Why Pay for Entertainment? Access Thousands of Free Downloads Now!

وانە شەرعیەکان _ wanai shar3i

Description
بۆ پرسیار ڕەخنە پێشنیار گلەیی داواکاری
@arammzafar
Advertising
We recommend to visit

»خواطر صنعانية❥🇾🇪⇓
»بوح صنعانية
»رمزيات صنعانيةوصوريمنية
»اعرف اكثر عن صنعا۽
»لسنا الوحيدون لكننا الافضل

@axxxd2000261BOT
.

Last updated 1 month, 4 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

https://instagram.com/ruslanbakinskiy7
https://youtube.com/c/RuslanBakinskiyOfficial
http://tiktok.com/@ruslanbakinskiy7
https://youtube.com/@Ruslanbakinskiy7

Last updated 1 month ago

1 week, 4 days ago

پارچەیەک لە دەرسی (12) شەرحی (متن ابی شجاع )
کافر ئەگەر موسڵمان بێت واجبە خۆی بشوات یاخود نا ؟
بۆچونی چوار مەزهەبەکەچیە ؟ ئایا لای شافعی سوننەتە یان واجب ؟
زانستی فقە یەکێکە لە بەچێژترین و پێویسترین زانستەکان بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کەسێک کە فقە شەرح دەکا تحقیقی بابەتەکان بکات نەک تەنیا بۆیان بکاتەوە کوردی و یاخود وەکو بەبەغا تەنیا قسەکان دووبارە بکاتەوە چونکە شەرح کردنی بەو شێوەیە نابێتە شەرح ، بەڵکو تەنیا عەرەبی زانینی پێویستە کەسێک عەرەبی بزانیت وەکو من دەتوانێت بیکاتەوه کوردی !

1 week, 6 days ago

حەتمیە بەڵام لەسەرکات وەستاوە !

1 week, 6 days ago

سەرچاوەی بڕیارەکانی ژیانت با وەحی بێ !
ئێمە لەم ژیانەدا هەرکارێک کە ئەنجامی دەدەین ئەگەر لێمان بپرسرێ بۆچی ئەم کارە دەکەی ؟ یان بۆچی ئەم کارە ناکەی ؟ هۆکارێکمان هەیە بۆکردن و نەکردنەکەی جاری وایە لەبەرحەزی پارە جاری وایە نەفسی حەزی لەوشتەیە ، جاری وایە حزبەکەی سەرکردەکەی عەشیرەتەکەی حەزیان لەوشتە یان حەزیان لێ نیه ، دەیان جار زۆر حەزی لەشتێکە بەڵام چونکە پێچەوانەی حەزی کەسێکی ترە ئەنجامی نادا ، کەواتە بەکورتیەکەی بۆ هەمووکارێک کە دەیکا یاخود نایکا هۆکارێکی بەدەستە ، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە کابرای موسڵمان هەموو شتێک بکاتە پێوەر بۆ کردن و نەکردن کارەکانی کەچی ئاوڕ لە وەحی نەداتەوە ، هیچ کات حساب بۆ قورئان و فەرموودە نەکا لەکردن و نەکردنی کارەکانی ، ئەوە ئەوپەری دۆڕان و خەسارەت مەندیە لە دونیا و قیامەت ، چونکە دووریت لە وەحی خوای گەورە واتە ڕازی بوون لەناو تاریکی گومڕایی ، بۆیە خوای گەوره لەدەیان شوێن لەقورئان و پێغەمبەرەکەی علیە السلام لەدەیان فەرموودە ، داوامان لێدەکەن با سەرچاوەی بڕیارەکانت وەحی بێت نەک شتێکی تر ، کاتێک پێت دەڵێن بڕۆ با بچین بۆ ئەو حەفلەیە ؟ بڵێ : زۆرم حەز لێ یە بەلام خوای گەورە پێ ی ڕازی نیه بۆیە نایەم ! کاتێک با ئافرەتێک دەوترێ وەرە برۆی خۆت بکە و مکیاج بکە لەوەڵامدا دەڵێ : ڕاستە بەوشتانە جوان دەبم بەڵام خوای گەورە پێ ی ڕازی نیه بۆیە نایکەم ! یاخود دەوتری: بۆچی سەعات چاری سبەینێ هەرڵدەستی لەو خەوە خۆشە ؟ لەوەڵامدا دەڵێ : ئاخر خوای گەورە پێی خۆشە هەستم نوێژ بکەم بۆیە هەڵدەستم ، بۆچی لۆ پارە سەعات پێنجی سبەینێ بەخەبەرم بۆچی لۆ فرانە حزب و سەرکردەی سەعات پێنج بەخەبەرم ئایە خوا گەورەترە یان پارە و فلانە حزب و سەرکردە !؟ یان دەبینی سێ سەعات تەماشای یاری دەکات بە تەرکیزەوە چونکە نەفسەکەی حەزی لێ یە بەڵام ئامادە نیە نیو سەعات گوێ بداتە قورئان و فەرموودەیەک بابەتێکی زانستی شەرعی کەچی خوای گەورە پێ ی خۆشە ، بۆچی حەزەکانی نەفسمان بەپێش حەزەکانی شەرع دەخەین ! بۆیە خوای گەورە لۆمەی ئەوکەسانە دەکا ودەفەرمووێ : (أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ ) واتە: ئەی محمد نابینی هەندێک کەس نەفس و هەوای خۆی کردۆتە خوا ، ویست و حەزەکانی نەفس پێش ویست وحەزەکانی شەرع دەخا ، جا ئیشکالەکە لەوەیه تۆ هەرکات واژیای واتە دوور لەوەحی ، بڕیارەکانی ژیانت هیچ کات بە فلتەری وەحی و شەرع دا نەڕۆیشت ، ئیدی گەورەترین خەسارەتمەندی ژیانت توش دەبێ ئەویش لە هیدایەتی خوای گەورە دوور دەبی ، نوورو ڕووناکی وەحی ناگات بەتۆ ئیدی ژیانت دەبێتە یەک پارچی بێسەروبەری ، سەیری جیهان بکا چەندی پێش دەکەوێ چەندی شتی نوێ دادەهێنن لەبەرامبەردا لەڕووی ئەخلاقیاتەوە دادەبەزن ، کە ئەو بێ ئەخلاقیەی ئێستای جیهان تێ ی کەوتووە بەدرێژای مێژوو مرۆڤایەتی نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە نزمەی بێ ئەخلاقی ، قەومی لوط علیه السلام کە خوای گەورە باسی کردوون لە مێژوودا کە گەیشتنە نزمترین ئاستی ئەخلاق ئەویش پیاو دەچووە لای پیاو کەخوای گەورە دەربارەیان دەفەرمووێ :(أتَأْتُونَ الفاحِشَةَ ما سَبَقَكم بِها مِن أحَدٍ مِنَ العالَمِينَ) واتە: ئێوە فاحشەو کردەوەیەکی وا قێزەوەن دەکەن کەبەدرێژایی مێژوو کەس شتی وای نەکردووه ! کەچی ئێستا واللە زۆر زۆر کردەوەی قێزەونتر دەکرێ لە جیهان ولە کوردستانی خۆشمان هەندێک لەوحاڵەتانە سەری هەڵداوە هەر لەنێربازی و ژن گۆڕینە و خوشک و برا خیانەتی زەوجی هەر وکی ئاوخواردنەوەی لێهاتیە ...هتد هەمووشی نەتیجەی دووری خەلکە لە ڕووناکی وەحی و شەرع هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێ : (أَوَمَن كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَٰهُ وَجَعَلْنَا لَهُۥ نُورًا يَمْشِى بِهِۦ فِى ٱلنَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُۥ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ لَيْسَ بِخَارِجٍۢ مِّنْهَا) واتە: ئایا کەسێک کە مردبوو ئێمە زیندوومان کردەوە ، ڕووناکی و نورمان پێبەخشی وەک کەسێکە کە لەناو تاریکایدایە ! کەواتە ئەوەی لە هیدایەت دوورە لەناو تاریکایدایە ئەگەرچی لە لوتکەی زانست و پێشکەوتنیش بێ ، بەڵام کە مادەم حەزو ویستەکانی ژیانت کۆنترۆل نەکرد بە شەرع و وەحی ، کەواتە هێشتان لەناو قوڕو لیتاو تاریکایی نەفس و شەهوەت و ئارەزووەکانتی ، وەتێمەگە پێشکەوتن ماددی یانی ڕووناکی! بە پێچەوانەوە ئەوڕوپا لەلوتکەی تاریکایدایە چونکە لەهەمووکەس دوورترن لەوەحی خوای گەورە بۆیە ئەگەر دیراسەیەکی وردی ژیانی ئەوڕوپا بکرێ دەبینی لەڕووی ئەخلاقی کۆمەلایەتی و خێزانی ....هتد چەند لە ئاستێکی نزمن کە مرۆڤ شەرم دەکا باسی بکا ! ئێمە نالێین زانست هۆکاری ئەخلاق نەمانە بەڵکو دەڵێین ئەوە نەتیجەی دووریە لە وەحی خوای گەوره ، هەر کۆمەڵگایەک و خێزانێکیش بەپێ ی ڕێنمایەکانی وەحی و شەرع نەڕوا بەرەبەرە بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەڕوا کە مرۆڤ شەرم دەکا بیریشی لێ بکاتەوه بەڵام ئەوە هەر ڕوودەدات چونکە قاعیدەیەکی نەگۆڕە چۆن 1+1=2 ئاواش دووری کۆمەڵگا لەوەحی یەکسانە بەو نەتیجە ناخۆشە ، کەهاتنەکەی

2 weeks, 4 days ago

خوای گەورە دەفەرمووێ :ولقد اریناە ایتنا كلها فكذب وٲبی
واتە:هەموو بەڵگەو نیشانەکانی خۆمان نیشانی فیرعەون داو بۆمان ڕوونکردەوە کەچی هەر نەهاتە ژێرباری حەق و ڕاستی.
وڕدبۆوە لە وشەی (کلها )واتە هەموو شتێکمان بۆ ڕوون کردەوە ، خوای گەورە دەیەوێ پێمان بلێ کەوا دژایەتی ملهوران و بێ دینان و مونافیقان لەگەل خودی دینە ، نەک لەبەر ئەوەبێ حەقیان لێ شاراوەبێ و لایان ڕوون نەبێ ، هەرکات حەقیان بۆ ڕوون بێتەوە بەدوای بکەون ، نا هەرگیز بەدوای ناکەون هەروەک فیرعەون هەموو شتێکی بۆ ڕوون بۆوە کەچی هەر لاملی زیاتر دەبوو ...

2 weeks, 4 days ago

شەرحی کتێبی (ذم الموسوسين )
وانەی چوارەم

2 weeks, 6 days ago

بابەت (اصول الفقه )
شەرحی (الورقات )
وانەی (نۆیەم )

3 weeks, 4 days ago

بە پشتیوانی خوای گەورە زنجیرەیەک ئامۆژگاژی و یاسای گشتی بۆ طالب علمی شەرعی بەتایبەت و هەموو موسلمانێک بەگشتی باس دەکەین ، تاکو ئەو گروپ و تاقمانەی کە لە مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعە لایانداوە ، نەتوانن فێل لەموسلمانان بکەن ، چونکە ئەوان دەزانن طالب علمی ئەهلی سوننەوجەماعە هەمووکات ملی لەموو باریکترە بۆ دەقە شەرعیەکان ، بۆیە دەلیل دێننەوە کەچی له ئەسلیشدا نابێت بە دەلیل !
بۆیە لەبەر گرنگی ئەو بابەتە پێمان خۆش بوو ، چەند درعێکی بەرگری دروست بکەین ، بۆ ئەوەی شمشێری تاقمە لادەرەکان نەتوانن پێمان بگەن....
خوای گەورە یارمەتیمان بدات

3 weeks, 5 days ago

تایبەت بە ئافرەتان (6)
یەکەم :گەر ئافرەتێک نیوەڕۆ کەوته سوری مانگانە کاتێک خاوێن بۆوە دەبی ئەو نوێژە نیوەڕۆیه بکاتەوە یاخود نا ؟
دووەم : گەر ئافرەت پاش عەسر خاوێن بۆوه دەبێ نوێژی نیوەڕۆش بکا یاخود تەنیا نوێژی عەسر دەکا یاخود ئەگەر دوای نوێژی عیشا خاوێن بۆوە دەبێ نوێژی مەغریبەکەش بکات یاخود نا ؟

3 weeks, 6 days ago
3 months ago

پرسیار لە ئیمامی مالک کرا : کەسێک علمێکی چاکی پێیە لە سوننەو حەق ، ئەگەر کەسێک هات مناقەشەی لەگەل بکا ؟ فەرمووی : نەخێر ، بەڵکو با سوننەو حەققەکە ڕابگەیەنێت ، ئەگەر قبولی کرد باشە دەنا باخۆی بێدەنگ بکات !
بۆیه سەلەف ڕقیان لە چەقە چەق و مناقەشەی بێ بەرهەم دەبۆوە ، ئەگەرچی پڕ علمیش بوینە ، کەچی هی ئێستا دوو کتابی بەجوانی زەبت نەکردووە ، کەچی لەگە داروبەردی مناقەشەی دەکا...
ئامۆژگاریەکی خۆم و خۆتان دەکەم : لە چەقە چەق و مناقەشە دوورکەونەوە ، چونکە دڵی مرۆڤەکان ڕەق دەکا ، ڕق و کینە دروست دەکا ، لە عیبادەت و علم بە پاشت دەخا ....
لۆیە ابن وهب دەلێ : گوێم لە ئیمامی مالک دەبوو ، هەمووجارێ کە ئەهلی ئەهواء دەهاتنە لای بۆ مناقەشە ، پێی دەوتن : من الحمدللە گومانم لە دین و عەقیدەکەی خۆم نیه ، بەڵکو تۆ بە گومانی لەسەر ئەو بیروباوەری هەتە ، بڕۆ لەگەل کەسێک مناقەشە بکە کە وەک خۆتە .....

We recommend to visit

»خواطر صنعانية❥🇾🇪⇓
»بوح صنعانية
»رمزيات صنعانيةوصوريمنية
»اعرف اكثر عن صنعا۽
»لسنا الوحيدون لكننا الافضل

@axxxd2000261BOT
.

Last updated 1 month, 4 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

https://instagram.com/ruslanbakinskiy7
https://youtube.com/c/RuslanBakinskiyOfficial
http://tiktok.com/@ruslanbakinskiy7
https://youtube.com/@Ruslanbakinskiy7

Last updated 1 month ago