Why Pay for Entertainment? Access Thousands of Free Downloads Now!

✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان

Description
وێبلاگی ناوەندی نووسەران
Www.nnkurdistan.blogspot.com

لاپەڕەی ناوەند لە ئینستاگرام
https://instagram.com/nawendi_nuseran?igshid=MzRlODBiNWFlZA==

لاپەڕەی ناوەند لە فەیسبووک
https://www.facebook.com/NNKurdistan?mibextid=ZbWKwL
Advertising
We recommend to visit

💜Assalomu aleykum

✨Har kunlik "nima ovqat qilsam ekan" boshqotirmasining barcha yechimlari bizda⤵️⤵️⤵️

🔷O'zbek milliy taomlari
🔷Shirinliklar, tortlar
🔷Yevropa taomlari
🔷Salatlar
🔷Turk taomlari

💫Reklama uchun: @kanall_admin1 ga murojaat qiling

Last updated 1 month, 4 weeks ago

فيس بوك 👇🏻
https://www.facebook.com/hussain7jabbar/
انستگرام👇🏻
www.instagram.com/hussain7jabar
يوتيوب👇🏻
www.youtube.com/channel/UCPYFmB7gd975SOEh7jCQrQA

Last updated 1 month, 3 weeks ago

🌟Official VideoStar 🌟
#videostarkurd

Last updated 1 week ago

1 month, 4 weeks ago

🌝ڕاگەیەندراوی کۆتاییی چالاکیی منداڵانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نەورۆزی کوردەواری

"هەلاوە مەلاوە ... بەهار هێشتا وا لەم ناوە"

هاوزمانانی هێژا!
منداڵە چاو گەشەكانی کوردستان!
دایک و باوکانی خەمخۆری زوانی دایک و زمانی نەتەوەییمان!

منداڵانی خۆشەویست و دۆستی هەمیشەیی لێژنەی منداڵانی کوردستان، جارێکی دیکە نەورۆز و هاتنی بەهارتان بە شادی و خۆشی بێت. لەوەی کە شێعر، گۆرانی، هەلاوەمەلاوە و ڤیدیۆکانیان لە ڕێگەی ئێمەوە بڵاو کردەوە و پەیامی خۆتان بۆ منداڵانی تری کوردستان هەنارد. ئێوە وەک گوڵەکانی بەهار، گوڵێکی بۆنخۆش و دەمبەپێکەنینن. دڵێکی نەرم و ڕوویەکی خۆش و گەشتان هەیە بۆ کوردستان کە هیوادارین هەمیشە لە ژیاندا سەرکەوتوو بن.
وەک چۆن بەهار وەرزی نوێبوونەوەیە و سروشت بە هەموو شێوەیەک خۆی ئەنوێنێت، ئاوەهاش چاوەڕوان بن و لەگەڵمان بن بۆ پێکەوەکارکردنێکی تر. ئەم ماوەیە کە پشووە (تەعتیلاتە) پێشنیار دەکەین کە کتێب بخوێننەوە و خۆتان لەگەڵ کتێب ڕا بێنن. دەتوانن ئەزموونی خوێندنەوەکانی خۆتان بۆ کاناڵی منداڵانی کوردستان بنێرن و هانی منداڵانی دیکە بدەن.

هیوادارین هەر بمێنن و تەمەندرێژ بن بۆ ئێمە و کوردستان، بەردەوام بن.

لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان
١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

https://t.me/mindalanikurdistan

Telegram

🥰کاناڵی منداڵانی کوردستان Kanalî mindalanî Kurdistan 🥰

کاناڵێکی ئەدەبی و هونەرییە بۆ منداڵانی کوردستان و سەر بە ناوەندی نووسەرانی کوردستانە. کاناڵی یوتویوب https://www.youtube.com/channel/UCOde4BxpYRtcSbNXxTf3R6A پێوەندی: @afragrami @FaridRajin93 @swesne @jale\_sefiyari63

***🌝***ڕاگەیەندراوی کۆتاییی چالاکیی منداڵانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نەورۆزی کوردەواری
2 months ago

کاک ئازاد تەنانەت لە باسی مامۆستا هێمنی شاعیریشدا تەنیا ئاماژە بە زمانی شیعری هێمن دەکا، لە حاڵێکدا مامۆستا حەمەی مەلا کەریم لە پێشەکیی ناڵەی جوداییەکەی هێمندا دەفەرموێ هێمن لە نووسینی پەخشاندا زۆر زۆر سەرکەوتووترە هەتا شیعر. بەڵگەش پێشەکییەکەی تاریک و ڕوون و کۆمەڵە پەخشانەکەی نێو پاشەرۆکە. بەڵام مەسڵەحەتی داماڵینی زمانی کوردی و ڕووتکردنەوەی لە هەموو زاراوە و دەستەواژە و ئیدیۆم و پەند و مەسەلەکانی دەرەوەی شاری، وا دەخوازێ ئەم شتانە پاشقول بدرێن و باسیان نەکرێت.

ڕەسووڵ سوڵتانی

2 months ago

دوو وردە سەرنج لە سەر دیمانەکەی کاک ڕەنج سەنگاوی و مامۆستا ئازاد بەرزنجی

مامۆستا ئازاد بەرزنجیی خاوەنی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، یەکێکە لەو وەرگێڕە دیارانەی کە بە وەرگێڕانی باش و بە زمانێکی سادە و ڕەوان کتێبخانەی کوردیی دەوڵەمەند کردووە. هەر بۆیە هەر کەسێکی سەروکاری لەگەڵ خوێندنەوەی کتێبی کوردی هەبێ کاک ئازاد باش دەناسێ و لانیکەم چێژی لە وەرگێڕانی (چاوەکانی) وەرگرتووە. لەو ڕۆژانەدا دیمانەیەکی ڕاگەیەندکاری بەتوانا و سەرکەوتوو کاک ڕەنج سەنگاویم دیت لەگەڵ مامۆستا ئازاد کە بە ئاسمانی کوردستانەوە باسی ئەدەب و وەرگێڕانیان دەکرد. منیش کە زۆر تاسەباری ئەو باس و بابەتانەم بە کاوەخۆ بۆی دانیشتم و سەیرم کرد و ورد گوێم لێ گرت. خواهەڵناگرێ مامۆستا ئازاد زۆر خاڵی وردی خستە روو و پەنجەی لەسەر زۆر شتی گرینگ و هەستیار دانا هەتا گەیشتە ئەو شوێنەی وا پرسیاری وەرگێڕە گەورەکانی لێ کرا، کە مامۆستا ئازاد جیا لەوەی خۆی لە ناوی وەرگێڕ و نووسەری زۆر بەتوانای کوردستان بوارد، بەڵام لەوانەدا کە ناوی هێنان زۆر بە خشکە بەسەر خەرمانە دەوڵەمەندەکەی مامۆستا هەژار و عەبدوڵڵا حەسەنزادەدا تێ پەڕی.
هەڵبەت ئەو مافی خۆیەتی کە ناوی ئەوانیشی هەر نەهێنابا، بەڵام لەو بە خشکە تێپەڕینەدا من پەیامێک دەخوێنمەوە کە ڕەنگە بینەرانی دیکە لێی ئاگادار نەبن.

من کە بەشێک لە تەمەنی خۆمم بۆ وەرگێڕان تەرخان کرد و لەگەڵ هەموو دەزگاکانی چاپ و پەخش پەیوەندیم هەبووە، ڕوانگە و بۆچوونی زۆرینەی هەرەزۆری هەڵسووڕێنەرانی ئەو دەزگایانە دەناسم کە مامۆستا ئازادیش یەکێکە لەو ئازیزانە و دەزگایەکی گەورە و سەرکەوتوو و کارجوانیشی لەبەردەستدایە. ئەم بۆچوونەشم تەنیا مەزەندە و گومان نییە بەڵکوو بەرهەمی گێڕانەوەی هەموو ئەو کەسانەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەرهەمێکیان بردووەتە دەزگای سەردەم بۆ چاپکردن و پێیان گوتراوە ئەوە شێوەزاری موکریانییە و دەبێ بە زاراوەی سولەیمانی(سلێمانی) بنووسن.
دانانی بنزارە شیرینەکەی سولەیمانی وەکوو ستانداردێک بۆ نووسین و وەرگێڕان لەوانەیە لایەنێکی باشی هەبێ بەڵام ئەوەی ئێستا ئێمە لە هەندێ دەزگای چاپ و پەخش دەیبیستین قەتیسکردنی زمانە لەو شارە ئازیزەدا. دەبێ لەیادمان بێ کە زمانی کوردی هەر ئەوەندە وشە و دەستەواژەیە نییە کە لە شارێک یان ناوچەیەکی کوردستان قسەی پێ دەکرێت، بگرە وەرگێڕ و نووسەر مافی خۆیانە لە وشە و زاراوە و دەستەواژەی هەموو ناوچەیەکی کوردستان کەڵک وەرگرن، کەچی خەبیر و شارەزای ئەو دەزگایانە بەربینگیان دەگرن دەڵێن:
کاکە خوێنەر لەو شتانە تێ ناگا....

خوێنەر کێیە؟ خەڵکی کوێ لەو شتانە ناگا؟ ئەو خوێنەرە ئاستی خوێنەوارییەکەی چەندە؟ چەندە حەزی لە خوێندنەوە و فێربوونە؟
جیا لەوەش، من ئەم باسەم بە خەستوخۆڵی لە پێشەکیی کۆبەرهەمەکەی چیخۆڤدا باس کردووە، کە ئەم شەڕفرۆشتنە بە زمانی کوردی تەنیا ئاکامێکی هەیەتی ئەوەیە زمانی کوردی هەژار و دەستەوستان و سادە دەکاتەوە. وامان لێ دەکا شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و مەلا و گۆرانیبێژ و سیاسەتڤان هەموومان بە سێسەد چوارسەد وشە بدوێین، وەک ئەوەی گۆرانیبێژەکانی هەموو کوردستان ناچار بکەین وەکوو فڵانە گۆرانیبێژ گۆرانی بڵێن و دەنگیشیان وەک هیی ئەو لێ بکەن.

وەختێک مامۆستا ئازاد لەسەر خەرمانێکی دەوڵەمەندی مامۆستا هەژار تەنیا ئاماژە بە چێشتی مجێور و قورئانەکەی و شێعرەکانی دەکات و لەو نێوەشدا تەنیا قورئانەکە وەرگێڕانە و ئەیش بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لەسەر دەسکاریکرانی زمانەکەی هەیە، دوای ئەوەش لە خەرمانێک بەرهەمی مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادەدا تەنیا ئاماژە بە حەمەدۆک دەکات لە خۆوە نییە، ئەویش بەو ئەدەبیاتە (عەبدوڵلای حەسەنزادەش کاتی خۆی حەمەدۆکی کردووەتە کوردی) وەک بڵێی دوای ئەوە ئیدی تۆبەی لە وەرگێڕان کردبێ. نەخێر، مەسەلە ئەوەیە ئەو دووانە واتە هەژار و حەسەنزادە بە شێوەزاری موکریانی دەنووسن و وەردەگێڕن هەر بۆیە نابێ خوێنەری ئێستا لە زمانی مامۆستا ئازادەوە ناوی بەرهەمەکانی دیکەیان بە گرینگییەوە ببیستن ئەگینا تازەترین بەرهەمی چاپکراوە مامۆستا حەسەنزادە کتێبە بەناوبانگەکەی فەیلەسووفی هاوچەرخ نووح هەراری واتە "مرۆڤی ژیر"ە. لە وەرگێڕاندا مامۆستا هەژار شەڕەفنامە و مەستوورەی ئەردەڵان و هۆزی لەبیرکراوی گاوان و لەسەرووی هەمووشیانەوە شاکارەکەی خەییامی هەیە. بەڵام نابێ گەنجان ئەو شتانە لە زمانی مامۆستا ئازادەوە ببیستن. چونکە لەگەڵ ڕەوتی ڕووتکردنەوەی زمانی کوردی بەبیانووی سادەنووسین و سادەکردنەوەی زمان ناتەبایە و یەک ناگرێتەوە. ئاخر ئەو خوێنەرەی بەو بیانووانەوە تەمبەڵ کراوە و بە زمانێکی دەوڵەمەند و تۆزێک جیاواز لە زمانی ڕۆژنامەکان شتی بۆ بنووسیت دەسڵەمێتەوە، چ بگا بەوەی لە خەییامەکەی هەژار تێ بگا کە بەحرێکی پڕ واتا و وشە و ئیدیۆمە.

3 months, 1 week ago

🌝ڕاگەیەندراوی کۆتاییی کەڕنەڤاڵی چالاکیی منداڵانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

هاوزمانانی هێژا!
منداڵە چاو گەشەكانی کوردستان!
دایک و باوکانی خەمخۆری زوانی دایک و زمانی نەتەوەییمان!

وێڕای پیرۆزباییی دووبارەمان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەموو خەڵكی کوردستان و کوردزمانان، لە ماوەی کەمتر مانگی ڕابردوودا لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بەبۆنەی ٢١ی فێبرییە (٢ی ڕەشەمە)، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە بانگەوازێکدا داوای لە منداڵە خنجیلانەکانی کوردستان کرد کە بۆ ڕێزگرتن لەم ڕۆژە و بەرزڕاگرتنی زمانی دایکی خۆیان و زوانی نەتەوەییمان، ڕستەیەک لەسەر زمانی کوردی یان پیرۆزبایییەکانیان لە ڤیدیۆیەکی کورتدا بۆ لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستانی بنێرن.

بە خۆشحالییەوە ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵانی کوردستان لە زۆربەی شار و شارۆچە و ناوچە و گوندەکانی كوردستان و بە زۆربەی شێوەزارەکانی زمانی کوردیمان، بەپیریی بانگەوازەکەمانەوە هاتن و ڤیدیۆ و وێنە پیرۆزبایییەکانی خۆیان بۆ ئێمە هەنارد.

هاوت لەگەڵ ڕێزگرتن لە ڕۆژی زمانی دایک، خاتوون سوێسن ئیسماعیلنژاد، بەرپرسی لێژنەی منداڵان و ئەندامی دەستەی كارگێڕیی ناوەندی نووسەران، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٢ی ڕەشەمە کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی "بەیان"ی شاری بۆكان بەڕێوە چوو و دیاری و خەڵاتی لێژنەی منداڵانی بەسەر بەشداربووانی خولی فێربوونی ڕێنووسی كوردیدا دابەش كرد .

لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی كوردستان وێڕای ڕێز و پێزانین بۆ سەرجەم دایک و باوک و مامۆستایانی خۆشەویست، چاوی منداڵە چاوگەشەکانی کوردستانیش ماچ دەکەین کە بەو بەشدارییە بەرفراوانەیان دڵی گشت لایەکیان گەشاندنەوە، گومان لەوەدا نییە هەر ئەم منداڵانەی ئەمڕۆ هیوای بنیاتنانەوەی داهاتووی کوردستانمانن.

لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان
٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

https://t.me/mindalanikurdistan

Telegram

🥰کاناڵی منداڵانی کوردستان Kanalî mindalanî Kurdistan 🥰

کاناڵێکی ئەدەبی و هونەرییە بۆ منداڵانی کوردستان و سەر بە ناوەندی نووسەرانی کوردستانە. کاناڵی یوتویوب https://www.youtube.com/channel/UCOde4BxpYRtcSbNXxTf3R6A پێوەندی: @afragrami @FaridRajin93 @swesne @jale\_sefiyari63

***🌝***ڕاگەیەندراوی کۆتاییی کەڕنەڤاڵی چالاکیی منداڵانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
3 months, 3 weeks ago

سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی هێژا، تکایە هەمووتان بڵاوی بکەنەوە و بینێرن بۆ دۆست و هەڤاڵانتان

3 months, 4 weeks ago

📌"بەشێو جە شێعرەی درێژەو شاهۆ"

🖊& 🎤شیعر و خوێندنەوە: ئەحسەن ڕەشیدی

🎬 دیمەن و چنین: جونەید هێدایەتی

✍️: @NNKurdist

5 months, 2 weeks ago

لەگەڵ سەرھەڵدانی ئایینی مەسیحی، ناکۆکی و ململانێ لە نێوان میتراییزم و مەسیحی سەری ھەڵدا، بەتایبەت لە سەدەی سێیەمی زاییندا، مەسیحییەکان لە کوردستان تووشی ململانێیەکی ئایدۆلۆژیی توند بوون لەگەڵ پێڕەوانی میتراییزمدا، سەرەنجام بەھۆی بوونی ھێز و دەسەڵاتی سیاسییەوە، بارودۆخەکە بە قازانجی ئایینی مەسیحی کۆتایی ھات، بەڵام مەسیحییەکان بۆ ڕاکێشانی بیری پێڕەوانی میترائیزم بەلای خۆیاندا، یادی لەدایکبوونی ئەو ڕۆژیان کردە یادی لەدایکبوونی عیسای مەسیح، دیارە بەتێپەڕبوونی کات و دوای چەندین جار دەستکاریکردن و ڕێکخستنی ڕۆژژمێر یادی لەدایکبوونی عیسایان لە نێوان 21ی مانگی 12 گۆڕی بۆ بۆ 25ی مانگی 12 و خۆیان لەگەڵ ئایینی میتراییدا گونجاند، زۆر لە مێژوونووسان لەو باوەڕەدان بەھۆی نزیکایەتیی ئایینی میترایی لە ئایینی مەسیحی، شەوی چلە (یەلدا) بە شەوی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەزانن.

ئەگەر لە کوردستان ئاوڕێکی کورت لە مێژووی شەوی چلە بدەینەوە و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئەم جەژنە لەبەرچاو بگرین، دەبێ بیگەڕینەوە بۆ سەر ڕەچەڵکی ئایین لە کوردستان و دابونەریتی کوردەواری لەسەردەمی کۆندا. وەک دەزانین بنەماکانی ئایین لە مێژووی کورددا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن، ھەر لە سەرەتای پەیدابوونی مرۆڤی کورد و تێکەڵاوبوونی بە دیاردەکانی سروشت و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی مرۆڤی کورد، ئایینیش وەک سیستەمێکی کۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵکی ئەم ناوچەیە، دانیشتووانی کوردستان لە سەرەتاوە ھەوڵ و تەقەڵای خۆیان داوە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ژیان.

لە کوردەواریدا شەوی چلە وەکوو جەژنەکانی دیکەی کوردەواری وەک نەورۆز و چوارشەمەسووری و.... نەریتێکی کۆنە، لەم شەوەدا لە کوردەواری خێزان، خزم و کەسوکار لە دەوری یەکتر کۆ بوونەتەوە و بە دابەشکردنی شەوچەرەی نێو دیوەخان و بەسەربردنی چلەی زستان، شەویان گوزەراندووە. بە گێڕانەوەی حیکایەت و چیرۆکە کۆنەکان کە ئازایی و قارەمانی و لەخۆبووردوویی تێدا ڕەنگی داوەتەوە، یان شکست و تێکشکان و نائومێد و تێھەڵچوونەوە و بەرگریکردن شەرمەشقی کارەکان بووە. زۆربەی جار قارەمانانی ئەو چیرۆکانە کچانی شۆخ و شەنگ و لاوانی قارەمانی نەتەوەکەمان بوون کە لە شۆخ و شەنگی و ئازایی و جوامێریدا نموونەیان دەگمەنە، بەرھەمی ئەو جوانی و چەلەنگی و لە خۆبوردووییانە چەندان چیرۆکی وەک: خاتوون زین و کاکەمەم، شیرن و فەرھاد، قەڵای دمدم و دوانزە سوارەی مەریوان و چەندانی ترن.

شەوی چلە ھاوکاتە لەگەڵ کۆتایی ھاتنی گەڵاڕێزان و ماڵئاوایی دوایین ھەڵوەدابوونی سروشت، بەرەو بەفرانبار و باو بۆران و کڕێوە و باکوت و سەھۆڵبەندان، وەک سروشت لەناو مێژووی ئێمەدا لە خۆگرتن و دان بەخۆداگرتن بەئومێد و بڕوایەکی پتەوەوە چاوبڕینە لە داھاتوو. ئەمەش خەسڵەتێکە ھەمیشە مرۆڤی کوردی لە ھەڵخلیسکان و تەسلیمبوون و وابەستەیی بە شتێکەوە، بە گەورە پیشان داوە، ئیتر بەپشوودرێژییەوە لە داھاتوو ڕاماوە و بەو ھیوایەی بەھار ھەر دێ بە بڕوایەکی بەھێزەوە ھەنگاوی بەرەو گەلویستی و ژیاندۆستی ھەڵێناوە و بە چاوکراوەییەوە لە ئاسۆی ڕوانیوە و ھەوڵی داوە بە ھونەر و زانست و مرۆڤدۆستی، کوانوو و ئاگردانی زستانی نەتەوەکەمان بگەشێتەوە. نەتەوەی ئێمە کاروانێکی دوور و درێژی ناھەمواری تێپەڕاندووە و چەندان هەزار شەوی چلەی درێژی بە ھیوای خەونە خۆشەکانی، ڕۆژی کردووەتەوە، ئیتر بەئومێدی ئەوەی وزە و گەرمای بەھاری، بە ژیانی داھاتوومان شادی و خۆشەویستی ببەخشێ.

سەرچاوە: کتێبی میترا و بۆنە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نووسینی: ئەحمەد یاحەقی.
- مێژووی ئۆڵی و فەلسەفەی نەتەوەیی کورد، لە نووسینی: محەمەد حیجازی

5 months, 2 weeks ago

45 ڕۆژی یەکەم بە "چلە بچکۆلە" ناودێر کە جەژنی شەوی چلە دەسپێکی بوو و لە سەرەتای بەفرانبارەوە کە بە شەوی "چلە" ناسراوە دەستی پێ دەکرد و هەتا 15ی ڕێبەندان درێژەی دەکێشا. پاشان بەشی دووەم کە بە "چلە گەورە" ناسراوە، لە پازدەی ڕێبەندانەوە دەستی پێدەکرد و هەتا 15ی ڕەشەممەی دەخایاند کە لەڕووی سەرما و سۆڵەوە بە سەختترین کاتی ساڵ دەناسرا.

بەشی سێیەمی زستان بە "خاتوو زمهەریر" ناسراوە کە کەلە 15ی ڕەشەممەوە دەستی پێدەکرد و هەتا کۆتایی زستان و سەرەتای بەهار و نەورۆزی دەخایاند. لە ئەدەبی زارەکی و ئەفسانە و چیرۆکی کوردیدا جێگەی تایبەتی هەیە. لە چیرۆکی زستاندا وا هاتووە چلە بچکۆلە و چلە گەورە و خاتوو زمهەریر برا و خوشکن و پاشان هەردوو برا بەدوای یەکدا کۆچ دەکەن و دوایی زمهەریر خوشکی بچووکیان لە کۆتایی ساڵدا بە کڕێوە و بەفر و بەستەڵەکی سارد و هاتنی زوقم، شین و شەپۆڕ دەگێڕێت و تۆلەی دوو براکەی دەکاتەوە و دوایی بە "بەفرە پرووشە" ملوانکەکەی دەڕنێت و شیوەنیان بۆ دەکات و هاوکات لە هەندێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە 15 ڕۆژی "خاتوو زمهەریر" (چلەی حاجی لەکلەک)یش دەڵێن، چونکە هێندە سارد دەبێ هێلکەی حاجی لەکلەک دەیبەستێ.

دوایی وردە وردە و بە ئەزموون مرۆڤەکان بۆیان دەرکەوت لە ھەندێک وەرزدا ڕۆژەکان درێژترن و ئەوان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر کەڵک لە ڕووناکیی خۆر وەربگرن بۆ کشتوکاڵ کە بناغەی سەرەکیی بژیوییان بوو. ھەر بۆیە ھێدی ھێدی ڕووناکی و خۆر بووون بە ھێمای ژیان و چاکە، تاریکیش بوو بە ھێمای خراپەکاری و ستەم. گەلانی "ھیند و ئەورووپی" دوای ئەوەی هزری ئایینی بەسەریاندا زاڵ دەبێت، دوایین شەوی پاییزیان وەک شەوی لەدایکبوونی خۆر و ڕووناکی دادەنێن و تەنانەت ڕۆژی یەکەمی زستانیان بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دادەنا، چوونکە لەو بڕوایەدا بوون کە ئەھوورامەزدا بە سەر ئەھریمەندا سەرکەوتووە و بە درێژیی ڕۆژ و روناکی زیاد بووە.

لە "ئاسارولباقیە"ی ئەبورەیحانی بیرونی و لە قانوونی مەسعوودی ئەو رۆژە وەک (خۆرە ڕۆژ)، یان (خوڕەم ڕۆژ) واتە "رۆژی پیرۆز" ناوی براوە. ھەروەک ئاماژەی پێکرا، تاریکی ھێمای شەیتان و ئەھریمەن بووە، دوایین شەوی پاییزیش کە درێژترین شەو و تاریکترین شەو بووە، بە شەوێکی شووم و پڕ نەھامەتی دانراوە، ھەر بۆیە لە کۆنەوە لەگەڵ خۆرئاوابوونی دوایین رۆژی پاییز، خەڵک بە داگیرساندنی ئاگر ھەوڵیان دەدا تاریکی و ھێزە ئەھریمەنییەکان بڕەوێننەوە و لە خۆیانی دوور بخەنەوە.

خەڵک لەو شەوەدا لەلای یەک کۆ دەبوونەوە و بە خواردن و خواردنەوە و گۆرانیوتن و ھەڵپەڕکێ، شەونخوونیان دەکێشا و چاوەڕوانی ھەڵھاتنی خۆر دەبوون. ئەو سفرەیەی لە شەوی چلە بچکۆلەدا دەڕازێنرایەوە لە لای زەردەشتییەکان بە "مەیزەد" ناسرابوو، چەرەزاتەکەش پێی دەوترا "لۆرک". لە نەزرگە و پەرستگەکانی میترایی نزا دەکرا بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بە سەر تاریکی و ئەھریمەندا ئەو نزایەش پێ دەوترا "نی یەد". خەڵک کە بە ئاھەنگگێڕان و شەونخوونی، شەوی چلەیان شەق دەکرد، یەکەم ڕۆژی زستان، خۆرە ڕۆژ، یان جەژنەخۆر، کە لایان پیرۆز بووە، دەیانکردە پشوو.

ئەمە ھاوکاتە لەگەڵ کوودەتای زستان بەسەر پاییزدا، یان گۆڕانی کەشوھەوا، بەم ھۆیەوە ڕۆژ درێژتر دەبێت و شەو کورتتر دەبێتەوە، لەلایەکەوە وەرزی خەزان و ماتەمینی سروشت بەسەر دەچێ، لەلایەکی تریش سەرەتا و دەرکەوتنی وەرزی سەرما و سۆڵە، بەفر و کڕێوە، بەستەڵەک و سەھۆڵبەندانە. لە کاتێکدا مرۆڤ گیرۆدەی تووڕەیی سروشتە، چاوەڕێی وەرزی بەھار و گوڵ و گوڵزار و سەرلەنوێ ژیانەوەی سروشت و نوێبوونەوەی ژینگە و گیانەوەرە، ھەر لە کۆنەوە ئەم دیاردە سروشتییە لەسەر خەڵکانی کەونارا و پێشینان کاریگەرییەکی قووڵی داناوە و ئەو شەوەیان بەواتای زاڵبوونی ڕووناکی بەسەر تاریکیدا لەقەڵەم داوە. پیرۆزی و سەرکەوتنی ڕووناکییان بەسەر تاریکیدا جێژن گرتووە، ھەتا سەرکەوتنی مێھر و تێکشکاندنی ئەھریمەن بەچاوی خۆیان ببینن. لەناو زۆرێک لە نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات، ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێت، بەڵام ھەرکام لەو نەتەوانە لەژێر ناوی جیا و بەشێوەی جیاواز یادی دەکەنەوە و بەهۆی هزری مەزهەبی و ئایدۆلۆژییەوە گۆڕانکارییان بەسەر نەریت و ناوی بۆنەکاندا هێناوە. نەتەوەی کوردی خاوەن مێژووی کەوناری دێرینیش لەبەر نەبوونی کیان و دەسەڵاتی سیاسی، هێما نەتەوەییەکانی لێ زەوت کراوە و شێوێندراوە.

جاران لە ھەموو کوردستاندا بە فراوانی یادی شەوی چلە دەکرایەوە و لە ھونەر و ئەدەبی کوردیدا ڕەنگدانەوەی خۆی بوو، شاعیرانی کلاسیکی کورد لە سەردەمی یادکردنەوەی شەوی چلە (یەلدا) بە شێعرەکانیان بەشداریی ئەو شەوەیان کردووە، نالی دەڵێ:
شەوی یەڵدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو/ کە دیدەم، دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو

5 months, 2 weeks ago

شەوى چلە (جەژنەخۆر) و ڕەنگدانەوەى لە مێژوودا
شەریف فەلاح

شەوی چلە، چلە بچکۆلە (یەلدا) درێژترین شەوی ساڵە کە دەکەوێتە نێوان 21 و 22ی کانوونی یەکەمی (دیسەمبەر)ی ساڵی زایینی، ئەم شەوە ھەر لە خۆرئاوابوونی ڕۆژی 30ی سەرماوەزەوە 21ی "کانوونی یەکەم"ەوە تا دەگاتە ھەڵاتنی خۆر لە بەیانیی ڕۆژی 1ی بەفرانبار (22ی کانوونی یەکەم) درێژەی ھەیە، لەو کاتەدا ھەردوو بورجی کاژۆڵە و کەوان لە یەکتری تێدەپەڕن، لە نیوەی باکووری گۆی زەوی بەھۆی ھەڵکەوتەی جوغرافییەوە بە ئاراستەی پێچەوانەی خۆر دەچەمێتەوە، بۆیە ماوەی بەریەککەوتنی تیشکی خۆر دەکەوێتە ئەوپەڕی کەمی، لە دوای ئەمەوە چیتر شەو درێژ نابێت، بەڵکوو دووبارە ڕۆژ بەرەبەرە درێژ دەبێتەوە و تیشکی زێڕینی بەسەر زەویدا پەخش دەکات.

وشەی یەڵدا لە بنەڕەتدا لە زمانی سریانییەوە وەرگیراوە کە یەکێک لە زمانە کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، و بۆ ماوەیەکی درێژ لای نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات زمانی لێتێگەیشتنی گشتی بووە، (یەڵدا) واتە لەدایکبوون، لە وشەی (ولد، یولد)ەوە ھاتووە، دیارە مەبەست لە ناوی (یەڵدا) لەدایکبوون و درێژبوونەوەی ڕۆژە. چونکە شەو چلە، یان جێژنەخۆرە یەکێک لەو جێژنانەیە لە ڕەچەڵەکی ئایینی مێھردا ھەیە و زۆر لە لێکۆڵەران و ڕۆژھەڵاتناسان بە شەوی لەدایکبوونی “میترا”ی ناو دەبەن و پەیڕەوانی میتراییزم ئەم شەوە بەشەوێکی پیرۆز دادەنێن، بۆیە لەو شەوەدا کۆ دەبنەوە و لە دەوری ئاگر کە سەرچاوەی ڕووناکی و وزەبەخشییە ئاھەنگیان گێڕاوە، میتراییەکان بە ڕێوڕەسمی تایبەت شەوی چلەیان بەڕێ دەکرد، تا ڕۆژی ٢١ی مانگی ١٢ جەژن بگرن، چونکە لایان وابوو ئەو ڕۆژە، ڕۆژی لەدایکبوونی خۆرە.

لە ڕۆژگاری ڕابردوودا دانیشتووانی کوردستان بە شێوەیەکی فراوان ئەم یادەیان پیرۆز ڕاگرتووە و تا سەردەمانی دەسەڵاتی سیاسی و فەرھەنگی میرنشیینە کوردییەکان لە ھەموو کوردستاندا یادی شەوی چلە دەکرایەوە، تا ئێستاش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا یادی دەکرێتەوە و ھەندێ دابونەریتی تایبەت بەخۆی ھەیە، لەو شەوەدا شەوچەرە و چەرەزات و جۆرەها میوە کە سەرتۆپی هەموویان هەنارە، بۆ خواردن دابەش دەکرێت. لەگەڵ بەھێزبوونی دەسەڵاتی عوسمانییەکان ئەم یادکردنەوەیە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی شکستی ھێنا و یادی بۆنە و نەریتە کۆنەکان بەناوی نەگونجان لەگەڵ ئایین قەدەغە کران و لەبیر خەڵک چوونەوە.

شەوی چلە یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھاوبەشە لە نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تری میزۆپۆتامیادا بەڵام سەرچاوە و هەوێنی ئەم جێژنە کولتوور کەونارای کوردە و پاشان لەڕێگەی هزری ئایینییەوە ئیسلام و مەسیحیەت لاساییان کردووەتەوە و بەناوی خۆیانەوە پێناسەیان کردووە. دوایین شەوی پاییز، یان مانگی سەرماوەز، لە نیوەی باکووری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت. لە شەوی چلە بەدواوە درێژیی شەو کەم دەبێت و ڕۆژەکان درێژتر دەبنەوە. فارس و ئێرانییەکان وەک نەریتی هەمیشەییان کە خەسڵەتی شێواندن، داگیرکردنی مێژوو و کولتووری گەلانی دیکەیان هەیە، ویستوویانە شەوی چلەش داگیر بکەن، بۆیە گەرەکیانە وشەی یەلداش بقاپێنن.

وشەی یەڵدا ڕیشەیەکی سریانیی ھەیە بە واتای "لەدایکبوون" و "ھاتنە دنیا"یە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ لەدایکبوونی خۆر و ڕووناکی، یان میترا. ڕۆمییەکان ئەو ڕۆژە بە "ناتالیس ئانایکتوس" یان "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕووناکی" ناو دەبەن. ئەبووڕەیحان بیروونی زانای بەناوبانگ وەک جەژنی "لەدایکبوونی مەزن" یان "میلاد اکبر" باسی لەو جەژنە کردووە ئەوەش ھێمایەکە بۆ لەدایکبوونی خۆر و ڕووناکی.

لە کۆندا چلە دوو ڕێکەوت بوو لەناو ڕۆژژمێردا، چلەی ھاوین و چلەی زستان، چلەی ھاوین کە دوایین ڕۆژی جۆزەردان و یەکەم رۆژی پووشپەڕە و بە درێژترین ڕۆژی ساڵ دادەنرێت و چلەی زستان کە دوایین شەوی سەرماوەزە و درێژترین شەوی ساڵە. لە رڕبردوودا کشتوکاڵ بناغەی سەرەکیی ژیانی خەڵکی پێک دەھێنا و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و وەرزەکان، کاریگەریی لەسەر کشتوکاڵ و شێوەی ژیانی ئەوان دادەنا. ھەر بۆیە تەنانەت ڕۆژژمێرەکانیش بەپێی ئەو گۆڕانکارییانە داڕێژراون، ئەگەر سەرنج بدەین، ناوی مانگەکانی ساڵنامەی کوردی و زۆربەی نەتەوەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندییەکی نزیکیا لەگەڵ کشتوکاڵ و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا ھەیە، بەو پێیەی درێژی و کورتیی شەو و ڕۆژەکان کاری دەکردە سەر چالاکیی کشتوکاڵ و جووتیاری، ئەوانیش ناچار بوون چالاکی و وەرزی داچاندن، دروێنە و هەڵگرتنەوە و ئاودێری لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەدا ڕێک بخەن.

پێشتر و پێش ئەوەی کە زانستی کرۆنۆلۆژیا (کات و ڕۆژژمێری) پەرە بستێنێ، مرۆڤ لەسەر بنەمای گۆڕانی وەرزەکان و بەپێی ئەزموون، ناویان بۆ وەرزەکان دادەنا و هەندێ کات بۆ تێگەیاندنی زیاتری خەڵک چیرۆک و ئەفسانەیان بۆ ساز دەکرد، بۆ وێنە وەرزی زستان بە سێ ناو دابەش دەکرا.

7 months, 1 week ago

*📝ئارمیتا گەڕاوەند، کچی کوردستان*✍️: @NNKurditan

We recommend to visit

💜Assalomu aleykum

✨Har kunlik "nima ovqat qilsam ekan" boshqotirmasining barcha yechimlari bizda⤵️⤵️⤵️

🔷O'zbek milliy taomlari
🔷Shirinliklar, tortlar
🔷Yevropa taomlari
🔷Salatlar
🔷Turk taomlari

💫Reklama uchun: @kanall_admin1 ga murojaat qiling

Last updated 1 month, 4 weeks ago

فيس بوك 👇🏻
https://www.facebook.com/hussain7jabbar/
انستگرام👇🏻
www.instagram.com/hussain7jabar
يوتيوب👇🏻
www.youtube.com/channel/UCPYFmB7gd975SOEh7jCQrQA

Last updated 1 month, 3 weeks ago

🌟Official VideoStar 🌟
#videostarkurd

Last updated 1 week ago