Last updated 1 month ago
𝖶𝖾𝗅𝖼𝗈𝗆𝗐 ♡.
𝖫𝖾𝖺𝖽𝖾𝗋 : @k_12p
𝖮𝗋𝗀𝖺𝗇𝗂𝗓𝖾𝗋 : @n0ix2
𝖬𝖠𝖭𝖦𝖤𝖱 :@MNGN0i
Last updated 6 months, 4 weeks ago
••
« هُنَا نُخَاطِبُ القَلْبَ ونَّبْضَهُ ♥️ »
- النَّبْضَةُ الأُوْلَىٰ بــ' 2022 / 6 / 12 '♡
••
Last updated 1 year, 1 month ago
میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، مەیسوون مەجیدی، کە چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ڕێگەی گەیشتنی بە ئەورووپا، لە سنووری ئیتالیا دەستگیر دەکرێت و نزیکەی پێنج مانگە لە گرتووخانەیەکی ئەو وڵاتە ڕاگیراوە، لە دوێنێوە بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتی مانی لە خواردن گرتووە.
ئاماژە بەوەکراوە، مەیسوون بەهۆی فشارەکانی ڕژێمی ئێرانەوە ڕێگەی ئەورووپای گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چوار مانگ و ٢٧ ڕۆژە ڕاگیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان لە دژی ئۆپەراسیۆنە سیاسیی و سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان، جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە مێرسین کارگەیەکی گرێدراوی پۆلیسی فاشیستانیان بە ئامانج گرتووە و دەرگای سەرەکیی کارگەکەیان بە تەواوی سووتاندووە.
د. هەڤین کەمال، باس لە چەند وەرزشێکی گرینگ و ئاسان دەکات، هاوکات گرینگی شێوازی ژیانکردن و گرینگی دان بە خەوتن و خواردن دەهێنێتە بەرباس.
نەعام بەدەل : سەپاندنی سزا بەسەر سیاسەتمەدارنی تورکیادا نا یاساییە و جێگەی قبوڵکردن نیە .
شنۆ هیرانی : زیهنیەتی دەوڵەتی تورکیا لەسەر بنەمای یەک نەتەوە دروست بووە کە نەتەوەی تورکە و نەهیکردنە لە بوونی نەتەوەکانی دیکە.
بینەری تەواوی بەرنامەی ڕووگە بن لە چەناڵی یوتیوبی ستێرک تیڤی :
https://youtu.be/wVURZeBnT-0?si=liFId109TJaCZnrb
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە لەبارەى هەڵوێستى حزبەکەى سەبارەت بە دواخستنى هەڵبژاردن بۆ میدیاکانى حزبەکەى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.
لەتیف نێروەیی ڕایگەیاند، ئێمە سوورین لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان لەکاتی خۆیدا و هیچ رێکەوتنێکی ژێربەژێرمان بە مەبەستى دواخستنی هەڵبژاردن نەکردووە.
ئەو سەرکردەى یەنەکە باسى لەوەشکردووە، ئەگەر حزبەکەمان بە دواخستنی هەڵبژاردن رازی بوایە، ئەوا حکومەتی تورکیا گوشارەکانی لەسەر سنووری سلێمانی کەمتر دەکردەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى مەرسومێکى پێشووى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان دەبوایە لە ڕۆژى ١٠ـی مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ هەڵبژارردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ئەنجامبدرایە.
لە زاپ داگیرکەرێک کوژرا
هەپەگە: ڕۆژی 10ی ئایار کاتژمێر 10:40 خولەکی بەیانی لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، داگیرکەران لەلایەن قەناس بەدەستەکانی گەریلاکانی یەژاستارەوە کرانە ئامانج ، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
پێشیلکارییەکان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لە زیاندبوونە، ئەمڕۆش زیندانییەکی دیکەی تەمەن ٢٠ ساڵ لە زیندانی ئاسایشی باڵای وان کوژرا.
زیندانی سیاسی “ڕێبەر سۆیدان”ـی تەمەن ٢٠ ساڵ، کە لە زیندانی جۆری ئێفی ئاسایشی باڵای وان لە ژوری تاکەکەسیدابوو، کاربەدەستانی زیندان بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندیان بە “محەمەد سۆیدان” باوکی ئەو زیندانیەوە کردوە و بانگەشەی ئەوەیان کرد، کە کوڕەکە لە ژوری تاکەکەسیدا خۆی هەڵواسیوە و “خۆی کوشتووە”.
تەرمی “ڕێبەر سۆیدان” بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی نەخۆشخانەی دورسون ئۆداباشی وان کراوە.
سوود و زیانەکانی خواردنی جگەر
خواردنی جگەر، جا مانگا، بەرخ، یان مریشک بێت زیادکردنێکی باشە بۆ سەرچاوەکانی ماددە خۆراکیەکان، خۆراکێکی زۆر بەنرخە، هەروەک خواردنی سوود و زیانی بۆ تەندرووستیی هەیە.
100 گرام جگەری مانگا 135 کالۆری و 3.9 گرام کاربۆهیدرات و 3.6 گرام چەوری تێدایە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Living Strong , جگەری بەرخ بڕێکی هاوشێوەی کالۆری تێدایە، بەڵام ڕێژەی کاربۆهیدراتی کەمتری تێدایە، لەگەڵ 1.8 گرام لە هەر 100 گرامێکدا، هەروەک ڕێژەی چەوری زیاترە، لەگەڵ 5 گرام لە هەر ژەمێکدا.
لە کاتێکدا یەک ژەم جگەری مریشک کالۆری کەمتری تێدایە واتە 119 کالۆری و کاربۆهیدراتی کەمتریشی تێدایە، بەڵام ڕێژەی چەورییەکەی هەمان جگەری بەرخە.
لە پێشەوەی سوودەکانی خواردنی جگەری مانگا یان بەرخدا دابینکردنی زیاتر لە 40%ی بەهای پێشنیارکراوی ڕۆژانەی پرۆتینە، بەو پێیەی یەک ژەم 20 گرام دابین دەکات، لەکاتێکدا جگەری مریشک 17 گرام پرۆتینی تێدایە.
کۆلیسترۆڵ
جگەر بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کۆلیسترۆڵ دادەنرێت، یەک ژەم جگەری مانگا 275 میلیگرام، واتە 92%ی بەهای ڕۆژانە بۆ کەسانی تەندرووست دابین دەکات. جگەری بەرخ 371 میلیگرام، واتە 124%ی بەهای ڕۆژانە دابین دەکات؛ جگەری مریشک: 97 میلیگرام، واتە 32%.
ئەگەر ڕۆنی تێبکرێت بەتایبەت بۆ سورکردنەوە کالۆری و چەوری ناو ژەمەکە زیاد دەکات.
جگەر سەرچاوەیەکی بەهێزە بۆ ڤیتامینەکانی A و گروپی B ی ڤیتامینەکان بەتایبەتی B12 و C و E و کانزاکانی فسفۆر و ئاسن و مس و سیلینیۆم.
ڤیتامین A"
لە کاتێکدا زۆربەی ئەم ڤیتامینانە وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکەن، زیادکردنی وەرگرتنی ڤیتامین A لە جەستەدا کە زیانی هەیە، یەک ژەم جگەری مانگا 338%ی بەهای پێشنیارکراوی ڕۆژانەی تێدایە، بۆیە باشتر ناکرێت جگەر زوو زوو بخورێت.
جگەر هەموو ڤیتامینەکانی بی بە ڕێژەیەکی زۆر لەخۆدەگرێت، لەوانە ڤیتامین B12، تیامین، نیاسین، B6، ڕیبۆفلاڤین، ترشی پانتۆتینیک، فۆلات (B9).
گروپی ڤیتامینەکانی B پێویستە بۆ دابینکردنی وزە بۆ جەستە و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و پاراستنی تەندرووستی ماسولکە و کۆئەندامی دەمار و پێست و دڵ و مێشک
Last updated 1 month ago
𝖶𝖾𝗅𝖼𝗈𝗆𝗐 ♡.
𝖫𝖾𝖺𝖽𝖾𝗋 : @k_12p
𝖮𝗋𝗀𝖺𝗇𝗂𝗓𝖾𝗋 : @n0ix2
𝖬𝖠𝖭𝖦𝖤𝖱 :@MNGN0i
Last updated 6 months, 4 weeks ago
••
« هُنَا نُخَاطِبُ القَلْبَ ونَّبْضَهُ ♥️ »
- النَّبْضَةُ الأُوْلَىٰ بــ' 2022 / 6 / 12 '♡
••
Last updated 1 year, 1 month ago