
من لە منداڵییەکی زووەوە تێگەیشتم لە نێوان جیهانی گەورەکان و جیهانی منداڵاندا پردێکی ڕاستەقینە بوونی نییە، هەردووکیان بە گومانەوە سەیری یەکتری دەکەن. منداڵ و گەورە هیچ کات بـڕوایەکی تەواویان بەیەک نییە، بەجۆرێک دەتوانم بڵێم پەیوەندی منداڵ و گەورە لە پەیوەندی نێر و مێ ئاڵۆزترە.
مرۆڤ کە بە منداڵی هاوڕێی نەبوو، واتە ناتوانێت نهێنییەکانی خۆی لەگەڵ کەسدا بەشبکات، چونکە هیچ منداڵێک لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو بڕوا تەواوەی بە گەورەکان نییە تا هەموو شتێکی خۆی لای ئەوان بدرکێنێت. منیش لەو منداڵانەبووم کە هیچی خۆم نەدەدرکاند، منداڵێکیش نەتوانێت کێشە ڕاستەقینەکانی منداڵیی خۆی لای کەس باسبکات، ناچارە خۆی ئەو کێشانە بۆ خۆی چارەسەربکات.
هەڵبەت ئەو چارەسەرییانەی منداڵ بۆ خۆی دەدۆزێتەوە، زۆر لە خۆی نزیکدەخەنەوە، دیارە ئەو ئەزموونە هاوڕێیە بە ئازارێکی گەورە، بەڵام بە گشتی دەرگا لەسەر گەورەبوونی خەیاڵ و ڕۆح دەکاتەوە، وادەکات مرۆڤ پەیوەندییەکی قووڵتر لەگەڵ خۆیدا ببەستێت.
مرۆڤ بەر لەوەی فێربێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ تێکستێکدا بژی، دەبێت فێربێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ خۆیدا بژی، ئەو لەگەڵ خۆدا ژیانە گرنگە بۆ ئەوەی گۆشەنیگایەکت بۆ جیهان هەبێت.
بە سەرسامی لە نێو وێرانەدا
ئێستا سلێمانی شارێکە بێ مێژوو، هەموو شارەکانی تری کوردستانیش وان. ئێمە میللەتێکی کەمتەرخەمین لە تەماشاکردنی مێژووی ڕاستەقینەی خۆماندا. ئەوەی بەلامەوە سەیرە، ئەوەیە ئەو هەموو تراژیدیا ڕۆژانەیە هیچ ئاسەوارێکی قووڵ و ڕاستەقینەی لە ئەدەبیشدا نابینینەوە.
من زۆر گاڵتەم بەوانە دێت کە باس لەوەدەکەن گوایە ئەدەبی کوردی ئەدەبێکی واقیعییە. ئەگەر ئەدەبی ئەو سەردەمە بە ڕاست ئەدەبێکی واقیعی بووایە، دەیان چیرۆک و ڕۆمانمان لەسەر تراژیدیای ناو کۆڵانەکانی سلێمانی لەبەردەستدا دەبوو، بەڵام کارەساتەکە لەوەدایە، هەندێک کەس کۆمەڵێک تێکستی ئایدۆلۆژی ئەو سەردەمەیان ناوناوە ئەدەبیاتی واقیعی. ئەوەی مایەی گاڵتەجاڕییە ئەوەیە ئەوانە بە ئەدەبی من دەڵێن خەیاڵی و دوور لە دونیا کە وادەزانم تەنیا کەسێکم ئاوڕم لەو مێژووە دابێتەوە.
هەستدەکەم ئەو کەشوهەوا سیاسییەی لە شەستەکاندا لە کوردستان باڵادەستبوو، زۆر لەو کەشوهەوا کۆمەڵایەتی و سیاسییە نزیکە لە ساڵانی بیستەکان و سییەکاندا لە باشووری ئیتالیادا باڵادەستبوو، لەوێش ململانێی سیاسی و خێڵەکی و مافیایی بە شێوەیەکی قووڵ تێکەڵاوبووبوون. بەڵام ڕووداوەکانی ئەو زەمانی ئیتالیا تا ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی ئیلهامی چیرۆکنوسان و ڕۆماننوسان و سینەماکارانە، هەتا دواهەمین ڕۆمانی ڕۆماننوسی گەورەی ئیتالیا «ئەندریا کەمیاری» «شەهید لە کراسێکی ڕەشدا» هەر لەسەر ململانێی شیوعییەکان و فاشیستەکانی ئەو دەمەیە. کەچی لای ئێمە ئەو ململانێیە نەچووەتە سەر کاغەز...
سلێمانی لە شارێک دەچێت، هەموو شەش مانگ جارێک تەواوی یادەوەری خۆی بسڕێتەوە. شارێکە بێ یادەوەری... پاککردنەوەی بەردەوامی شانۆی تراژیدیایەکە بۆ ئەوەی تراژیدیایەکی تری لەسەر نمایشبکرێت. ئەوەیە مێژووی سلێمانی. هەستدەکەم کەس نایەوێت باسی ئەو مێژووەش بکات، چونکە هەمووان لە کوچە و کۆڵانەکانی ئەم شارەدا شتێکیان هەیە شەرمی لێبکەن. سڕینەوەی یادەوەری، هونەرێکە سیاسییەکانی ئێمە بەکاریدەهێنن بۆ ئەوەی خۆیان بتوانن بژین و ئێمەش بتوانین لەگەڵیاندا بژین... بەڵام نابێت ئەدەب لە تاوانی یادەوەریدا بەشداربێت...
"بەختیار عەلی"
لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ مەریوان هەڵەبجەیی
لە کتێبی: « بە سەرسامی لەناو وێرانەدا»
رۆژی چوارشەممە لە رۆژی جیهانی شانۆ، ئەتوانن دووبارە بینەری تەواوی نمایشی "میوانێکی دوور"بن لە رێگای یوتوبی مێترۆنۆم پرۆداکشن
میوانێکی دوور پڕبینەرترین شانۆی ساڵی 2023 بوو
لە نوسینی بەختیار عەلی
بەرهەمهێنانی باهۆزنەسرەدین
دەرهێنانی راڤیار نەوزاد
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯. 🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
نوێترین ڕۆمانی نوسەر بەختیار عەلی لە ئایندەیەکی نزیکدا ...
هەندێک کۆڕ لە بەریتانیا
بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە، نوسەر بەختیار عەلی و کاک کەریم ئەورەحمانی وەرگێڕ، لە هەندێک زانکۆ لە بەریتانیا زنجیرەیەک کۆڕ پێشکەشبکەن. تا ئێستا بەداخەوە هەموو چالاکییەکان بە تەواوی کات و شوێنەکەیان ڕوون نییە. ئەوانەی ڕوونن و دڵنیاین لێیان بەم شێوەیەی خوارەوەن.
1. 01.31 کۆڕێک لە زانکۆی ئێکستەر «بەشی لێکۆڵینەوەی کوردی»، کۆڕەکە سەعات 5 دەبێت، ئەمە لینکی تایبەتی کۆڕەکەیە.
https://www.exeter.ac.uk/events/details/index.php?event=13620&fbclid=IwAR2oAGraYA64ZyMgNsn54IASTAhXXapkvzhAA96oheF0_6dJdfZSj-FvlAQ
کۆڕەکە لە بینای IAIS Building/LT1 دەبێت.
ئەمە لینکی تایبەتە بە کۆڕەکە
ئەمە لینکی تایبەتی کۆڕەکەیە
https://www.eventbrite.co.uk/e/kurdish-fiction-emerging-from-margins-of-the-middle-east-tickets-806644885567?aff=oddtdtcreator&fbclid=IwAR3_HB3BN_LgyjmroNXV4Q-NUfF33DTJ4SgeVKeMaqIlzFRUtUXI4xtowGs
دواتر زانیاری تەواو بڵاودەکەینەوە
وەکو دایکی شەهیدەکان، وێنەکەی خۆم دەکەمە ملم و هەموو ڕۆژانێکی هەینی/ چەپکێک گووڵ لەسەر کورسییەکەی خۆم دادەنێم/ لەسەر کورسییەکەم دەنووسم/ ئالێرەدا ئەو پیاوە مرد، کە خەونی بە گۆڕینی دونیا و ئازادییەوە دەبینی/ ئالێرەدا ئەو پیاوە مرد/ لە سەردەمێکدا قایمترین شەرەف بە دوو پوولی قەڵپ دەکڕدرا/ لێوەکانی ماچییان لە خۆیان حەرامکرد/ ئالێرەدا ئەو پیاوە مرد کە ژیانی خۆی دەدا بەو کەسەی خەمی بیست سەدە لە چاوانیدا بسڕێتەوە.
پارچەیەک لە: قەسیدەی نیشتمان (١٩٨٣)
لە کتێبی: تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە
لاپەڕە: ٢٨٣
بەڵام جەنابی حەزرەت یەکێک لەو وشانەی من حەزم لێی نییە، وشەی سروشتییە، تەبیعی، تەبیعی چییە... سروشتی چییە؟ مرۆڤ دەتوانێت ئەم وشەیە بۆ کەر، بۆ ئەسپ، بۆ پشیلە بەکاربهێنێت، بەڵام بۆ ئینسان نا. جەنابی مەعالی، ئەم وشەیە بۆ حەیوان کراوە نەوەک ئینسان. مرۆڤ کەی بوونەوەرێکی تەبیعی بووە؟ لەو ڕۆژەوەی لە باوە ئادەم داکەوتووین، هیچ کات تەبیعی نەبووین. ئەوە ڕای منە حەزرەت گیان، لەوانەیە یەکێکی تر ڕایەکی تری هەبێت. تۆ ئەو منداڵە بگرە جەنابی مەعالی کە ئێستا لەدایکدەبێت، ئەو بگرە، دەتوانیت بڵێیت تەبیعییە؟... دەتوانیت؟ ڕاستەوخۆ بە کینە یان مەحەبەتی دەوروبەر گەمارۆدەدرێت، ڕاستەوخۆ بە جل و بۆدرە و زمان و گۆرانی و هاواری ناتەبیعی گەمارۆدەدرێت. مرۆڤ لە یەک ساتدا تەبیعییە، ئەویش ئەو ئان و ساتەیە کە دەمرێت، لە ساتی ڕۆح دەرچووندا، بەڵێ ڕۆح دەرچوون تەبیعییە، لەوەدا قسەم نییە، بەڵام لەوە بترازێت کەس لەم جێگایەی ئێمەدا هەقی نییە باسی تەبیعیبوون بکات، وشەکە لای ئێمە قەدەغەیە.
"بەختیار عەلی"
باهیریی بۆ وەفای ڕەفعەت بەگ
لە ڕۆمانی «كەشتی فریشتەكان» بەرگی ٢
{بَغداد لا أهوىٰ سواكِ مَدينةٌ}
• تمويل / @alim761
افتحوا الكتم ، القناة مابيها اعلانات⚜️.
Last updated 1 month, 4 weeks ago
يـ بايگني لهـلي ردني .. !
لـ طلب التمويل : @ √
Last updated 1 month, 3 weeks ago